ده‌زگای هاوپشتی: له 27 ئۆکتۆبه‌ر به پێی بڕیاری هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی له کوردستان په‌رله‌مانی کوردستان به به‌ندێک له‌م یاسایه‌دا فره‌ژنی وه‌ک شێوازێکی ئاسایی هاوسه‌رگیری قبووڵ کرد.
سه‌رنجی گشتیاتان سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان‌و به‌م هه‌موارکردنه‌ی یاسای باری که‌سیتی چییه؟
حه‌مه‌غه‌فور: من پێموایه هه‌موارکردنی فره‌ژنی شتێکی چاوه‌ڕووانکراو بوو له ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا. چونکه له کاتێکدا دیارده‌ی کوشتنی ژنان به بیانووی گێڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌ف‌و نامووسه‌وه له کوردستان ڕاچڵه‌کێنه‌ره‌و هه‌موو سنووره‌کانی به‌زاندووه. ده‌یان حاڵه‌تی جه‌رگبڕی ئه‌م تاوانکارییه ئه‌خلاقی‌و دواکه‌وتووانه‌یه له‌نێو جالیه کوردیه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپاشدا تۆمارکراون، که‌چی له ماوه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌م په‌رله‌مانه‌دا هیچ جارێک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌بووه جێگای باس‌و کۆبونه‌وه‌کانی. خه‌مساردی‌و بێ‌به‌هابوونی ئه‌و نووزه دیموکراسی‌و مافی مرۆڤه‌ی ناسیونالیزمی کوردی‌و په‌رله‌مان‌و حکومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کات، له‌و شوێنه‌دا به ته‌واوی خۆی نیشان ئه‌دات که به داخه‌وه کوردستان له ڕوانگه‌و وێنای کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپایی‌و ڕۆژئاواییه‌کاندا به مه‌ڵبه‌ندی کوشتنی ژنان ناوبانگی ده‌رکردووه. ئه‌مه ڕاستیه‌که‌و که‌س ناتوانێت ئینکاری بکات. حیزبه‌کان که هیچ، چونکه خۆیان باشترین پاڵپشتی ئاین‌و مه‌لاو شێخ‌و کوێخاو سه‌رۆک تیره‌و خێڵ‌و هۆزه‌کانن، زۆرێک له لێپرسراوانیشیان یان خۆیان خاوه‌نی چه‌ند ژنن، یان به توندی پیاوسالار‌و نامووس په‌رستن‌و ژنان وه‌کو پاشکۆی نێرینه‌کان ته‌ماشا ئه‌که‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانیش له‌مباره‌وه، یانی به دوای تۆمارکردنی نزیک به 15هه‌زار حاڵه‌تی کوشتنی ژنان هیچ هه‌ڵوێست‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی جێگا باسی نیشان نه‌داوه. به‌ڕای من په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌کان‌و ناسیونالیزمی کوردی ئه‌که‌ن نه‌ک نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک. ئه‌و زیاتر له فۆرمێکی کایه‌ی سیاسی حیزبه‌کان ئه‌چێ تا ئۆرگانێکی باڵاده‌ست بۆ داڕشتنی یاساکان‌و چاودێری‌و ڕێکخستنی ئه‌رک‌و مافه‌کانی هاوڵاتیان.
