|
جه‌مال کۆشش
دیارده‌ی په‌نابه‌ری، وه‌ک هه‌ر کێشه و دیارده‌یه‌کی تری
کۆمه‌ڵایه‌تی، به قووڵی به فه‌لسه‌فه وبه‌تیروانینی
جیاوازی چینایه‌تیه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه.
تیروانین بۆ دیارده‌ی په‌نابه‌ری و بۆ کێشه‌ی په‌نابه‌ران
و بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران. له نێوان چینه‌کان و
پارته‌کانیان وه ڕیکخراوه خیرخوازیه‌کانیاندا،
ڕه‌نگده‌داته‌وه.
تیروانین بۆ په‌نابه‌ر، ته‌ماشاکردنێک نیه بۆ
دیارده‌یه‌کی ده‌ره‌وه، بۆ گروپیکی ڕاونراو، بۆ کۆمه‌ڵیکی
برسی و لێقه‌وماو. ناساندنیکی ئه‌وانی دی نیه،
له‌پیرۆزکردنی خۆم و هاوڵاتیانمه‌وه. له‌وباره‌وه
یه‌کجار زۆر به‌زمانه‌کانی تر نووسراون، به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به‌زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ئه‌م بابه‌ته.
به‌ته‌واوی نوێ یه،و وه له‌ڕاستیشدا له ئه‌مڕۆی عیراق و
کوردستانی عیراقدا دیدگایه‌کی ته‌ندروست و ئینسانی و
پیشکه‌وتنخواز به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا زاڵ نیه ، ئه‌مه
وه‌ک ده‌ستپیشکه‌رییه‌کی سه‌ره‌تایی یه‌کجار به پیویست
ده‌زانم.
روانین بۆ په‌نابه‌ر، ئاوێنه‌یه‌که که ره‌وشی بایه‌خی
ئینسان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا نیشان ده‌دات، لانی که‌م
گۆشه‌یه‌ک که مامه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت و
ڕیکخراوه‌کان له‌گه‌ڵ سته‌ملێچوان ده‌نوێنی. له ئاوێنه‌ی
په‌نابه‌ردا، کۆمه‌ڵگاکانمان ده‌بینینه‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا ، بابه‌ته‌که هه‌لوێستی چینایه‌تی
جیاوازه بۆ دونیابینی. وه ته‌جریدی نیه و به‌ته‌واوی
بواریکی پراتیکی سه‌ربه‌خۆیه. گرێیه‌کی فکری و یاسایی
نیه بۆ ڕێکخستنی په‌نابه‌ران له کۆمه‌ڵگای تازه‌دا. ئه‌م
گری فکری و چۆنیه‌تی ریکخستنه خۆی گرنگترین ده‌رکه‌وته‌ی
هه‌ڵویستی چینایه‌تی و ململانێێ چینایه‌تی و سیاسی بووه.
په‌یوه‌ند نیه به خودی په‌نابه‌رانه‌وه، په‌یوه‌ند نیه
به بچووکی یان گه‌وره‌یی گروپ وکێشه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه.
له بنچینه‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی ناسنامه‌یی بونیادی
فکری/فه‌لسه‌فی یه بۆ ئارایشدانه‌وه ودامه‌زراندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر رایه‌ل و ته‌وه‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تی جیاواز.
په‌ره‌سه‌ندنی به‌ره‌ی ڕاست له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاو
که‌نه‌داو ئوسترالیا، ، مه‌یدانداری لیبرالیزمی نوێ و
پۆستمۆدیرنیزم ته‌نها گۆڕان نه‌بوو له به‌رامبه‌ر
په‌نابه‌راندا، به‌ڵکه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک
ئالوگۆری نیوخۆیییشدا، تایبه‌تیکردنی که‌رته گه‌وره‌کانی
خزمه‌تگوزارییه‌گشتیه‌کان به‌تایبه‌ت، زیادکردنی زه‌ریبه‌ی
سه‌ر هاولاتیه بچووکه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بی‌کاری
و زیادکردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، چاوگیرانه‌وه به
سیسته‌می په‌ککه‌وته‌یی، که‌مکردنه‌وه‌ی کارمه‌ندانی
ده‌وله‌ت و زیادکردنی پۆلیس و توندوتیژکردنه‌وه‌ی شیوازی
کار و..هتد.له‌م نێوه‌دایه که په‌نابه‌ران وه‌ک ئامانجی
یه‌که‌م و ئاسان وه هه‌ندێک جار به‌بده‌سه‌لات و بی
خاوه‌ن وده‌که‌ونه نیو بازنه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی گه‌وره‌ترین قازانجی
ڕه‌خساو. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له‌م یه‌کدووساڵه‌یی
کۆتاییدا له‌بواری سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ی‌دا ئه‌نجامدراون،
به‌ڕاده‌یه‌ک له هه‌موو ووڵاتانی په‌نابه‌ر وه‌رگردا،
فورسه‌تی دا تا له پشت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌وه، حزبه
ڕاسته‌کان له مه‌وقعیکی زۆر گونجاوتر ببینه‌وه بۆ
نیشاندانی ته‌واوی ئه‌جیندایان. ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌م سیاسه‌ته‌ی به‌ره‌ی راست له جیهاندا، به‌شیکه له
به‌ره‌نگاریکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌جینداو ته‌قالاکانی
به‌ره‌ی ڕاست ولیبرالیزمی نوێ. .ئه‌و هیزانه‌ی که جیهانی
بیر ده‌که‌نه‌وه، که بایه‌خی ئینسانییان بۆ گرنگه، که
ده‌توانن ئاینده‌ی پلانی بۆرژوازی ببینه‌وه، ده‌توانن
له‌م خه‌باته‌دا به‌کۆتاییه‌کی دلخۆشکه‌ر بگه‌ن.
