|
چرکه: پیَشكه‌وتنى حزبه‌چه‌په‌كان له‌چ ئاستیَكدایه؟
حه‌مه‌غفور: به‌ر له‌وه‌ڵام به‌پرسیاره‌که‌ی ئێوه، به‌پێویستی
ئه‌زانم ئاماژه‌یه‌کی کورت بکه‌م به‌چه‌واشه‌کاریه‌کی مێژوویی پڕوپاگانده‌ی
بۆرژوایی له‌ئاستی جیهانیدا سه‌باره‌ت به‌مه‌فهومی "چه‌پ".
دام‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بۆرژوایی‌و پیشه‌سازی چه‌واشه‌کاری‌و
له‌قاڵبدانی بیروڕای گشتی به‌شوێن داڕمانی بلۆکی کۆمۆنیستی بۆرژوایی‌دا،
که‌به‌بلۆکی سۆڤێت یان ئه‌وروپای ڕۆژه‌ڵات ناسرابوو، بواریان له‌ئاسمان قۆزته‌وه‌بۆ
هێرشێکی ته‌بلیغاتی جیهانداگیر بۆ سه‌ر کۆمۆنیزم‌و بیروباوه‌ڕی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی
مارکس‌و ته‌واوی بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانیخوازانه‌و مه‌یل‌و ئاره‌زووی
مرۆڤایه‌تی له‌پێناو به‌رپاکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. بینیمان دامه‌زراوه‌ی
ته‌بلیغاتی بۆرژوایی‌و ماسمیدیای جیهانی چۆن بنبه‌ست‌و داته‌پینی شێوازێکی دیکه‌ی
سیسته‌می ئابووری‌و سیاسی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیان وه‌کو هه‌ره‌سی سۆشیالیزم‌و
کۆمۆنیزمی واقعی له‌قه‌ڵه‌م‌داو ویستیان به‌شایی‌و لۆغانی مه‌رگی کۆمۆنیزم‌و
خه‌یاڵی له‌گۆڕنانی ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی که‌یه‌کپارچه‌له‌ئاستی دنیادا به‌رپایانکرد،
سه‌نگه‌رێکی دیفاعی پێشوه‌خت له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی کۆمۆنیزم‌بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای
بۆرژوایی‌و ڕه‌خنه‌ی مارکسیزم له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا لێبده‌ن.
سه‌رجه‌می ته‌وژم‌و ئاراسته‌بۆرژواییه‌جیهانی‌و لۆکاڵیه‌کانیش
به‌ووردو درشتیانه‌وه‌په‌یوه‌ست بوون به‌م که‌ڕنه‌ڤاڵه‌درۆیینه‌جیهانیه‌ی بۆرژوایی
ڕۆژئاواوه‌به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکاو له‌ئاستی ڕای گشتیدا ئه‌م ڕووداوه، یانی
هه‌ره‌سی بلۆکی سۆڤێتی پێشوویان وه‌کو کۆتایی مێژوو وێناکردو گه‌ره‌کیان بوو بۆ
هه‌میشه‌مارکسیزم‌و جووڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی بۆ
به‌رپاکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌فه‌رامۆشی بسپێرن، وه‌سه‌رمایه‌داری‌و
ڕژێمی چینایه‌تی بۆرژوایی وه‌کو شتێکی حه‌تمی‌و ئه‌به‌دی‌و ئه‌زه‌لی به‌سه‌ر
بیرواباوه‌ڕی گشتیدا بقه‌بڵێنن.
له‌ناواخنی ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌دا مه‌فهومی چه‌پ به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی مۆرکی ئه‌م ڕووداوه‌گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵگرت‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت بۆرژوایی
که‌باسی چه‌پ ده‌کات ئه‌یه‌وێ پاشماوه‌ی ئه‌م که‌ڕناڤاڵی چه‌واشه‌کاریه‌ی، یانی
لق‌و پۆپه‌گیان ده‌رکردووه‌کانی سه‌ر به‌بلۆکی ڕووسیای به‌روو نیشانی کۆمه‌ڵگا
بدات. پێشهاتێکی لۆژیکیه‌که‌ڕژێمی بۆرژوایی‌و ده‌زگای ته‌بلیغاتی ئه‌و ئه‌م ڕه‌وت‌و
ته‌وژمه‌لاکه‌وتانه‌ی نێوماڵی خۆی وه‌کو چه‌پ ناولێ بنێ‌و سه‌یریان بکاو
ڕه‌خنه‌شیان لێبگرێت. به‌ڵام فۆبیا‌و هیستریای واقعی بۆرژوایی له‌به‌رامبه‌ر
کۆمۆنیزمی مارکس‌و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی کرێکار له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ژێر
داروپه‌ردووی ئه‌م چه‌واشه‌کاریه مێژوویه‌یدا ده‌کرێ به‌باشی نیشاندبدرێ.
به‌مپێیه‌پرسیاره‌که‌ی ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به"چه‌پ" له‌ژێر
کاریگه‌ری ئه‌م وێنا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی بۆرژوازیدایه‌بۆ تێگه‌یشتنی چه‌پ به‌شیوه‌ی
گشتی، وه‌من وه‌کو کۆمۆنیستێکی کرێکاری جیاواز له‌و وێنایه‌ی بۆرژوازی سه‌باره‌ت
به‌چه‌پ داویه‌تی به‌ده‌سته‌وه، له‌ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌هه‌وڵ ئه‌ده‌م
وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان بده‌مه‌وه.