ده‌زگای هاوپشتی: زیاتر له 15 ساڵه جووڵانه‌وه‌ی ژنان‌و جووڵانه‌وه‌کانی دیفاع له مافه مه‌ده‌نیه‌کان له کوردستان‌و ئازادیخوازان بانگه‌شه‌و خه‌بات بۆ گۆڕینی یاساکانی باری که‌سێتی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌م هه‌موارکردنه له چاو ئه‌م کار‌و هه‌ڵسوڕان‌و بانگه‌شه‌یه‌دا چ جێگایه‌کی هه‌یه
حه‌مه‌غه‌فور: جێگای ئه‌م هه‌موارکردنه بێگومان نه‌ک هه‌ر له به‌ره‌ی ئه‌و جوڵانه‌وانه‌دا نییه که ئێوه ده‌یڵێن، به‌ڵکو له ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ری ژنان‌و بزووتنه‌وه‌کانی به‌رگریکار له مافه مه‌ده‌نییه‌کاندایه. جێگایه‌ک که خۆی خه‌مڵێنه‌ری ڕاستییه‌کی سه‌لمێنراوه. ڕاستییه‌ک که له په‌یوه‌ند به‌م په‌رله‌مانه‌و په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و هاوشێوه‌کانیان له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ئه‌بێت بیسه‌لمێنین؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره په‌رله‌مانانه نه‌ک هه‌ر له زاده‌ی لاسایی کردنه‌وه‌یه‌کی فۆرماڵی هه‌مان شێوازی کۆمه‌ڵگای جێگیر‌و هه‌ڵبژاردنی پلورالیزمی ڕۆژئاوایی زیاتر نین، به‌ڵکه خۆیان به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌کی سیاسی ناپایدارو ناڕۆشن‌و ته‌نانه‌ت بێئاسۆشن. بۆیه له که‌مترین مانای خه‌باتی دیموکراتی‌و په‌رله‌مانی‌و دیالۆگ‌و ڕه‌خنه‌و یه‌کتری قبوڵکردن به‌هره‌مه‌ندن، زیاتر له چوارچێوه‌ی ناوه‌رۆک‌و واتای خۆسه‌پاندن‌و داخران‌و داپڵۆسیندا خۆیان ده‌بیننه‌وه. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ململانێ لۆکاڵییه‌کانن‌و لایه‌نه‌کانی ئه‌و ململانێیه ئاراسته‌یان ئه‌کات.
په‌رله‌مانی کۆمه‌ڵگای ئاسایی چاودێره به‌سه‌ر حکومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگا ته‌نفیزیه‌کانداو له هۆڵی په‌رله‌مان‌و له کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیدا ئه‌دای ئه‌و حکومه‌ته ئه‌خرێته ژێر ڕه‌خنه‌وه له به‌رامبه‌ر به دیارده‌و که‌ناڵه‌کانی ژیانی نۆرماڵی هاوڵاتیان‌و ڕه‌هه‌ندی ووڵات له هه‌موو بواره‌کاندا، به‌ڵام په‌رله‌مانی لای ئێمه ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی هه‌ر سه‌رۆک حیزبێک‌و لێپرسراوێکی گه‌وره‌ی حیزبی‌و حکومی بێت. زۆر جار کاریزمای قه‌تیسماوی وه‌کو کوێخاو میرو شێخ‌و مه‌لا له سه‌رجه‌می بنه‌ما شارستانییه‌کان به‌لایانه‌وه پیرۆزترن. نێچیره‌وان به‌رزانی وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌ت زۆر ڕاشکاوانه ووتی ئێمه هیچ یاسایه‌ک په‌سه‌ند ناکه‌ین که ناکۆک بێت له‌گه‌ڵ قورئاندا، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدات به‌و جووڵانه‌وه گه‌وره‌یه‌ی بۆ دیفاع له ژنان‌و مافه‌کانیان چه‌ندین ساڵه به‌ڕێکه‌وتووه، هیچ نرخێکی بۆ ژنان‌و کچانی کۆمه‌ڵگایه‌ک دانه‌ناو ته‌نانه‌ت هیچ بایه‌خێکیشی بۆ ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه‌ش قایل نه‌بوو که له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگیان له دژی هه‌موارکردنی فره‌ژنی دابوو.
