|
به‌رێزان ئێمه‌ئاگاداربووین که‌ده‌زگاکه‌ی ئێوه له‌سه‌ر داوای دادگای ده‌وڵه‌تی
ئێران له‌شاری سنه، پۆسته‌ری بۆ که‌سانێك دروستکرد‌وه‌و وه‌کو وه‌کو تیرۆریست
وتاوانباری رێکخراو به‌خه‌ڵکی ناساندون و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان‌که‌ده‌ستگیریان بکه‌ن
و به‌ئیحتمالی زۆریش ته‌سلیمی جمهوری ئیسلامی ئێرانیان بکه‌نه‌وه!
ئێمه‌به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه و‌به‌بینینی پۆسته‌ری ئه‌و که‌سانه‌به‌راستی توشی شۆك
بوین. پێمان سه‌یربوو که‌ده‌زگا‌یه‌کی وه‌کو ئێوه‌بوه‌ته‌نوێنه‌ری رژێمێك
که‌ریکۆردێکی یه‌جگار خراپی هه‌یه‌له‌مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤدا لای ده‌وڵه‌تانی
رۆژائاوا. بێجگه‌له‌وه‌ئه‌و رژێمه‌تاوانباره‌به‌کوشتنی ده‌یان هه‌زار که‌س
له‌نه‌یارانی سیاسی رژێمه‌که‌ی له‌ماوه‌ی 30 سالی رابردوو‌دا. رۆژی 10/11/2009
(ئیحسانی فه‌تاحیان) له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه‌ئیعدام کرا.
رۆژی
17/12/2009 (
موسڵیح زه‌مانی)
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچه‌هاوڕێکه‌یدا هه‌بوو ئیعدامکرا!
له‌ماوه‌ی 2-3 مانگی رابردودا ده‌یان که‌س له خۆپیشانده‌ران که‌نارازی بوو‌ن به
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان کوژران یان
له‌زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌دران و سوکایه‌تیان پێکرا یان له‌سێداره دران.
به‌داخه‌وه‌ئێوه‌چاوتان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وتاوانانه‌ی ئه‌و رژێمه‌دا
نوقاندوه‌و کوێرانه‌که‌وتونه‌ته‌هاوکاری ئه‌و رژێمه‌دڕنده‌یه‌دژی نه‌یارانی سیاسی
خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که‌ده‌ستی ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی ناگاتێ و ئێوه‌ی
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌به‌کارهێناوه!
ئێمه‌له‌نزیکه‌وه‌هه‌ریه‌که‌له (علی
عبدالی، رسول بناوند، رحمت فاتحی، عبدالله دارابی، اسد گلچینی، خالد حاج محمدی،
رحمان حسین زاده، کورش مدرسی، مظفر محمدی، توفیق پیر خضری، صالح سرداری
و سلام زیجی) که‌ئیوه‌پۆسته‌ری ئه‌وانتان وه‌کو تیرۆریست و تاوانبار
بڵاوکردۆته‌وه‌ده‌ناسین.
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ئه‌ندامانی رابه‌ری و کادرانی حیزبێکی سیاسی کۆمۆنیستن که
نزیکه‌ی 30 ساڵ ته‌مه‌نی خۆیان بۆ ئازادی ئینسان و بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی
خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی ئێران ته‌رخان کرد‌و. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌له‌سه‌ر
هه‌ڵسوڕانی سیاسی که‌وتونه‌ته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و ئیعدام و به‌ناچار
نه‌یانتوانیوه‌له‌ئێران بمێننه‌وه‌و له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا نیشته‌جێ بوو‌ن.
