|
ماوه‌یه‌که
کتێبی
هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له
نووسراوه‌کانی مه‌نسور حکمه‌ت،
که له ئاماده‌کردن و پیاچوونه‌وه‌ی سالار
ڕه‌شیده، به زمانی کوردی که‌وتۆته به‌ر
ده‌ستی کۆمۆنیسته‌کان و کرێکارانی کوردستان
(عێراق). 
سه‌ره‌تا هه‌وڵ و کۆششی سالار ڕه‌شید و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی هاوکارییان کردووه بۆ کۆکردنه‌وه و په‌یداکردنه‌وه و دووباره
تایپکردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه مه‌زنانه‌ی مه‌نسور حکمه‌ت، که وه‌ک خۆشی له
پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا ئه‌ڵێ زیاتر له ساڵ و نیوێکی خایاندووه، جێگای ڕێز و
قه‌درێکی ئێجگار گه‌وره‌یه. ئه‌و هاوڕێیانه به‌مجۆره کارێکی مه‌زنیان
ئه‌نجامداوه له به‌هره‌مه‌ند کردنی کرێکارانی کۆمۆنیست و هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیست
و پێشڕه‌و له کوردستان له‌و باسه پایه‌یی و مارکسیستیانه‌ی که بۆ بردنه
پێشه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌ی خه‌بات له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی دنیایه‌کی ئازاد و
یه‌کسان، دنیای خاڵی له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی پێویستن.
کتێبه‌که له دوو به‌رگدا کۆکراوه‌ته‌وه: به‌رگی
یه‌که‌م 18 باس له 585 لاپه‌ڕه و به‌رگی دووه‌م 34 باس له 602 لاپه‌ڕه‌دایه.
ڕێکخستنی باسه‌کان له‌م دوو به‌رگه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زه‌مه‌نی (کرۆنۆلۆجیکی)
باسه‌کانی مه‌نسور حکمه‌ته له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا. ئه‌و باسانه ئه‌گرێته‌وه که
له ساڵی 1979 ه‌وه تێیدایه تاکو دوا باس، یان ووتاره‌کانی، له ساڵی کۆتایی
ته‌مه‌نیدا، 2002. به‌ڵام دیاره ئه‌بێ بووترێ که ئه‌و باسانه ته‌نها ئه‌وانه‌ن
که تا ئێستا کراونه‌ته کوردی، وه زۆر باسی تری هه‌ن که په‌یوه‌ستن به هه‌مان
ئه‌م ده‌ورانه‌وه که ئه‌م باسانه‌ی تیا کراون و به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا
نه‌کراونه‌ته کوردی.
ئه‌م باسانه‌ی له‌م کتێبه دوو به‌رگیه‌دا هاتوون
زۆر باسی گرنگی فکری، تیۆری، سیاسی، به‌رنامه‌یی که له باسی پایه‌یی لێکدانه‌وه‌ی
مارکسیستی بۆ ئابوری کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م و جێگه و ڕێگه‌ی کۆمۆنیزمه‌وه تێیدایه
هه‌تا باس یان ووتار و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به مه‌سائیلێکی سیاسی ڕۆژ که ئه‌م
ڕابه‌ره مه‌زنه وه‌ڵامی پێ داونه‌ته‌وه، هه‌تا ڕۆشنکردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ند و
خاڵی په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌یی کۆمۆنیزمی کرێکاریی.
باسه‌کانی "ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازی میللی و
پێشکه‌وتنخواز"، "پۆپۆلیزم له به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا"، "چه‌ند تێزێک له‌باره‌ی
بنه‌ماکانی ڕێکخستنی کۆمۆنیستی و ڕه‌خنه له شێوه‌کاری پۆپۆلیستی"، له پاڵ
چه‌ندین باسی تری‌دا له ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا ڕۆڵی سه‌ره‌کی و به‌رچاویان بینی له
شکڵپێدانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیستی له عێراق به گشتی و له کوردستان به
تایبه‌تی. ده‌ورانێک که ئه‌و باسانه و باسه‌کانی تری حکمه‌ت کۆمۆنیسته‌کانی
به‌جۆرێک ڕاکێشابوو که له‌ژێر فه‌زای ترس و سه‌رکوتگه‌ری بێوێنه‌ی ڕژێمی به‌عس،
نه‌بوونی ئیمکانیاتی چاپ و ڕاکێشاندا ده‌ستا و ده‌ست باسه‌کانی مه‌نسور حکمه‌تیان
ئه‌هێنا و ئه‌برد و له ده‌وری کۆئه‌بوونه‌وه و چه‌ندین کۆڕ و کۆمه‌ڵی کرێکاریی و
کۆمۆنیستی ئه‌یانکرده بنه‌مای کۆبوونه‌وه و باسه‌کانیان، ئه‌یانکرده تێگه‌یشتن و
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئامڕازی خه‌باتیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕژێمی هاری
سه‌رمایه‌ی به‌عسدا. هاوکاتیش له کوردستان شکڵی دا به بزووته‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی
که له ته‌پوتۆزی ناسیۆنالیزم، که له‌ژێر ناوی چه‌پدا خۆی حه‌شاردابوو، ڕزگاریان
بێ و له دنیابینی مه‌نسور حکمه‌ته‌وه بۆ مه‌سه‌له سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تا
ڕێکخراوه‌ییه‌کان بڕوانن. وه هه‌ر لێره‌شه‌وه بتوانن مه‌یدانی خه‌باتی ڕۆژانه‌ی
کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بره‌و پێ بده‌ن. ئه‌و باسانه‌ی ئه‌و ده‌ورانه، چ
ئه‌وانه‌ی له‌م دوو به‌رگه‌دا هاتوون و چ ئه‌وانه‌ش که هێشتا وه‌رنه‌گێردراونه‌ته
سه‌ر زمانی کوردی، کۆمۆنیزمیان له دواکه‌وتووی و وابه‌سته‌یی به هه‌ژموونی
ناسیۆنالیزم ڕزگار کرد، دووباره مارکسیان گێڕایه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌که،
مه‌سه‌له‌ی ژنان که له مه‌شغه‌ڵه‌ی چه‌پدا لابرابوو وه‌ک باس و مه‌شغه‌ڵه‌یه‌کی
جدی کۆمۆنیستی و به‌شێک له خه‌باتی ئێمه دووباره هێنایه‌وه نێو کۆڕی سیاسه‌ت و
هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیستی و چه‌پ.
