|
له ماڵپه‌ڕی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری ئێران- حکمه‌تیست وه‌رگیراوه
حه‌مه غفور له فارسیه‌وه
وه‌ریگێڕاوه بۆ کوردی
کورش مدرسی
شۆڕش! شۆڕش! کامه شۆڕش؟
ئه‌م ده‌ورانه‌ی دوایی چینی کرێکاری ئێران‌و شۆڕشگێڕانی
کۆمۆنیست یه‌ک جاری تریش له‌گه‌ڵ خرۆشان‌و فه‌زایه‌کی داگیرساودا ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. بۆرژوازی ئێرانی جارێکی دیکه‌ش له پاڵ
خۆشخزمه‌تی چه‌پی ناسیونالیستدا هه‌وڵیدا هه‌تا چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی ئێران
ڕاکێشێته پای به‌ناو شۆڕشێکه‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی له‌ژێر
مه‌نگه‌نه‌ی چینی کرێکار ده‌رکێشێ‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی بردنی سوودو قازانجی زیاتری خۆی
تێپه‌ڕێنێت. ده‌هۆڵ‌و زوڕنای شۆڕش! شۆڕش!ی شۆڕشگێڕانی سه‌وزو چه‌په
هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وان گوێی ئاسمانی که‌ڕ کرد.
هه‌ر ئه‌و کاته ئێمه له هاوشانی چینی کرێکاری باگاو
کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌م چینه‌دا ووتمان، هیچ نیه با نه‌وه‌ستین خۆ شۆڕشێک له ئارادا
نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هه‌یه کام شۆڕشه‌یه؟ شۆڕش له پێناوی چیدایه؟
هه‌ڵبه‌ته بێگومان کرێکارانی شۆڕشگێڕ خوازیاری شۆڕشن، به‌ڵام وانه‌ی یه‌که‌می
مارکسیزم ئه‌مه‌یه که ڕۆشنببێته‌وه که چ جۆره شۆڕشێک له ئارادایه وه
کرێکاران خۆیان خوازیاری کام جۆر له شۆڕشن؟
له وه‌ڵامدا، چه‌پی پۆپۆلیست هاوڕێ له‌گه‌ڵ موسه‌وی‌و
که‌ڕوبی‌و هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی‌دا خۆڵیان پژان به چاوی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی
شۆڕشگێڕ‌دا. له جیاتی نیشاندانی ناوه‌رۆکی شۆڕشگێڕانه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ک، که گوایا
له ئارادایه، ئه‌وان هاتن؛ "شه‌قام زائید خه‌ڵک"یان به شۆڕش به خه‌ڵک ناساند.
له پێناو داپۆشینی گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ئیسلامی‌و دژی شۆڕشی سه‌وزدا(مه‌به‌ست باڵی
میانه‌ڕه‌وی ئیسلامیه له ئێران، که به جووڵانه‌وه‌ی (موسه‌وی، که‌ڕوبی،
ڕه‌فسه‌نجانی) ناوی ڕۆشتووه- و)، فۆرمۆڵه‌ی "شه‌قام زائید خه‌ڵک"یان وه‌کو
پێناسه‌ی شۆڕش ڕاگه‌یاند. هه‌ر ئه‌و پێناسه‌ی که له ناواخنی دژه شۆڕشی
مه‌خمه‌ڵی‌و دژه شۆڕشی نارنجی‌و سه‌دان‌و هه‌زاران دژه شۆڕشی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
دیکه‌دا بوویه مایه‌ی فریودانی چینی کرێکار. ئه‌مانه به خه‌یاڵی خۆیان ویستیان
ڕه‌نگی سوور بکه‌نه مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی سه‌وز، به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه‌یان په‌نهان کرد
که ئه‌م ده‌سپێشکه‌ریه‌یان ته‌نیا هه‌نگاوێکه به ئاراسته‌ی پاڵپێوه‌نانی
په‌رچه‌می سه‌وز وه‌کو ئاڵای سێ ڕه‌نگی ئێران. هه‌نگاوێک که به دوای شکستی
بووشیزم‌و ناسیونالیزمی پرۆ ڕۆژئاواییدا ئێستا ئه‌یبینین له نێو کۆماری ئیسلامی‌دا
کریستاڵیزه بووه. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئێمه هه‌ر ئه‌وکاته ڕایگه‌یاند که "کۆماری
ئیسلامی قۆڵبه‌ندی سه‌وزی کرده مه‌چه‌کی ناسیونالیزمی پرۆ غه‌ربی ئێرانه‌وه‌و
ناسیونالیزمی پرۆ ڕۆژئاواییش ئاڵای سێ ڕه‌نگی دایه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی". ئه‌و
چه‌په‌ی که هه‌وڵی زۆری دا ڕه‌نگی سوور بکا به به‌ری شۆڕشی سه‌وزدا، له واقعدا
به‌شێک له په‌یامی بۆرژوایی جێبه‌جێ کرد.
