|
|
حه‌مه‌غفور
ماوه‌یه‌کی که‌م نیه ته‌نگژه‌و قه‌یرانێکی توند‌و سه‌خت به‌ربینی به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان گرتووه. ئه‌و قه‌یرانه ڕاسته‌وخۆو بێ ئه‌ملاولا یه‌کپارچه‌یی ئه‌م حیزبه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و هیچ شێر‌و ڕێوی هێنانه‌وه‌یه‌کی له چه‌شنی ئه‌مه‌ی،
که یه‌کێتی نیشتمانی هه‌میشه خیلاف‌و جیاوازی تێدا بووه‌و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سۆسیال-دیموکراتبوون یاخود سیمای چه‌ند ڕیزی‌و چه‌ند خه‌تی‌و یه‌کترقبوڵکردن‌و پێکه‌وژیانی ئاراسته‌ی سیاسی جۆراو جۆره، یان نیشانه‌ی ئاستی باڵای له‌خۆبورده‌یی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیه‌و ئاماژه‌یه‌کن بۆ ته‌کاموڵی سیاسی له ڕیزی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی‌و ئه‌م شتانه‌دا، ناتوانێ به‌ر بگرێ به‌م هه‌ره‌س‌و داڕمانه سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی‌و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیه‌شی وا حیزبێکی هه‌ره گه‌وره‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی گرتۆته‌وه، ئه‌ویش له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رده‌می ته‌تبیقبونی به‌رنامه‌و نه‌هج‌و سیاسه‌ته‌کانیدا! ئه‌مه نه‌ک هه‌ر وێنا‌و ته‌سه‌ورو لێکدانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت نییه‌تنیشاندانی هیچ که‌سێک نیه، به‌ڵکو ڕاستیه‌ک‌و واقعیه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گرو مه‌لموسه‌و هه‌ر ئێستا به‌به‌ر چاومانه‌وه پێشهاتووه‌و ئه‌یبینین.
ئێمه کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه ئه‌و ڕاستیه سیاسیه‌مان دوپاتکردۆته‌وه، که جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردیه‌و له‌سه‌ر پشتی جه‌ورو زوڵم‌و زۆرێکی مێژووی که له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کرێت، ئه‌له‌وه‌ڕێ‌و بنجی داکوتاوه‌و ئامانجی نوێنه‌رایه‌تیکردنی چینه‌داراکانی کوردستانه له نێو چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی عێراقی‌و ناوچه‌که‌دا. ستراتیژه سیاسیه‌که‌ی گه‌یاندنی بۆرژوازی کوردیه به ده‌سه‌ڵات. ووتوومانه ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه به پله‌دوویی خه‌ڵکی کوردستان‌و سته‌می میللی سه‌ر خه‌ڵکی کورده‌وه، هه‌روه‌ک چۆن هیچ په‌یوه‌ندیشی نیه به چاره‌سه‌رکردن، یان هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی مه‌سه‌له‌ی میللی‌و زوڵمی سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌وه. حه‌ره‌که‌ی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردی مه‌سه‌له‌ی میللی وه‌کو پردێک بۆ په‌ڕینه‌وه‌و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات سه‌یرکردووه‌و به‌کاریهێناوه. کارنامه‌ی تا ئێستای ئه‌م جوولانه‌وه‌یه به باشی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی خه‌ملاندووه.
