|
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
ئه‌گه‌ر سه‌یری
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین له کوردوستان ڕۆژانه
چه‌ندین پێشێلکاری ده‌بینین له نێوان حیزب و لایه‌ن و
قهوارهسیاسیهکانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن ( هاوپه‌یمانی
کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) ،
هه‌رلایه‌نێک لایه‌نێک به‌پێشێلکاری تاوانبار ده‌کات ،
هه‌ر لایه‌ک ته‌بریری خۆی هه‌یه بۆ پێشێلکردن و هه‌ر
لایه‌ک ده‌عوای خۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشێلکه‌ران ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که ته‌واوی حیزب و قه‌واره و لایه‌نه‌کان
له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین پێشێلکاری کۆده‌کاته‌وه‌و هه‌موویان
بێده‌نگن به‌رانبه‌ری و چاوی خۆیان له‌ئاستیدا داخستووه ،
ئه‌ویش
پێشێلکاریه به‌رانبه‌ر منداڵان و نابه‌رپرسیاریه‌تیه
به‌رانبه‌ر سه‌لامه‌تی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان به‌گشتی
و ئه‌وانه‌ی که به‌شداری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن
به‌تایبه‌تی . منداڵان ئه‌و ئینسانه بچوکانه‌ی که هیچ
بڕیارێک و ڕۆڵێکیان نییه له‌وه‌ی که له‌لایه‌ن (
هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ
) ه‌وه کراونه‌ته ئامرازێک بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ،
ئه‌م دیارده‌یه‌ی شه‌قامی ئێستای کوردستان له‌هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردندا یه‌کێکه له‌و پێشێلکاریه ترسناکانه‌ی که
ده‌رهه‌ق به‌منداڵان ده‌کرێت ، ئه‌م پێشێلکاریه بێ
په‌رده‌یه ڕۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام
داهێنان ده‌کرێت بۆ چۆنیه‌تی ئیستیغلال کردنی منداڵان ،
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و تێگه‌شتنی دواکه‌وتوانه‌ی (
هاوپه‌یمانی کوردستان ، گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، هتد
) بۆ منداڵان بۆته ئه‌و ئاشه‌ی که‌به‌رده‌وام که‌سێتی و
ژیانی په‌پووله ئاسای منداڵان ده‌هاڕێت به‌خاتری ده‌نگی
زیاتر و کورسی زۆرتر له په‌رله‌مان ، منداڵان نابێت هیچ
بیروباوه‌ڕێکی سیاسی و مه‌زهه‌بی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت
به‌ڵام له‌لایه‌ن ( لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی
هه‌ڵبژاردنه‌وه ) وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان به سنگیانه‌وه
هه‌ڵده‌واسن و لۆگۆی لیسته‌کانیان ده‌ده‌ن له ده‌م و
چاویان و ئاڵای ڕه‌نگاو ڕه‌نگی حیزب و قه‌واره‌کانیان
ده‌ده‌نه ده‌ستیان ، ده‌ستی ناسکی منداڵان بۆ یاری کردن و
دروست کردنی وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی جوانه که ته‌عبیر له
خه‌ونه ڕهنگاڵیهکانیان ده‌کات ، منداڵان ده‌بێت ژیانێکی
ئارام و دوور له توندوتیژیان بۆ مسۆگه‌ر و دابین بکرێت
به‌ڵام ( بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به ڕازی و
ناڕازیهکهیهوه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان ) دوور له‌هه‌ر
پڕنسیبیهکی ئینسانی و مه‌ده‌نی کردونیانن به کاڵا بۆ
پڕکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌کاتی په‌خش کردنی که‌ناڵه
ئاسمانیه‌کانیان و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ کردنی ماڵپه‌ڕ و
بڵاوکراوه‌کانیان ، منداڵان ده‌بێت له‌ژیانێکی منداڵانه‌ی
پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی به‌هره‌مه‌ندبن به‌ڵام (
هاوپه‌یمانی کوردستانی ، گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، هتد
) تۆوی ڕق و دوودڵی و دووبه‌ره‌کی له نێوان منداڵاندا
ده‌ڕوێنن ، منداڵان ده‌بێت فێری ڕاستگۆی بکرێن و به زمانی
گوڵ و ڕێحانه ئاخاوتن بکه‌ن ، به‌ڵام ( هاوپه‌یمانی
کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) به‌ناوی
منداڵانه‌وه قسه ده‌که‌ن و شیعاره‌کانی خۆیان به‌ناوی
