|
جبار محسن
له‌م ڕۆژانه‌ی
ڕابووردوودا له‌کاتیكدا که بڕیاربوو په‌رله‌مانی کوردستان
بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاووتوێ بکات و بڕیاری له‌سه‌ر
بدات، ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی ناوبراودا
هه‌راوهوریایه‌کیان نایه‌وه. دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش
ده‌زگاکانی لیستی ناوبراو که‌وتنه که‌مپینێک له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و ئه‌مه‌ش بووه باسێکی تری
گه‌رمو گوڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیان.
"بودجه" ئه‌و
ده‌رگایه‌یه که بزووتنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت
لێیه‌وه بڕواته ناو شه‌ڕو کێشمه‌کێشی خۆی له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات، وه‌سیله‌یه‌که بۆ چه‌واشه کردنی خه‌ڵکی
کوردستان به ده‌ستیانه‌وه. ئه‌م جه‌نابانه که هه‌تا
دوێنی له تاڵان و بڕۆی داهاتی کوردستاندا به‌ڕه‌سمی
به‌شدار بوون و شۆڕه سواری سه‌رکوت کردنی هه‌ر ده‌نگێکی
ناڕازی بوون باسێک له عه‌داله‌ت و ئازادی و یه‌کسانی
بکات، ئه‌مڕۆ که به ناڕه‌سمی له دزینی داهات و
سه‌روه‌تی خه‌ڵکدا، ده‌ڵێن شه‌ڕمان له‌سه‌ر ماڵ و مۆلک و
پاروی ده‌می خه‌ڵکی برسی کوردستانه. ده‌ڵێن شه‌ڕمان
له‌سه‌ر بودجه‌یه‌که که ناگاته ده‌ستی خه‌ڵک به
یه‌کسانی و سه‌رف ناکرێت بۆیان! وێنه‌و فیلمی پڕۆژه
ته‌واو نه‌کراوه‌کان و گه‌ڕه‌که قوڕو پیسه‌کانی شار نیشان
ده‌ده‌ن و فرمێسکی تیمساحیان بۆ ده‌ڕێژن.
به‌ڵام
مه‌سه‌له‌ی بودجه یه‌که‌م جار نییه نه‌وشیروان ده‌یکاته
باسێکی گه‌رم و کێشمه کێش کردن له‌سه‌ری. ئه‌و هه‌ر له
سه‌ره‌تای عاجز بوون، پاشان جیابوونه‌وه له یه‌کێتی
نیشتمانی ئه‌م باسی بودجه‌یه‌ی هێنایه گۆڕێ، به‌ڵام
ئه‌وکاته باس له بودجه‌ی هه‌رێم نه‌بوو باس له بودجی
یه‌کێتی بوو! ڕه‌نگه ئه‌و کات خه‌لکی کوردستان هه‌ر
ئه‌ندامانی یه‌کێتی بووبن یان هه‌موو خه‌ڵک یه‌کێتی بوون،
یان ڕه‌نگه به پێوه‌ره‌که‌ی نه‌وشیروان هه‌ر ئه‌ندامانی
یه‌کێتی به‌شه‌ر بووبن! به‌ڵام مه‌سه‌له‌که هیچیان نه‌بوو
ئه‌و خۆی به ئاشکرا ڕایگه‌یان که شینی گیرفانه‌کانی
خۆیه‌تی و ده‌یویست له داهاتی به‌تاڵ براوی خه‌لکی
کوردستاندا که به‌شێکی به‌ر یه‌کێتی ده‌که‌وت به‌شێکی
زیاتری به‌ربکه‌وێت. ڕه‌نگه له ئاوێنه سه‌یری خۆی
کردبێت قه‌ت قه‌دو باڵای خۆی به‌و فیرعه‌ونه نه‌هاتبێته
پێش چاو که خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک تانه لێیان ده‌دان.
به‌ڵام ئێستا مه‌سه‌له‌که گۆڕاوه و خه‌ڵکێکی زۆر دوای
نه‌وشیروان که‌وتوون. که‌سانێک له عاجز بووانی چ یه‌کێتی
چ پارتی و ژماره‌یه‌ک که ده‌م له ڕۆشنبیر بوون ده‌کوتن
ناتوانن له‌م شه‌ڕ و ئومێده به‌رته‌سکه‌ی نه‌وشیرواندا
جێگه‌یه‌ک بۆخۆیان بکه‌نه‌وه و بۆیه ده‌بێت نه‌وشیروان
مه‌ودای شه‌ڕه‌که‌ی گه‌وره بکات و وه‌ڵامێک به نیازی
ئه‌وانیش بداته‌وه ده‌بێت باسه‌که له بودجه‌ی
یه‌کێتییه‌وه بگۆڕڕێت بۆ بودجه‌ی هه‌موو هه‌رێم، باس له
عه‌داله‌ت و به‌هره‌مه‌ندبوونی هه‌موو خه‌ڵک بکات له
بودجه. ئه‌مڕو مه‌سه‌له‌که له فراکسیۆنێک یان گروپێکی
جیابووه له حزبێک ده‌رچووه و بۆته بزووتنه‌وه‌یه‌ک و
لیستێکی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ به خۆی هه‌یه. مه‌یدانی
کێبه‌ڕکێکان گه‌وره‌تر بوون، مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌و بودجه‌ش ره‌کیزه‌یه‌کی ئه‌ساسی ده‌سه‌ڵاته.