من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که‌دوای ڕووداوه‌تاڵه‌کانی ئه‌وروپای
ڕۆژه‌ڵات‌و ناوچه‌ی باڵکان، کۆکردنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری‌و کۆمۆنیزمی
هه‌ره‌سکردووی بۆرژوایی له‌ژێر چه‌ترێکدا به‌ناوی "چه‌په‌وه" ئیتر کارێکی
ئه‌سته‌مه. ئۆردوگای چه‌پی کرێکاری‌و کۆمۆنیزمی مارکس‌و لینین بزووتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی چه‌پی واقعی کۆمه‌ڵگای ئینسانیه‌که‌هیچ سازشێک له‌گه‌ڵ
سه‌رمایه‌داری ناکات‌و ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌و
خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیه‌و دامه‌زراندنی سۆشیالیزمی کرێکاریه‌له‌جێگایدا. چه‌پێکیش
که‌ته‌بلیغات‌و میدیای بۆرژوایی نیازی وایه‌وه‌کو وه‌کیل‌و جێگری کۆمۆنیزمی مارکس‌و
مه‌نسور حکمه‌ت ده‌رخواردی کۆمه‌ڵگاو ڕای گشتی بدات، جگه‌له‌کۆمه‌ڵێک گله‌یی‌و
گازه‌نده‌له‌که‌نارو شکڵ‌و شێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری شتێکی دیکه‌یان نیه.
بۆیه‌هه‌ق وایه‌میدیای کوردیش که‌له‌نزیکه‌وه‌ئاشنایه‌به‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری،
ئه‌م خراپ به‌کاربردنه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "چه‌پ" ئیتر لای خۆیه‌وه‌ڕاست بکاته‌وه.
ڕه‌وتی ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌ڕابه‌ری
مه‌نسور حکمه‌ت، له‌لوتکه‌ی ئه‌و که‌ڕنه‌ڤاڵی چه‌واشه‌کاریه‌ی بۆرژوایی
ڕۆژئاواییدا، وه‌ڵامی درووست‌و پێویستی خۆی به‌هه‌ڵمه‌ت‌و هێرشی بۆرژوازی جیهانیی
دایه‌وه‌بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیستی‌و بۆ سه‌ر مارکسیزم‌و ڕه‌خنه‌ی مارکس
له‌ڕژێمی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ. مه‌نسور حکمه‌ت له‌به‌رهه‌مه‌پڕبایه‌خه‌کانی خۆیدا
ڕیزی کۆمۆنیزمی واقعی‌و فیکر‌و ئایدیۆلۆژیای مارکسی له‌و کۆمۆنیزمه
بۆرژواییه‌جیاکرده‌وه‌که‌به‌دوای پاشه‌کشه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا وه‌کو ئایدیۆلۆژیای
بلۆکێکی جیهانی بۆرژوایی ده‌ستی باڵای هه‌بوو. ئه‌و
ڕه‌وته‌کۆمۆنیسته‌کرێکاریه‌به‌ڕابه‌ری مه‌نسور حکمه‌ت له‌نێو دڵی شۆڕشی 979ئێران‌دا
شکڵی گرت‌و چه‌ندین حیزبی سیاسی کاریگه‌رو به‌رجه‌سته‌ی دامه‌زراندووه. ئێستاش
خاوه‌نی سێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریه، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حکمه‌تیست
له‌ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وه‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
وه‌ئه‌م ڕه‌وته‌کۆمۆنیستیه‌له‌ئێران‌و عێراقدا وه‌کو بلۆکێکی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئاماده‌یه‌و له‌پێناو به‌رپاکردنی شۆڕشی کرێکاری‌و دامه‌زراندنی سۆشیالیزم‌دا خه‌بات
ئه‌کات.
دیاره‌حیزبه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌کو ئۆرگانی ڕابه‌ری‌و
ستادی چینی کرێکار‌و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری‌و بزووتنه‌وه‌ئازادیخوازو
یه‌کسانیخوازانه‌کان خاوه‌نی تان‌وپۆی حیزبی‌و ڕێکخراوه‌یی خۆیه‌تی‌و له‌ململانێی
چینی کرێکار‌و توێژه‌زه‌حمه‌تکێشه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، نوێنه‌رایه‌تی چینی کرێکار‌و
مارکس‌و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی له‌کۆمه‌ڵی بۆرژوایی ئه‌که‌ن‌و به‌ئامانجی
یه‌کگرتووکردن‌و ڕێکخراوکردنی چینی کرێکار‌و توێژه‌ناڕازیه‌کانی تری کۆمه‌ڵ
له‌ده‌وری ئاڵای کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی سۆشیالیستی چینی کرێکار
تێئه‌کۆشن. کوللی بۆرژوازی وه‌کو چینی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵ
هه‌میشه‌هه‌وڵیانداوه‌که‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو کۆمه‌ڵگا نیشان
بده‌ن، به‌ڵام قیافه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری‌و حیزبه‌کانی ئێمه‌به‌ته‌نیا خۆیان
وه‌ڵامی شایسته‌ی چینی کرێکار‌و توێژه‌بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵ بوون به‌م ئیدیعا پووچ‌و
چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ی بۆرژوازی.
ئێمه‌ڕه‌خنه‌ی شکڵی‌و ڕووکه‌شمان له‌کۆمه‌ڵگای ئێستا‌و ڕه‌وت‌و
بزووتنه‌وه‌بۆرژواییه‌کانی نیه. ئێمه‌ناتوانین ڕه‌خنه‌ی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌تی کۆمه‌ڵگا له‌سیسته‌می کاپیتاڵیستی ته‌عدیل که‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ
که‌ڵکه‌ڵه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی بۆرژوایی‌دا بیگونجێنین. کۆمۆنیزمی ئێمه،
چه‌پڕه‌ویی ئێمه، ڕه‌خنه‌ی قووڵی مارکس‌و لینینه‌له‌ڕژێمی سه‌رمایه‌داری.