منداڵانه‌وه به خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی
منداڵان بزانن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێنه‌وه یان به‌ناویانه‌وه
ده‌یڵێن چ مانایه‌کی هه‌یه ، له‌هه‌موو ئه‌مانه ترسناکتر
ئه‌وه‌یه که ته‌واوی به‌رپرسانی لایه‌نه‌کانی
به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن ته‌بریر ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌م
پێشێلکاریه دژه ئینسانیه‌و ده‌ڵێن یاسا قه‌ده‌غه‌ی
نه‌کردووه که منداڵان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژادن
به‌کارنه‌هێنین ، چ کاره‌ساتێکه ئه‌م ئه‌قڵیه‌تانه
سبه‌ینێ له په‌رله‌مان یاسا داده‌ڕێژن و چاره‌نووسی
کۆمه‌ڵگایان به‌ده‌سته ، ئه‌وه چ یاسایه‌که که منداڵان
ده‌کاته کۆیله‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانج په‌رستی
لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن ، ته‌واوی
لایه‌نه‌کان به‌فه‌رمی منداڵانیان کرده به‌شێک له
پرۆسه‌ی سیاسی و کردنیانه شه‌ریکی هه‌ڵڕشتنی ده‌ریایه‌ک
له په‌یمان و به‌ڵێنی بێ بنه‌ماو چه‌ند باره ، ئێستا له
کوردوستان له‌سایه‌ی نه‌بوونی سیسته‌مێکی مه‌ده‌نی که
ژیانی ئینسانه‌کان به گشتی و منداڵان به‌تایبه‌تی
بپارێزێت ، پێشێلکاری له به‌رانبه‌ر منداڵاندا له
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بۆته مۆدێل ، ئه‌م پێشێلکاریه
کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵان ده‌بێت تا چه‌ندین ساڵی‌تر
له‌ڕووی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یه‌وه ، هه‌ر هێز و
قه‌واره‌و لایه‌نێک ئه‌مڕۆ منداڵان بۆ هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن به‌کار بهێنێت ، به دڵنیایه‌وه
له‌داهاتووشدا چه‌کداریان ده‌کات و مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕیان
پێ گه‌رم ده‌کات وه‌ک چۆن له ڕابوردوودا کردیان ، به‌کار
هێنانی منداڵان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و چهکدارکرنیان
بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ یه‌ک پێشێلکارین له دوو مه‌یدانی
جیاوازدا به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا کرده‌وه‌یه‌کی دژی
ئینسانیه به‌رانبه‌ر منداڵان ، منداڵان ده‌برێنه ناو
جێگایه‌ک که شه‌ڕ و ئاژاوه و نائارامی تێدایه ،
هه‌موومان شاهیدی چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ( حیزب و
قه‌واره‌سیاسیه‌کان) بووین له سه‌هۆڵه‌که‌و شه‌قامی سالم
که ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی چه‌قۆ و بۆکس سیمای ئه‌و
دیمه‌نانه‌بوون و منداڵانیش بینه‌ره‌که‌ی، منداڵان
له‌به‌رده‌م باران و له که‌ش و هه‌وای ساردا تا نیوه‌ی
شه‌و ڕاده‌گیرێن ، خه‌وتن و خواردن و پشووی منداڵان ،
خوێندن و ئاماده‌کردنی ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه هه‌موویان
کراونه‌ته قوربانی ده‌نگ و مه‌رامی لیسته‌کان .
به‌شێکیتری ناوه‌ڕۆکی دژی ئینسانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن
که له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌ن و قه‌واره‌کانه‌وه په‌یڕه‌و
ده‌کرێت نابه‌رپرسیاریه‌تیه به‌رانبه‌ر هه‌ڵسوڕاو دۆست و
لایه‌نگری خۆیان و ته‌واوی خه‌ڵک له‌م پرۆسه‌یه‌دا ،
سه‌لامه‌تی و پاراستنی ژیانی ئینسانه‌کان له‌ڕوانگه‌ی
لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن هیچ نرخێکی نییه ،
بیهێننه به‌رچاوی خۆتان له گه‌رمیانه‌وه بۆ سلێمانی و
شاره‌کانیتر زیاتر له ( 100 ) ئینسان به‌سواری جۆرێک له
ئۆتۆمبیل که به ( که‌شتیه‌که‌ی گۆڕان ) ناسراوه
له‌ڕێگای پڕ له‌مه‌ترسی و ترسناکی نێوان که‌لار سلێماندا
گوزه‌رده‌که‌ن و دێن و ده‌ڕۆن ، ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌بۆته
گه‌وره‌ترین کابوس بۆ ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه و وه‌ک
ڕێگای هات و نه‌هاتی لێهاتووه‌و ، ڕۆژانه مه‌رگ
به‌ڕووداوی ئۆتۆمبیل ژیانی چه‌ندین ئینسان هه‌ڵده‌لووشێت ،
له حاڵه‌تی ساده‌ترین ڕووداودا که ڕهوبهڕوی (
