|
جمال محسن
jamal_muhsin@yahoo.com
"ئێوه بهێننه
پێش چاوتان به نینۆککه‌ر به‌شێكی هه‌ستیار له‌جه‌سته‌ی
مناڵێکی یه‌ک ساڵ و دوو ساڵ ببڕێت" (ئاوێنه ژماره 210 ی
09.02.2010)
چ تاوانێکی
گه‌وره‌یه زریکه و هاوار له مناڵان به‌ر ئه‌درێ تاکو
جه‌سته‌ی بڕدراویان بکرێته دیاری و کۆچی قوربانی بۆ خودای
مه‌رگ. چ جینۆسایدێکه سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک و چاخی دیجیتاڵ
له ووڵاتی ئێمه شایه‌تی بڕینی جه‌سته‌ی زیاتر له %70 ی
مناڵانه. به ڕاستی ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی وادی وه‌ک له
ئاوێنه‌دا به‌شێکی لێ بڵاوبۆته‌وه و باس له‌وه ئه‌کات
"له‌ماوه‌ی ساڵێکدا له کۆی 2633 ژن و کچ له هه‌ولێر و
سلێمانی 1915 یان خه‌ته‌نه کراون" هه‌ر مرۆڤێکی ویژدان
زیندوو ئه‌هه‌ژێنێ. سه‌رنجی ئاماره‌کانی ڕاپۆرته‌که
بده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رنجێک له ڕاپۆرتێکی پێشووتری هه‌مان
ڕێکخراو بده‌ن که ئامارێکی له 54 لادێی ده‌وروبه‌ری
ڕانیه و قه‌ڵادزه‌دا ئه‌نجامدابوو %98 ی کچانی ئه‌و
ناوچه‌یه خه‌ته‌نه کراوون (http://www.diwaroj.com/item_details.php?id=289).
قه‌باعه‌ت له‌وه‌دایه که نه له‌م ڕاپۆرته و نه له
هیچ شوێنێکی تردا باس له خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان نه‌کراوه
و ناکرێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه هیچ مه‌سه‌له نه‌بێت
و ئه‌وه به ئه‌سڵ وه‌رگیرابێ که کوڕان سوننه‌ته و هه‌ر
ئه‌بێ خه‌ته‌نه بکرێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رنجه که له زاری سوعاد عه‌بدوڵره‌حمان ڕێکخه‌ری
پرۆژه‌کانی ژنان له ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی ئه‌یه‌وێ
ده‌ستی هاوار بۆ مه‌لاکان و مزگه‌وته‌کان و وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف ڕابکێشێ تاکو نزایه‌ک له خه‌ڵکی بکه‌ن و ئیتر له
خه‌ته‌نه‌کردن ڕابوه‌ستن. ئه‌بێ ئه‌و به‌ڕێزه و هه‌ر
که‌سێک که بیر له‌وه ئه‌کاته‌وه کاری مه‌لاکان و
مزگه‌وته خه‌ته‌نه‌کردن ڕابگرن، بزانێ به هه‌ڵه‌دا چوون.
ڕاسته دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردن دیارده‌یه‌کی مێژووییه و
له پێش دینه‌کانه‌وه هاتووه به‌ڵام به‌شێک له دینه‌کان
دواتر ڕه‌سمیه‌تیان داوه به‌م دیارده‌یه و به داخه‌وه
تا ئه‌مڕۆکه درێژه‌ی هه‌یه. بۆ نمونه خه‌ته‌نه‌کردنی
کوڕان به پێی گووته‌ی محه‌مه‌دی ئیسلام سوننه‌ته و ئه‌بێ
بکرێ وه له‌و باره‌یه‌وه حه‌دیس هه‌یه. وه‌ک نمونه:
له حه‌دیسێکیدا که ئه‌بو هوره‌یره ئه‌یگێڕێته‌وه ئه‌ڵێ
پێغه‌مبه‌ر ووتی: "پێنج شت په‌یوه‌ست ئه‌بنه‌وه به
فیتره‌وه (یان عاده‌تی پێغه‌مبه‌ره‌کان): ئه‌بێ
خه‌ته‌نه‌کراو بێ، به‌ری تاشیبێ، توکی بنباڵی هه‌ڵکێشێ،
سمێڵی کورت بکاته‌وه، وه نینۆکه‌کانی بکات." (له کتێبی
داواکردنی مۆڵه‌ت، حه‌دیسی ژماره 5896). کاتێک ئه‌مه بۆ
کوڕان سوننه‌ت بێ، بێگومان بۆ کچانیش هه‌روا، گه‌ر فه‌رز
نه‌بێ لانی که‌م ئه‌بێ سوننه‌ت بێ چونکه له ئاینی
ئیسلامدا مێینه سه‌رچاوی فیتنه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی که
ئیساره‌ی جنسی خه‌ڵک نه‌کات وا پێویسته خه‌ته‌نه بکرێ!
هه‌ربۆیه ئه‌وه‌تا ئێستاش ئه‌بینین که زیاتر له %90 ی
کوڕان خه‌ته‌نه ئه‌کرێن و هی کچانیش وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی
پێ درا.
هیچ بیانوویه‌کی
ئاینی، کولتوری، عاده‌ت و عورف و ته‌قالید ناتوانێ پاساو
بێ بۆ ئه‌م قه‌تڵوعامه‌ی به‌ڕێوه‌یه. ئه‌بێ
خه‌ته‌نه‌کردنی چ کچان و چ کوڕان قه‌ده‌غه بکرێ و هیچ
که‌س بۆی نه‌بێ ده‌ستکاری له‌شی مرۆڤه‌کان بکات. جێی
خۆیه‌تی لێره‌دا بڕگه‌یه‌کی به‌رنامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی (دنیایه‌کی باشتر) بهێنینه‌وه: "...
قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ر جۆره ئازمایشێکی پزیشکیی و ده‌رمانیی
و ژینگه‌یی له‌سه‌ر ئینسانه‌کان به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه و
وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی ڕه‌سمیی خۆیان، قه‌ده‌غه
کردنی
هه‌ر جۆره ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانێک له یه‌کپارچه‌یی
جه‌سته‌یی که‌سه‌کان (وه‌کو نه‌زۆک کردن، لابردن یان
دانانی ئه‌ندام، ده‌ستکارییه ژینه‌تیکییه‌کان،
له‌باربردن، خه‌ته‌نه و... تاد) به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌و
ڕه‌زامه‌ندیی که‌سه‌که." (به‌رنامه‌ی دنیایه‌کی باشتر
http://hkkurdistan.org/gshty/h-kurdistan/bernamei-dinyaki-bashtr/bernemey-dinyaki-bashtir-word.html)
مناڵ نه پرسی پێ ئه‌کرێ که خه‌ته‌نه ئه‌کرێ وه نه
ئه‌شتوانێ و ئه‌و مافه‌ی هه‌یه بڵێ "نا". بۆیه هه‌ر زوو
له مناڵیه‌وه ئه‌م خه‌مه ئه‌چزێنن به دڵیدا و
پارچه‌یه‌ک له گیانی ئه‌که‌نه‌وه، که ئه‌مه‌ش به
هه‌موو پێوانه‌یه‌کی ئینسانی ئه‌بێ قه‌ده‌غه بکرێ. دایکان
و باوکان نابێ ئه‌م تاوانه، ئه‌م جینۆسایده له دژی
مناڵه کچ و کوڕه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن له ژێر بیانووی
کولتور و شتی له‌و بابه‌ته‌دا.
|