ئێمه‌له‌نزیکه‌وه‌ئاگادارین که‌رژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران خۆی تاوانباره‌به‌کوشتنی
ده‌یان ئه‌ندامی سه‌ر به‌حیزبه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی خۆی له‌کوردستانی عێراق له‌ماوه‌ی
18 ساڵی رابردودا.ئێمه‌حیزبێکی سیاسین که له‌و ناوچه‌یه‌هه‌ڵسوڕانی سیاسی
ده‌که‌ین. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌به‌ڵکو رێکخراوه‌ئیسلامیه‌کانی سه‌ر‌به‌جمهوری ئیسلامی
ئێران له‌عێراق وکوردستانی عێراق و خودی ده‌زگای جاسوسی(ئیتڵاعات) و (قه‌رارگای
ره‌مه‌زان) چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی سیاسی چه‌پ و کۆمۆنیست و دیموکراتیان
تیرۆرکردوه.ساڵی 1998 دووئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
به‌ناوه‌کانی شاپور عبدلقادر و قابیل له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن
رێکخراوه‌ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به‌ئێران له‌کوردستانی عێراق تیرۆرکران. ساڵی 2000
ده‌زگاکانی تیرۆری ئه‌و رژێمه‌به‌هاوکاری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌جلال
تاڵه‌بانی سه‌رۆك کۆماری ئێستای عێراق سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات (5) ئه‌ندامی حیزبی
کۆمۆنستی کرێکاریی عێراقی له‌شاری سلێمانی تیرۆرکرد. ساڵی 2006 (محمد عبدلرحیم)
نوسه‌ر و کادری هه‌مان حیزب له‌ناوه‌ڕاستی عێراق له‌لایه‌ن تیرۆریستانی سوپای
مه‌هدی سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در که‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌هاوکاری ده‌کرێن تیرۆرکرا.
ئێمه‌ده‌زانین که‌جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رکوتی نه‌یارانی سیاسی خۆی
هه‌میشه‌فایلی تیرۆر‌و بازرگانی تلیاك و تاوانی کوشتنیان بۆ دروست ده‌کات، تا به‌و
ناوه‌وه‌توندترین سزایان به‌سه‌راد بسه‌پێنێ. ئه‌مه‌پیشه‌ی هه‌موو
رژێمه‌سه‌رکوتگه‌ره‌کانی وه‌کو رژێمی ئیسلامی ئێرانه. رژێمی سه‌دام
که‌ئێمه‌ته‌جروبه‌ی تاڵی ده‌یان ساڵمان له‌گه‌ڵی هه‌بوو نه‌یارانی سیاسی خۆی
به‌ناوی تاوانباران و ئینسانکوژ و خراپه‌کاره‌وه‌له‌سێداره ده‌دا. به‌راستی جێی
شه‌رمه‌که‌ده‌زگاکه‌ی ئێوه به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر بڕیار و داوای
جمهوری ئیسلامی تۆمه‌تی تاوانبار‌و تیرۆریستی خستۆته‌پاڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌هه‌موو
ژیانیان بۆ خه‌باتکردن دژی تیرۆریزمی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی جمهوری ئیسلامی
ته‌رخانکردوه. ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌به‌ته‌واوی له‌ئیعتباری ئێوه‌وه‌کو ده‌زگایه‌کی
جیهانی دێنێته‌خواره‌وه‌و ده‌تانکات به‌به‌شێك له‌جێبه‌جیکه‌رانی ده‌زگا
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران.
ئێمه‌داواتان لێده‌که‌ین که‌نه‌بنه‌جێبه‌جێکه‌ری پیلانی جمهوری ئیسلامی ئێران
که‌خۆی دۆسیه‌یه‌کی ره‌شی هه‌یه‌له‌سه‌رکوت و تیرۆری رێکخراو له‌ناوخۆی ئیڕان و
بگره‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشدا! ئێمه‌داواتان لێده‌که‌ین که:
1-
ئه‌و بانگه‌وازه‌که‌ی بڵاوتان کردۆته‌وه‌بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ده‌ستبه‌جێ
وه‌ربگرنه‌وه‌و داوای لێبوردنیان لێبکه‌ن و هاوکاتیش قه‌ره‌بووی ناوزڕاندن و
تاوانبارکردنیان به‌تیرۆریست و تاوانبار بۆبکه‌نه‌وه.
2-
به‌رپرسارێتی خۆتان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌و کاره‌ی
ئێوه‌ژیانیان که‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه‌به‌ره‌سمی رابگه‌یه‌نن.
3-
لێپرسینه‌وه‌له‌و ده‌زگایه‌ی جمهوری ئیسلامی‌بکه‌ن که ئێوه‌ی تووشی ئه‌و
خه‌تایه‌کردوه‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی ئه‌و رژێمه.
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ڕێزتانین
محسن که‌ریم
به‌رپرسی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان(عێراق) |