تا ئه‌و جێیه‌ی که په‌یوه‌ست ئه‌بێته‌وه به چینی کرێکاره‌وه
قیافه‌و ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که ئاشکرایه. چینی کرێکار شه‌یدای شۆڕشی چینه‌کانی دیکه
نیه، هه‌روه‌کو چۆن چینه‌کانی تریش چاویان به شۆڕشی کرێکاری هه‌ڵنایه‌و نایانه‌وێ
بیبینن. شۆڕشی ئێمه شۆڕشی کرێکاریه. نه یه‌ک ووشه زیادو نه یه‌ک ووشه که‌م.
وه ئایا چ که‌سێک هه‌یه که باشتر له مه‌نسوور حکمه‌ت بیست ساڵ به‌ر له ئێستا
ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌رله‌نوێ خستبێته‌وه به‌ر ده‌می چینی کرێکار؟ پێویسته له
مه‌نسوور حکمه‌ته‌وه فێرببین که:
مه‌نسور حکمه‌ت
کرێکاران‌و شۆڕش
کرێکارانی کۆمۆنیست خوازیاری شۆڕشن. به‌ڵام کام شۆڕش؟ چینه
جیاوازه‌کان‌و مه‌یل‌و ئاراسته سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان هه‌ر
یه‌که‌یان "شۆڕش" به واتای زۆر له‌یه‌ک جیاواز به‌کار ئه‌به‌ن. جیهانی ئێمه
هه‌موو جۆره "شۆڕش"ێک وه هه‌موو شێوه فۆرمێكی "شۆڕشگێڕی" به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ر که‌س یان هه‌ر ڕه‌وت‌و ئاراسته‌یه‌ک که ئه‌خوازێت دۆخی
حازری کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی ناگه‌هان‌و کت‌وپڕ وه به ڕێگایه‌کی نائاشتی ئامێز
بگۆڕێت قسه له شۆڕش ئه‌کاو خۆی به شۆڕشگێڕ ناوئه‌بات. زۆرێک له‌م شۆڕشانه
بێجگه له کۆنه‌په‌رستییه‌کی ساف‌و ساده شتێکی تر نین. نموونه‌ی "شۆڕشی ئیسلامی"
زیندو وه حه‌ی‌و حازر له پێش چاومانه. دواکه‌وتووانه‌ترین خورافات وه
ناهه‌موارترین بارودۆخیان به شۆڕش ناوزه‌د کرد. کۆنه‌په‌رست ترین‌و که‌سیف ترین
مۆره‌و عه‌ناسر ناوی شۆڕشگێڕیان له خۆیان ناوه. کرێکارانی کۆمۆنیست په‌یگیر ترین
دوژمنی ئه‌م جۆره شۆڕشانه‌و ئه‌م شۆڕشگێڕیه درۆیینانه‌ن.
