الی الامام: ئام ئاکسیۆنه له‌که‌یه‌وه ده‌ستیی پیکردووه، گرنگترین داواکارییه‌کانتان چیه؟ وه چیتان له پیش خۆتان داناوه؟
جه‌مال کۆشش: له پیشدا دونیایه‌ک سڵاو و ریزم بۆ بلاوهکراوهکهتان هه‌یه، بۆ خوینه‌رانی هه‌یه، بۆ خه‌لکی عیراق هه‌یه. ئه‌م مانگرتنه ته‌واوکه‌ری ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که‌به‌ره‌ی چه‌پ و لایه‌نگری مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌یده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕاست له سویسرادا. چیرۆکی کیشمه‌کێشی کێشه‌ی په‌نابه‌ری، یاساکانی په‌نابه‌ری، چاوگیڕانهوه به‌یاساکانی په‌نابه‌ری ، هاوسه‌رگیری، چوونه نیو په‌یماننامه‌ی شه‌نگن ورێکخستنی بازاڕی کاری کرێکارانی بیانی،...هتد ڕایه‌ڵیکی گرنگی سیاسی بووه له ژینگه‌ی پارته‌کاندا. ساڵیک وچه‌ند مانگیکه به‌ره‌یه‌ک پیکهاتووه به‌ناوی ((به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان)) که ده‌سته‌خوشکی ئه‌م به‌ره‌یه‌ش له‌هه‌ندێک وولاتی ئه‌وروپاییدا هه‌یه نه‌مسا، ئیسپانیا، ئه‌لمانیا.ئه‌م به‌ره‌یه چه‌ندین سمیناری رێکخستووه، خۆپیشاندانی سه‌راسه‌ری و ناوچه‌یی کردووه، له‌هه‌مان ڕۆژدا سالێ 2007 ، وه‌ک ئاکسیۆنیکی ره‌مزی گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌و نیشانی سویسرا((گرۆس مونسته‌ر))یان سویسرایان بۆ ماوه‌ی شه‌ویک ودوو رۆژ داگیرکرد. هه‌ر ئه‌و کات له‌گه‌ل سه‌ۆکی شاره‌وانی زوریخ گفتوگۆیان کرد و سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌ڵینی دا هه‌لومه‌رجه‌که باشتر بکات. له‌ماوه‌ی ئهمسالهدا دوو خۆپیشاندان له زوریخ و خۆپێشاندانیکی سه‌راسه‌ری له بیرن و هه‌فته‌ی پشتیوانی له‌په‌نابه‌ران به ده‌یان سمینار له‌سه‌رانسه‌ری سویسرا، مارشی ئه‌ستیره ، هه‌لومه‌رجه‌که گۆڕانیکی به‌رجه‌سته‌ی نه‌بینی. ئه‌مجاره له 19.12.2008 دا که‌نیسه‌ی پریدیگهرمان داگیرکرد. وه به‌ڵینمان داوه تا ده‌وله‌ت داواکانمان جیبه‌جی نه‌کات مانگرتن ناشکینین. داواکارییه گشتیه‌کان که لایه‌ن به‌ره‌که‌وه بۆ رای گشتی بلاوکراوه‌ته‌وه،
یه‌که‌م: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داواکانیان ره‌فزکراوه‌ته‌وه به‌ڵام له دۆسیه قورسه‌کان نن وه‌لامیان پۆزه‌تیفیان پیبده‌نه‌وه که له سویسرا نزیکه‌ی 11 هه‌زارکه‌س ده‌بن له سه‌رجه‌م 90 هه‌زارکه‌سی بیناسنامه له‌سویسرا.
دووه‌م: ده‌وڵه‌تی کانتۆنی زوریخ له بری زیندانی، ره‌فز، چه‌یکی بیمه‌ی خواردن، مۆڵه‌تی کارکردن بدات به‌په‌نابه‌ران.