ڕه‌خنه‌یه‌له‌شێوازی به‌رهه‌مهێنان‌و دابه‌شکردنی داهات‌و سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا.
ئێمه‌ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌به‌پێچه‌وانه‌ئه‌زانین‌و پێویسته‌بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ خاوه‌نه‌کانی
خۆی، یانی بۆ ده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌روه‌ت‌و ئیمکانیاتی ماددی کۆمه‌ڵ.
ئێمه‌کۆمۆنیسته‌کرێکاریه‌کان ناتوانین ملبده‌ین به‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌له‌سه‌ر گۆی
زه‌وی. ملیاردها ئینسان ڕۆژ تا ئێوارێ کاربکه‌ن‌و ته‌واوی ژیانی مادی به‌رهه‌م
بهێنن، که‌چی خۆیان له‌نێو هه‌ژاری‌و برسێتی‌و نه‌بوونی‌و قاتی‌و قڕیدا بژین.
ئێمه‌مه‌شخه‌ڵی وه‌ستانه‌وه‌ی هاوچه‌رخی کۆمه‌ڵایه‌تین به‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ
بۆ مرۆڤدا، حیزبه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری سیمبۆلی ئازادی، یه‌کسانی‌و به‌رپاکردنی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تین. ئێمه‌دابه‌شبوونی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگامان په‌سه‌ند
نیه‌و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌جێگای دائه‌نێین. ئێمه‌دیارده‌ی برسێتی
له‌جیهان‌و له‌ئه‌فریقا به‌نه‌نگی بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌زانین‌و سۆشیالیزمی کرێکاری
ڕێگاچاره‌ی کارسازو عه‌مه‌لی بۆی هه‌یه. ئێمه‌پله‌دوویی ژنان به‌شه‌رمه‌زاری
ده‌زانین، ڕه‌شه‌کوژی ژنان به‌بیانوی نامووس قبوڵناکه‌ین‌و خه‌باتکاری په‌یگیرین بۆ
یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژنان‌و پیاوان. ئێمه‌مرۆڤایه‌تی به‌شایسته‌ی ئه‌م
کۆمه‌ڵگا نائارام‌و نابه‌رامبه‌ره‌نازانین‌و ئینسان به‌لایه‌قی ژیانێکی به‌رزترو
ئارام‌ترو ئاسووده‌و به‌ختیارو سه‌فرازتر ئه‌زانین‌و بزووتنه‌وه‌ی
ئێمه‌چوارچێوه‌یه‌که‌بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌یان
بهێننه‌مه‌یدان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌و چه‌شنه. ئێمه‌دژی هه‌موو
ئاینه‌کانین‌و پیشه‌سازی ئایینی، له‌وانه‌ش ئایینی
ئیسلام به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئۆقره‌یی‌و
ئاسایشی کۆمه‌ڵ دائه‌نێین، بۆیه‌هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ده‌سبه‌جێ ئایین له‌ده‌وڵه‌ت‌و
ده‌سه‌ڵات‌و له‌په‌رورده‌و فێربوون جیابکه‌ینه‌وه‌و بیکه‌ین به‌ئه‌مری تایبه‌تی
تاکه‌کان. حیزبی ئێمه‌له‌کوردستان‌و له‌عێراق ڕه‌مزی ئه‌م ئاوات‌و ئامانج‌و
چاوه‌ڕوانی‌و شانازیه‌مرۆڤایه‌تی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه.
ئه‌مه‌به‌شێکه‌له‌پێشکه‌وتنی چه‌پی واقعی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
چرکه: زۆرجار ده‌گوتریَت حزبه‌چه‌په‌كان له‌پاشه‌کشه‌ى
جه‌ماوه‌ریدان ، هۆى ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌چی یه؟
حه‌مه‌غفور: بێ ئه‌وه‌ی ویژدانی که‌سێک ناڕه‌حه‌ت ببێت، لۆژیکی
ژیان پێمان ئه‌ڵێ؛ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی سه‌به‌ته‌یه‌ک له‌ئایدیۆلۆژیاو بیروباوه‌ڕی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نیه‌که‌هه‌موویان پێکه‌وه‌زیباییه‌کی بێوێنه‌ببه‌خشنه‌ڕوخساری
کۆمه‌ڵگاو شه‌قام‌و کۆڵان‌و پارک‌و گه‌ڕه‌که‌کانی بڕازێننه‌وه‌و هه‌ڵس‌و که‌وتی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو نه‌زعه‌و میزاجێکی بێخه‌وشیدا نقووم بووبێتن.