هه‌ندێکی تر له شۆڕشه‌کان جگه له هه‌ندێ ڕیفۆرمی سنووردار
له هه‌لومه‌رجی مه‌وجود شتێکی به‌ولاوه‌تر نین. ڕه‌هایی له ئیستیبداد،
به‌ده‌سهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، به‌رنامه‌ڕێژی‌و باشتربوونی ئاستی
به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شکردنی به‌ناو "عادلانه‌تری" سه‌روه‌ت‌و داهات‌و ئه‌م جۆره
شتانه گه‌وهه‌رو ناوه‌رۆکی ئه‌سڵیی زۆرێک له‌و ئاڵ‌وگۆڕانه بوون که له ووڵاتانی
جۆراو جۆردا له‌ژێر ناوی شۆڕش‌دا شکڵیان گرتووه. له سه‌رجه‌می ئه‌م پێشهاتانه‌دا
بونیادی هه‌لومه‌رجی مه‌وجود له کۆمه‌ڵدا وه سه‌رتاپای ڕژێمێک که سه‌رچه‌شمه‌و
مایه‌ی کوێره‌وه‌ری‌و بێبه‌شییه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش
پێکدێنێ ده‌ستلێنه‌دراو له‌جێی خۆیدا ماوه‌ته‌وه. دوو ده‌هه‌ی ڕابردوو شاهیدی
کۆمه‌ڵێک له‌م جۆره شۆڕشانه بووه له ووڵاتانی ژێرده‌سته‌دا. ئه‌مڕۆ کاتێک
سه‌رنجی ئه‌م ووڵاته شۆڕش کردووانه ئه‌ده‌ینه‌وه ئه‌بینین که ئیتر ته‌نانه‌ت
ئاسه‌وارێک له هه‌مان ئه‌و ئاڵوگۆڕه ناچیزانه‌ی به‌ره‌نجامی شۆڕشیش به‌رچاو
ناکه‌وێت، وه لۆژیکی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جارێکی دیکه‌ش ئه‌م واقعیه‌ته‌ی نیشان
دایه‌وه، که مادام بنه‌مای سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری له‌جێی خۆی ماوه‌ته‌وه،
به‌شی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش جگه له هه‌ژاری‌و بێمافی سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی هیچی تر نابێت.
خاسیه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌م شۆڕشه درۆیین‌و نێوه‌ناچڵانه
ئه‌مه‌یه که به ته‌واوی له‌ژێر کاریگه‌ریی ئامانج‌و مه‌به‌ستی به‌شێک له خودی
چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا ڕوویانداوه‌و ڕابه‌ری سیاسی‌و عه‌مه‌لییه‌که‌شیان هه‌ر
به ده‌ستی ئه‌م توێژانه‌وه بووه. هه‌میشه کرێکاران وه‌کو هێزی زه‌خیره‌و
کۆمه‌ککاریی په‌لکێش کراونه‌ته مه‌یدان، جه‌نگاون‌و گیانبازی بێوێنه‌یان له خۆیان
نیشانداوه. به‌ڵام له ئاکامدا جگه له ده‌س به ده‌س بوونی ده‌سه‌ڵات له نێو
خۆی خودی چینی سه‌رمایه‌داردا، وه جگه له په‌یدابوونی شکڵ‌و شێوه‌ی نوێ له
پێناو ئیداره‌ی ڕژێمی چه‌وسێنه‌رانه‌ی مه‌وجوددا شتێکی تر پێشنه‌هاتووه. له زۆرێک
له پێشهاته‌کاندا یه‌که‌مین که‌سانێک که کراونه‌ته ئامانجی هێرش‌و په‌لاماردانی
به‌شه تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار خودی کرێکاران بوون،
وه شۆڕش خۆی گۆڕاوه بۆ ئامراز‌و به‌هانه‌یه‌کی نوێ به مه‌به‌ستی سه‌رکوتی
جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه کاتێک کرێکار باس له شۆڕش ئه‌کات
ده‌بێ به ووردی بزانێت که چی شتێک ئه‌خوازێ وه چی شتێک ناخوازێت. ئێمه خوازیاری
شۆڕشێکی کرێکارین له دژی سه‌رتاپای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وه له به‌رامبه‌ر به
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی سه‌رمایه‌داراندا. ئێمه خوازیاری شۆڕشێکی کۆمۆنیستین
که له ڕیشه‌وه کۆمه‌ڵگای حازر ژێره‌وژوور ئه‌کات.