تاکه قسه‌یه‌کیش که له‌م باره‌یه‌وه ده‌یکه‌ن ته‌نها
شه‌فافیه‌ته. ئیتر شه‌فافیه‌ت هه‌موو شتێکه و ده‌توانێ
ئه‌م ده‌رده سه‌ره‌تانییه چاره‌سه‌ر بکات. ده‌توانێ
ده‌ستی فیرعه‌ونه‌کانی کوردستان ببه‌ستێ و ئۆتۆماتیک
ده‌یانکاته که‌سانێکی شه‌رمن و شه‌رم له ئه‌ندامانی ئه‌م
لیسته ده‌که‌ن، شه‌رم له خه‌ڵک ده‌که‌ن ناعادل بن.
ئه‌مه چ وه‌همێکه خۆ سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌مانه له
تاریکیدا خۆی به‌رجه‌سته ناکاته‌وه و له خه‌یاڵدا
کۆشکێک بۆخۆیان دروست بکه‌ن. ئه‌مانه ئه‌وا چه‌ندین ساڵه
به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کۆشکه‌کانیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و
سه‌یاره ئه‌خیر مۆدێله‌کانیان بۆته مه‌دالیای ده‌ستی
مناڵه‌کانیان، دزیه‌که زۆر به شه‌فافی و به ئاشکرا
کراوه. نه‌وشیروانو ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌که‌شی به
ئێستا‌و ڕابووردوشیانه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ن خه‌ڵکیش له
هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیاندا داستانێکی بێ کۆتای‌یان
پێکهێناوه. ئێستا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ شه‌ڕی شه‌فافیه‌تیشه ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه خۆشیان ده‌گرێته‌وه. هه‌رکامێک له
ڕابه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ڕابووردودا خاوه‌نی هیچ
نه‌بوون، له‌شاخ گه‌رانه‌وه هیج سه‌روه‌تێکیان نه‌بوو
به‌ڵام له ئاودیو کردنی سه‌یاره‌وه هه‌تا هه‌ر شتێک که
به نرخ بێت بۆ به‌نداوی به‌خمه...هتد دزیان و گیرفانیان
لێ پڕ کرد و ئێستا بوونه‌ته خاوه‌نی سه‌روه‌ت و داهاتی
خه‌یاڵی. ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان و هاوه‌ڵانی له‌م تاڵان و
بڕۆیه‌دا به‌شدار نین گردێک و مووچه‌ی سه‌دان کارمه‌ند و
چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له کوێوه ده‌هێنێ؟ ملیۆن
ملیۆن دۆلار سه‌رفی پرۆژه‌کانی ده‌کات، که هه‌موویان
پرۆژه‌ی سیاسین نه‌ک ئابووری و هیچی قازانجی ئابووری
ناهێنێته‌وه بۆی چۆن په‌یدای ده‌کات و چۆن به‌رده‌وامی پێ
ده‌دات؟ ڕۆشنه که شه‌فافیه‌ت هه‌رگیز ئه‌م هاوکێشه
پێچه‌وانه‌یه چاره‌سه‌ر ناکات. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه به
زه‌بری چه‌ک سه‌پێنراوه‌و ئه‌م چه‌ته گه‌رێتیه‌ش چه‌ک
پارێزه‌ری لێ ده‌کات. ئه‌م کێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ره‌که‌ی پێش
هه‌رشتێک له گره‌وی له ده‌سه‌ڵات خستنی ئه‌م ده‌سته‌و
تاقمه چه‌کدارانه‌دایه، که بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م
هه‌ر جۆره ئازادی و خۆشگوزه‌رانیه‌ک له به‌رده‌م
خه‌ڵکدا. تاکه سیسته‌م که ده‌توانێت ئه‌م کێشانه
چاره‌سه‌ر بکات سیسته‌مێکی ئابووریه که له سه‌ر ئه‌ساسی
جیاوازی چینایه‌تی دانه‌مه‌زرابێت، چینێک نه‌کات به
نه‌دار و چینێک مشه‌خۆر و له‌سه‌ر ڕه‌نجی کار و
هه‌وڵه‌کانیان بژی. سیسته‌مێک که چه‌وسانه‌وه له ڕه‌گ
ده‌رکێشێ و بیکاته شتێکی قه‌ده‌غه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به
سیسته‌می کۆمۆنیستی ده‌کرێت، سیسته‌مێک که ئینسان تیایدا
ئازاده و له بواری ئابووریه‌وه یه‌کسانن، که‌س مه‌جبور
ناکرێت کارێکی ناچاری بکات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێۆی
ڕۆژانه و به‌رهه‌می کاره‌که‌شی بۆ که‌سانێکی تریش ببێته
سه‌روه‌ت و سامان. خه‌لک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیان ده‌وێت که
سه‌روه‌ت و داهاتی کۆمه‌ڵگه ده‌گێڕێته‌وه بۆ تاک به
تاکی ئینسانه‌کان و هیچ که‌س نه‌کرێته خاوه‌ن
به‌سه‌ریانه‌وه‌و ئه‌وانیش به‌کاربه‌ر. ئه‌و سیسته‌مه‌ی
که زۆر به تووندی نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه تازه‌و
کۆنه‌که‌ی دژایه‌تی کوێرانه‌ی ده‌که‌ن.
2010-03-01 |