ده‌زگای هاوپشتی: هۆکاری ئه‌وه چییه که خه‌بات‌و جووڵانه‌وه‌ی ژنان له کوردستان نه‌یتوانیوه بۆ خواسته‌کانی خۆی فشارێک درووست بکات؟ ئایا ئه‌م نسکۆ‌و سه‌رنه‌کوتنه‌ی جوولانه‌وه‌ی ژنان که ده‌کرێت له گۆشه‌نیگای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره‌وه به ڕوونی ببینرێت، هیچ ده‌رس‌و ته‌جروبه‌یه‌کی بۆ ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه تیایه؟
حه‌مه‌غه‌فور: به‌ڕای من جووڵانه‌وه‌ی فیمینیستی له کوردستان بۆ مافی یه‌کسانی نێوان ژنان‌و پیاوان فشاری خۆی داناوه. هه‌ر ئه‌م کێشمه‌کێشه‌ی ناو په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردی به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م. به‌ڵام به ته‌نها فشار به‌س نییه. بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی‌و ئازادیخوازانه له کوردستان پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێک سه‌ربه‌خۆیی خۆی له بیر‌و باوه‌ڕو ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیستی‌و ئیسلامی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌و عه‌شیره‌یی ڕابگه‌یه‌نێت. ده‌بێت به توندی ئه‌وه ڕه‌ت بکاته‌وه که ئیسلامی فیقهی‌و قورئانی‌و ئه‌حکامه‌کانی قابیلی ئیسڵاح‌و چاکسازی بن له به‌رژه‌وه‌ندی‌و قازانجی ژنان. له‌وه‌ش به‌ولاوه تر نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له‌م په‌رله‌مان‌و حکومه‌ته هه‌بێت که توندوتیژی‌و ڕه‌فتاری دڕندانه‌و هه‌ڵاواردن‌و کوشتاری ژنان کۆتایی پێ‌دێنێت. 18 هه‌ژده ساڵ ده‌رفه‌ت‌و بوارێکی ئێجگار زۆر‌و له‌بار بوو بۆ ئه‌م کاره، به‌ڵام تازه ئه‌بینین له په‌رله‌مان یاسای فره‌ژنی په‌سه‌ند ئه‌کرێت
من وای بۆ ناچم که هه‌موارکردنی یاسای فره‌ژنی مانای نسکۆی جووڵانه‌وه‌ی ژنان بێت. هه‌تا نابه‌رابه‌ری‌و هه‌ڵاواردن‌و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی له به‌رامبه‌ر ژناندا هه‌بێت، جووڵانه‌وه‌ی یه‌کسانخوازی‌و فیمینیستی له ئارادا ئه‌بێت. کوردستان وه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کی جێ متمانه‌و باوه‌ڕپێکراوی نێوده‌وڵه‌تی هێشتا ناکرێت حسابی له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م ده‌ڤه‌ره هێشتا خۆی له ناو گێژاوی هه‌ڵواسراوی‌و بێئاسۆییدا خۆی قوتار نه‌کردووه. ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی‌و ته‌شریعی‌و قه‌زایی کت‌ومت له ژێر چنگی دوو حیزبی میلیشیایی کوردیدایه. له جێگایه‌کدا که یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت، هه‌موو شته‌کانی تر تێیدا له گرێژه‌نه ئه‌چن. بۆیه به‌بڕوای من بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و جووڵانه‌وه‌ی یه‌کسانخوازی‌و ئازادیخوازانه گه‌وره‌ترین فشاری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و هه‌موو شتێکی ئه‌م ناوچه‌یه داناوه. ئێستا بکوژی ژنان هه‌رچه‌ند ڕاناکێشرێنه به‌رده‌م یاسا، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازه‌وه وه‌کو تاوانباری گه‌وره سه‌یریان ده‌کرێت، هه‌رکات ده‌سه‌ڵات‌و ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری هاته سه‌رکار یه‌که‌مین کارێک که ده‌ستی بۆ ئه‌بات ته‌سلیمکردنی تاوانکارانی بکوژی ژنان ده‌بێ به یاسا. دام‌و ده‌زگای حیزبی‌و حکومی‌و میدیاکان ئێستا زۆر ڕاشکاوانه‌ترو سانا تر باس له مه‌سه‌له‌و گرفته‌کانی ژنان ده‌که‌ن. جووڵانه‌وه‌ی ژنان ئه‌توانێ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی به‌ده‌سته‌وه بگرێ‌و خۆی یه‌کگرتوو تر‌و ڕێکخراوتر بکات‌و خواست‌و داوا‌و په‌یامه‌کانی خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت. ده‌رس‌و ته‌جروبه‌یه‌کی گرنگ بۆ ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌وه‌یه که ده‌بێ هه‌ر خۆشباوه‌ڕیه‌ک که به‌م ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانه هه‌یبوو بیخاته‌لاوه‌و نه‌ک هه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فره‌ژنی به‌رزکاته‌وه، به‌ڵکو یه‌کسانی نێوان ژنان‌و پیاوان بکاته شیعاری سه‌ره‌کی خۆی‌و به سه‌رتاسه‌ری کردنه‌وه‌ی ئه‌م خواست‌و شیعاره‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی فیمینیستی بخاته‌ڕێ.