کۆمه‌ڵگا پێکهاتووه‌له‌په‌یوه‌ندی‌و پێکه‌وه‌یی چه‌ندین چین‌و
توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڵگرو خاوه‌نی هیواو خه‌وو خه‌یاڵی
خۆیه‌تی. چینی بۆرژوازی به‌حوکمی مه‌وقعیه‌تی له‌سیسته‌می ئابووری‌و سیاسی‌دا، وه‌کو
خاوه‌نی سه‌رمایه‌و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌سڵیی کۆمه‌ڵ
دائه‌نێ‌و هه‌ر به‌ره‌نگاریه‌کی ئه‌م نه‌زعه‌سه‌روه‌ریه‌ی به‌توندترین شێوه‌سه‌رکوت
ئه‌کات. چینی کرێکاریش وه‌کو چینێکی ئازاد له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، یانی
له‌و‌ڕووه‌وه‌که‌خاوه‌نی هیچ شتێک نیه‌جگه‌له‌هێزی کاری خۆی، به‌پێی لۆژیکی
په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، ته‌نها کڕیاری ئه‌و هێزی کاره‌ی
کرێکار بۆرژوازیه، بۆیه‌له‌گه‌ڵ یه‌کدا ئه‌که‌ونه‌سه‌وداوه. چینی کرێکار
هه‌میشه‌له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا ئه‌ژی که‌ئه‌م سته‌مه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی سه‌رمایه، ئه‌م
کۆیله‌تیه‌ی کاری به‌کرێ له‌کۆڵ خۆی بکاته‌وه‌و خاوه‌نێتی تایبه‌تی
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و خاوه‌ندارێتی گشتی، یانی سۆشیالیزم له‌جێی دامه‌زرێنێت.
که‌ڵکه‌ڵه‌ی دوو چینی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چۆنێتی‌و شێوه‌ی ژیان‌و دیاریکردنی
په‌یوه‌ندیه‌کانی، هه‌رگیز یه‌کناگرنه‌وه. به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌رو دژ به‌یه‌کتریش
ده‌وه‌ستنه‌وه. پێشڕه‌وی‌و پاشه‌کشه‌ی بزووتنه‌وه‌و ئه‌حزابی سیاسی لێره‌وه‌و له‌م
پنته‌وه‌ده‌ستپێئه‌کات. ئه‌و چینه‌ی که‌ته‌واوی ئیمکاناتی ژیان‌و کۆمه‌ل به‌رهه‌م
دێنێت، خۆی لێی بێبه‌شه‌و ته‌نانه‌ت وه‌کو کۆتیش چۆته‌گه‌ردنی‌و ئه‌گه‌ر کار نه‌کاو
کاره‌که‌شی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌دابین نه‌کات، ئه‌وا بێکار ده‌کرێ‌و به‌ره‌وڕووی
نه‌هامه‌تی گه‌وره‌ده‌بێته‌وه، ناتوانێ واز له‌ناڕه‌زایه‌تی‌و ڕه‌خنه‌ی خۆی بهێنێ
له‌م ڕژێمه‌کۆمه‌لایه‌تیه. کۆمۆنیزمی کرێکاری کریستاڵیزه‌یشنی ئه‌م ڕه‌خنه‌و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کرێکاری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه.
بۆرژوازی گه‌ره‌کیه‌تی به‌هه‌موو تواناوه‌به‌رگری له‌کۆن بکات‌و
ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو ئه‌گه‌ر بۆ دواوه‌نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا ڕایبگرێت، چینی
کرێکاریش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ئه‌و کۆسپ‌و ته‌گه‌رانه‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌و پێشڕه‌وی
مێژوو هه‌ڵگرێ‌و پاڵیشیان پێوه‌بنێت بۆ پێشه‌وه. بزووتنه‌وه‌و بیر‌و
باوه‌ڕه‌بۆرژواییه‌کان، هه‌ر له‌ناسیونالیزم‌و دیموکراسیزم‌و لیبراڵیزم‌و
سۆشیال-دیموکراسیه‌وه‌بیگره‌تا ده‌گات به‌ئیسلامیزم‌و شۆڤێنیزمی قه‌ومی‌و
سۆشیال-ناسیونالیزم‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و ده‌مارگیریی میللی، هه‌موویان
له‌گه‌وهه‌ردا له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ کۆکن سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌ت‌و ململانێی سیاسیان،
ئه‌ویش به‌رگری کردن له‌سیسته‌می کاپیتاڵیستی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک. کۆمۆنیزم‌و
بزووتنه‌وه‌کرێکاری‌و جووڵانه‌وه‌ئازادیخوازانه‌کانیش به‌رژه‌وه‌ندیان
له‌وه‌دایه‌که‌کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌هێز ببێ‌و پێشبکه‌وێ‌و ببێته‌ئامرازێک
به‌ده‌ستی چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگاوه‌بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌رن بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی. له‌پێناو به‌رقه‌رارکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا کرێکار‌و کۆمۆنیزم
ده‌بێت ده‌سه‌لاتی سیاسی سه‌ره‌تا بگرێت ئینجا به‌رنامه‌ی ئینسانی خۆی جێبه‌جێ
بکات.
بێگومان ئه‌م کێشمه‌کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
چینایه‌تیه‌مه‌زنانه‌به‌ڕۆژگارو قه‌یران‌و ئاقاری گرژی‌و پێشڕه‌وی‌و به‌رزی‌و نزمی
جۆراوجۆردا ڕه‌ت ئه‌بن. هێنده‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه‌به‌ڕه‌وتی ئێمه‌وه‌وه‌کو
کۆمۆنیزمی کرێکاری، جگه‌له‌وه‌ی که‌خودی حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌ده‌بێ به‌شداری
ڕابه‌ریانه‌بکات له‌پێشهاتنی فرسه‌ت‌و بواری به‌زاندنی بۆرژوازیدا له‌م ململانێیه‌ی
نێوانیاندا، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کۆمه‌ڵگاو کارلێکه‌کان‌و ته‌لاتومات‌و جومگه‌و
مونعه‌تیفه‌به‌لاداخه‌ره‌کانیشی له‌هه‌ر ده‌ورانێکی چه‌ند ده‌ساڵیدا بارودۆخێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و شۆڕشگێڕانه‌ی وا ده‌بێ بڕه‌خسێنن هه‌تا کۆمۆنیزم زه‌فه‌ری کۆتایی‌و
زه‌ربه‌ی قازی خۆی له‌که‌مه‌ری بۆرژوازی بوه‌شێنێ‌و به‌هه‌موو قیافه‌و باڵای
خۆیه‌وه‌ده‌ست به‌رێ بۆ قودره‌ت‌و ده‌ه‌ڵاتی سیاسی له‌چنگی بۆرژوازی ده‌ربێنێ‌و
به‌رنامه‌و ستراتیژی خۆی دامه‌رزرێنێت.
