|
حه‌مه‌غفور
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان
کۆمه‌ڵێک وانه‌ی به نرخی فێری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان کرد
سه‌باره‌ت به دیموکراسی پارله‌مانی‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ران‌و گه‌وهه‌رو ناوه‌رۆکی مانیفێستۆی با‌نگه‌شه‌کانی
هه‌ڵبژاردن تا بگات به وه‌عدو به‌ڵێن‌و دروشمه ئاگراوی‌و
بریقه‌داره‌کان.
من ئه‌و ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنم که چینی بۆرژوازی له کۆمه‌ڵگای
کوردی‌دا، به ڕابه‌رایه‌تی حیزبه‌کانی نێو جوولانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی‌و ئه‌و ئاراسته نوێیه‌شی که به‌ناوی لیستی گۆڕانه‌وه
خۆی پێناسه کرد، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا، توانیان
سیناریۆی به‌رپاکردنی پرۆسێسی دیموکراسیان تێپه‌ڕێنن‌و خه‌ڵکیشیان
ڕاپێچی به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان کرد. له‌و سه‌ریشه‌وه
شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان بۆ چوار ساڵی تر له په‌نجه‌مۆری
هاوڵاتیانه‌وه پچڕی. پارله‌مانی داهاتوو چۆن ده‌بێ‌و چه‌ند ڕیزی
فراکسیۆنی ئۆپۆزیسیۆنی ئیجابی‌و غه‌یره ئیجابی تیادا
جێئه‌کرێته‌وه هیچ بایه‌خێکی نیه له‌م تێڕوانینه‌ی مندا!
ته‌نانه‌ت ئه‌و وێنایه‌ی که لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی پێوه
بائه‌داو وایان نیشان ئه‌دا که ململانێکانیان له نێو پارله‌ماندا
به ئاراسته‌ی چاکسازی‌و ئه‌کتیڤکردنی پارله‌مانی کوردستان‌دا
ئه‌بێ، به ڕاگه‌یاندنی ڕازیبوونیان به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و
ساخته‌کاریه‌ی هه‌موو بینیمان، بوو به تۆز‌و چوو به ئاسماندا!
چونکه نیشانیان دا که لیستی گۆڕان بانگه‌شه‌و دروشمه‌کانیان بۆ
فریودانی جه‌ماوه‌ر بووه هه‌تا له‌به‌رده‌م زوومی کامێرای
(كه‌ی‌ئێن‌ئێن)دا ئاڵای به لۆگۆی مۆمه‌که‌وه ڕاوه‌شێنن‌و
ئیزدیحامی زۆر ته‌سویر که‌ن‌و سه‌رنجی میدیای جیهانی‌و ناوخۆیشی
به‌لادا ڕاکێشن!
به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان‌و سه‌رتاپای لیست‌و قه‌واره
سیاسیه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنیش، پێویسته دان به‌و
حه‌قیقه‌ته‌دا بنێن که کولیه‌تی پرۆسه‌که‌و سه‌رله‌به‌ری
ڕێ‌وشوێنه سیاسی‌و هونه‌ری‌و ئیداریه‌کانیشی، ئامراز‌و که‌ره‌سه‌ی
شکڵپێدانی واقعیانه‌ی درۆیه‌کی گه‌وره بوو له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی
کوردستان‌دا که ئیدیعایان ده‌کرد گوایا به به‌شداری‌و
موماره‌سه‌ی مافی ده‌نگدانی "ئازادانه‌ی" جه‌ماوه‌ر، پرۆسه‌ی
دیموکراسی کوردستان سه‌رئه‌که‌وێ‌و هه‌نگاوێکی گه‌وره به
ئاراسته‌ی ڕیفۆرم‌و مۆدێرنیزم‌و ته‌نانه‌ت به‌رقه‌راربوونی
ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵاتی هه‌ڵئه‌گیرێت، به‌ڵام هه‌موو
جیهان شاهیدی فێڵ‌و گزی‌و ساخته‌چێتی‌و پێشێلکاری لایه‌نه‌کانی نێو
پرۆسه‌که بوون، که‌چی زۆر بێنه‌زاکه‌تانه به‌شێک له ناوه‌نده
ڕه‌سمیه‌کانی ڕۆژئاواش، به ئاشکرا ده‌ڵێن؛ ڕاسته ساخته‌کاری‌و
ده‌سکاری کردن‌و پێشێلکاری زۆر ڕووی داوه، به‌ڵام پرۆسه‌که
سه‌رکه‌وتوو بووه! ئه‌مه چۆن سه‌رکه‌وتنێکه که ئه‌وان
جێگامه‌به‌ستیانه!؟ بۆچێ سه‌رکه‌وتوو بووه؟ ته‌نها به‌و هۆیه‌وه
که توانراوه ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان ناچار بکرێن بچنه
به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان! منیش به‌م واتایه ده‌ڵێم؛
سه‌رکه‌وتوو بووه!