که‌شتیه‌که ) بێته‌وه زیاتر له ( 50 ) ئینسان ده‌بنه
سوته‌مه‌نی و قوربانی نامه‌سئوول بوونی ئه‌و
سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له فریودان و
چاوبه‌ستی کۆمه‌ڵگا ، به‌وهیوایه‌م که ئه‌م کاره‌ساته
ڕوونه‌دات ، ئاپورای کاروانی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ و پاسکیلی
لیسته‌کانی ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ،
یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، هتد ) تابلۆیه‌که پڕاوپڕه له
نامهسئولبوون به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکانی به‌شداربووی
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ، هه‌ر ئۆتۆمبیلێک ئه‌گه‌ر ( 4 )
سه‌رنشین بگرێت ئه‌وا زیاتر له ( 10 تا 15 ) سه‌رنشین
سواری ده‌بن و ته‌واوی له‌شیان له په‌نجه‌ره‌و سه‌قفی
ئۆتۆمبیله‌کانه‌وه ده‌رده‌هێنن و ساده‌ترین ڕێنوێنیه‌کانی
یاسای هاتوچۆ و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان و ژیانی
ئینسانه‌کان حیسابی بۆ ناکرێت ، من لێره‌دا باسی لۆری و
پیکابه‌کان ناکه‌م که چۆن به‌کارده‌هێنرێن که‌له‌ڕاستیدا
هه‌ست ده‌که‌یت که‌مینێکه بۆ ژیانی ئینسانه‌کان ،
به‌پێوه وه‌ستان له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبیله‌کان و
ڕاوه‌شاندنی ئاڵاکان و وێنه‌ی سه‌رۆکه‌کان هیچ نییه
بێجگه به‌که‌م سه‌یر کردنی ژیانی ئینسانه‌کان له‌لایه‌ن
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ڵێنی گه‌وره‌ی بێ ناوڕۆک هه‌ڵده‌ڕێژن
، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی که من باسی ده‌که‌م نه‌ک له‌لایه‌ن
حیزب و لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌کانه‌وه ڕه‌خنه‌ی
لێناگیرێت و کۆمه‌ڵگا ئاڕاسته ناکه‌ن که ئاگایان له
ژیان و سه‌لامه‌تی خۆیان بێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه له
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه په‌خشی ده‌که‌ن و
شانازی پێوه‌ده‌که‌ن و ده‌یانکه‌نه ئامرازی هه‌ڕه‌شه
بۆسه‌ر نه‌یاره‌کانیان ، له‌وانه‌یه ئه‌م حاڵه‌تانه له
ڕواڵه‌تدا وه‌ک دیارده‌یه‌کی ساده و ئاسایی سه‌یر بکرێت
به‌ڵام ئه‌مه به‌رئه‌نجامی ئه‌و تێزه‌یه که لایه‌نه (
قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان ) هه‌یانه بۆ ئینسان ، له دیدی
لیسته‌کانی ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ،
یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) که‌سی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن ئامرازه بۆ کارێکی دیاری کراو نه‌ک ئینسانی
خاوه‌ن ماف و که‌سایه‌تی و ژیان پارێزراو ، ته‌واوی ( حیزب
و لایه‌ن و قه‌واره ) به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵبژاردن شانازی
ده‌که‌ن به ( دکتۆرا ، دیبلۆم ، به‌کالۆریۆس ، ماسته‌ر
،ئه‌ندازیار ) بوونی کاندیده‌کانیان به‌ڵام نه‌ماندی
یه‌کێک له‌م شههادهدارانهی ناو په‌رله‌مانی داهاتوو
بڵێت با تۆزێک مه‌ده‌نیانه و مۆدێرنانه له‌گه‌ڵ ئه‌م
پێشێلکاریه دژه ئینسانیانه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین ،
نه‌ماندی ئه‌م شههادهدارانه بۆ یه‌ک جار بڵێن با تۆزێک
له ده‌نگه‌کانمان ببورین و ئه‌م پێشێلکاریانه ئه‌نجام
نه‌ده‌ین ، به‌شی زۆری کاندیده‌کان له ده‌ره‌وه
گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ده‌زانن که چه‌ند کاره‌ساته منداڵان
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌کار بهێنرێت و ده‌زانن که
چه‌ند گرنگه رێز له سه‌لامه‌تی و حورمه‌ت و ژیانی
هاوڵاتیان بگیرێت ، ته‌واوی لیسته‌کان ( هاوپه‌یمانی
کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) هه‌ر له
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ناوه‌ڕۆکی دژی ئینسانی خۆیان
به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگا نیشاندا ئاخ‌و په‌یامی ناو
په‌رله‌مانیان جیاواز تر بێت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ . |