![]() |
|
سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان خه‌ڵکی کوردوستان به‌ره‌و کۆێ ده‌بات..؟ |
||
بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا و لیستی گۆڕان به به‌شداریکردن له سینارێۆێ هه‌ڵبژاردندا به لیستێکی سه‌ربه‌خۆ ئاڵۆگۆرێکی به‌رچاوی به‌دیهێناوه به‌سه‌ر میزاجی به‌شیکی خه‌ڵکی کوردوستاندا وخۆشخه‌یاڵکی لا دروستکردوه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ره‌نگه سه‌رکه‌وتنی ئه‌ملیسته ئاڵوگۆریک به‌دیبهێنێت له‌بارودۆخی ناهه‌مواری ئێستایاندا ، سه‌رچاوه‌یی ئه‌مئاڵوگۆره‌ش له راستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێزاری‌و توڕه‌یی خه‌ڵکی کوردوستان له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای گه‌نده‌ڵی ناسیۆنالیزمی کورد نه‌ک دڵخۆشبونیان نه به به‌رنامه‌ی هه‌نوکه‌یی لیستی ناوبراو و نه‌به‌ڕابوردویان چونکه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردوستان زۆر له‌وه قولترن که به‌م گروپه‌ی ناو ینک چه‌واشه‌بکرێن. ئه‌گه‌ر بۆساته‌وه‌ختێک چاو له ئامانجی راسته‌قینه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بپۆشین له‌م سینارێۆیه‌دا و ئه‌وه‌ش به فه‌رز وه‌ربگرین که هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتو ده‌بێت هه‌م له‌روی به‌هره‌مه‌ندبونی گشت لایه‌نه‌کان له ئیمکاناتی یه‌کسان هه‌م به‌وه‌ی هیچ ساخته‌و ته‌زویرێکی تیادا ناکرێت ، ئه‌وا پرسیارێکی گرنگ دێته پێشه‌وه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردوستان وه‌ڵامه‌کی له ئێستاوه بزانن: ئایا سه‌رکه‌تنی لیستی گۆڕان چئاڵۆڕیک به‌سه‌ر باردۆخی سیاسی کوردوستان دینێتو تاچڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان ده‌داته‌وه؟ سه‌رچاوه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردوستان له‌راستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی؛ یه‌که‌میان یه‌کلانه‌بونه‌وی چاره‌نوسی سیاسی کوردوستانه له گه‌ڵ به‌غدادا و مانه‌وه‌ی ئه‌مکێشه‌یه تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزبی کوردایه‌تی حه‌ڤده ساڵه خه‌ڵکی کوردوستان چه‌واشه ده‌که‌ن. ماوه‌یه‌ک به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌عس ماوه و هێشتا مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکی دڵ‌و قودسی کوردوستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خاکی نیشتمان‌و ماوه‌یه‌ک به‌وه‌ی، ئه‌مریکا به‌عسی روخان‌و ئه‌وه‌تا مامه گیان، یه‌که‌م سه‌رۆکی کوردی عیراقه، هه‌مو شتێکمان بۆ ده‌کات له‌وانه فیدرالیه‌ت ، ئیستاش پاش ئه‌وه‌ی کوردوستان به‌سترا‌یه‌وه به رژێمێکی ئاینی‌و تایفه‌گه‌ری کۆنه‌په‌رسته‌وه کێشه‌کان وه‌ک خۆیانن‌و بگره قوڵترده‌بنه‌وه، مۆته‌که‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی پاش بنبه‌ستی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عیراقدا . فاکته‌ری دووهه‌م مه‌سه‌له‌ی زوڵموزۆریکی بێئه‌ندازه‌یه که هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردایه‌تی له ماوه‌ی ئه‌م حه‌ڤده ساڵه‌دا ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردوستان ده‌یکه‌ن، هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسیه‌وه بگره تا نانبڕینیو بی‌کاری و تاڵانی‌و بێبه‌شکردنی خه‌ڵک له‌خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان و کردنی کوردوستان به وڵاتی له‌شفرۆشیو مادده‌بێهۆشکه‌ره‌کان. ئایا ئه‌گه‌ر نه‌وشیروانو لیسته‌که‌ی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وه‌ره‌شیان به‌ده‌ست هێنا وچوونه په‌رله‌مانه‌وه ده‌توانن ئاڵوگۆڕیك به سه‌ر ئه‌و دوو فاکته‌ره‌دا بهێنن؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بسه‌لمێنن و نه‌بێته مایه‌ی شه‌ڕێکی ناوخۆییتر. له‌راستیدا زیره‌کیه‌کی زۆری گه‌ره‌کنیه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که لیستی گۆڕان نه ده‌یانه‌وێت ئاڵ‌و گۆڕیک له‌م دوو فاکته‌ره‌دا بکه‌ن و نه ده‌توانن کارێکی له‌مجۆره ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌م لیسته له‌باشتریین حاڵ‌دا ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه و ده‌بنه ئۆپۆزیسێۆنکی به‌هێز له‌ۆێدا به‌ڵام خودی په‌رله‌مان ده‌زگایه‌کی ئیفلیجه‌و هیچی پێناکرێت هه‌م له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتیک که ده‌ستور به‌ره‌سمی ده‌یدات به سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌م له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی واقعی هه‌ردو حیزبی سه‌ره‌کیدا ، ئه‌وه‌ی که ئه‌مپه‌رله‌مانه