پرسیاره‌که‌ی ئێوه‌ش له‌ناواخنی پله‌و قۆناغه‌کانی ئه‌م
ململانێیه‌و ئه‌م پێکدادانه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌گه‌ورانه‌دا جێی هه‌یه. کاتێک کۆمۆنیزمی
چینی کرێکار جێگای خۆی له‌ده‌روونی چینه‌که‌و کۆمه‌ڵدا کرده‌وه،
ئه‌مه‌ئاستێکه‌له‌پێشڕه‌وی‌و جه‌ماوه‌ری بوون. وه‌ختێکیش بۆرژوازی وه‌ڵامی
گرفته‌سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵی پێنه‌درایه‌وه‌و قه‌یرانی سیاسی بره‌وی سه‌ندو کانسی
پێشڕه‌وی کۆمۆنیزم زیادی کرد‌و خودی حیزبی کۆمۆنیستی چینی کرێکار ئاماده‌یی سیاسی‌و
ڕێکخراوه‌یی له‌باری نیشانی کۆمه‌ڵگا دابێ، ئه‌مه‌ش ئاستێکی تری پێشکه‌وتنه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشه‌کشه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌کانی چه‌شنی زه‌حه‌تکێشان‌و حیزبی
شیوعی کوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌کێتی‌و پارتیدا بۆ نموونه‌له‌هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی ئاخری کوردستاندا، به‌پاشه‌کشه‌ی کۆمۆنیزم بخه‌مڵێنرێ، ئه‌وه‌ئیتر شتێکی
دیکه‌یه‌و ناهه‌قی‌و غه‌درێکی مێژووییه‌له‌حیزبی ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی
کرێکاری ده‌کرێت.
کوا له‌کوێ خه‌ڵکی کوردستان ئازادن له‌هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانیدا!؟ دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ئه‌گه‌ر لانی کامی ئازادی‌و بێگه‌ردی‌و
نه‌زاهه‌ت به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش‌دا زاڵ بێت، ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ
هه‌موو حیزبه‌کان بۆ بانگه‌شه‌فه‌راهه‌م بکرێت، حیزبی ئێمه‌زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌کان
به‌ده‌ست دێنێت. هه‌رچه‌ند ئێمه‌دڵنیاین که‌هه‌رگیز بۆروازی ڕێگا نادات
به‌هه‌ڵبژاردنێکی پاکی له‌و جۆره‌و ئێمه‌و چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیش باش
ده‌زانین ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیه‌وه‌پێشنایه‌ت.
بۆیه‌ئێمه‌ش ده‌بێ ده‌سبه‌رین بۆ شێوه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆمان بۆ گرتنی ده‌سه‌لاتی
سیاسی.
چرکه: له‌سه‌ر ئاستى جیهان كیَ (چ ده‌وڵه‌تیَك)
یارمه‌تى هیَزه‌چه‌په‌كان ده‌دات؟
حه‌مه‌غفور: هێزه‌چه‌پ‌و کۆمۆنیسته‌کانی چه‌شنی ئێمه،
جگه‌له‌کۆمه‌ک‌و هاوکاری کرێکاران‌و ئازادیخوازان‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی خۆیان،
هیچ که‌س‌و ده‌وڵه‌تێکی ئه‌م جیهانه‌هیچ جۆره‌هاوکاریه‌کی پێناکه‌ن.
چونکه‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی مانیفێستی کۆمۆنیست ده‌که‌ن که‌زیاد له‌سه‌دو
په‌نجا ساڵ پێش ئێستا مارکس‌و ئه‌نجلس وه‌کو به‌رنامه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی کۆمه‌ڵی
بۆرژوایی خستیانه‌به‌رده‌م چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگاوه‌و له‌دوو ته‌جروبه‌ی کۆمۆنه‌ی
پاریس‌و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 917ی ڕوسیادا نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ئیراده‌ی
ئازادانه‌ی کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌تانی کۆمه‌ڵیان هێنایه‌مه‌یدان‌و ترسی بێوێنه‌یان
خسته‌دڵی چینی بۆرژوازی جیهانیه‌وه.