شۆڕشی کرێکاری به شوێن کام ئامانجه‌وه‌یه؟ وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریه خۆیدا خۆی
حه‌شارداوه. هه‌ر
کرێکارێک ئه‌گه‌ر ته‌نها ده ده‌قیقه بیر له وه‌زعی ژیانی خۆی بکاته‌وه ئه‌و
گرفته بنه‌ڕه‌تیه دیاری ئه‌کات که ده‌بێ له‌م جیهانه‌دا پاکبکرێته‌وه. ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه لنگه‌وقووچه. به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵ، کرێکاران، خاوه‌نی
هیچ شتێک نین‌و کارنه‌که‌ران‌و ته‌وه‌زه‌لانیش سه‌روه‌تمه‌ند. په‌ستترین‌و نزمترین
ئه‌فراد، نه‌جیبزاده‌و پیاوماقوڵانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن که‌چی شه‌ریفترین
ئینسانه‌کان، جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی ژێرده‌سته‌و بێبه‌ش‌و بێمافن. ئه‌وان که
ته‌مه‌نێک کاریان کردووه‌و سه‌روه‌ت‌و سامانیان به‌رهه‌مهێناوه، ته‌نانه‌ت پاش سی
ساڵیش له‌پێناو گوزه‌رانی هه‌ر ڕۆژێک له ژیانی خۆیاندا ده‌بێ سه‌رله‌نوێ کڕیار بۆ
هێزی کاریان په‌یدابکه‌نه‌وه. قودره‌ت‌و توانایی داهێنان‌و به‌رهه‌مهێنی کرێکار
له‌نێو ده‌سه‌ڵات‌و توانایی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی هه‌مه‌ڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌و
ژێرده‌سته‌یی هه‌رچی زیاتری کرێکاران‌دا خۆی نیشان ئه‌دات. به ئامانجی پارێزگاری
کردن له‌م کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌وخواره ده‌وڵه‌ته‌کان هاتوونه‌ئاراوه، له‌شکه‌رو
سوپاکان پێکهێنراون، زیندانه‌کان‌و ئه‌شکه‌نجه‌گاکان درووستکراون، خوداکان
خولقێنراون‌و ئایینه‌کان سازکراون. مه‌سه‌له‌که له ڕۆژ ئاشکراتره. ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر بنه‌مای کۆیلایه‌تی ڕاگیراوه. کۆیلایه‌تی کاری به‌کرێ. هیچ
پله‌و ئاستێکی گه‌شه‌ی خزمه‌تگوزاری‌و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه زیادبوونی
ده‌رامه‌تی کرێکاران، که تازه ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ش به خه‌بات‌و به زۆر له
قوڕگی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌رکێشرێ، هیچ کاریگه‌ریه‌ک یان گۆڕانکاریه‌ک له
بنچینه‌ی ئه‌م جێگا‌و ڕێگا کۆیلایه‌تیه‌ی کرێکاران‌دا پێکناهێنێ. مناڵێک که ئه‌مڕۆ
له ناو ئێمه‌دا له‌دایک ئه‌بێت مۆری کۆیلایه‌تی‌و چوونه‌خزمه‌تی سه‌رمایه دراوه
له نێوچه‌وانی.
سه‌رتاپای هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی، وه ته‌واوی
فه‌سادو گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگای حازر، هه‌ر له سته‌مگه‌ریی سه‌ر ژنان‌و
جوداسازی نه‌ژادی تا ئالووده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان‌و فه‌حشاو به‌دڕه‌وشتیی،
له ڕکابه‌ری‌و قازانپه‌رستی فه‌ردیه‌وه که له‌نێو خوێنی کۆمه‌ڵدا دێت‌و ئه‌چێ تا
ئه‌گا به قات‌وقڕی‌و برسێتی‌و بیماریی که ڕۆژانه ملیۆنه‌ها مرۆڤی بێبه‌ش ئه‌کا
به گه‌رووی مه‌رگدا، هه‌ر هه‌مووی ئاکامی ئه‌م لنگه‌وقووچیه‌ی کۆمه‌ڵگایه.