ده‌زگای هاوپشتی: په‌رله‌مانی کوردستان له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا بێباکی‌و نامۆیی خۆی به پاراستنی مافه دیموکراتیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رخست، پاشان ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراو درایه‌وه به په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ‌وگۆڕی تیا بکرێت. ده‌کرێت هه‌مان سیناریۆش له بابه‌ت ئه‌م یاسا نوێیه‌وه دووباره ببێته‌وه. به بڕوای ئێوه ئه‌م سیناریۆیه چی نیشان ده‌دات؟ ئایا سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگای له شێوازی ده‌نگدانی لیسته‌که‌ی خۆی له په‌رله‌ماندا نییه (که بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه)؟ یاخود ئاگای لێیه‌و ئه‌مه سیناریۆیه‌کی پێشتر داڕیژراوه (که کێشه‌که گه‌وره‌تره)؟
حه‌مه‌غه‌فور: به‌ڵێ، ئه‌وه ڕاسته. من خۆم هێنده‌ی له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم تێبگه‌م، دروستکردنی کاریزمایه‌کی ناسیونالیستی کوردیه بۆ ململانێ له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ت له عێراقدا، که یه‌کێک له کاره‌کانی له ئاستی کوردستاندا بۆ فیلته‌ره‌یشنی زۆر مه‌سه‌له‌و بابه‌تی له‌و جۆره ده‌بێت. ڕاسته یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌له‌یه‌ن مه‌سعود به‌رزانیه‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام دوای ئاڵوگۆڕێکیش که به‌سه‌ریدا هات، هێشتا زۆر له ئاستی خواست‌و ته‌وه‌قوعی خه‌ڵکی کوردستان له خوارتره‌و زیاتر له خزمه‌تی سانسۆرکردنی زیاتری ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدایه هه‌تا پێچه‌وانه‌که‌ی. سه‌باره‌ت به یاسای فره‌ژنیش هه‌روا ده‌بێ.
به‌ڕای من سه‌رۆکی پارتی خۆی ده‌ستووری داوه که نابێت لیستی زه‌رد ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌موارکردنی قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی. مه‌سعود به‌رزانی له چه‌ندین مناسه‌به‌ی ڕه‌سمیدا به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاندووه که ئایینی ئیسلام به‌شێکه له که‌لتووری خه‌ڵکی کوردستان‌و سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی پیرۆزییه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه. ئیتر چۆن عه‌قڵ ده‌یگرێت ئه‌و له دژی فره‌ژنی هه‌ڵوێست بنوێنێت‌و لایه‌نگری داڕشتنی یاسایه‌کی مه‌ده‌نی‌و هاوچه‌رخ بێت بۆ ڕێکخستنی مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری‌و جیابوونه‌وه‌و کاروباری تری باری که‌سێتی له کوردستان! خاڵی هه‌ڵسانی پارتی‌و هه‌ڵوێستی به‌هێزتری له‌چاو یه‌کێتیدا هه‌ر ئه‌وه بوو که پارتی وه‌کو حیزب‌و هێزێکی ته‌قلیدی‌و هاوشان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ‌و که‌لتووری کورده‌واری‌و ئایینی ئیسلامدا وێنابکرێ‌و هه‌رچی بۆنی چه‌پڕه‌وی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و ڕێسای سه‌رده‌می لێ بێت قبووڵی ناکات. بێگومان ئه‌م قسه به‌م مانایه نیه که ئۆتۆماتیکی که‌سانێک سکۆلاریزمێکی زیاتر بچه‌سپێنن به یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه. یه‌کێتیش له شه‌ڕی پێشکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتیدایه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین هێزی کۆنه‌په‌رست‌و عه‌شیره‌یی‌و ته‌قلیدی.
