|
جه‌مال
محسن
jamal_muhsin@yahoo.com
هه‌روه‌ک چۆن له کاتی
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژرادنه‌کاندا نه‌وشیروان که‌وته باوه‌شی
مه‌لاکانه‌وه و هانای بۆ بردن تاکو ده‌نگی بۆ کۆبکه‌نه‌وه،
ئه‌وه‌تا له‌مڕۆژانه‌شدا له سه‌ردانێکیدا بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی
سلێمانی دووباره هانایان بۆ ئه‌باته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی که
نه‌وشیروان په‌نا بباته به‌ر مه‌لا و مامۆستای ئاینی و مزگه‌وت و
ته‌کیه و خانه‌قاکان شتێکی زۆر ئاساییه و گه‌ر نه‌یکات غه‌ریبه
چونکه خۆی و بزووتنه‌وه‌که‌ی (ناسیۆنالیزمی کورد) هه‌میشه
پێویستیان به‌وان هه‌یه. نه‌وشیروان نابێ له‌وه لابدات که
ناسیۆنالیزمی کورد هه‌میشه له محرابی مزگه‌وته‌کانه‌وه
هه‌وڵیانداوه کۆکتێلێک له "هوشیاریی"
ناسیۆنالیستی_عه‌شیره‌تی_دینی ده‌رخواردی خه‌ڵک بده‌ن.
سه‌ردانه‌که‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ئه‌سڵه‌ن تێبینی نییه. به‌ڵام
با قسه‌یه‌کی کورت بکه‌ین له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و قسانه‌ی که له‌و
دیداره‌دا کردوویه‌تی.
کاتێک نه‌وشیروان
ئه‌ڵێ "مامۆستایان و مزگه‌وته‌کان له ناو خه‌ڵکدا پیرۆز و خاوه‌ن
پێگه‌ن و له هه‌موو که‌س زیاتر کاریگه‌رییان له‌سه‌ر
هوشیارکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی هه‌یه، بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و
نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئه‌خلاقی و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌تی..."
ناشێ ئاگای له‌وه نه‌بێ که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر قورئان
خرابووه توالێتی یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانه‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند
ڕۆژێکیش له‌مه‌وبه‌ر قورئان سووتێنرابوو خرابووه ته‌نه‌که‌ی
زبڵه‌وه.
ڕاسته که‌سانێکی زۆر هه‌ن گوێ له مامۆستایانی ئاینی ئه‌گرن و
په‌یڕه‌و له یاساکانی قورئان ئه‌که‌ن، به‌ڵام که‌م نین ئه‌و
که‌سانه‌ش که ئه‌مانه‌یان لا پیرۆز نییه و ئه‌وه‌تا هه‌ندێ که‌س
له ڕقیاندا له دین و ئیسلامه‌تی که‌وتوونه‌ته دڕاندن و فڕێدان و
سووتاندنی قورئان. مزگه‌وت و مه‌لا خۆ تازه نین و به داخه‌وه
که ته‌مه‌نێکی درێژی سه‌پێندراویان هه‌یه له‌م ووڵاته‌دا، ئه‌ی
که‌وایه چه‌ند ساڵه که ده‌سه‌ڵات پاڵی پێوه‌یان داوه بۆچی
فه‌توایان نه‌داوه تا ئه‌و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیدارییه‌ی که
هه‌بووه کۆتایی پێ بێ؟ پاشان گه‌ر ڕوویه‌کی "گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی"
ئه‌وه بێ که پیاوانی ده‌سڕۆیشتوو کچان و ژنانی کوردستانیان
ڕاپێچی له‌شفرۆشی کردووه و بچوکترین کار و بار و خواسته‌کانیان بۆ
جێبه‌جێ نه‌کردوون له‌به‌رامبه‌ر کڕینی سێکسیاندا نه‌بووبێ، ئه‌وه
چۆنه ئه‌و مامۆستایانه‌ی که نه‌وشیروان ده‌سته‌ودامێنیان بووه
فزه‌یه‌کیان له دژی ده‌سه‌ڵات لێوه نه‌هاتووه؟ زۆربه‌ی
مامۆستایانی ئاینی (ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێ) موچه له وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف وه‌رئه‌گرن، ئیتر چۆن ڕازین له پێناوی ئه‌وه‌دا که به
ده‌سه‌ڵات بڵێن کۆتایی به "گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی" بهێنن خۆیان
موچه‌بڕاو بکه‌ن؟ بێگومان نه‌وشیروان له‌وه بێ‌ئاگا نییه که له
جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوانی دینی
ده‌ستڕۆیشتوودا زۆربه‌ی کچانی گه‌نج و ژنانی هه‌ژار له تاوی
بێ‌کاری و نه‌داری کراونه‌ته له‌شفرۆش و به ئاشکرا له بازاڕی
سیغه‌دا ئه‌یانفرۆشن.