کۆمه‌ڵگایه‌ک که خاوه‌نانی به‌رهه‌ق‌و بنیاتنه‌ران‌و داهێنه‌رانی واقعی ئه‌و،
کرێکاران، دیل‌و ئه‌سیری کۆیله‌تی کاری به‌کرێن. شۆڕشی کرێکاری له‌پێناو
هه‌ڵته‌کاندنی بونیادی ئه‌م کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌دا شکڵئه‌گرێت.
بونیادی ئه‌م ڕژێمه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی
که‌مایه‌تیه‌کی هه‌ره بچووک به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵدا
دامه‌زراوه. مادام که ئینسان له‌پێناو نانخواردن وه یان له‌پێناو
به‌هره‌مه‌ندبوون له لانی که‌می خۆشگوزه‌رانی ناچاره که بۆ که‌سێکی دیکه کار
بکات که هه‌موو هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی له‌ژێر ده‌ست گرتووه، مادام که
به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی مرۆڤایه‌تی ته‌نها له
ڕێگای سوودگه‌یاندن به خاوه‌نانی ته‌وه‌زه‌لی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه
ئیمکانی هه‌یه، باسکردن له ئازادی‌و یه‌کسانیی ئینسانه‌کان، وه باسکردن له
له‌ناوبردنی بێبه‌شیه‌کان‌و هه‌ڵاواردنه‌کان قسه‌یه‌کی پووچ‌و بێناوه‌رۆکه. شۆڕشی
کرێکاری له بنه‌ڕه‌تی خۆیدا شۆڕشێکه له دژی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی چینی
سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. شۆڕشی کرێکاری
شۆڕشێکه له‌پێناوی به‌رقه‌رارکردنی خاوه‌ندارێتی‌و کۆنترۆڵی سۆشیالیستیانه‌و
ده‌سته‌جه‌معیی به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
شۆڕشی کرێکاری شۆڕشێکه ئامانجی له‌ناوبردنی چینه‌کان‌و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیه.
بۆرژوازی به قسه‌ی خۆش ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵناگرێت‌و
ده‌ورودوکانی ناپێچێته‌وه. که‌واته ده‌بێ شۆڕش به‌رپاکه‌ین، حکومه‌تی کرێکاری
به‌رقه‌رارکه‌ین که به‌رگری چه‌وسێنه‌ران تێکئه‌شکێنێ‌و ڕێگا خۆشئه‌کات بۆ
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ چه‌وسانه‌وه‌ی وا که به دڵنیایی هیچ پێویستیه‌کی
ناچاریی به هیچ جۆره حکومه‌ت‌و سته‌م‌و خورافه‌یه‌ک نابێت.
شۆڕش بۆ کرێکارانی کۆمۆنیست به واتای ڕاپه‌ڕینی چینی کریکار
دێت به مه‌به‌ستی به عه‌مه‌لی ده‌رهێنانی سه‌رتاپای ئه‌م گۆڕانکاریه مه‌زنه
کۆمه‌ڵایه‌تیانه. خه‌بات له‌پێناو ئازادی، یه‌کسانی‌و حکومه‌تی کرێکاری. ئه‌گه‌ر
کرێکار دێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه پێویسته بۆ ئه‌م ئامانجه بێته مه‌یدان.
ده‌بێ به وێنه‌ی ڕابه‌ری ڕزگاریی ته‌واوی کۆمه‌ڵ بێته مه‌یدان. سه‌رده‌می
په‌لکێشکرانی کرێکاران به شوێن ئه‌م‌و ئه‌ودا به‌سه‌رچووه. ڕه‌هه‌ندی کۆمۆنیستیی
له نێو ده‌روونی چینی کرێکاردا ئامانجی خۆی به‌مه داناوه که کرێکاران بۆ ئه‌م
ئاسۆ‌و ئامانجانه ته‌یارو ئاماده بکات وه بزاوتی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران له‌پێناو
به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئه‌نجامدانی شۆڕشی کرێکاریدا سازمان بدات.