ده‌زگای هاوپشتی: ئایا ستراتیجی دروست بۆ جووڵانه‌وه مه‌ده‌نیه‌تخوازه‌کانی کوردستان، له‌وانه‌ش جووڵانه‌وه‌ی ژنان، بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی په‌رله‌مان چییه؟
حه‌مه‌غه‌فور: وه‌کو له پێشتردا ئیشاره‌م پێداوه، ستراتیژی درووست بۆ جووڵانه‌وه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان‌و به تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆیی خۆی له جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی ڕابگه‌یه‌نێت. کوردایه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای قه‌ومپه‌رستانه داڕێژراوه‌و ده‌بزوێت. خۆی وه‌کو حه‌ره‌که‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکردنی ئینسانه‌کان به‌سه‌ر قه‌وم‌و نه‌ته‌وه‌و میلله‌تی جیاجیادا به‌م ڕۆژه‌ی ئێستا گه‌یشتووه. هه‌رگیز ناتوانێت لایه‌نگری کۆتایی هاتنی هه‌ڵاواردنی ژنان بێت. به‌شێک له فه‌رهه‌نگ‌و نه‌ریتی کوردایه‌تی خۆی به که‌م سه‌یرکردنی ژنانه‌و له هه‌موو شتێکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. پیاوسالاری، نامووسپه‌رستیی، هه‌ڵاواردن‌و ده‌سته‌به‌ندی کردنی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای پووچ یه‌کێکه له ڕه‌گه به‌هێزه‌کانی ناسیونالیزمی کورد. به‌ڕای من ئه‌م بزووتنه‌وانه به هه‌ر ڕاده‌یه‌ک ئاسۆ‌و ئامانج‌و ئایدیۆلۆژیای خۆیان له جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی دوور ڕاگرن، به‌و ڕاده‌یه له سه‌رکه‌وتن‌و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان نزیکتر ده‌بنه‌وه. دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌شدا کۆبوونه‌وه‌و خۆ ڕێکخستنی ئه‌م جووڵانه‌وانه له ده‌وری شیعاری وه‌کو یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژنان‌و پیاوان، جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له په‌روه‌رده‌و ده‌سه‌ڵات. سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و دامه‌زراوه قه‌زاییه‌کان له هه‌ر جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێکی سیاسی‌و حیزبی.
ده‌زگای هاوپشتی: هه‌ن ده‌ڵێن په‌رله‌مانی کوردستان ته‌عبیر له ئاستی فه‌رهه‌نگی دوواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات، ڕای ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
حه‌مه‌غه‌فور: منیش هه‌روا بیر ده‌که‌مه‌وه. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک ژن‌و پیاوی په‌رله‌مانتار له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ن که لایه‌نگری مافه‌کانی ژنان‌و یه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاون. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تێکۆشاون، به‌ڵام فشاری حیزب‌و لایه‌نه‌کان له‌لایه‌ک، وه نه‌بوونی که‌ش‌و هه‌وایه‌کی دیموکراسی‌و له‌بار له‌ولای تره‌وه، وه‌کو له ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای فره‌ژنی بینیمان، ده‌ستی به‌ستوون له به‌ره‌وپێش بردنی هه‌نگاوه‌کانیان.
ده‌زگای هاوپشتی: به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن که بۆیه ئه‌م یاسایه پێویسته، چونکه کچی قه‌یره زۆره‌و له کوردستان ژن له پیاو زۆرتره. ئێوه وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م ئه‌رگیومه‌نته چییه؟
حه‌مه‌غه‌فور: به بڕوای من ئه‌و قسه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان خۆدزینه‌وه‌یه له پلاتفۆرم‌و هه‌نگاوی جدی‌و ڕێگاچاره‌ی عه‌مه‌لی له ڕاستای کۆتایی هێنان به کۆیله‌یی ژنان بۆ پیاوان‌و ڕاگرتنی سته‌م‌و ژێرده‌سته‌یی ژنانه به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. هه‌ر جۆره وه‌ستانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به خواست‌و مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاو، که خواستێکی جه‌ماوه‌ری‌و گشتگیره، ڕه‌هاکردنی ده‌ستی کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی‌و خێڵه‌کی‌و نامووسپه‌رستانه بۆ پاکتاوکردنی ژنان‌و درێژه‌پێدان به کوشتارو بێحورمه‌تی کردن پێیان. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵوێستێکی وا ڕه‌سمییه‌تدانه به کۆیله‌کردنی ژنان‌و میینه له ژێرده‌ستی پیاوان‌و نێرینه‌دا، واتا کۆیله‌کردنی نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له‌ژێر ده‌ستی نیوه‌که‌ی تری‌دا، هه‌تا چینی ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و سه‌رمایه‌داران به ئاسانی بتوانن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ووڵات له کرێکاران‌و ڕه‌نجده‌ران‌و کاسبکاران‌و فه‌رمانبه‌ران ملکه‌چی حوکمڕانی ئه‌وان ببن‌و مل بده‌ن به ژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژی.
