|
وه‌رگێڕانی له‌فارسیه‌وه: جه‌مال محسن
به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی
خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئێران به‌دژی ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌زگا سه‌ركوت گه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی
كه‌وتنه په‌لاماردانی خه‌ڵك و سیخناخ كردنی زیندانه‌كان، تاله‌م
ڕێگایه‌وه ئارامی بۆ ده‌سه‌لاته نه‌گریسه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه.
به‌لام ڕووداوه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو نیشانی‌دا كه ئه‌م
ئاره‌زووه‌ی مه‌لاكانی ئێران نه‌چۆته‌سه‌ر و ئه‌مه‌ش ئه‌وانی
هانداوه به‌گرتنه به‌ری نامرۆڤانه ترین ڕه‌فتار له‌دژی
زیندانیانی سیاسی ئه‌ویش ده‌ست درێژی سێكسییه بۆسه‌ریان. دیاره
بۆئه‌مه‌ش شه‌ریعه‌ت و ئیسلام به‌ده‌سته‌وه‌یه تا ئه‌م
تاوانانه‌ی پێ جائیز بكرێ. ئه‌مه‌ی كه‌لێره‌دا ده‌ێخویننه‌وه
دیداری یه‌كێك له‌سایته‌كانی ئێرانه له‌گه‌ڵ میسباح یه‌زدی
به‌رپرسی كاروباری ئاینی نێو زیندانه‌كان ، كه‌به‌ئاشكرا
ڕه‌وابوونی ده‌سترێژی سێسكسی بۆسه‌ر هه‌موو ئه‌و ئینسانانه كه
كه‌وتونه‌ته زیندانه‌وه ده‌سه‌لێمنێ، سائیتر ژن بن یان پیاو.
مامۆستای ئاینی مصباح یزدی (له ئێران) له وه‌ڵامی شه‌رعیانه‌ی
هه‌ندێ پرسیاردا سه‌باره‌ت به ئیغتساب:
پ1: ئایا ئیعتراف پێ کردن له‌ژێر فشار و ئه‌شکه‌نجه‌ی نه‌فسی و
جسمیدا شه‌رعیه؟
وه‌ڵام: ئیعتراف پێکردن به که‌سێک که دژی ویلایه‌تی فه‌قێیه به
هه‌رجۆرێک بێ جایزه.
پ2: ئیعتراف پێکردن به سوود وه‌رگرتن له ماده‌ی بێهۆشکه‌ر و
ئه‌فیون و کۆودین جایزه؟
وه‌ڵام: ئیعتراف پێکردن به که‌سێک که دژی ویلایه‌تی فه‌قێیه به
شێوه‌ی ڕه‌ها به هه‌ر جۆرێک بێ جایزه.
پ3: ئایا لێکۆڵه‌ره‌وه ئه‌توانێ ته‌عه‌دای جنسی بکا له زیندانی
بۆ ئه‌وه‌ی ئیعترافی پێ بکات؟
وه‌ڵام: بۆ ئیحتیا‌ت واجبه که پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره بکا
ده‌ستنوێژ بگرێ و له کاتێ عه‌مه‌لیه‌که‌دا زیکر بکا. ئه‌گه‌ر
زیندانیه‌که ژن بێ، ئه‌توانرێ هه‌م له دواوه و هه‌م له
پێشه‌وه بچێته لای، وه وا باشتره که له شوێنی
لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا که‌سی تری لێ نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
زیندانیه‌که پیاو بێ ئه‌وا باشتره که کاتێک ئه‌چێته لای
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی تری لێ بێ.
پ4: ئه‌گه‌ر ژنی زیندانی سکی پڕ بوو چی بکرێت؟ ئایا ئه‌و مناڵه
به زۆڵ دائه‌نرێ؟
وه‌ڵام: مناڵی زه‌عیفه‌یه‌کی دژی ویلایه‌تی فه‌قێ به پێی نه‌سی
قورئانی پیرۆز له هه‌موو حاڵه‌تێکدا زۆڵه چ له‌لایه‌ن
لێکۆڵه‌ره‌وه‌وه سکی پڕ ببێ یان له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێکۆڵه‌ره‌وه‌که مناڵه له دایک بووه‌که بگرێته
ئه‌ستۆی خۆی ئه‌وا حه‌ڵاڵه.
پ5: ئایا له زینداندا ته‌عه‌دای جنسی له پیاوان و کوڕانی گه‌نج
به هه‌تیوبازی حساب ناکرێت؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، چونکه زیندانی به بێ ئاره‌زوو و مه‌یلی خۆی ملی
به‌وه داوه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌که کاره‌که‌ی پێ خۆش بێ
ئه‌وا باشتر وایه که ئیتر ئه‌و کاره دووباره نه‌کرێته‌وه.
پ6: ته‌عه‌دا کردن له کچانی پاکیزه له زینداندا چ حوکمێکی
هه‌یه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ژنه‌که ئیعدام بکرێ، ئه‌وا بۆ
لێکۆڵه‌ره‌وه‌که به ئه‌ندازه‌ی واجبی حه‌جێک ئه‌نووسرێت و به
هه‌مان ئه‌ندازه‌ش له گوناحه‌کانی کچه‌که لا ئه‌چێت. به‌ڵام گه‌ر
زیندانیه‌که بڕیار نه‌بێ ئیعدام بکرێ به ئه‌ندازه‌ی زیاره‌تێکی
که‌ربه‌لا بۆ لێکۆڵه‌ره‌وه‌که ئه‌نووسرێت.
سه‌رچاوه:
http://www.ciooc.com/
haghmosalamma.blogspot.com/2009/08/blog-post_13.html
|