|
محسن
کریم
بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له کێشمه‌کێشیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی پان
عێراقی و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدا که به‌ره‌به‌ره
به‌ره‌وبوژانه‌وه ده‌چێت، تائێستا توانیبووی سه‌رجه‌م هێزو
لایه‌نه‌کانی له‌ژێر چه‌ترێکی سیاسی‌دا کۆبکاته‌وه، بگره
توانبیبووی سه‌رجه‌م گروپه‌کانی ئیسلامی سیاسی کوردستانیش به‌دوای
خۆیدا رابکێشی و هه‌موی له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و ئه‌جندای سیاسی
ناسیۆنالیستی کورددا یه‌کانگیر بکات. ئاکامی ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی
ره‌سمیی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حیزبی
سه‌ره‌کی، یه‌کێتی وپارتی بوو به‌سه‌ر کوردستانی عیراقدا
له‌چوارچیوه‌ی فیدراڵیزمی نه‌ته‌وه‌ییدا که ئه‌و لایه‌نه
ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه عێراقیانه‌ش ملیان پێدابوو.
ئه‌م یه‌کده‌ستیه‌ی
سه‌رجه‌م هێزه‌کانی کوردایه‌تی به ئیسلامی سیاسی کوردیشه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌هێزه عێراقیه‌کان( ئیسلامی و ناسیۆنالیستی
عه‌ره‌بی)، هاوسه‌نگیه‌کی سیاسی له عیراقدا له قازانجی
ناسیۆنالیزمی کورد هێنابووه کایه‌وه، به‌ڵام پاش لێکترازانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و جیابوونه‌وه‌ی باڵی نه‌وشیروان له
یه‌کێتی، ئه‌م یه‌کده‌ستیه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردیش له‌به‌رامبه‌ر
هێزه‌کانی ناوه‌ند ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتوه‌و ده‌بێت دووباره
پێناسه بکرێته‌وه، به‌تایبه‌تی که باڵی نه‌وشیروان وه‌کو
ئۆپۆزیسیۆنی یه‌کێتی و پارتی خۆی پێناسه ده‌کات و نفوز‌و
هێزه‌که‌شی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کۆکردۆته‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌توانێ رای بگرێ.
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و
پارتی وه‌کو دوو هێزی نه‌یاری یه‌کتر توانیبویان له‌سه‌ر بنه‌مای
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داهاتی کوردستان له‌نێوان خۆیاندا
له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ناوه‌ندا یه‌کده‌ست بن و به‌ناوی
به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه باقی هێزه‌کانی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم
و ئیسلامی سیاسی کوردستان بخه‌نه دوای خۆیان، ئه‌وا ده‌رکه‌وتنی
هێزێکی تازه‌ی ناسیۆنالیست که پێناسه‌ی بوونی خۆی له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کێتیو پارتیدا ده‌بینێته‌وه، ئیتر ئیمکانی ئه‌وه ناهێڵێته‌وه
که ئه‌و یه‌کده‌ستیه به‌وجۆره‌و به‌شیوازی جارانی و بێ دووباره
پێناسه کردنه‌وه بچێته پێشه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
له‌م نیوه‌دا فاکته‌ری هێزه‌کانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامی
سیاسی پرۆعێراقی و هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان بۆ پێناسه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و
هاوکێشه‌یه‌ی نێوان خۆیان و ناسیۆنالیزمی کوردیش دێنه ناوه‌وه.
دوای لێکترازانی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا، که
بزوتنه‌وه‌ی جه‌لالی و مه‌لایی و دواتریش یه‌کێتی وپارتی
لێکه‌وته‌وه‌و بۆماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه،
جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان له‌یه‌کێتی و بردنی به‌شێك له هێزی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه بۆخۆی، گه‌وره‌ترین لێکترازان و پارچه‌بوونی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و دابه‌شبوونی هێزه‌کانیه‌تی که ده‌رگا
له‌سه‌ر کێشمه‌کێشێکی دیکه‌ی ناوخێزانی ناسیۆنالیزمی کورد
ده‌کاته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌خاته جێگاورێگایه‌کی
لاوازتر له هاوکێشه سیاسیه‌کانی کوردستان و عێراقدا.
له‌لایه‌که‌وه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر لایه‌ن و
بزوتنه‌وه بۆرژواییه ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه عێراقی و
عه‌ره‌بیه‌کاندا ده‌خاته پله‌یه‌کی خوارتر له هاوکێشه‌ی سیاسی و
ململانێی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیاندا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
هه‌رچی زیاتر مه‌شروعیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیکردنی خه‌ڵکی کوردستان
له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌نددا له‌چاوی خه‌ڵکه‌وه له‌ده‌ستده‌ده‌ن،
به‌مه‌ش توانای مانۆڕکردنیان له‌گه‌ڵ هێزه بۆرژواییه‌کانی
ناوه‌ندا به‌ناوی نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه له‌رزۆك ده‌بێ!
له‌به‌رامبه‌ر
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و ئیسلامی سیاسی پرۆعێراقیدا، که رۆژ دوای
رۆژ خۆیان زیاتر ساز‌و کۆده‌که‌نه‌وه و بانگه‌شه‌کانیان بۆ
خاوه‌ندارێتی عێراق و یه‌کپارچه‌یی خاكی عێراق زیاتر راشکاوتر و
بڵندتر ده‌بێته‌وه و بگره پێبه‌پێی ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه
عه‌مه‌لیه‌کانیان بۆئه‌م مه‌به‌سته چروپڕترو بینراوتر ده‌بێت،
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌چه‌ند باڵ و لقێکه‌وه ده‌چێته
ململانێی ده‌سه‌ڵات و پچڕینی به‌شه سامان و ده‌سه‌ڵاته‌وه که
خۆشیان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ئه‌و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان
که ئێستا پێی گه‌یشتوون کێشه‌یان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌شی که
له‌به‌غدای داوا ده‌که‌ن کێشه‌یان هه‌یه! گومانی تێدا نیه که
هێزه بۆرژواییه عێراقیه مونافیسه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد هه‌وڵی
جدی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی که‌ڵك له‌م که‌لێنو درزه‌ی نێوان هێزه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وه‌ربگرن و هاوکێشه سیاسیه له‌رزۆك و
ناسه‌قامگیره‌که‌ی عێراق به‌قازانجی خۆیان بگۆڕن و دواتریش
یه‌کلایی بکه‌نه‌وه!
ئه‌گه‌ر لێکترازانی
یه‌که‌می بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا هه‌زاران
که‌سی له‌خه‌ڵکی کوردزمان کرده خۆراکی شه‌ڕی نێوخۆی
بزووتنه‌وه‌که و نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی قۆناغێك خه‌ڵکی کوردستان له
رزگاری له سته‌می میللی نزیك بکاته‌وه، به‌ڵکو خۆیان
هه‌رتاوناتاوێ له‌دژی یه‌کتری ده‌بونه دارده‌ستی رژێمه
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتگه‌رو
چه‌وسێنه‌ره‌کانی ناوچه‌که که خه‌ڵکی کوردزمان ده‌چه‌وسێننه‌وه،
ئه‌وا ئه‌م درزبردن و لێکترازانه نوێیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
پرۆسه‌ی کۆتایی هاتنی ئه‌و نازونیعمه‌ته‌ی ئێستای کوردایه‌تی
خێراده‌کاته‌وه که دوای رووخانی رژێمی به‌عس ده‌ستیان که‌وتوه!
28/09/2009 |