ده‌زگای هاوپشتی: به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن ئێمه بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتکه‌نمان و خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، ئه‌و بڕیاره‌مان په‌سند کرد. باشه ئه‌وه چه‌نده ڕاسته ئه‌گه‌ر پیاوه‌کانمان دوو ژن نه‌هێنن. ئه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ژێر مه‌ترسیدایه؟
حه‌مه‌غه‌فور: به ڕای من ئه‌و قسانه هه‌مووی پاساوی پووچ‌و بێ بناغه‌ی ئیسلامیه‌کان‌و ناسیونالیسته‌کان‌و مه‌لاو شێخ‌و عه‌شیره‌کانه ده‌هێنرێنه‌وه.
ده‌زگای هاوپشتی: باسگه‌لێکی زۆر سه‌باره‌ت به به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و گوایه چه‌نده ژنان له جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و دام‌وده‌زگاکانی بوونیان زۆرتر بێت. هێنده زۆرتر به‌رگ‌ری له مافه ژنان ئاسان ده‌بێت، به‌و پێیه که به‌شێکی به‌رچاوی ژنان له په‌رله‌مان ده‌نگیان به یاسای فره‌ژنی داوه، ئه‌و حوکمه‌ی سه‌ره‌وه له‌م باره‌دا چۆن ده‌کرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت؟
حه‌مه‌غه‌فور: ئه‌مه‌ی که ژماره‌یه‌ک له ژنان له‌ناو په‌رله‌مان‌و دام‌و ده‌زگا حکومه‌تیه‌کاندا پۆست‌و پله‌و پایه‌یان هه‌یه زۆر که‌من. ئه‌وه‌شی که هه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میان نه‌بێت، ئه‌وانی تریان چوونه‌ته به‌ره‌ی پیاوانه‌وه له دژی ژنان‌و سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان ده‌پارێزن. هیچ قسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه خزمه‌ت به مه‌سه‌له‌ی ڕزگاربوونی ژنان ناکات. لێره‌دا باسمان له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنانه، قسه ده‌رباره‌ی توندوتیژی‌و سووکایه‌تی‌و ئه‌تککردنی که‌سایه‌تی ژنانه، مه‌به‌ست له کۆتایی هێنانه به ژیانی پله‌دوویی‌و ژێرده‌سته‌یی ژنان. ئه‌وه‌ی که ژنان له په‌رله‌ماندا هه‌ن تازه نییه. که‌وایه بۆ له 15 پازده ساڵی ڕابردوودا به‌ره‌وپێشچوون له‌م مه‌یدانه‌دا نابینرێت. به داخه‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ژنان که پاشکۆی حیزبه ئیسلامییه‌کانن به بڕوای من کۆیله‌ترو ژێرده‌سته‌ترن له ژنانی ئاسایی. چونکه ئه‌وان خه‌ریکن نه‌خشه‌و پلانی کۆنه‌په‌رستانه‌و دژه‌ژنی ئاینی ئیسلام له ناو په‌رله‌ماندا ئه‌به‌نه به‌ره‌وه. خه‌باتی ژنان‌و پیاوانی یه‌کسانی خواز‌و ئازادیخواز، بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و فیمینیزمی کوردستان ئه‌رکی ئه‌وه‌شیان که‌وتۆته سه‌ر شان، پێشله‌شکریه‌ک که ئه‌و جۆره ژنانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن بۆ ڕاکێشانی ژنان بۆ ناو ته‌وقی کۆیله‌یی‌و نه‌زانی‌و دواکه‌وتوویی له‌ناو ئایینی ئیسلامدا وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و کۆمه‌ڵگا له مه‌ترسی هه‌ڵس‌و که‌وتیان هوشیار کاته‌وه.