ڕێک ئه‌م واقعیه‌ته ڕویدا‌و بینیمان چۆن هه‌ژده ساڵی ڕه‌به‌قه به‌شێوه‌ی دیفاکتۆ-واته به‌شێوه‌ی ئه‌مری واقع- کوردستان له عێراق دابڕاوه‌و ووڵاتێکی جیایه‌و سه‌ربه‌خۆیه‌و باڵانسی سیاسی جیهانی ئه‌مڕۆش به‌ته‌واوی شانس‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساندووه که له ڕیفراندۆمێکی ئازادانه‌دا خه‌ڵکی کوردستان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی ووڵاته‌که‌یان بده‌ن نه‌ک ناسیونالیزمی کورد. به‌ڵام هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی له‌م هه‌ژده ساڵه‌دا ڕێک به‌دژی ئه‌م واقعیه‌ته به‌رجه‌سته‌یه‌و به‌دژی خواستی خه‌ڵکی کوردستان جووڵانه‌وه‌و به زۆری چه‌ک‌و به هێزی میلیشیاکانیان ئه‌م ئیراده‌و خواسته جه‌ماوه‌ریه‌یان سه‌رکوت کرد‌و خۆیان کرده ده‌مراستی خه‌ڵک‌و هاتن کوردستانیان لکانده‌وه به عێراقه‌وه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ناکۆکی سیاسی، سه‌ره‌کی ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی‌و ته‌نانه‌ت نائینسجامی ویژدانی‌و ئه‌خلاقیشی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی به‌شوێن خۆیدا هێنا که ئێستا به باشی له‌نێو ئه‌م سکانداڵه‌ی نێو یه‌کێتی نیشتمانیدا هه‌ستی پێئه‌کرێت. سه‌رچاوه‌و ڕیشه‌ی ئه‌م فه‌زیحه‌و سکانداڵه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتمانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکیه‌یه‌و په‌یوه‌ندی نیه به به‌رگری له دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی‌و یاسایی‌و ئه‌م شتانه‌وه که لێره‌و له‌وێ له هه‌ردوو ته‌ره‌فی باڵی مام جه‌لال‌و باڵی نه‌وشیروانیشه‌وه ئه‌وروژێنرێ‌و زۆریک له ڕۆشنفکرانی عه‌یاره 24ی ناسیونالیستی کوردیش له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وهی چوارچێوه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه ته‌پڵی بۆ لێئه‌ده‌ن.
ئه‌م حیزبانه هه‌ردووکیان هێنده‌ی مه‌شغه‌ڵه‌یان بێئیراده‌کردنی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ره، هێنده‌ی کار بۆ فریودانی خه‌ڵک‌و دوورخستنه‌وه‌یان له خواستی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، هێنده‌ی باسی بنیاتنانی عێراقی نوێ‌و برایه‌تی‌و شه‌ریکایه‌تی لایه‌نه قه‌ومی‌و تائیفیه‌کانی عێراقی ده‌که‌ن، کوا باسی ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و بنیاتنانی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن له کوردستان! باڵاده‌ست بوون‌و سه‌رده‌سته بوون‌و هێزی ئه‌م دوو حیزبه له‌وه‌دایه که خه‌ڵکی کوردستان له که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلارو ناقه‌ومی دووربخه‌نه‌وه. خواستی گشتی جه‌ماوه‌ری کوردستانیش سه‌ربه‌خۆییه. ئه‌م جیاوازی‌و ئه‌م دوفاقه‌ییه‌ی خه‌ڵک‌و ئه‌م دوو حیزبه سه‌رچاوه‌ی قه‌یران‌و ته‌نگژه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانیه. هه‌روه‌ها وانیه که ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به یه‌ه‌کێتیه‌وه‌و پارتی سه‌لامه‌ت بێت، هه‌رگیز! پارتی وه مه‌سعود به‌رزانی له راگه‌یاندنێکیدا به ئاشکرا نیگه‌رانی خۆی له خه‌ته‌رو مه‌ترسی ته‌فره‌قه‌و ته‌نگژه‌کانی نێو یه‌کێتی ده‌ربڕی. بۆچی!؟ چونکه قه‌یرانه‌که ڕووی له جوولانه‌وه‌ی کوردایه‌تیه نه‌ک له باڵیکی. خیلاف‌و ناکۆکی‌و دژایه‌تی نێوان ئه‌م دوو حیزبه به‌ڕاده‌یه‌که که ئه‌گه‌ر باسی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانیشیان نه‌که‌ین چ له شاخ‌و چ له شاریش، ئه‌وا بێ‌ئاکام مانه‌وه‌ی هه‌وڵی چه‌ند ساڵه‌یان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیداره‌و حکومه‌ته‌کانیان به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن که ئه‌م دوو حیزبه پێکه‌وه ناژین‌و دانویان پێکه‌وه ناکوڵێت. ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیانی پێ مۆرکردن ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی زۆروزه‌به‌ندی به‌رده‌ستیان بوو. ئه‌وان ڕێککه‌وتوون که هه‌موو شتێک په‌نجا به په‌نجا له‌نیوانیاندا به‌شبکه‌ن. ده‌نا دوژمنی سه‌ر سه‌ختی یه‌کترین‌و له‌هه‌ر قڵپبوونه‌ویه‌کی یاریه‌که‌و هاوکێشه سیاسیه‌کانی نێوانیاندا شاهیدی به‌رپاکردنی شه‌ڕی سه‌رو ماڵی‌یان ده‌بین که بێئینسافانه له‌وانه‌یه شۆڕیکه‌نه‌وه بۆ ناو شعورو ئه‌حساسی ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانیشیانه‌وه، یان له‌وانه‌یه شه‌ڕی سۆرانی‌و بادینانی به‌ڕێخه‌ن.