چرکه: پیَت وایه‌رۆژیَك بیَت له‌كوردستان هیَزه‌چه‌په‌كان
بگه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌لات؟
حه‌مه‌غفور: من پێشتر‌و له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌ک‌و دوودا
تاراده‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه. هێزێکی کۆمۆنیستی کرێکاری‌و
رادیکاڵی چه‌شنی ئێمه‌که‌سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانی به‌ته‌واوی ڕێک‌و
جووته‌له‌گه‌ڵ خواست‌و هیواو ئاواتی کرێکاران‌و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستاندا،
هه‌ر ئه‌م وێکهاتنه‌وه‌یه‌خۆی هێزو ئومێدێکی گه‌وره‌یه‌بۆ‌سه‌رکه‌وتنی کۆمۆنیزم
له‌کوردستان. لۆژیکی ژیانی سیاسی که‌متر جێگای نه‌شئه‌و خه‌یاڵلێدانی تێدا
ئه‌بێته‌وه. کۆمه‌ڵگا میکانیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی خۆی ده‌رهاویشتووه‌بۆ
زۆرانبازی له‌سه‌ر بردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. ئه‌گه‌ر حیزبی ئێمه‌ش تیپێکی شایسته‌و
کارامه‌بێت‌و یاری باش بکات‌و ده‌ست بگرێت به‌میکانیزمه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌و
ده‌وری مێژووی خۆی بنوێنێ، هیچی له‌جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی که‌متر نیه‌و
قیافه‌و لیاقه‌ی ته‌واوی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌که‌له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکی ئایینده‌دا
تابلۆکه‌هه‌ڵگێڕێته‌وه‌سه‌ر باری ئاسایی خۆی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرێته‌ده‌ستی‌و
ژیانی خه‌ڵک بگۆڕێ‌و هیواو ئاواته‌کانی زۆربه‌ی هاوڵاتیان بهێنێته‌دی.
چرکه: زۆرجار ده‌بیندریَت ئیَوه‌دژایه‌تى لیستى
گۆران ونه‌شیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن، هۆى ئه‌مه‌په‌یوه‌ندى هه‌یه‌به‌رووداوه‌كه‌ى
قرناقه‌و پشتئاشان یان هۆى تر؟
حه‌مه‌غفور: من له‌و باره‌وه‌بێگومان ڕای تایبه‌تی خۆم ده‌ڵێم.
هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی حیزبی ئێمه‌سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وتی نه‌وشیروان مسته‌فا تاڕاده‌یه‌ک
له‌ڕاگه‌یاندن‌و سیاسه‌تی حیزب‌دا هاتووه. به‌لای منه‌وه‌ڕه‌وتی نه‌وشیروان مسته‌فا
جیناحێکی هه‌ڵکه‌نراوی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌له‌نێو یه‌کێتی نیشتمانیدا.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئاراسته‌قه‌ومیه‌کوردیه‌کۆنه‌په‌رستربوونی‌و
توندڕه‌وتربوونیه‌تی له‌ڕووی بره‌ودان به‌ده‌مارگیری میللی‌و باوه‌شێنکردنی
نه‌زعه‌ی نه‌ته‌وه‌چێتیدا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ئه‌م ڕه‌وته‌خۆی وه‌کو ڕه‌وتی
ڕیفۆرمیستی نێو بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی هه‌ڵئه‌خا، به‌ڵام له‌واقیعدا خۆی
ته‌وژمێکی توندڕه‌و وه‌سه‌رکوتگه‌رو ته‌نانه‌ت خۆسه‌پێن‌و میرمکوته‌کیشه.
هه‌رچه‌ند وا نیشان ئه‌دا که‌لایه‌نگری حکومه‌تی دامه‌زراوه‌یی‌و مۆدێرنیزمه،
به‌ڵام زۆر زیاتر له‌پارتی‌و یه‌کێتی مۆرکی عه‌شیره‌یی‌زاڵه‌به‌سه‌ریداو ته‌وژمێکی
توندڕه‌وی وا له‌مێژوویدا نیشانیداوه‌که‌دوایین چاره‌سه‌ری بۆ هه‌ر ململانێ‌و
کێشه‌یه‌کی سیاسی، هه‌ر چه‌ک‌و لووله‌ی تفه‌نگه‌کان بووه.
تاوان‌و کاره‌ساتی قڕناقاو پشتئاشان نموونه‌ی توندڕه‌وی‌و
میلیشیایی‌و ملهوڕی ئه‌م ڕه‌وته‌نیشان ئه‌داو وه‌کو تاوانێکی ده‌ستئه‌نقه‌ست‌و
دڵته‌زێن به‌ر له‌هه‌ر که‌سێک سه‌رۆکی ئه‌م ڕه‌وته، یانی نه‌وشیروان مسته‌فا لێی
به‌رپرسیاره‌و له‌ویژدانی خه‌ڵکی کوردستاندا جێگیربووه. پێموایه‌به‌شی
هه‌ره‌گه‌وره‌ی ته‌مه‌نی مسته‌فا تائێره‌به‌خوێنڕێژ، ئاشوبگێڕو پیلانگێڕی نانه‌وه‌ی
شه‌ڕه‌ناوخۆییه‌کانی تائێستاوه‌ته‌واو بووه. هێنده‌ی به‌به‌ره‌وه‌نه‌ماوه‌تا به‌م
چه‌واشه‌کاریانه‌ی ئێستایه‌وه‌خۆی وه‌کو به‌رزی بانان له‌و
مێژووه‌خوێناویه‌پاککاته‌وه. هه‌ر ئه‌م قاره‌مانه‌ی نه‌رم‌و نیانی سه‌رپه‌رشتیاری
سه‌ره‌کی پیلانگێڕیی جمهوری ئیسلامی ئێران بوو له‌دژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
له‌ته‌مموزی ساڵی 2000دا‌و پێنج هاوڕێی کۆمۆنیستی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی
ئێمه‌به‌سه‌رپه‌رشتی‌و به‌قیاده‌ی ئه‌و له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا خه‌ڵتانی
خوێن کران.