ئه‌گه‌ر شتێک گرایشی کۆمۆنیستی له گشت مه‌یل‌و گرایشه‌کانی
دیکه‌ی نێو ده‌روونی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری جیائه‌کاته‌وه هه‌ر ئه‌م کۆششه‌یه بۆ
جێگیرکردنی ئامانجی شۆڕشی کرێکاری له ناو ده‌روونی چینی کرێکار‌و سازماندانی هێزی
ئه‌م شۆڕشه‌یه. کرێکاری کۆمۆنیست له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌ر خه‌باتێکدایه له‌پێناو
باشترکردنی هه‌لومه‌رجی کار‌و ژیان‌و گوزه‌رانی کرێکاران‌دا. به‌ڵام ئه‌و له‌م
خه‌باته‌دا به‌شوێن ئامانجێکی باڵاتریشه‌وه‌یه. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه کرێکاران
له‌نێو دڵی ئه‌م خه‌بات‌و تێکۆشانه‌دایه که وه‌کو چینێک خۆی ئه‌ناسێته‌وه، به
قودره‌ت‌و توانایی خۆیه‌وه ڕائه‌وه‌ستێ وه له‌گه‌ڵ ڕێبازی ڕزگاریی خۆی، شۆڕشی
کرێکاری له به‌رامبه‌ر به سه‌رتاپێی ڕژێمی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌وجوددا
ئاشنا ئه‌بێت. ڕیکخستن‌و سازماندانی شۆڕشی کرێکاری مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه په‌یوه‌ست
بێت به ئایینده‌یه‌کی دووره‌وه. ئه‌م تێکۆشانه هه‌ر ئێستا له ئارادایه. له
هه‌ر جێیه‌ک یه‌کێتی کرێکاران‌و ئاگاهیان سه‌باره‌ت به‌مه‌ی که ئه‌ندامانی یه‌ک
چینی جیهانین به‌هێزئه‌بێت، له هه‌ر شوێنێک کۆمۆنیزم وه‌کو ئاسۆی شۆڕشی کرێکاری
له‌نێو ده‌روونی کرێکاران‌دا ڕیشه‌ی پته‌و ئه‌کات، وه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڤاڵێکی
کرێکاردا که له کۆمۆنیزم‌و ناوه‌ندو تۆڕه کۆمۆنیستیه کرێکاریه‌کان نزیک
ئه‌بێته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه که یه‌ک هه‌نگاو له شۆڕشی کرێکاری نزیک
بووینه‌ته‌وه. تۆڕه جۆراوجۆره‌کان‌و ناوه‌نده کۆمۆنیستیه کرێکاریه‌کان که
ئه‌مڕۆ ڕێکئه‌خرێن، سبه‌ینێ ناوه‌ندو کانونه‌کانی ڕابه‌ریی شۆڕشی کرێکاری‌و
پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حکومه‌تی کرێکاران پێکئه‌هێنن.