له‌وه‌ش
گاڵته‌جاڕانه‌تر ئه‌وه‌یه که ئایین و پیاوه‌کانیت پێ سه‌رچاوه‌ی
"چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری" بێ! گه‌ر به گوێره‌ی بانگه‌وازی
پیاوانی ئاینی بوایه بۆ "نه‌مانی هه‌ژاری" (له ڕێگه‌ی زه‌کات و
سه‌رفتره‌وه) و به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌کان
بوایه بۆ دابینکردنی عه‌داله‌ت، ئه‌بوایه له عه‌ره‌بستانی سعودی
و یه‌مه‌ن و لیبیا و ...هتد هه‌ژاری و ژیانی ژێر هێڵی هه‌ژاری
نه‌بووایه. دیاره نه‌وشیروان ئه‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی
له په‌یامه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌یدا به گوێی
خه‌ڵکدا به‌شێکی به ئاوه‌ڵاترکردنی بازاڕی ئازاد و ده‌ستواڵاکردنی
بازرگانان ئه‌کات و به‌شێکی تریشی ئه‌سپێرێ به مه‌وعیزه‌ی
مامۆستایانی ئاینی. ڕه‌نگه ئه‌مه مۆدێلێکی تازه‌تر بێ له
"سۆسیالیزمی ئیسلامی" یه‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی! ئه‌مه‌یه کڵۆڵی
سیاسی که له ئێستاوه ئه‌م زاته ڕیفۆرمخوازه و بزووتنه‌وه‌که‌ی
مه‌حکوم به شکست ئه‌کات.
مه‌سه‌له‌یه‌ک که
نه‌وشیروانیش خه‌ریکیه‌تی و مامۆستایانی ئاینی پێ ئه‌خاته سه‌ر
سه‌ری خه‌ڵکه‌وه و مزگه‌وت به موقه‌ده‌سی ڕائه‌گرێته‌وه شتێکی
تازه نییه و ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له ڕێگه‌ی ئاینه‌وه ده‌ستێکیان
به کۆنه‌په‌رستی کۆمه‌ڵگاوه گرتووه. بوونی خودی داموده‌زگای
ئاینی له هه‌ر ووڵاتێکدا نیشانه‌ی گه‌نده‌ڵییه له‌و ووڵاته‌دا،
نیشانه‌ی به‌هه‌ده‌رچوونی پاره و پولی ووڵات و خزمه‌تکردنیه‌تی
له‌و داموده‌زگایانه‌دا که له لایه‌ک ڕێگرن له‌به‌رده‌م هووشیار
بوونه‌وه‌ی مرۆڤ و له‌لایه‌کیش هه‌میشه به یارمه‌تی ئه‌و
ئیمکانیه‌ته‌ی له موڵکی گشتی هه‌ڵئه‌ڕژێته به‌رده‌ستیان لانه‌ی
کۆنه‌په‌رستی و قینه‌ی ئاینی و نایه‌کسانی دروست و به‌هێز ئه‌که‌ن
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان ئاگای له‌و قورئان سووتاندنه نییه، پێشنیارم
ئه‌وه‌یه (له‌م لینکه‌دا) گوێ له‌م مه‌لایه بگرێ که له تاودا
چۆن هاواری لێ به‌رزبۆته‌وه
http://www.jebar.eu/malataher.mp3 |