من پێموایه‌خودی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕوخسارێکی دزێوی ژیانی
سیاسی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌و جێگای ئه‌فسووسه‌زۆێک له‌ڕۆشنبیران خه‌ریکن وه‌کو
سیمبۆلی تۆڵیڕانس‌و پێکه‌وه‌ژیان سه‌یری ئه‌که‌ن. ده‌ردناکترین ده‌ستپێشکه‌ری
ئه‌وه‌یه، که‌سانێک که‌به‌خۆیان ده‌ڵێن ڕۆشنبیرو مۆدێرنخواز بێن‌و‌ناقۆڵاترین
که‌سایه‌تی وه‌کو کاریزمای ئیسلاحات بچوێنن. سه‌د هێنده‌ی تریش ڕووداو
بهۆنێته‌وه‌نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆ پاککردنه‌وه‌له‌و مێژووه‌ڕه‌شه‌ی ڕابردووی،
شیفاعه‌تی ڕۆژی داگای جه‌ماوه‌ریی بۆ داناده‌ن. ئه‌م ڕه‌مزه‌ی توند‌و تیژی، زۆرتر
نزیکه‌له‌وه‌ی وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی ده‌مارگیری قه‌ومپه‌رستی چه‌شنی سه‌دام حسه‌ین
یان ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی حه‌ریفه‌کانیان ئه‌ده‌ن ته‌ماشابکرێت، نه‌ک
رابه‌ری چاکسازی‌و ئیسلاحات‌و شتی له‌م جۆره.
چرکه: به‌برواى تۆ بۆچى هیَزه‌چه‌په‌كان
له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌یان توانى ده‌نگیَكى ئه‌وتۆ به‌ده‌ست
بهیَنن؟
حه‌مه‌غفور: وه‌کو پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد، حیزبی ئێمه‌و ڕه‌وتی
ئێمه‌سه‌ر به‌و جیهانه‌نیه‌که‌ئێوه‌چه‌پی پێئه‌ڵێن. هه‌روه‌ها حیزبی ئێمه‌بایکۆتی
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستانی کرد. ئه‌و چه‌پانه‌ی که‌ده‌نگ‌و نووزه‌یه‌کیان
نه‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌ق وایه‌چیتر ناوی چه‌پ‌و کۆمۆنیزم‌و ئه‌م
شتانه‌له‌خۆیان بکه‌نه‌وه. چونکه‌ئه‌وان نه‌ک هیچ کارئاسانیه‌ک بۆ مه‌رام‌و
ئامانجه‌کانی خۆشیان‌و لایه‌نگرانیشیان ناکه‌ن، به‌ڵکو وه‌کو ڕه‌مزی
هیچله‌بارانه‌بوونی کۆمۆنیزم‌و چه‌پی کۆمه‌لگاش، بۆرژوا ناسیونالیستی کوردی
به‌سانایی ئه‌توانێ به‌هانه‌ی پێبگرێ‌و به‌هۆی ئه‌و چه‌په‌وه‌په‌لاماری
ته‌بلیغاتی‌و ئایدیۆلۆژی‌و ته‌نانه‌ت فیزیکیش بباته‌سه‌ر کرێکار‌و کۆمۆنیزمی واقعی
کۆمه‌ڵگای کوردستان.
چرکه: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌چ
ئاستیَكدایه؟
حه‌مه‌غفور: په‌یوه‌ندی ئێمه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی
ده‌وڵه‌تێکی ملهوڕو داگیرکاره‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراقدا. ئێمه‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکامان
به‌ناوه‌ندی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له‌قه‌ڵه‌مداوه. ئه‌مریکا یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی
جیهانه‌که‌چه‌کی بایۆلۆژی‌و ئه‌تۆمی له‌دژی خه‌ڵکی ناکازاکی‌و هێرۆشیمای یابانی
به‌کار بردووه‌و له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا دوو شاری گه‌وره‌ی
به‌دانیشتوانه‌که‌یه‌وه‌له‌گه‌ل خاک یه‌کسان کرد. پشتیوانی بێدریغ ئه‌کات
له‌ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسرائیل‌و خه‌ڵکی مه‌زڵومی فه‌له‌ستین قوربانی سیاسه‌ته‌دژی
ئینسانیه‌کانی ئه‌مریکایه‌به‌ر له‌ئیسرائیلیش. هه‌ر ئێستا به‌هۆی پشتگیری ئه‌مریکا
له‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردیه‌وه، پارتی‌و یه‌کێتی خواستی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیان سه‌رکوت کردووه‌و له‌پێناو مه‌رامی سیاسی تایبه‌تی خۆیان‌و بۆ
شه‌ریکبوون له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقدا، کوردستان‌و خه‌ڵکه‌که‌یان بۆ نێو
فیدڕاڵیزمێکی کارتۆنی‌و بوده‌ڵه‌پاڵپێوه‌ناوه‌که‌ئه‌وسه‌ری له‌خۆشیانه‌وه‌دیار
نیه. کێشمه‌کێشه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر یاسای
هه‌ڵبژاردن‌و دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی پارله‌مان ئاماژه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واون بۆ
چاره‌نووسی نادیاری کوردستان له‌ڕووی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌له‌ژێر سایه‌ی دوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌دا.
