|
به رای تۆ كاردانه‌وه‌ی لیست و قه‌واره‌كان به‌رامبه‌ر
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ چۆن بێت؟
من
پێموایه لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌کان خۆشیان نازانن
وه‌ڵامێکی ژیرانه به‌م پرسیاره بده‌نه‌وه، چونکه دۆخی
ململانێکان له کوردستان به تایبه‌تی هه‌موو سنووره‌کانی
به‌زاندووه. پرۆسه‌که زیاتر له‌وه‌ی دیموکراسی بێت،
سیناریۆیه‌که بۆ خۆڵپژاندن به چاوی خه‌ڵکیدا تا
ڕایانکێشنه نێو سیناریۆکه‌وه. ئێستا که سیناریۆکه
ڕوویداو خه‌ڵکی په‌لکێشکرانه به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان،
دوای ئه‌وه خۆیان‌و خوای خۆیان، چی به‌سه‌ر ده‌نگدان‌و
سندوقه‌کان‌و ئه‌نجامه‌کان ئه‌هێنن! هه‌ر ئێستا لیستی
ده‌سه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان ده‌کات!
هه‌موو
هێماو داتا‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ن که هه‌مان ئه‌و
هێزو لیست‌و قه‌وارانه‌ی که دوای ڕژێمی به‌عسی له
عێراقدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و به‌شدار بوون له حکومه‌ت‌و
بڕیاری سیاسی وولاتدا، هه‌ر ئه‌وانه به جیاوازیه‌کی
شکڵی‌و ڕواڵه‌تیه‌وه ئه‌مێننه‌وه.
له
کوردستان نه‌بێت، ته‌نها شتێک که له ئارادایه،
په‌یدابوونی لیستێکی تازه‌یه، لیستی گۆڕان که به‌شێک له
ده‌نگ، یان له ڕاستیدا به‌شێک له ده‌سه‌ڵات‌و
کورسیه‌کانی پارله‌مانی عێراق ده‌بێ به نسیبیان. ئه‌ویش
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و بێزاریه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان که له‌به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی سیاسی دوو حیزبه
کوردیه‌که هه‌یانه‌و به‌جۆرێک کانس ده‌درێته لیسته‌که‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی
کوردایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌کێتی. به‌ڵام نابێ
ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت که قه‌واره‌کی نه‌وشیروان
مسته‌فا خۆی پارچه‌یه‌ک بووه له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی
که ئێستا ئه‌وان خۆیان کردۆته ئه‌و هێزو ئاراسته‌یه‌ی
که گوایا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا ئه‌هێنێت.
سه‌ره‌نجام، من خه‌می هه‌ره گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه که
پرۆسێسی دیموکراسی موزه‌یه‌ف له کوردستان، یان دیموکراسی
کۆپیکراو وه ڕواڵه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراسی
ڕۆژئاوایی له‌ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزب‌و هێزو
قه‌واره قه‌ومی‌و عه‌شیره‌یی‌و دواکه‌وتوانانه‌دا له‌گه‌ڵ
ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ببێته کاره‌سات‌و
حه‌مامه خوێنه‌کانی لێ بکه‌وێته‌وه‌و چه‌که‌ره‌ی ئه‌و
ئومێده گوماناویه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ستوویه‌تی
به‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه، بگۆڕێ بۆ په‌شیمانی‌و له پای
به‌شداریان له پرۆسه‌ی دیموکراسیدا شه‌ڕی نێو خۆیی نێوان
یه‌کێتی‌و گۆڕان بکرێته به‌شیان!
چونکه
ئه‌م دوو هێزه، هه‌ردووکیان عه‌شیره‌یی‌و چه‌کدارن‌و
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش، تا بگات به
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی یه‌کتریان هێشتا
کاڵنه‌بۆته‌وهو
که ئاماژه‌ی ته‌واو بوون بۆ دوژمانیه‌تی نێونیان، بۆ
شه‌ڕو پێکدادانی ئه‌م دوو لایه‌نه.
من
پێموایه، له ئاکامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کاندا، کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌بێ خۆی بۆ
شه‌ڕو پێکدادانی چه‌کدارانه ئاماده بکاو به خۆشباوه‌ڕیی
مامه‌ڵه‌ی بانگه‌شه‌ی دیموکراسیانه‌ی ئه‌م هێزه
دواکه‌وتووانه نه‌کات!
08مارس2010
|