|
محسن کریم
26/08/2009
13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
ئه‌وکاته‌ی که هێشتا یه‌کێتی وپارتی وه‌کو ئێستا له‌سه‌ر
دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵاتی کوردستان له‌نێوان خۆیاندا رێك
نه‌که‌وتبوون، له‌چوارچێوه‌ی ململانێ و شه‌ڕی نێوانیاندا، روداوێکی
سه‌ربازی له31ی ئابی ساڵی 1996دا روویدا که سیمای سیاسی و
سه‌ربازی کوردستانی عێراقی بۆ ده‌وره‌یه‌کی تاراده‌یه‌ك دورودرێژ
نه‌خشاند و هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازیی نوێی له‌کوردستاندا
پێكهێنا که تائێستاش کاریگه‌ریی به‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزو روداوه
سیاسیه‌کانه‌وه ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌مه
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له ترۆپکی بێئومێدی سیاسی خۆیدا تووشی
لێکترازانێکی کوشنده هاتبوو که سه‌رتاپای کوردستانی عێراقی
کردبوه مه‌یدانی شه‌ری نێوان دوو هێزو باڵی سه‌ره‌کی و رکابه‌ری
یه‌کتر، واته یه‌کێتی وپارتی. بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
له‌چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی راگرتنی فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو (UN)ه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی درابووه ده‌ست. ئه‌ویش ئومێدی سیاسی خۆی
به سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه له‌عێراق هه‌ڵچنیبوو که بۆخۆی نارۆشن و
نادیاربوو، بریتی بوو له سیاسه‌تی چاوه‌روانکردن! له ئاکامی
ئه‌مه‌شه‌وه ئایندهی کوردستان و خه‌ڵکی کودرستانیان له‌م
چاوه‌روانیه کوشنده‌یه‌دا به‌خۆیانه‌وه گیرۆده کردبوو!
ئه‌م بارودۆخه نادیار‌و
نارۆشنهی کوردستان و بێئومێدی و ره‌شبینی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیش پێکه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که
ره‌خساند که وه‌کو فاکته‌رێکی راسته‌وخۆی ناو گه‌مه‌ی سیاسی
وسه‌ربازیی کوردستان ده‌وربگێڕن و هاوسه‌نگی نێوان لایه‌نه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دیاری بکه‌ن! ئه‌م دوو هێزه‌ش هه‌رجاره بۆ
به‌شکستکێشانی یه‌کتر په‌نایان بۆ ده‌وڵه‌تێکی کۆنه‌په‌رستی
ناوچه‌که ده‌برد که له سه‌رکوت و کوشتاری هاوڵاتیانی کوردزمانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا شتێك له به‌عس که‌متریان نه‌کردبوو!
هه‌ریه‌که له‌پارتی
ویه‌كیتی بۆ به‌زاندنی رکابه‌ره‌که‌یان ده‌ستیان بۆ دامێنی ئێران و
تورکیا‌و عێراق ده‌برد. گاڵته‌جاری زه‌مانه‌ش وابوو که ده‌وڵه‌تێکی
وه‌کو ئێران ده‌یتوانی وه‌کو داشی دامه یاری به هه‌ریه‌که له
پارتی و یه‌کێتی بکات وهاوکات له‌دژی یه‌کتری، به‌پێی پێوانه‌یه‌ك
که خۆی بتوانێ کۆنترۆڵی بکات، یارمه‌تی هه‌ردوولایان بدات یان
لێیان بگرێته‌وه!
31 ئاب وه‌کو شمشێری
دۆموکلیس هه‌موو ئه‌و گه‌مه‌و یاریانه‌ی پێچایه‌وه که تا
ئه‌وکاته باویان بوو. له‌دوای مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1991ه‌وه
تا 31ی ئابی 1996 ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی وای به‌سه‌ر
کوردستاندا نه‌مابوو. رژێمی به‌عسیش له‌هه‌رجۆره دهخالهتکردنێك
له‌کاروباری سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی کوردستاندا دوره‌په‌رێز
راگیرابوو! ئێران و تورکیا رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بوو له
هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیی کوردستاندا. سه‌رباری
جێگاورێگای بانتری ئابووری پارتی له‌چاو یه‌کێتیدا به‌ڵام
هاوسه‌نگی هێزی سیاسی و سه‌ربازی له‌وده‌مه‌دا به‌لای یه‌کێتیدا
شکابوهوه. پارتی ده‌بوایه وه‌کو یه‌کێتی ووته‌نی به‌دووربین
ته‌ماشای هه‌ولێری بکردایه! بۆیه هه‌روه‌کو سه‌رۆکی پارتی
ئه‌وده‌مه رایگه‌یاند: "داوای هاوکاریمان له سه‌رۆکی عێراق کرد‌و
ئه‌ویش به سوپاسه‌وه وه‌ڵامی داینه‌وه!"