سییه‌م: مافی مانه‌وه بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران، په‌نابه‌ران هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی سهلمینراوییان پیبیت یان په‌یدا بکه‌ن له چه‌شنی ناسنامه‌ی خویندن، کارتی روخسه‌تی هاژوتن هتد، ...پیویسته ده‌وله‌ت به‌ڕه‌سمی بیان ناسینی.
چواره‌م: سیسته‌می خزمه‌تگوزاری له هایمه‌کانی په‌نابه‌راندا یه‌کجار دژواره‌و پیویسته بنچینه‌یی بگۆڕدرێت. له‌بری چه‌یکی بیمه‌ی خواردن پاره‌یان پیبدریت، مافی خویندن و پاره‌ی هاتوچۆی ناوشارییان بۆ دابینبکریت.
به‌لام هه‌ر لایه‌نه‌ش داواکاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه وپشتیوانی دهکریییت له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه. ئیمه په‌نابه‌رانی عیراقی وفیدراسیۆن : نه‌مانی دیپۆرت، ئازادکردنی زیندانیه‌کان، مافی مانه‌وه و نیشتهچێبوون، مافی کارکردن بۆ سه‌رجه‌م داواکارانی مافی په‌نابه‌ری عیراقی له سویسرامان به‌رزکردۆته‌وه.
له ئیستادا که لهنیومانگرتنداین و بیر له‌و شیوازوکهرهسانه ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وله‌ت له‌ژیر گووشاریکی گهورهتردابنین وتا ببیته پای خواسته‌کانمان به‌ئه‌ندازه‌یه‌کیش کاراو سه‌رکه‌وتووبووین ده‌توانین بڵیین ئیستا تۆپ له‌لای به‌ری ده‌وڵه‌تدایه وچاوهنواری هه‌لویستی ئه‌وانین.
الی الامام :ئیوه، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ڕۆڵتان له نیو ئه‌م به‌ره‌یه‌دا جۆنه و هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا چۆنه وچۆنه ده‌ستتان بردووه بۆ ئه‌م ئاکسیۆنه؟
جه‌مال کۆشش: ئیمه ڕۆلیکی بهبایهخمان له‌نیو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا هه‌یه. ده‌توانم بلیم له نیو گشت کۆمیۆنیتیدا و ریکخراوهکانیاندا، له نیو په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا، سکرتاریه‌تی 12 که‌سیمان هه‌یه، له14 کانتۆن نوینهرایهتیمان هه‌یه، بۆچوونی ئینسانی و ماکسیمالیتیهتی مافه‌کان ومۆرالی پێشکه‌ووتوی ئیمه گه‌لیک ده‌روازه‌ی به‌بایه‌خی به‌رووی ئیمه‌دا کردۆته‌وه. ئیمه له ماوه‌ی 10 ساڵی تیکۆشانماندا، دڵنیایی و باوه‌ڕی په‌نابه‌رانمان به‌ده‌ستهیناوه. به‌ڵینه‌کانمان بردۆتهسهرو ئه‌مه‌ش خاترجهمیهکی گه‌وره‌ی داوه به لایه‌نه سویسرییه‌کانیش و به‌نموونه بۆ گروپی کۆمیونتی ریکخراو دیاربکریین.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی په‌نابه‌ران له سویسرا سه‌خت و دژوار ده‌ژین. به‌تایبه‌ت داواکارانی مافی په‌نابه‌ری وئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داواکه‌یان ره‌فزی کۆتایی ده‌کریته‌وه. په‌نابه‌رانی عیراقی که له ئیستادا ریژه‌ی چواره‌م له داواکارانی مافی په‌نابه‌ری پیکده‌هینن، ئه‌وانه‌ی که خه‌لکی ناوه‌ڕاست و خواروون ته‌نها مافی مانه‌وه‌ی یهکساڵیان پیدهدری، خۆتان ده‌زانن له 10 هه‌زار که‌سه‌ی ئه‌وروپا بریاری دا بیانگوازیته‌وه و مافی په‌نابه‌رییان پیبدات، سویسرا 24 که‌سی قه‌بووڵکردووه. ئه‌وانه‌ی خه‌لکی کوردستانن ئه‌و شانسهسیان نیه و نزیکه‌ی %98 یان رهددهکریتهوه داواکانیان و به‌تایبه‌ت لاوان و که‌سی زگورت. پاش ئه‌وه مۆڵه‌تی بۆ داده‌نیین تا سویسرا جیبهیلیت. پاشان پۆلیس ده‌گه‌ڕیت و له گرتنیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناقانوونی ده‌ژیت 18 بۆ 24 مانگ زیندانی ده‌کریت وه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن فۆرمۆڵه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادانه واژۆ بکات . به‌بی ئاره‌زووی خۆی وبێپرس به‌خۆی ده‌یبه‌ن بۆ زیندانی فرۆکه‌خانه‌و له‌ویش هه‌مان مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌ن و له‌کاتی ئامادهنهبوونیدا ،ده‌یگه‌ڕینه‌وه بۆ زیندانیکی بهرتهسککتر وناخۆشتر.
له راستیدا ده‌ستبردن بۆ ئه‌م ئاکسیۆنه ناچاری بوو، ته‌نانه‌ت داگیرکارییه‌که‌ش ناچاری بوو. کێشه‌ی په‌نابه‌ر و ناهه‌قیه‌ک له‌خه‌لک له‌لایه‌ن میدیاوه شاردرابوه‌وه. . ئیمه له نیو کاره‌ساتی ئه‌زمه‌ی ئابووریدا بێکه‌س فه‌رامۆش کرابووین و ده‌وڵه‌ت لهئیمهی بیدهسهلات تر شک نه‌ده‌برد. خۆتان ده‌زانن ئیمه داگیرکه‌ر نین، ئیمه مهلاسدهر نین. ئیمه داگیرکراوترین ئه‌ندامه پهراوێزکراوهکانی کۆمه‌ڵگای سویسراین. به‌م چالاکیه دهستوبردهمان، خه‌لک له ریگای ته‌له‌فزیۆن ورادیۆۆرۆژنامهکانهوه که چه‌ند رۆژیکه سویسرای داپۆشیوه، له ئامانجه‌کانمان. له خۆمان تیگهیشتتون وه له‌و ده‌مه‌وه پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهیناوه. په‌ل وپۆمان زیاتر کراوه‌ته‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر خه‌لک لیمان تیبگات، پشتیوانیمان ده‌کات. کاتیک بیۆگرافیمان له نیو شه‌ڕی نیشتمانه‌کانی خۆمان و بیۆگرافی ژیانمان له هایمهکاندا بۆیان دهگیرینهوه. ده‌لین ئیمه ناهیلین ده‌وله‌تی سویسرا ئه‌و ناههقیهتان به‌رامبه‌ر بکات. له ریکخراوهکانهوه، له پارته‌کانه‌وه، له تویژو به‌شه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه. ئه‌م ئاکسیۆنهمان بۆ ئه‌وه بوو تا ده‌وڵه‌ت ناچار بکه‌ین خۆی چیتر گیل نه‌کات .وه به‌تایبه‌ت دونیایه‌ک ریکخراوه‌ی جیهانی وناوچه‌یی و نیشتمانی هه‌یه له سویسرا، له ژێر پیی ئه‌واندا، له‌به‌رده‌رکی ئۆفیسی ئه‌واندا ئه‌م تراژیدیه ده‌گوزه‌ریت. ئایا ئه‌م ڕیکخراوانه ماسکن وته‌نها بۆ جوانکردنی ڕووی قیزه‌ونی ئه‌م کۆیلهیهتیهیه. راستیه‌کان با ده‌رکه‌ون.
سوپاس
سوپاس بۆ ئیوه‌و سلاوی دووباره بۆ خوینهرانتان..
|
|