ده‌زگایه‌کی کارتونیه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره و خه‌ڵکی کوردوستان ئه‌مه باش ده‌زانن. له لایه‌کیتره‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا ئیستا وه‌ک رابه‌ری ئه‌م لیسته ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک له غه‌می چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان بووایه ئه‌وه خۆی کاندید ده‌کرد بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم چونکه باش ده‌زانێت به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕی جیددی له‌و شۆینه‌وه ده‌کرێت نه‌ک له شۆێنی ئپۆزیسێۆنکی بێده‌سه‌ڵات له په‌رله‌مانێکی کارتۆنیدا. خۆکاندید نه‌کردنی ئه‌مزاته له‌راستیدا به‌ڕۆشنی ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که هه‌م خۆی‌و هه‌م لیسته‌که‌ی به‌دوای شتێکیتره‌وه‌ن نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی كێشه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان. ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رنجانه بخه‌ینه پال ئه‌و هه‌وڵانه که نه‌وشیروانو هه‌ڤاڵه‌کانی تا ئیستا هه‌م له ناوه‌وه‌ی ینک‌و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی داویانه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کێشه‌ی ئه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی ینک‌و خودی جه‌لال تاڵه‌بانیدایه نه‌ک له‌گه‌ل سه‌رتاپای حکوموتی هه‌رێم له کاتێکدا لێپرسراوی یه‌که‌م له‌مباردۆخه‌ی کوردوستان هه‌ردو حیزبی سه‌ره‌کین نه‌ک ینک به‌ته‌نها ، هه‌ر وه‌ها سه‌رتاپای کێشه‌که‌یان له‌سه‌ر قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاتو ئه‌و خێر‌و به‌ره‌که‌تی که له تاڵان‌کردنی خه‌ڵکی کوردوستان وه‌ده‌ستیدێنن له‌لایه‌ن خودی تاڵه‌بانیوده‌سته‌ودایره‌که‌یو بێبه‌شکردنی ئه‌مانه. ( نه‌وشیروان له وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاردا ...!؟). هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٩٩٣ به شه‌ڕێکی دڕنده کۆتایهات که هه‌زاران گه‌نجی کرده قوربانی ، بانگه‌وازی ئه‌وسای هه‌ردوو حیزبی کوردایه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌بوو که بچنه ئه‌و جه‌نگه‌وه قوربانی بده‌ن له پێناو سه‌رخستنی یه‌کێکیاندا. ئێستاش نه‌وشیروان مسته‌فا و ڕه‌گ داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن بچنه شه‌ڕی تاڵه‌بانیه‌و سه‌رکردایه‌تی ینکه‌وه (به ده‌نگدان) نه‌ک له پێناوی کۆتایهێنان به تاڵانی‌و جه‌رده‌یه‌ک که ده‌کرێت نه‌ک بۆ چاککردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردوستان به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌میش بێبه‌شنه‌بێت له‌وتاڵانیه. ده‌بی تا ئیستا دوای حه‌ڤده ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئه‌مدوو‌حیزبه ئه‌و راستیه ئاشکرابووبیت بۆ خه‌ڵکی کوردوستان که سه‌رتاپای پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ئه‌و ناکۆکی‌و کێشمه‌کێشمانه‌ی که‌وه‌ک لقوپۆپ لێێانده‌بنه‌وه له راستیدا بنبه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپای ناسیونالیزمی کورد جه‌ندباره ده‌که‌نه‌وه، ناوه‌رۆکی سیاسی هه‌وڵه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا و ڕه‌گ بۆ ئه‌وه‌یه جارێکی‌تر رۆحبکه‌نه‌وه به به‌ری ئه‌م ناسێۆنالیزمه گه‌نده‌ڵه‌دا ، ئه‌وان گه‌رکیانه به خه‌ڵکی کوردوستان بڵێن که نه تاڵه‌بانیو نه ده‌سته‌وه دایره‌که‌ی ینکی راسته‌قینه نین به‌ڵکو خۆیانن ، به‌ڵام حوکمی ئه‌م حه‌ڤده‌ساڵه و قووڵی ئه‌مبنبه‌سته‌ی ئێستا، که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌وڵیکه بۆ تێپه‌ڕاندنی، بێهوده‌ییو پووچه‌ڵی ئه‌م ته‌قه‌لایه ده‌سه‌لمێنن. پشتبه‌ستن به نه‌وشیروان و گروپی ره‌گو به خودی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئیستای خه‌ڵکی کوردوستان له‌راستیدا گره‌و‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌سپی دۆراو، هه‌ر بۆیه بانگه‌وازی ئێمه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان به‌شدارینه‌کردنه له‌مسینارێۆیه‌دا و وتنی نا یه به دووباره شه‌رعیه‌تدانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی حیزب‌و لقوپۆپه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد. خه‌ڵکی کوردوستان به هاتنه‌مه‌یدانیان به ریزیکی سه‌ربه‌خۆه‌وه و به دروشمی نا بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌تای قۆناغێکی نۆی له‌خه‌باتی خۆیان دیاری ده‌که‌ن که خۆیان ده‌بنه بڕیاده‌ری چاره‌نووسی سیاسی خۆیان. ٢٩/٥/٢٠٠٨ |
||