چرکه: چۆن ده‌رواننه‌پیَكهاته‌ى كابینه‌ى شه‌شه‌مى
حكومه‌تى هه‌ریَم،پیَت وایه‌ئه‌و كابینه‌یه ده‌توانیَت نادادگه‌ریه‌كانى
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كه‌م بكاته‌وه؟
حه‌مه‌غفور: قسه‌یه‌کی شه‌قامی کوردی هه‌یه، پێموایه‌لێره‌دا
هێنانه‌وه‌ی له‌جێی خۆیدابێت؛ عه‌ینی تاس‌و عه‌ینی حه‌مام! دوای تێپه‌ڕکردنی
هه‌ڵبژاردنی 25ته‌مموزی ئه‌مساڵ، نه‌ک من وه‌کو چاودێرێکی سیاسی، ته‌نانه‌ت
له‌ئاستی شه‌قام‌و ڕای گشتیشدا به‌شێوه‌ی پراتیکی، وه‌زعی گه‌نده‌ڵی‌و
نادادگه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردی وه‌کو خۆی ماوه‌و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش
هه‌ر، عه‌ینی تاس‌و عه‌ینی حه‌مامه‌که‌ی جارانه! شتێکی ئه‌وتۆ ڕووینه‌داوه. 45
وه‌زیرو وه‌زاره‌تخانه‌ی بێکاره‌و مڵۆزم، کراونه‌ته‌وه‌زاره‌ت. ئه‌م حکومه‌ت‌و
فه‌رمانڕه‌واییه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، چ کابینه‌کانی به‌رووتر، وه‌چ ئه‌مه‌ی
ئێستاش، ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته‌سه‌رو خه‌ڵکی یه‌خه‌یان نه‌گرێت بۆ مافه‌کانیان، بۆ
خزمه‌تگوزاری‌و بۆ داواکانیان ئه‌وا هه‌موو توانایه‌کیان له‌به‌غدا چڕ
ئه‌که‌نه‌وه‌بۆ شه‌ڕه‌ده‌نووک له‌سه‌ر به‌شی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و له‌داهاتی
ووڵات!
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن، ئه‌بینن به‌دوای 25ته‌مموزدا حکومه‌تی
هه‌رێم زۆر لاوه‌کی بۆته‌وه‌و لاوه‌کیش مامه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌کات. هیچ
وه‌عدو به‌ڵێن‌و په‌یمانێکیان نه‌چۆته‌بواری جێبه‌جێبوونه‌وه. زیاتر سه‌رقاڵن
به‌ململانێی ناوه‌نده‌وه‌و گوشاره‌کانی ئه‌مریکاو ناوه‌ندیان به‌باشی پێوه‌دیاره.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ڕای من له‌به‌غدا له‌نوشوستدایه‌و له‌پێگه‌یه‌کی
دیفاعیدایه‌ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌ره‌فه‌کانی تری نێو ساحه‌ی سیاسی عێراقدا. مه‌سه‌له‌ی
که‌رکوک‌و ناوچه‌ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان خه‌ریکه‌له‌ژێر چنگیان ده‌رئه‌هێنرێ‌و بۆ
ئیستیهلاکی لۆکا‌ڵی له‌ئاستی مه‌سعود به‌رزانی‌و ئه‌وانی تریاندا هه‌ندێ جار
ته‌سریحاتی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌رئه‌که‌ن، له‌چه‌شنی که‌رکوک هێڵی سووره‌و کورد سازش
ناکات‌و ئه‌م شتانه. به‌شێوه‌ی گشتی کێوێک گرفت‌و مه‌سه‌له‌و پرسی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسی له‌وێ دانراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش سه‌رقاڵی سات‌و سه‌وداو ته‌وافوقه‌بۆ
فیدراڵیه‌کارتۆنیه‌که‌ی خۆی.
به‌مجۆره‌ئه‌بینین کابینه‌یه‌ک که‌خۆی له‌نێو هه‌ڵبژاردنێکی
پڕساخته‌کاری‌و ته‌زویرو یاریپێکردنه‌وه‌سه‌ری ده‌رهێنابێت، وه‌له‌پشتی ڕای
خه‌ڵکی‌و ده‌نگی به‌شداربووانی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه‌به‌ملهوڕی‌و ته‌وافوقات
ڕێژه‌ی ده‌نگ‌و کورسیه‌کان دیاریکرابن، چوونه‌سه‌ر باسی
وه‌ڵامدانه‌وه‌به‌نادادگه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردی له‌لایه‌ن وه‌ها کابینه‌یه‌که‌وه
ده‌ردێک ده‌وا ناکات! چونکه‌هیچ شتێک گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌به‌پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو ئه‌و که‌س‌و لایه‌ن‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی دایان له‌هه‌ڵڵاو ووتیان
ئۆپۆزیسیۆنی کارا له‌په‌رله‌مان سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌موو کێشه‌و گرفت‌و
نادادپه‌روه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌جێی خۆیانن. بۆ نموونه‌هه‌ندێ
په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی که‌وتنه‌ڕوو له‌چه‌شنی بۆنده‌کانی ئاشتی هه‌ورامی‌و عومه‌ر
فه‌تاح‌و پاریزگاری سلێمانی دانا مه‌جید، به‌ڵام هیچ که‌س شاهیدی پرۆسێسێکی
دادگایی‌و لێپێچینه‌وه‌لێیان نه‌بوو وه‌به‌هێنانه‌ئارای باسی لیژنه‌ی
نه‌زاهه‌دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌کران. لیستی گۆڕانیش که‌گوایا وه‌کو فراکسیۆنێکی
ئۆپۆزیسیۆن پارله‌مان ئه‌کتیڤ ئه‌کاته‌وه، سه‌ری ناوه‌به‌جێگاپێ کردنه‌وه‌ی خۆی
له‌نێو ململانێکانی به‌غداد بۆ کۆرسی‌و به‌شی خۆی له‌داهاتی ووڵات.
8کانوونی یه‌که‌م2009
|