بۆرژوازی کوردی‌و ڕۆژئاواییش بۆیان گرنگ نیه دوای ئه‌نجامدانی
پرۆسه‌که‌و وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌ت، کێ تانه‌و ڕه‌خنه‌ی لێی هه‌یه.
ئه‌وه ئامانج‌و سه‌ره‌کیه که کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌قیو له‌نێو
فه‌رهه‌نگ‌و که‌لتووری عه‌شیره‌یی‌و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی کوردی‌دا،
هاتوون‌و له پرۆسه‌یه‌کی وادا په‌یوه‌ست ده‌بن به سیستمی
دیموکراسی پارله‌مانی‌و ڕۆژائاواییه‌وه. ئیتر گرنگ نیه که له‌م
ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌زموونی دیموکراسیدا نیوه‌ی دانیشتوان، یانی ژنان
پله دوو بژین‌و له‌ژێر زه‌بری چه‌قۆی نامووسپه‌رستی‌و
پیاوسالاریدا ڕۆژانه ئه‌نفال بکرێن! یان گه‌نجان‌و تازه‌لاوان
له‌به‌رده‌م شاڵاوی گرفتی ده‌روونیدا به‌سه‌ر به‌رن‌و ئینسان
ڕۆژبه‌ڕۆژ لێره بێبایه‌خترو بێڕێزتر ببێت!
به‌ڵام وانه‌یه‌ک که خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ وه‌ری بگرن، ئه‌وه‌یه
که ده‌نگی ئه‌وان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بایی چڵه‌پووشێک بایه‌خی
نه‌بوو! چونکه سه‌ره‌ڕای ساخته‌کاری‌و ده‌سکاری کردن‌و گزی‌و
فڕوفێڵ، کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌ژێر چاودێری
ئه‌مریکاو به ئاماده‌یی‌و به‌شداری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی
عێراقی، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان دابه‌ش کرد‌و هه‌موو لیسته‌کانیشیان
له قبوڵکردنی ئه‌نجامه کۆتاییه‌کان ئاگادار کرده‌وه! ئه‌مه
بێحورمه‌تی کردنه به خه‌ڵکی کوردستان‌و به‌ئیراده‌ی هاوڵاتیان!
خه‌ڵک پێویسته ئه‌م پرسیاره بخاته به‌رده‌می لیست‌و
قه‌واره‌کان؛ ده‌ی باشه که ئێوه بایه‌ختان بۆ ده‌نگی ئێمه‌ی
جه‌ماوه‌ر دانه‌ده‌نا، بۆچی ئه‌و هه‌موو بودجه‌و ئیمکانیاته‌تان بۆ
قۆناغی بانگه‌شه‌کان خه‌رج کرد‌و پیرو په‌ککه‌وته‌ی ووڵاتتان به
گه‌رمای هاوین ڕاکێشایه نێو بنکه‌کانی ده‌نگدان!؟!
به بڕوای من، له هه‌ڵبژاردنی کوردستان‌دا سه‌ره‌کی ترین وانه‌یه‌ک
که نابێت هه‌رگیز له یاد بکرێت ئه‌وه‌یه، که سه‌راپای پرۆسێسی
دیموکراسی پارله‌مانی نه‌ک له کوردستان، به‌ڵکو له ووڵاتانی
ئه‌وروپای ڕۆژائاواییشدا ئامانجی سه‌ره‌کیه‌که‌ی بریتیه له‌وه‌ی
که لێکدانه‌وه‌و وێنایه‌کی وا به جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵک
بسه‌لمێنێ که گوایا مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شتێکی
سه‌ربه‌خۆو جیاوازه له مه‌سه‌له‌ی ئابووری‌و سیاسی وه له
سه‌رووی چینه‌کان‌و خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگادا.