هیچ که‌س گومانی له‌وه نیه که حکومه‌ت‌و ئابووری
سه‌رمایه‌داری له ئێران دووچاری قه‌یرانێکی قووڵ بووه‌و کۆمه‌ڵگای ئێران له‌سه‌ر
لێواری گۆڕانکاری چاره‌نووسسازدا ڕاوه‌ستاوه. دێر یان زوو پێکدادانی چینایه‌تی له
ئێران گوڕ‌و ته‌وژمی تازه به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێ. ئه‌حزاب‌و هێزه بۆرژواییه‌کان، چ
له ناوخۆی حکومه‌تی ئیسلامیداو چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ویش ئه‌یانه‌وێ خۆیان بۆ
مانۆڕی هێزنیشاندانی کۆتایی ئاماده‌بکه‌ن. ئه‌م جاره‌یان ئێمه ده‌بێ وه
له‌سه‌رمانه ئه‌وه زامن که‌ین که چینی کرێکار وه‌کو یه‌ک هێزی سه‌ربه‌خۆ، له‌ژێر
په‌رچه‌می خۆی‌داو به ئامانجی شۆڕشی کرێکاریه‌وه دێته‌مه‌یدان. ئه‌م کاره
کرده‌نیه. ڕه‌وتی کۆمۆنیستی له‌نێو ده‌روونی چینی کرێکاردا ئاراسته‌یه‌کی
به‌هێزه. حزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆشه‌یه‌که له یه‌ک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
گه‌لێک به‌هێزتر که هه‌ر ئێستا ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی خۆی له‌نێو ده‌روونی چینی کرێکار‌و
بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کاندا پته‌وکردووه. دروشمه‌کانی ئێمه وه
ئاسۆکانی ئێمه هه‌ر ئێستا له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری فراوانی چینی کرێکاردا ڕێگاو
جێگای خۆیان داگیرکرد‌وه. حکومه‌تی ئیسلامی هه‌ر ئێستا گوشاری ئه‌م حزبه
به‌رفراوانه وه ئه‌م حزبه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه کارگه‌ریه به‌توندی به‌سه‌ر
په‌یکه‌ری خۆیه‌وه هه‌ست پێئه‌کات. سه‌رنجی یاسای کاری ئیسلامی بده‌ن، ته‌ماشای
حاڵ‌و ڕۆژگاری شورا ئیسلامیه‌کان بکه‌ن، کۆبوونه‌وه گشتیه کرێکاریه‌کان‌و
داخوازیه‌کانیان ببینن، هه‌موویان ئاماژه‌ن بۆ یه‌ک ڕادیکالیزمی قودره‌تمه‌ندی
کارگه‌ری که به درێژایی ده‌ورانی دوای شۆڕشی 979 له ئێران شکڵیان گرتووه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره چینی کرێکاری ئێران له ئاڵوگۆڕه‌کانی ئایینده‌دا جارێکی تریش
نه‌بێته‌وه قوربانی، ده‌بێ ئه‌م حزبه مه‌زن‌و ڕانه‌گه‌یه‌نراوه سه‌رو سامان
به‌خۆی بدات. به‌شه جیاجیاکانی ئه‌و، حزبی کۆمۆنیستی ئێران، تۆڕه
به‌رفراوانه‌کانی کرێکارانی کۆمۆنیست، بزاوتی کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان‌و خانه‌کانی
هیدایه‌ت‌و ڕابه‌ریی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاری پێویسته له‌ناو یه‌ک جووڵانه‌وه‌ی
یه‌کگرتووی کارگه‌ریدا لێکهه‌ڵپێکرێن. ئه‌مه فه‌وریترین کارێکه که کۆمۆنیزمی
کارگه‌ری له ئێران له پێش خۆی دایئه‌نێت. به‌رنامه‌ی ئێمه بۆ کۆمه‌ڵگا،
ڕێگاچاره‌کانی ئێمه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و دژواریانه‌ی به‌ربینی به جه‌ماوه‌ری
فراوانی زه‌حمه‌تکێشان گرتووه، درووشم‌و خواسته‌کانی ئێمه هه‌موویان ڕۆشنن.
دروشمی ئازادی، به‌رابه‌ری، حکومه‌تی کرێکاری، واته چه‌که‌ره‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی
کرێکاران، هه‌ر ئێستا له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری فراوانی چینی ئێمه‌دا جێگای گرتووه.
گۆڕینی هه‌موو ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئیمکاناته به یه‌ک حزبی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی
که توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی پێشڕه‌ویی سه‌رتاپای چینی کرێکاری هه‌بێت له نه‌به‌رده
چاره‌نووس سازه‌کانی داهاتوودا، ئه‌مه کاری ئێمه‌یه. ئا ئه‌مه هه‌نگاوه
به‌راییه(ئه‌وله‌ویاته‌کان) بناغه‌ییه‌کانی کرێکارانی کۆمۆنیسته له ئێران.
27nov09
له کۆمۆنیست، ئۆرگانی ناوه‌ندی
حزبی کۆمۆنیستی ئێران ژماره 53شه‌هریوه‌ر1368(1990)وه‌رگیراوه |