ئه‌و ته‌فره‌قه‌یه‌ی که‌وتۆته ناو ڕیزی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه، شه‌ڕو بێنه‌و به‌رده‌یه‌یه‌ک که جیناح‌و کوتله‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه‌ی گرتۆته‌وه، هه‌ر ڕۆژێک که ئه‌گوزه‌رێ ئه‌بینین چۆن پاڵه‌وانێکی نێو ئه‌م سکانداڵه کوردیه ده‌رئه‌په‌ڕێنرێته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش بۆ خۆبێبه‌ریکردن له‌و فه‌زیحه‌یه له ڕاگه‌یاندن‌و لێدوانه‌کانیاندا په‌رده له ڕووی گۆشه‌یه‌کی دیکه له ئه‌سڵ‌و سه‌رچاوه‌ی ته‌نگژه‌و ناکۆکیه‌کانیان لائه‌ده‌ن، له واقعدا شتێک نیه جگه له ته‌قینه‌وه‌ی زنجیره‌یی سکانداڵێکی ژێربه‌ژێری خه‌فه‌کراوی چه‌ندین ساڵه له گه‌نده‌ڵی‌و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن، خزمخزمێنه‌و ته‌که‌تول دروستکردن، هه‌ڵچنینی حه‌ساری حیمایه‌و درووست‌کردنی پشتێنه‌ی میلیشیایی‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵپه‌ی کڕینی که‌سانێک له ڕیزی جه‌ماوه‌ریشدا به‌ده‌وری خۆیاندا له ڕێگای به‌رتیلدان‌و مه‌حسوبیه‌ت‌و ته‌که‌تولبازیه‌وه به پاره‌و پووڵی مۆڵ‌و هه‌ڵڕژاوی به‌رده‌ستیان.
ئه‌م دواییانه (عومه‌ر سه‌ید علی) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا په‌رده له‌سه‌ر ڕوخساری حه‌قیقه‌تی دزی‌و چه‌پاوڵی ناو سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبانه لائه‌بات. واقعیه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و پاره‌خواردن‌و به‌رتیلخواردن‌و به‌رتیلدان‌و ئیفلیجبوونی که‌مه‌ربه‌ندی ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستاندا ئه‌گێڕێته‌وه. سه‌ید علی باسی 35ملیۆن دۆلار ئه‌کات که مانگانه له بودجه‌ی حکومه‌ت‌و به ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌کێتی به تایبه‌ت‌و ڕاسته‌خۆ بۆ کاری سرف حیزبی خه‌رجکراوه. ئه‌م شوره‌یی‌و سکانداڵه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌حزابی کوردی به‌ڕاده‌یه‌ک سه‌رسوڕهێنه‌رو به‌رجه‌سته‌یه که که‌سانێکی وه‌کو سه‌ید علی ناچارکردوه ئه‌م ئیعترافاته گه‌وره‌و کوشندانه بکات. عومه‌ر سه‌ید علی باس له 25ملیارد دۆلار ئه‌کات که له دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه به ته‌نها له بودجه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی وه‌ریانگرتوه‌و به‌شی یه‌کێتی نیشتمانی به ته‌نها 12 ملیارد دۆلار بووه‌و هه‌ر خۆشی ده‌ڵێ؛ ئایا کێ ئه‌توانێت حساب‌و کیتاب‌و سه‌روبه‌ری ئه‌م مه‌بله‌غه گه‌وره‌یه تاووتوێ بکات‌و بیهێنێته‌وه یه‌ک!