له ڕوداوه‌کانی که‌نداو، سه‌رهه‌ڵدانی نه‌زمی نوێی
جیهانی، که حکمه‌ت به "نه‌زمێکی خوێناوی" ناوی ئه‌بات، و بۆ خۆ ده‌ربازکردنی چه‌پ
له غوباری دیموکراسی که به دوای ڕووخانی بلۆکی شه‌رقدا ته‌واوی بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی داگرتبوو، وه هه‌ندێ "چه‌پ" یشی خستبووه ژێر هه‌ژمونی
خۆیه‌وه، حکمه‌ت هێڵێکی ڕۆشنی مارکسیستی له هه‌موو ئه‌وانه دایه ده‌ست
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی چینی کرێکار و به‌رچاو ڕۆشنی خسته به‌رده‌م
بزووتنه‌وه‌که‌مان. له‌م ده‌وره‌یه‌دا باسه‌کانی "سه‌رهه‌ڵدانی خوێناوی نه‌زمی نوێی
جیهانی"، "دیموکراسی، لێکدانه‌وه‌کان و واقعیه‌ت"، "مارکسیزم و جیهانی ئه‌مڕۆ"
بوونه خه‌رمانێکی پڕ بایه‌خی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و جیاکردنه‌وه‌ی دنیابینی
کۆمۆنیزمی کرێکاریی، کۆمۆنیزمی حکمه‌ت، له هه‌موو ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی خۆیان به ناوی
کۆمۆنیزمه‌وه ته‌عریف کردبوو.
خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی کرێکاران و پێکهێنانی
ڕێکخراوه‌ی کرێکاریی و جه‌ماوه‌ر له به‌رهه‌می باڵاده‌ستی په‌یداکردنی ئیده و
ته‌رحه عه‌مه‌لیه‌کانی حکمه‌ت بوو. هه‌روه‌ها ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌ر ئه‌م
باسانه ئه‌م ده‌وره‌یه و چه‌ندینی تر له کاتێکدا بوون که زه‌روره‌تی پێکهێنانی
حزبێکی کۆمۆنیستی کرێکاریی له ئارادا بوو وه مه‌نسور حکمه‌ت به باسه‌کانی و به
ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆ له پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا، وه‌ک
وه‌سیله‌ی خه‌باتی ده‌ستی کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده بۆ دنیایه‌کی باشتر،
به‌شداری له‌گه‌ڵدا کردین و ته‌نانه‌ت پایه‌کانی بزووتنه‌وه‌که و به‌رنامه و
خاڵه‌کانی به‌رنامه‌ی لانی که‌می دواتر خسته به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌که‌مان. باسی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ که باسێکی بوێرانه و له
ڕوانگه‌ی چینی کرێکاری کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییه‌وه بوو له لایه‌ن
ئه‌م ڕابه‌ره‌وه پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا کرا و وه‌ک ئه‌جێندایه‌کی سیاسیش خرایه
به‌رده‌م کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان و عێراق. باس له‌سه‌ر ئه‌مانه و چه‌ندین بابه‌تی
تر سه‌باره‌ت به به‌رنامه، شێوه‌کاری هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیستی، ڕه‌خنه له دین و
... هتد له دوو توێی ئه‌م کتێبه دوو به‌رگیه‌دا هاتوون.
بانگه‌واز بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که له پێناو
خوێندنه‌وه‌دا نییه، بگره به ده‌سته‌وه‌گرتنی لێکدانه‌وه مارکسیستیه‌کانی
مه‌نسور حکمه‌ته سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگا و سازاندنی ئه‌و لێکدانه‌وانه له‌گه‌ڵ
واقعی ئه‌مڕۆی کوردستان و هه‌ر له‌وێشه‌وه به ده‌سته‌وه گرتنیه‌تی وه‌ک چه‌کێکی
تۆکمه‌ی ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی له کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی کوردستان له پێناو گۆڕینیدا.
هه‌روه‌ک هاوڕێ سالاریش ته‌ئکیدی لێ کردۆته‌وه تاکو "تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست له
خه‌بات و هه‌ڵسووڕانیاندا [وه‌ک] چه‌کێکی کارا و کاریگه‌ر و توانابه‌خش" سوودی
لێوه‌ربگرن.
داوا له کرێکارانی ته‌واوی ڕشته جیاجیاکان،
هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیست و کۆمۆنیست، ڕابه‌رانی کرێکاریی و جووڵانه‌وه
جه‌ماوه‌ریه‌کان، هه‌ر که‌سێک که به‌شوێن ئاڵوگۆڕه‌وه‌یه به ئاقاری ئازادی و
کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئه‌که‌م ئه‌م کتێبه بخوێننه‌وه و له
خه‌باتیاندا به ده‌ستیه‌وه بگرن. |