|
گفتوگۆی هه‌فته‌نامه‌ی بارزان له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حموود نوێنه‌ری رێكخراوی ئازادی ژن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بارزان: گۆرینی شووناسی ژنی كورد له ئه‌نجامی ژیانیدا له ئه‌وروپا، ئایا ئه‌و گۆرانه‌ی به‌سه‌ر ژیانی ژنی كورد دا دێت، چۆن كار ده‌كاته سه‌ر شووناس و چۆنیه‌تی خۆ پێناسه‌كردنی، ئافره‌تێك له كۆمه‌ڵگایه‌كی باوك سالاریه‌وه، ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تاراده‌یه‌ك ئازاد لێره‌دا چۆن ده‌توانێت خۆی بدۆزێته‌وه ؟ هۆزان: به بروای من ژنی كورد هیچ كات رێگای ئه‌وه‌ی پێنه‌دراوه، كه خاوه‌نی شووناسی خۆی بێت، به‌ڵكوو پاشكۆی پیاو بووه، له‌سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێكی دینی و پیاو سالاریدا، به‌درێژای مێژوو ژنی كورد له ژێر چه‌وسانه‌وه و پله دوویی بووه و له هه‌مانكاتدا له كۆمه‌ڵگه‌ش به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، به‌شێك له ئافره‌تانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و بواره‌یان بۆ ده‌ره‌خسێت، كه خۆیان بدۆزنه‌وه، و په‌ی به‌مافه فه‌ردییه‌كانی خۆیان ببه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خۆ دۆزینه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و یاسا یانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپا چه‌ندین ساڵه كاری پێده‌كرێت و بوار ده‌دات به‌ژنی كوردیش كه تاراده‌یه‌كی باش خۆی بدۆزێته‌وه و ژیانێكی مۆدێرن وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا بۆ زۆر كه‌س هه‌روا ئاسان نییه، چونكه زۆربه‌ی خیزانی كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌هۆی زۆر فاكته‌ره‌وه، ناتوانن هه‌روا به‌زووی ئه‌و حاڵه‌ته هه‌زم بكه‌ن، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بژی كه هه‌ڵی ده‌بژێرێت، به هه‌مان كولتوور چۆن له كوردستان ڕه‌فتاریان كردووه، له ده‌ره‌وه‌ش هه‌روا بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، له ئه‌وروپاش به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی "بوونی كولتووری" رێگا به‌م شێوه ره‌فتاره دواكه‌وتووانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه‌ئابه‌و شێوه‌یه بژین، كه پێشتر وا ژیاون، بوونی زۆری كولتووری له ده‌ره‌وه، خێزانی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی تر گۆشه گیركردووه، كه ئابه‌و شێوه‌یه بژین، له‌م نێوه‌نده‌دا تاكه مرۆڤێك كه زه‌ره‌ر مه‌نده‌بێت، كچان و ژنانی كوردن. بارزان: زۆرێك له ئازادی خوازان و داكۆیكار له‌مافی ئافره‌ت بۆ چوونێكی وایان هه‌یه، كورد خاوه‌نی شارستانیه‌تێكی پێشكه‌وتوو نه‌بووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ژنان به‌شیان چه‌وساوه و غه‌درلێكردن بووه، پێتوانیه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به داگیركاری و دابه‌شبوونی خاكه‌كه‌یه وه هه‌بێت، یان به‌گۆڕین و هاتنه‌كاییه‌ی ئایدۆلۆژیا یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ؟ هۆزان: ده‌توانم بڵێم ئافره‌تی كورد دووجار چه‌و ساوه‌ته‌وه، ئه‌ویش چه‌وسانه‌وه‌ی میللی به‌هۆی كورد بوونیه‌وه، وه‌ك هاووڵاتی پله دوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، له لایه‌ن ڕژێمه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌وه كه كوردی تێدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاو سالاریه، به‌ڵام پیاو سالاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان به‌ته‌نیا هه‌ڵبژێردراوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌گرێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دواكه‌وتووی و دژی ئافره‌ت بوونه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ تێكه‌ڵ بوونی ئاینی ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی له پێڕه‌وكردنی ژیانی سیاسی و ئیداری و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌كان، كه‌بارو دۆخی ژیانی ئافره‌تانی كردووه به‌دۆزه‌خ، هه‌ڵبه‌ت كوشتنی ژنان و بێمافی و بێ حورمه‌تی كردن پێیان، له كوردستان رۆژ له دوای رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه و بێگومان ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌یه‌تی، ده‌توانین بلێن هۆكار بوونی ناسیۆنالیزمی كورده له ده‌سه‌ڵاتدا كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو كۆنه‌په‌ره‌ستانه و دژ به ئافره‌تانه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا، له‌ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه هاتووه‌ته دواوه و بێحورمه‌تیان پێكراوه، هه‌ر به ئافره‌ت كوشتن و ته‌شه‌نه‌كردنی خۆكوشتنی ژنان تا ده‌گاته به‌رد بارانكردنیان كه‌بووه به‌كار و دیارده‌یه‌كی ئاسایی. بارزان: له حكوومه‌ت و حیزب‌دا ئه‌مرۆ ژن گه‌لێكی زۆری تێدایه، پێتوایه ئه‌وان بتوانن له باره‌ی ئافره‌تانه‌وه، بایه‌خ به‌خواسته‌كانی ئافره‌تان بده‌ن، ئایا هه‌ڵبژاردنی ژنان بۆ پۆسته‌كان، به بۆچوونی تۆ له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ و ئیداری و گوتاره یان له‌سه‌ر بنه‌مای تره؟ هۆزان: هه‌ڵبژاردنی ئافره‌ت له كوردستان بۆ كۆمه‌لێك پۆستی ڕه‌مزی ته‌نیا به‌كار هێنانیانه، وه‌ك ژماره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی ڕابگه‌یه‌نن، كه ژن له‌بریار دا هه‌یه و به‌ناو دیموكراسین، سیستمی حوكمرانی لای ئێمه له كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا سیستمێكی مه‌ده‌نی و پێشككه‌وتوو خوازانه نییه، بوونی ئافره‌تان تێیدا خزمه‌ت به ئاراسته‌ی به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بوونیان له هه‌ندێ پۆستی سیاسی و ئیداریشدا له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ و توانای به‌ڕێوه بردنیانه‌وه بێت. بارزان: ئه‌وه‌نده حیزبه كوردیه‌كان به‌تایبه‌تی ناسیۆنالیست و ئیسلامیه‌كان متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریان دۆڕاندوه، له به‌رزترین قه‌یرانی ئه‌خلاقیدان، هۆكاره‌كه‌ی ڕوون و ئاشكرایه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و حیزبانه ژنانیش به‌شدارن، پێتوانیه ژنانیش رێگه خۆشكه‌ربن، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستانی تێكه‌وتووه؟ هۆزان: وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد له سیاسه‌تی كوردیدا ئافره‌ت هه‌میشه پاشكۆی پیاو بووه، ئه‌گه‌ر پێره‌وی ملكه‌چی پیاوانی نێو خێزبه‌كه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و بواره به‌رته‌سكه‌ی كه ئێستا هه‌یه، بۆ هه‌ندێك ئافره‌ت ئه‌وه‌شیان پێ ره‌وا نابینن، ژنان له‌لای ئێمه له بواری هه‌ڵسورانی سیاسی‌دا زۆر كه‌من، له‌گه‌ڵ بوونیشیان گۆرانكارییه‌كی پێشككه‌وتوو خوازانه‌یان دروست نه‌كردووه، چونكه ناوه‌رۆكی ئه‌م حیزبانه زۆر له‌وه گه‌نده‌ڵتر و دژه ئینسانی ترن، كه چه‌ند ئافره‌تێك بتوانن كاریگه‌ریان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش له سیاسه‌تی