ئایا به ته‌نها ئه‌م ئیعترافاتانه‌ی سه‌ید علی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی که جووتحیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌و حکومه‌ت‌و ئیداره‌شیان چ بگات به یه‌کێتی نیشتمانی، چۆن گۆڕاون بۆ چوارچێوه‌یه‌کی واقعی بۆ لوشدانی سه‌روه‌ت‌و داهات‌و بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان! ئه‌م ڕاستیانه به‌یانی ئه‌و ناعه‌داله‌تی‌و بێئینسافیانه ئه‌کات که جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی فه‌رمانڕه‌واییاندا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان، ده‌رهه‌ق به دوو نه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌ژێر ناوی بنیاتنانی ئه‌زمونی دیموکراتیدا ئه‌نجامیان داوه‌و په‌یڕه‌ویان کردووه. ئایا ته‌خشان‌و په‌خشانی پاره‌و سامانی ووڵات له‌لایه‌ن مام جه‌لال‌و مه‌سعود به‌رزانیه‌وه به‌سه‌ر سه‌رۆک تیره‌و تایه‌فاکاندا، یاخود ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌که‌ی به‌شدار له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌پای ڕازیکردنی دڵی به‌شێک له به‌عسیه‌کان‌و کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی ناوچه‌ی تکریت‌و سامه‌ڕا، یان به‌خشینی 10ملیۆن دۆلار به نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌ک سه‌فقه‌دا، یاخود ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی سه‌رسامکه‌رو بێوێنه‌ی کۆمه‌ڵێک مه‌سئول‌و به‌رپرسی حیزبی تا ئاستی زومره‌و ده‌وروبه‌رو ده‌سته‌و تاقمه‌کانی حه‌ول‌و حه‌وشی ئیمپراتۆریه‌که‌ی سه‌ددام حسه‌ین، تا ده‌گا به ده‌یان کاری تری ناشه‌رعی‌و نادروستی له‌م جۆره‌وه، داتا‌و دۆکومێنتی حه‌قیقه‌تی ئه‌م سکانداڵه کوردیه ژێربه‌ژێره‌ی وا ئێستا ده‌رکه‌وتووه ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه! ئایا هێشتا که‌سانێک په‌یدا ئه‌بن که له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێکدا بێت پاساو بۆ ئه‌م فه‌زیحه‌و بۆ ئه‌م تاڵان‌و چه‌پاوڵه کوردی‌و خۆماڵیه دابتاشن!
ئایا که‌وتنه‌ڕووی ئه‌م سکانداڵ‌و ئابڕووچوونه‌ی سه‌رکردایه‌تی کوردی‌و ئه‌حزابی کوردی، هێما نیه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م جووتحیزبه کوردیه هه‌ژده ساڵه فریوکاری ئه‌که‌ن‌و خۆڵ ئه‌پژێنن به‌چاوی خه‌ڵکی کوردستانداو ئه‌ڵێن؛ که گوایا ئه‌وان سه‌رقاڵی بردنه پێشه‌وه‌ی پرۆسێسێکن که ئه‌زموونی دیموکراتی کوردستان ئه‌کاته واقع‌و ئۆرگان‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی‌و یاساییه‌کانی یه‌ک به دوای یه‌کدا دێننه‌ئاراوه‌و به‌هه‌شتی دیموکراسی له کوردستان ئاواده‌که‌نه‌وه‌و حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات‌و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی‌و یاسایی بنیاتئه‌نێن!؟ ئه‌مه‌ش ئاکامی ئه‌و هه‌موو فریوکاریه‌و ئه‌و بۆمبارانه ته‌نلیغاتیه بوو!؟
ئه‌م شه‌ڕو ته‌فره‌قه‌یه‌ی باڵه‌کانی یه‌کێتی نه له دوور‌و نه له نزیک په‌یوه‌ندی به هیچ مه‌سه‌له‌و خواست‌و هیواو ئامانجێکی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نییه، له‌گه‌ڵ هیچ گۆشه‌یه‌کی ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا یه‌کناگرێته‌وه، به‌ڵکو له بنچینه‌دا کایه‌که به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک‌و به هاوڵاتیان سازکراوه‌و ئامانجیان خۆسه‌پاندن‌و بێئیراده‌کردنی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵکیه‌و ڕاگرتنیانه به ده‌وری سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌کانیاندا. وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆییانه‌و له‌سه‌ر ته‌قسیمی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانێکی بێ ئه‌ژماره که هه‌ڵڕژاوه‌ته