هه‌روه‌ها ته‌فسیرێکی حقوقی‌و ئیداری ڕووت‌و قووت سه‌باره‌ت به
ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی تیایدا ئه‌خرێته‌ڕوو وه ئه‌وه‌ش له
خۆهووشیاری خه‌ڵکیدا جێگیر ئه‌که‌ن. یاخود کوللی پرۆسه‌ی دیموکراسی
ئامانجی ئه‌وه‌یه که ئه‌و وێنا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و لنگاوقووچه
ده‌رخواردی زه‌ین‌و هووشیاری کۆمه‌ڵگا بدات، که گوایا تا ئێستا
ئه‌وه خه‌ڵک خۆیان بوون که له پرۆسێسێکی که‌م تا زۆر
دادپه‌روه‌رانه‌دا، به سه‌راوژێر کردنی هه‌ر چوار ساڵ جارێکی
ده‌نگه‌کانی خۆیان بۆ نێو سندووقه‌کانی ده‌نگدان، ده‌وڵه‌ت‌و
ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتیان هه‌ڵبژاردووه. یه‌کێک له ئامانجه
هاوبه‌شه‌کانی سه‌رجه‌می لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌کانی به‌شدار له
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی کوردستان‌دا هه‌ر ئه‌وه بوو که هه‌مان
تێڕوانین‌و هه‌مان باوه‌ڕ به دیموکراسی پارله‌مانی سه‌باره‌ت به
ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوایی به خه‌ڵکی بقبوڵێنن، سه‌رباری
هه‌ر جۆره جیاوازی‌و ناکۆکیه‌کی نێوانیان. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مریکاو
میدیای ڕۆژئاوایی پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن به‌م سیناریۆی ساخته‌کاری‌و
گزی‌و فێڵه‌یان پێئه‌لێت!
ڕه‌نگه سه‌رهه‌ڵدانی ئاراسته‌یه‌کی سیاسی له نێو ده‌روونی یه‌کێک
له حیزبه سه‌ره‌کیه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردیه‌وه
(بزووتنه‌وه‌ی گۆران) که مه‌شخه‌ڵی کۆمه‌ڵێک بانگه‌شه‌و دروشمی
قه‌به‌و حه‌ماسی به ده‌سته‌وه گرتبوو، به سه‌ره‌کی ترین
ئاڵوگۆڕی نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان دابنرێت له‌لایه‌ن ناوه‌نده
سیاسیه جیهانیه‌کان‌و ئه‌و سیاسیانه‌ش که پێیان ناخۆشه له
ڕۆشنبیر که‌متریان پێ بووترێت. یان تازه ترین‌و پڕ که‌ف‌و کوڵ
ترین دیارده‌ی نێو ئه‌م سووڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان‌و
ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵی کوردستان بووبێت، که ده‌ورو نه‌خشێکی
به‌رچاوی هه‌بوو له ڕاپێچکردنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ نێو
سیناریۆکه‌و نزیککردنه‌وه‌یان له باوه‌ڕهێنان به‌و ته‌سویره
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی باسی لێوه کرا. به‌ڵام هه‌ردوو لایان نه‌خشیان
هه‌بوو له گیان به‌به‌ردا کردنی ئه‌م کاریکاتۆره دیموکراسیه‌و
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا کردیان!
به‌ڵام ئه‌م سووڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان ئه‌و
ڕاستیه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشکرا کرد که هه‌ڵبژاردن ئامڕازی
ئاڵوگۆڕکردنی بنه‌ڕه‌تیی نییه له کۆمه‌ڵگادا، بۆیان ده‌رکه‌وت
که خاوه‌نی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ڕێگای هه‌ڵبژاردن‌و
دیموکراسی پارله‌مانیه‌وه دیاری ناکرێت، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌شیان بۆ
ده‌رکه‌وت که زۆرترین چاوه‌ڕوانی له پرۆسێسێکی پارله‌مانی ئه‌ویش
له ووڵاتانی ئه‌ورووپاییدا، نه‌ک له کوردستانی عێراقدا که هێشتا
خۆی چاره‌نووسی سیاسیه‌که‌ی کایه‌ی ده‌ستی هێزهاوسه‌نگیه‌کانی
نێوخۆی عێراق‌و ناوچه‌که‌یه، بریتیه له کۆمه‌ککردن‌و
بوارکردنه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵه ڕیفۆرمێکی دیاریکراو. خه‌ڵک
بۆیان ڕوون بۆوه که ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان ته‌نها
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی که‌م تا زۆر واقعیانه‌ی هێزهاوسه‌نگیه‌ک ده‌بێ
که له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و دیموکراسی‌و ململانێی سیاسی‌و
بوون‌و نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن، له ناو چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
به‌رقه‌راره.
له سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌م سووڕه‌ی سیناریۆی
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیشی به
چاکسازی‌و ڕیفۆرم‌و گۆڕانکاری له شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌روو
خه‌ڵکی‌و میلیشیایی‌و هه‌ڕه‌مه‌کیشدا نه‌بوو. ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی
پرۆسێسی پارله‌مانی بۆ ئه‌وه بوو که باڵانسێکی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی نوێ له فراکسیۆنه‌کانی پارله‌مانی
کوردستان‌دا بهێنرێته ئاراوه. بۆ ئه‌وه بوو تا ئیحتوای
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گشتی‌و جه‌ماوه‌ری بکه‌ن‌و له ڕێگای
ئۆپۆزیسیۆنێکی هه‌ڵتۆقیوی نێو دڵی جووڵانه‌ی کوردایه‌تیه‌وه
پاوانی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و ده‌نگه نه‌یاره‌کان بکرێ له‌ژێر
ناوی ململانێی نێو پارله‌ماندا.
نیشاندانی ڕه‌زامه‌ندی به ئاکامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردن
له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان‌و چاکسازیه‌وه، که به شاهیدی هه‌موو
پرۆسه‌که‌و سه‌رجه‌می چاودێرانی بیانی‌و ناوخۆیی‌و جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستانیش، بێوێنه‌ترین گزی‌و ساخته‌کاری‌و پێشێلکاری
تیایدا ئه‌نجام دراوه، ئه‌و ڕاستیه ئه‌خاته‌ڕوو که سه‌راپای
دروشم‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌کان جگه له خۆراکی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
شتێکی تر نه‌بوون. جگه له هات‌وهاوارێک که ساز کرابوو له
پێناوی گه‌یشتن به چه‌ند کورسیه‌کی پارله‌مان هیچی تر نه‌بوو.
خه‌ڵکی کوردستان‌و جوولانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان،
پێئه‌چێ به خێرایی بکه‌ونه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م پارله‌مانه
نوێیه‌ش. چونکه ئه‌و لیستانه‌ی ئاگریان لێ ئه‌بۆوه بۆ ڕیفۆرم‌و
چاکسازی، سه‌یر که‌ن له ڕاگه‌یاندنی په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامه
کۆتاییه‌کاندا چۆن قسه ده‌که‌ن؛
(شاهۆ سه‌عید ووته‌بێژی لیستی گۆڕان)؛ "ئێمه بڕیارمان داوه
ئۆپۆزیسیۆنێكی ئیجابی پێك بێنین، به‌ڵام ئه‌ڵبه‌ته ئۆپۆزیسیۆنی
ئیجابی پێویستی به ده‌سه‌ڵاتی ئیجابییه، ده‌سه‌ڵاتێك كه به
یه‌ك پێوه‌ر حوكم بكا‌و به‌شێوازێكی ئینتقائی بڕیار‌و یاساكان
ده‌رنه‌كا‌و جێبه‌جێیان نه‌كا، به گشتی به ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌شبینین‌و ئومێدمان وایه ئه‌قڵییه‌تی سیاسی
له كوردستاندا گۆڕانی به‌سه‌ر هاتبێت، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵات‌و
ئۆپۆزیسیۆن پێكه‌وه رۆڵێكی ئیجابی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتیدا بگێڕن". هێڵ هی منه. ئه‌وان به
کورسیه‌کانی پارله‌مانیان دڵخۆشن‌و بێگومان ململانێی نێو
پارله‌مانیان بۆ جێگیرکردنی ئاراسته سیاسیه‌که‌یانه نه‌ک
وه‌ڵامدانه‌وه به‌و هه‌موو به‌ڵێن‌و دروشمه بریقه‌دارانه‌ی چاوی
خه‌ڵکیان ده‌ردێنا! خه‌ڵک ده‌بێ دووباره له پێناو مافه‌کانیاندا
ده‌س به‌رنه‌وه بۆ میکانیزمی پێشوویان، یانی ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی‌و گرتنی یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ دابینکردنی
ژیانیان.
له کاتێکدا هه‌موو ئاماژه‌کان هێما بۆ نه‌بوونی نه‌زاهه‌ت‌و
شه‌فافیه‌ت ئه‌که‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، که‌چی میدیا‌و ناوه‌نده
نێوخۆیی‌و جیهانیه‌کانیش بێشه‌رمانه وه‌سف‌و سه‌نای ئه‌نجامدرانی
پرۆسه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی دیموکراسی ئه‌که‌ن له کوردستانی ژێر
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییدا! هه‌ڵبژاردنێکی پڕ له ساخته‌کاری،
به‌ڵام سه‌رکه‌وتووانه بوو. ئه‌مه هونه‌رو وانه‌یه‌کی گرنگی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه بوو که هه‌رگیز له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئاوا
نابێت!
11/8/2009 |