|
جبار محسن
یه‌کێک له
که‌یسه گه‌وره و حه‌ساسه‌کانی به‌ر ده‌ستتان کیمیایی
باران کردنی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بوو له لایه‌ن ڕژێمی
به‌عسه‌وه. ئه‌وه بوو بۆ ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه که
بووه مایه‌ی گیان له ده‌ستدانی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی
بێتاوانی ئه‌و شاره هه‌ستان به دادگایی کردنی عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جید و کۆمه‌ڵێک له سه‌رانی به‌عس که له‌و
تاوانکارییه‌دا به‌شدارییان کردبوو.
به پێی
پێناسه‌یه‌ک که له خۆتانی ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌زگایه‌کی
یاسایی و بێ لایه‌ن خۆتان ده‌ناسێنن ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان
بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنک ڕابکێشم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
به‌ڕای ئێمه خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و سته‌م لێکراوی کوردستان،
هێشتا که‌یسی هه‌ڵه‌بجه دانه‌خراوه و زۆرێک له
تاوانبارانی ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه بانگ
نه‌کراونه‌ته دادگا‌و دادگا حوکمی له‌سه‌ر ده‌رنه‌کردوون
یان لێی نه‌پرسیونه‌ته‌وه. تۆ بڵێی ڕووداوێکی وا گه‌وره،
که هه‌ر له بڕیارده‌ره‌وه تا ده‌گاته سه‌دان که‌س
له‌وانه‌ی که به‌کرده‌وه پێی هه‌ستاون ته‌نها له چه‌ند
که‌سێکدا قه‌تیس بێته‌وه؟ ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کی لاسه‌نگه
و هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت.
ئێستا به ڕۆشنی
که له به‌شێکی ئه‌و دۆسیه‌یه‌تان نه‌پرسیوه‌ته‌وه
نیشانه‌ی پرسیار له سه‌رتانه و ده‌بێ وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
بێگومان ده‌بێ ئاگاداربن له‌وه‌ی که تاوانبارانی به‌شدار
له‌و ڕووداوه‌دا خۆیان به ده‌می خۆیان به‌ڵگه‌یان
داوه‌ته ده‌سته‌وه که‌چی ئێوه لێی بێ ده‌نگن، نه
ڕاگه‌یاندن، نه هه‌ڵوێست نه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی
قانونی له خۆتان نیشان ناده‌ن! ئه‌وه‌تا له کوردستان
جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆماری عێراق ڕایگه‌یاندووه که
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداریکه‌رو قووڵ که‌ره‌وه‌ی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بووه. ئه‌ویش ئیعترافی کردووه که
هه‌م خۆی و هه‌م تاڵه‌بانی و سه‌رانی ئه‌حزابی دیکه‌ی
کوردی و ئه‌حزابی ئیسلامی و که‌سانێک له کاربه‌ده‌ستانی
ڕژێمی ئێرانیش به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ن. ئه‌گه‌ر به دوای
ئه‌م ئیعترافاتانه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیرواندا نه‌چن و
بانگیان نه‌که‌ن بۆ دادگا و لێیان نه‌پرسنه‌وه، ئه‌ی ئایا
کاری ئێوه چییه؟ ئایا سه‌یرکه‌رێک و خوێنه‌رێکی تینوو و
ساده‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ن یان که‌سانی مه‌سئول و خاوه‌ن
بڕیار‌و یاسایین؟
بێده‌نگی هه‌تا
ئێستاتان ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندووه که ئێوه ده‌زگایه‌کی
سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بن. بێده‌نگ مانه‌وه‌تان و هه‌ڵوێست
وه‌رنه‌گرتنتان ته‌نها ده‌بێته مایه‌ی خنکاندنی حه‌قیقه‌ت
و چاوداخستن له ئاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی ئینسانی که له
دنیادا له وێنه‌ی که‌مه.
ئێوه دوو
ئیختیارتان له‌به‌رده‌مدایه: یان ئه‌وه‌تا به شوێن ئه‌م
دۆسیه‌یه‌دا ئه‌چن و تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان بۆ دادگا و
به‌مجۆره له ئاست ته‌وه‌قوعاتی خه‌ڵکدا هه‌نگاوێک
هه‌ڵئه‌گرن، یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵکیش له سبه‌ینێدا له
بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگی ئێوه‌ش خۆش نابێ!
jabarmuhsin@yahoo.com
2010-02-05
|