به‌مجۆره رژێمی به‌عس
و سوپای عێراق به‌فریای پارتی دیموکراتی کوردستان که‌وتن. دووباره
رژێمی به‌عس دوای نزیکه‌ی 6 ساڵ له دوورخستنه‌وه‌ی له‌هه‌رجۆره
ده‌خاله‌تێکی سیاسی و سه‌ربازی له کوردستاندا، له‌سه‌ر بانگه‌وازی
لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان هاته‌وه ناو کایه سیاسی و
سه‌ربازیه‌کانی کوردستان. له رۆژی 31ی ئابی 1996 له‌هێرشێکی
غافڵگیرانه‌دا که یه‌کێتی شپرزه‌کرد، سوپای عێراق شاری هه‌ولێری
له ده‌ستی یه‌کێتی ده‌رهێناو دایه ده‌ستی پارتی! به‌مشێوه‌یه
تای ترازوی هێز به ده‌ورو ده‌خاله‌تی سه‌دام و رژێم و سوپاکه‌ی
به‌قازانجی پارتی و به‌زیانی یه‌کێتی گۆڕا.
له‌ده‌ستدانی هه‌ولێر
بۆ یه‌کێتی ته‌نها شکستێکی سه‌ربازی نه‌بوو، به‌ڵکو شکستێکی سیاسی
و لاسه‌نگبوونی هاوسه‌نگی هێز بوو که یه‌کێتی له‌جێگایه‌کی خوارتر
له‌پارتی دانا. یه‌کێتی له‌هێزی رکابه‌ری هاوشانی پارتی و بگره
بانتریشهوه له‌و گۆڕا بۆ هێزی دووه‌م و له‌و کاته‌شه‌وه تائێستا
هه‌مان هاوکێشه‌ی سیاسی به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات و خۆی دوباره
به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئێستا ئیتر پارتی خاوه‌نی یه‌که‌می
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و یه‌کێتیش له‌دوای ئه‌وه‌وه سه‌ره‌ی
گرتوه. ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌می کوردستان پارتی و بارزانی یه‌و
یه‌کێتی و تاڵه‌بانیش له‌ریزی پشتی ئه‌وانه‌وه راوه‌ستاون!
ئه‌گه‌رچی نه‌وشیروان
مستهفاو لیسته‌که‌ی که له‌یه‌کێتی یاخی بوون، به‌شێك له
ئامانجه سیاسیه‌کانیان هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و لاسه‌نگی یه‌یه
لهژێرناوێکی نوێداو به‌هه‌مان مێژوی یه‌کێتیه‌وه، به‌ڵام
تاڵه‌بانی و سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی ناچارن ئه‌م
واقعیهتیهته تاڵه قبوڵ بکه‌ن. ره‌نگه هێشتا تاڵه‌بانی
به‌بیستنی ناوی مه‌سعود، وه‌کو جاران، میزاجی تێك بچێت، به‌ڵام
ناتوانێ ناوچه‌وانی گرژبکات. ئێستا تاڵه‌بانی ناچاره که‌مپینی
هه‌ڵبژاردنیشی بۆبهڕێبخات! ئه‌مه جه‌وری زه‌مانه‌یه‌و هه‌مووی
به‌هۆی ئه‌و 31ی ئابه نهعلهتیهوه بوو که ره‌نجی نزیکه‌ی سێ
ده‌یه‌و نیوی تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا
به‌ده‌م ئاوه‌وه. پێده‌چێت نه‌وشیروان مسته‌فای هاوه‌ڵی رێگای
خه‌باتی دوێنیێی تاڵه‌بانی و تۆراوو یاخیبووی ئه‌مڕۆشی نه‌توانێ
ئه‌و باره لاره راست بکاته‌وه.
ره‌نگه هه‌ر
لایه‌نه‌و به‌جۆرێك سه‌یری رووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 بکات.
ره‌نگه پارتی و یه‌کێتی پێیان خۆش نه‌بێت که هیچی له‌باره‌وه
بووترێ، چونکه برینی کۆن تازه ده‌کاته‌وه‌و که‌شوهه‌وای دۆستی
ریاکارانهو ته‌شریفاتی سه‌رخوانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ناسازگار و
نه‌خوازراو ده‌کات! پێشده‌چێت که ره‌وتی نه‌وشیروان و گۆڕان بۆ
باوهشێنکردنهوهی کوانووی رقی په‌نگخواردووی یه‌کێتیه‌کان دژ
به‌پارتی و دژ به ملکهچکردنهکانی سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کێتی
بۆ پارتی و به‌ئامانجی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پێکهاته شلوێ و
چێشتی مجێوه‌ر ئاساکه‌یان فوویه‌ك له‌خۆڵه‌مێشی سه‌ر ژیله‌مۆی
یاده‌وه‌ری 31ی ئاب بکه‌ن. به‌ڵام یادی 31ی ئاب ده‌کرێ بۆ خه‌ڵکی
کوردستان ئیلهامبه‌خشی ته‌جروبه‌یه‌ك و دهرسوهرگرتنێکی یه‌کجگار
پڕبایه‌خ بێت.
خه‌ڵكی کوردستان
ئه‌وه‌ی بۆده‌رکه‌وت که یه‌کێتی وپارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیاندا، نه‌ك له‌به‌رخاتری خه‌ڵك، ئاماده‌ن هه‌موو کارێك بکه‌ن.
خه‌ڵك ده‌زانێ که هه‌رئه‌وان بوون له‌دژی یه‌کتری ده‌ستی
هێزه‌کانی تورکیا‌و عێراقیان ده‌گرت بۆ سه‌ر یه‌کتری و بۆسه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان و ماڵ‌و حاڵی خه‌ڵکیان وێران ده‌کرد که‌چی ئێستا
ده‌ڵێی دوانه‌ی پێکه‌وه نوساون ئه‌گه‌ر لهیهکترجیابکرێنهوه
ده‌مرن! خه‌ڵك ئه‌وه‌ی بۆ روون بۆته‌وه که هه‌ریه‌که له‌و دوو
حیزبه بۆ به‌شکستکێشانی ئه‌وی دیکه ده‌ستی پاسدار‌و ژاندارم و
حه‌ره‌س جمهورییان ده‌گرت و ئێستاش سوێند به‌سه‌ری یه‌کتری ده‌خۆن.
ئه‌مانه‌ی که ئه‌و کات ده‌ستیان ده‌خسته ناو ده‌ستی رژێمه
دڕنده‌کانی عێراق و ئێران و تورکیاوه بۆ قڕکردنی یه‌کتری و
به‌کوشتدانی رۆڵه‌کانی خه‌ڵك و نائارامکردنی ژیان وگوزه‌ران و
تاریکكردنی چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵك ئێستا له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که
پێکه‌وه داهاتی کوردستان لووشبدهن ده‌ڵیی له‌به‌ره‌ی یه‌ك دایك و
باوکن که ته‌نانه‌ت له‌کاتی مناڵیشدا ده‌نگیان به‌سه‌ریه‌کتریدا
به‌رزنه‌کردۆته‌وه! ئه‌و هێزه‌ی که 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
به‌پاڵپشتی سوپای سه‌دام یه‌کێتی له‌هه‌ولێر ده‌رپه‌ڕاند، ئێستا
پێکه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی خه‌ڵکی کوردستاندا
گرتوه‌و بۆخۆیان نۆشی ده‌که‌ن.
بۆیه ده‌بێ یادهروهی
31ی ئاب هۆکار وبهڵگهیهك بێت بۆ لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك
له‌و دووحیزبه به تایبه‌تی و له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
به‌گشتی که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و قازانجی مادیی خۆیاندا
ئاماده‌ن ژیان و چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان بخه‌نه ناو مه‌ترسی و
تاریکییه‌وه وبیکه‌نه بارمته‌ی ده‌سه‌ڵات و سامانی خۆیان!
هه‌رئێستاش درێژه به‌هه‌مان سیاسه‌تی قازانجپهرستانهو به‌رچاو
ته‌نگانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و خه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته بارمته‌ی
فیدراڵیزمه لهقولۆقهکهیان و چاره‌نوسی سیاسی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان
له قومارخانه‌ی هێزه رهگهپهزپهرسته ناسیۆنالیست و ئیسلامیه
سیاسیه عه‌ره‌بیه‌کانی عێراقدا راگرتوه!
|