پاشكۆیدان، بێگومان ئه‌و ژنانه پێیان خۆشبێت یان نا ئه‌وا به‌شێكن له ئه‌جێندای حیزبه‌كانییان، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دا ده‌بینرێت، له‌و هه‌موو بێ مافی و نایه‌كسانیه‌ی كه له‌دژی ئافره‌تان هه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی كولتووری ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌ته، كه پریه‌تی له بێكه‌رامه‌تی كردن به‌ئافره‌تان. بارزان: بزووتنه‌وه‌ی فیمنیستی كه پرسه‌كانی ژنان ده‌وروژێنێت و به‌رگری له ماف و داخوازییه‌كانیان ده‌كات، به‌بۆ چوونی تۆ ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان دروست بوون، ده‌توانرێت به به‌شێك له‌و بزووتنه‌وه‌یه دابنرێن ؟ هۆزان: زۆرێك له‌و رێكخراوانه‌ی له كوردستان هه‌ن به‌شێكن له داموو ده‌زگا حیزبیه‌كان و به‌شێكیشیان رێكخراوی به‌ناو غه‌یره ده‌وڵه‌تین، به‌ڵام بودجه و میزانیه‌ی تایبه‌ت له حكوومه‌ت وه‌ر ده‌گرن، به‌و پێیه‌ش چوار چێوه‌ی هه‌ڵسوڕانیان به‌رته‌سكه و ناتوانن پێ دابگرن له سه‌ر كۆمه‌ڵێك داواكاری رادیكاڵ و پێشككه‌وتوو خواز، ده‌توانم بڵێم رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له كوردستان، به‌هه‌ردوو به‌شه كه‌یه‌وه ناتوانرێت پێیان بگووترێت سه‌ره‌تایه‌كن بۆ بزاوتی فیمینیزم، به‌ڵكو هاوكاری گرفتی ئافره‌تان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركرنیان ده‌ده‌ن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه تا ئه‌و سنووره‌ی بۆیان دیاری كراوه. بارزان: پێتوایه رێكخراوه‌كانی ژنان تووشی دووفاقیه‌ك بووبن له نێوان وه‌زیفه و حیزب‌دا، ئه‌و هۆكارانه چین واله ژنانی كوردستان ده‌كات ئابه‌و شێوه‌یه كاره‌كانی خۆیان راپه‌رێنن، كه نه‌یان توانیوه ژن بوونی خۆیان بسلمێنن ؟ هۆزان: ئه‌و رێكخراوانه‌ی سه‌ر به‌حیزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتن، كه باسی ده‌كه‌یت پێموانیه تووشی دووفاقی بووبێتن، چونكه ئه‌وان رێكخراوی سه‌ربه بزووتنه‌ی راستی ژنان نین، ئه‌وان زیاتر كۆمیته‌ی حیزبین، له‌ناو ئافره‌تان و هه‌ڵقوڵاوی بیر‌و بۆ چوونی ئه‌حزابه ناسیۆنالست و ئیسلامیه‌كانن، ئه‌وان خۆیان داكۆكی له‌و شێوه پاشكۆیه‌تی ده‌كه‌ن بۆ حیزبه‌كانیان، هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وه‌یه كه باردۆخی سیاسی كوردستان زۆر ئاڵۆزه و كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش، كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر حیزبیه و مه‌ده‌نی نیه، به‌م شێوه‌یه ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی به‌رێوه‌بردنیش مه‌ده‌نی نین و حیزبین و له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبوون كار بۆ خه‌ڵك ده‌كرێت، هه‌ر بۆ یه‌ش رێكخراوه‌كانی ژنانیش زۆر حیزبین و له‌ڕواڵه‌تدا ده‌یانه‌وێت، پێناسه‌یه‌كی تر به خۆیان بده‌ن، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام ناتوانن له‌و چوارچێوه هه‌ڵسوراوه‌ی سیاسیه تێپه‌رن كه حیزبه‌كانیان به‌رنامه‌رێژیان بۆ كردوون. بارزان: دادگا و یاسا و رێساكان تا ئێستاكه له كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هۆز و كه سانێكی باڵا ده‌ستن، ژن لێره‌دا چۆن ده‌توانێت، مافه‌كانی خۆی به ده‌ست بێنێتب به‌وشێوه به‌رته‌سكه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت؟ هۆزان: ئاسان نیه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دا یاساكان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تانبن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خێڵه‌كین ئیتر ژنان چۆن بتوانن خواست و ئامانجه‌كانیان به ده‌ستبێنن، به‌ڵام ئه‌وه ژنانی كوردستان خۆیانن، كه ده‌بێت چاو نه‌ترسانه بێنه مه‌یدان بۆ له‌بن هێنانی ئه‌و یاسایانه و ئازادی خۆیان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا حكومرانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، له‌م یاسا و ده‌ستووره خێڵه‌كیانه‌ی زیاتر پێنیه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، به‌براوی من كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ئافره‌تان و پیاوانی ئازادی خوازه‌وه ده‌بێت، ته‌كلیفی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا رۆشن بكه‌نه‌وه. بارزان: ده‌سه‌ڵاتی كوردی چه‌ندین ساڵه باس له‌به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، له‌ولاشه‌وه بایه‌خ به رێكخراو سه‌نته‌ره خێڵه‌كیه‌كان ده‌دات كه بۆ سووڵحی عه‌شاریی دامه‌زراون، پێتوایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی خه‌ڵك به‌عه‌قارێكی تر ببات یان نایه‌وێت به‌راستی خه‌ڵك به‌مه‌ده‌نی بێت به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌باس له به مه‌ده‌نیكردن ده‌كه‌یت؟ هۆزان: حكوومه‌تێك خۆی خێڵه‌كی و هه‌موو یاسا و دامه‌زراوه‌كانیشی له نووسراوه خێڵه‌كیه كانبن، ئیتر چۆن بوار به كه‌سانی ترده‌دات له كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه ئیسلامیه‌كان بێن و بڵێن ده‌مانه‌وێت، دین له ده‌وڵه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی كوردی زۆر له‌وه له دواتره، كه بانگه‌شه بۆ به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه بكات، ره‌فتاری سیاسی حكومرانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌یان هه‌مووی ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌دات، كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یان له‌دوا كه‌وتووی و فه‌رهه‌نگی خێڵ و فه‌رهه‌نگی دیندا راگرتووه، جگه له‌وه‌ش هه‌رده‌نگێكی ئازادیخواز هه‌بووبێت ئه‌وان سه‌ركووتیان كردووه. بارزان: توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێت، ئێستا بووه‌به كێشه‌یه‌كی جیهانی واته له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا چ له رۆژ ئاوابێ یاخوود له رۆژهه‌ڵات بوونی هه‌یه، ئایا كێشه‌ی ژنانی رۆژئاوا هه‌مان ئه‌و كێشانه یه كه ڕوو به‌ڕووی ژنانی كورد ده‌بێته‌وه ؟ هۆزان: بێگومان له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌تان و توندوتیژی له دژیان بوونی هه‌یه، سیمایه‌كی هاوبه‌شی سه‌رمایه‌داری جیهانی ئه‌مرۆ توندوتیژیه، له دژی ئافره‌تان، بازرگانی گردن پێیانه‌وه و به‌كارهێنانیان وه‌ك كاڵایه‌ك كه مێژوویه‌كی هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگاكانی غه‌ربیشدا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و سۆسیالیستی، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تاندا له رۆژئاوا، ژنان كۆمه‌ڵێك مافی سه‌ره‌تایی خۆیان بۆ گه‌راوه‌ته‌وه و گرفته‌كانی ژنانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ژنانی خۆماندا جیاوازیان هه‌یه، پێموایه ئافره‌تی كورد تائێستاكه وه‌ك مرۆڤ سه‌یر ناكرێن، له ڕوانگه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ماف و داخوازی ئه‌ركه‌كانیانه‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی كه‌ئاسانێك بێت به‌شوێن مافه‌كانی خۆیدا بگه‌رێت.. |