به‌رگریکردن له په‌نابه‌ران، ئه‌رکیکی گرنگی له
پێشه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کانه.
هینده‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب
وکورد،کێشه‌ی په‌نابه‌ران بۆی هینده نامۆیه، نا‌توانیت
له نیو سیسته‌می فکری و سیاسی خۆیدا بیگونجینی. نا‌توانیت
ته‌نانه‌ت هاواری هاوڵاتیانی خۆی فریا بکه‌وێت.
دواکه‌وتوویی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب وکورد،
له‌ناسنامه‌یدایه. له جیهانبینی خێڵکه‌ی دایه. حزبی
به‌عس ته‌نانه‌ت بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی که
له‌ساڵانی 1948 ه‌وه له عیراق ده‌ژیان وده‌ژین ،
ناسنامه‌ی عیراقی پێنه‌ده‌دان، چونکه له لیکدانه‌وه‌ی
به‌عسه‌وه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی خاک و خۆیان له بیر
بکه‌ن. له‌یاساکانی عیراقی دا به ده‌قی هاتووه که نابیت
په‌نابه‌ری فه‌له‌ستینی مافی هاوڵاتی عیراقی هه‌بیت ،
هه‌رچه‌ند ساڵ بیت له عیراق بیت، خۆی داوای بکات یان نا..
وه پاش روخانی حکومه‌تی حزبی به‌عس. نائینسانیترین
سیاسه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌نجامدرا.
کوشتن، تالان، ته‌عدا، رفاندن و ته‌هدید..باڵی ڕاستی
ناسیۆنالیستی کوردی په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب له کوردستان به
سه‌خاوه‌ت وه هه‌ندی جاریش به خیانه‌تی حکومه‌تی هه‌ریم
ده‌زانن..هه‌ندێک رووناکبیری ناسیۆنالیستی کوردیش له
چه‌شنی کامیار سابیر، به‌کارتیکی گرنگی ده‌زانیت
به‌ده‌ستی ده‌سه‌لاتی کوردییه‌وه. که ده‌توانرێت
به‌کارببریت.
به‌ر له‌وه‌ی بۆچوونمان له‌سه‌ر ده‌وربه‌ربده‌ین. خۆمان
ئه‌بیت پیناسه بکه‌ین. ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب وکورد، ((
وه به‌گشتی ناسیۆنالیزم))،نا‌توانیت ببیت به‌شیک له
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی. نا‌توانیت وه‌ک ئینسانیک یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌م جیهانه‌دا پیناسه بکات وسه‌رچاوه‌ی
نه‌هامه‌تیه‌کان دیاریبکات.
بره‌ودان به دونیابینی مارکسیستی، به جوانکردن و
پیرۆژکردنی ئینسان و ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تیه‌کان و
له‌وانه ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری وپه‌نابه‌ری ، راسته‌وخۆ
ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کانه که ئه‌م دیدگا دواکه‌وتوه بۆ
بیریزکردنی ئینسان، بۆ رق لیبوونه‌وه له په‌نابه‌ران ،
له‌وانه‌ی که به‌زمانی خۆت نادوێن ، پوچه‌ل بکه‌ینه‌وه.
خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهینانی مافی په‌نابه‌ری، بۆ باشترکردنی
ژیانی په‌نابه‌ران، بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ڕیککه‌وتننامه‌و
هاوکارییه‌کانی ده‌وله‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌ریم له‌گه‌ل
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپادا. بۆ ڕاوه‌ستانی دیپۆرت.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تاکتیکی و کاتی ولاوه‌کی نیه بۆ
کۆمۆنیسته‌کان.
له‌روانگه‌ی ئازادی و ڕزگاری چینی کریکاره‌وه، له
روانگه‌ی راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به نه‌خشه‌و
سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌کانی بۆرژوازی، له پیناو
به‌رزراگرتنی کۆمه‌ڵگاو نۆرم و بایه‌خی ئینساندا. بۆ
ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری بچینین له باخچه‌یه‌کدا
رووبه‌ره‌که‌ی هه‌ر چه‌ند بیت، ئاسۆی شادی و ئازادی له
نیو تاکه‌کانیشدا فراوان بیت ، ده‌توانیت چاوێکی کراوه‌و
ووریا په‌یدا بکات. بۆ ئیمه
کۆمۆنیسته‌کان..مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌بده‌ئی یه و به‌شیکه
له خه‌باتی چینی کریکار.
29.01.2010
Jamal-hasan@hotmail.com |