به‌رده‌ستیان، چه‌ندین ساڵه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌کیان وای خواستووه که په‌رده‌ی به‌سه‌ردا بدرێ، به‌ڵام تائێره بڕی کردووه‌و ئێستا ئیتر ته‌قیوه‌ته‌وه‌و خۆشیان ناتوانن ئینکاری لێبکه‌ن، وه هه‌موو باڵ‌و کوتله‌کان گه‌ره‌کیانه به‌ناوی لایه‌نگری له خه‌ڵکی، لایه‌نگری له دادپه‌روه‌ری‌و دیموکراسی‌و له مافی مرۆڤ‌و له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی‌و یاسایی ڕووکه‌شی فریوده‌رانه بده‌ن له‌م ته‌فره‌قه‌و شه‌ڕه‌یان، دیسانه‌وه په‌رده‌یه‌کی دیکه بده‌نه‌وه له حه‌قیقه‌تی سکانداڵی ئاشکرابوویان! ده‌می هه‌ر کام له پاڵه‌وانانی ئه‌م سکانداڵه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌که‌یته‌وه، بێشه‌رمانه باسی ئه‌وه ئه‌کات که گوایا ته‌نگژه‌و کێشه‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵکه‌و له‌سه‌ر به‌رگریکردنیانه له دادپه‌روه‌ری‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی! به‌ڵام ئه‌مه‌شیان ئه‌چێته پاڵ ئه‌و شوره‌یی‌و ئابڕووچوونه‌یان‌و خه‌ڵکی کوردستان دوای هه‌ژده ساڵ له سیاسه‌تی درۆ‌و فریودان، دوای هه‌ژده ساڵ له وه‌عدو به‌ڵێنی پووچ‌و بێناوه‌رۆک ئیتر لێیان وه‌رناگرێت‌و وه‌ڵامی شایسته‌یان پێئه‌ده‌نه‌وه.
پرسیارێک که به‌ره‌وڕووی سه‌رجه‌م باڵ‌و کوتله‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه؛ که ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن‌و کێشه‌و ته‌فره‌قه‌و خیلافتان له‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامان‌و ده‌سه‌ڵات نیه‌و له‌سه‌ر خواست‌و ماف‌و مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵکه، بۆچی هه‌ر لایه‌کتان له‌وی دیکه‌تان زیاتر شانازی به یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه ئه‌کات‌و زیاتر له هاوڕێکانی دوێنێتان‌و حه‌ریفه‌کانی ئه‌مڕۆتان په‌نجه بۆ مه‌ترسی که‌رتبوونی یه‌کێتی ڕائه‌کێشن!؟ ئێوه که خۆتان له سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبه‌دا بوون بۆچی پێش ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م خیلاف‌و ته‌فره‌قه‌یه هیچتان نه‌کردو ئه‌وسا له‌کوێ بوون!؟ یان بۆچی هه‌ژده ساڵه ئه‌م ناکۆکی‌و خیلافاتانه‌تان داپۆشیوه‌و باستان نه‌کردووه!؟
به داخه‌وه هه‌ر به‌مه‌ی مرۆڤ ئاره‌زو بکات ناکرێ جیهانی ده‌ره‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێ. جا چ جای ئه‌وه‌ش ئه‌و گۆڕانکاریانه ئۆپجه‌کتیڤ بن وه له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکدا بێنه پێشه‌وه. ئه‌م ئه‌رکه گه‌وره‌یه کاری بزووتنه‌وه‌و ڕابه‌رانێکی کۆمه‌ڵاتیه که خۆیان ده‌رفه‌ت ئه‌خولقێنن‌و بوار سازئه‌که‌ن، هه‌تا ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری بێته مه‌یدان له پێناوی قڵپکردنه‌وه‌ی ململانێ‌و کایه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا. ئینسان وه کۆمه‌ڵگاو نوخبه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دڵسۆز‌و به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر به ئێستا‌و ئایینده‌ی ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یدا، ئه‌توانێ نه‌خشی کاریگه‌رو سه‌ره‌کی بنوێنێت له ئاراسته‌کردنی ڕه‌هه‌ندی ڕووداوه‌کان‌و گه‌یاندنی به پانتاییه‌ک که عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئازادی‌و ڕه‌هایی بۆ زۆربه‌یه‌کی ڕه‌های کۆمه‌ڵگاکه‌ی مسۆگه‌رو به‌رقه‌رار بکات. خه‌ڵکی شه‌ریف‌و سته‌م لێچووی کوردستان هه‌قی خۆیان بوو، وه به ته‌واوی شایسته‌و لایه‌قی ئه‌وه بوون که مێژووی ڕه‌ش‌و پڕ کاره‌ساتی ڕابردوویان له ڕیشه‌وه له خه‌ویشیاندا نه‌بینیایه‌و ڕۆژگاریان به‌م ڕۆژه نه‌گه‌یشتایه‌و له ژیانێکی سه‌رفرازو ئازاد‌و پڕ خێر‌و خۆشی به‌هره‌مه‌ند بوونایه!
به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و جه‌رگبڕی ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئابلوقه‌دراوه له هه‌ر چوارلاوه ئه‌وه بوو که به جووڵانه‌وه‌ی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردیش خۆشباوه‌ڕ بوو. ئه‌م ته‌وه‌هومه بواری کرده‌وه که نه‌زعه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، به ئایدیۆلۆژیا‌و فکرێکی ناسیونال-عه‌شیره‌یی ڕوت‌و ڕه‌جاڵه‌وه جڵه‌وی کایه سیاسیه‌کانی ئه‌وان بگرێته‌ده‌ست‌و ته‌نانه‌ت ئاراسته‌شیان بکات بۆ ئه‌م ڕۆژه. هه‌تا وه‌کو په‌یژه بۆ سه‌رکه‌وتن‌وگه‌یشتن به مه‌رامه به‌رته‌سکه حیزبیه‌کانی که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت‌و بگاته ده‌سه‌ڵات. له پرۆسه‌یه‌کی تولانیدا سه‌ره‌نجام ڕێک ئه‌م کاره‌ساته قه‌وماو ئه‌م مێژووه تاریک‌و نه‌خوازراوه تۆمارکرا. هه‌ژده ساڵه هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه خۆیان زه‌ریبه‌که‌ی به ژان‌و ده‌ردێکی بێوێنه‌وه به زیادیشه‌وه ئه‌ده‌نه‌وه.
ئێستاکه سه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌و حیزبه‌کانی، به دیاریکراوی له‌نێو یه‌کێتی نیشتمانیدا، له‌ناو سکانداڵێکی سیاسی‌و حکومی‌و حیزبی‌دا به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاستبونه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ویه‌خه وه‌ستاون. هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌م سکانداڵه ناسیونال-عه‌شیره‌ییه له نووکی پێیانه‌وه هه‌تا ته‌وقی سه‌ریان نوقمی دزی‌و فزی، گه‌نده‌ڵی‌و په‌یڕه‌وکردنی نه‌ریتی دوژمنکارانه‌ن له به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستاندا. ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتۆته‌پێشه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان مشورێکی تر بخۆن‌و ده‌ستی ئه‌م تاوانکارو گه‌نده‌ڵانه له یه‌خه‌یان بکه‌نه‌وه‌و خۆیان له ته‌نافی جاڵجاڵۆکه‌ی وه‌هم‌و موزه‌خره‌فاتی کوردایه‌تی‌و قه‌ومپه‌رستانه‌ی یه‌کێتی‌و پارتی ڕزگار بکه‌ن. ئه‌م سکانداڵه بگرن به دستیانه‌وه‌و خۆیان بێنه مه‌یدان‌و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆو یه‌کپارچه‌یان له ده‌وری خواستی سه‌ربه‌خۆیی‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلارو ناقه‌ومی له کوردستان یه‌کگرتوو وه ڕیکخراو بکه‌ن. ته‌نها به‌م شیوه‌یه‌ش ده‌کرێت به‌ر بگیرێت به ته‌نینه‌وه‌ی ته‌فره‌قه‌کانی ناو یه‌کێتی بۆ ناو خه‌ڵک‌و بۆ ناو کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه مه‌سئولیه‌تێکی مێژوویه‌و پێویسته هه‌موومان شانبدینه ژێری‌و نه‌هێڵین له‌مه زیاتر چاره‌نووسمان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک تیره‌و عه‌شایه‌ره‌وه دیاری‌بکرێت.
15مارس2009
