|
محسن کریم
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو لیسته‌که‌ی که توانی به‌شێکی
به‌رچاوی هێزی یه‌کێتی له‌رێکخستن وهێزی چه‌کدارو ئاسایش و پۆلیسی
بۆخۆی ببات و به‌شێکیش له ده‌نگه نارازیه‌کانی خه‌ڵك به‌کۆمه‌کی
خۆشباوه‌ریی و به‌هاوکاری و کۆمه‌کی رۆشنبیرانی نارازی ناسیۆنالیست
بکاته ناو سندوقه‌کانی خۆیه‌وه، ئیمکانی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست
هێناوه که وه‌کو رکابه‌رێکی ددان و چڕنوك تیژی یه‌کێتی وپارتی
له‌ناو
گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا ده‌ربکه‌وێت. ئه‌م جێگاورێگایه‌ی گروپی
نه‌وشیروان و"بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" جورئه‌تی ئه‌وه‌ی پێداون
که‌خۆیان وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنی په‌رله‌مانی نیشان بده‌ن.
به‌ده‌رله‌وه‌ی که چه‌ند ده‌کرێ به‌وه‌ی له‌کوردستان هه‌یه
بووترێ په‌رله‌مان و به‌وه‌شی که ناوی خۆی ده‌نێ ئۆپۆزیسیۆنی
په‌رله‌مانی چه‌نده شایسته‌ی ئه‌و ناوه بێت، چونکه له‌ژێر
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاشدا ته‌نها پێوانه‌کانی میلیشیایی بۆ
ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات کارده‌کات نه‌ك هه‌ڵبژاردن و
ده‌نگدان، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له‌ناو ئه‌و ده‌زگایه‌یدا که
ناویانناوه په‌رله‌مان گروپێك په‌یدابوه که به‌هه‌مان ئاوازی
ئه‌وانی دیکه ناخوێنێ و به‌خۆی ده‌ڵێ ئۆپۆزیسیۆن!
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ئازاد جوندیانی له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی،
ئه‌و گروپه ده‌بن به دوو به‌شه‌وه. یه‌کێکیان ئۆپۆزیسیۆنی
بنیاتنه‌ر که بریتیه له‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی که ته‌واوکه‌ری
ده‌سه‌ڵاته‌و که‌موکوڕیه‌کانی بۆده‌ستنیشان ده‌کات تا ئه‌ویش
چاره‌سه‌ری بکات! واته به کوردی "ده‌سته‌ی راوێژکاری ده‌سه‌ڵات".
ئه‌م به‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ئێستادا بریتیه له یه‌کگرتوی
ئیسلامی، چونکه له زمانی سکرتێره‌که‌یانه‌وه ئه‌وه
راگه‌یه‌نراوه که ئه‌وان ئۆپۆزیسیۆنی ئیجابی ده‌بن. به‌شه‌که‌ی
دیکه‌ش ئۆپۆزیسیۆنی روخێنه‌ر(لیستی گۆڕان)ه که تادوێنێ
سه‌رکرده‌کانی ئه‌م ئۆپۆزیسۆنه له‌ناو سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی
جوندیانیدا بوون و له‌سه‌رکوتی خوێناوی هه‌موو ده‌نگێکی نارازیدا
له‌پێشه‌وه‌دا وه‌ستابوون!
من لێره‌دا ناچمه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان و لیسته‌که‌ی
چه‌نده له‌خواسته‌کانی خه‌ڵكه‌وه دوورن و تا چ راده‌یه‌ك
نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ن یان نا
له‌ناو"په‌رله‌مان"دا. من لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌م که
په‌نابردنی نه‌وشیروان و گروپه‌که‌ی و ئه‌وه‌ی له‌ژێر ناوی لیستی
گۆڕاندا کۆی کردۆته‌وه بۆ توندوتیژی دژی ده‌سه‌ڵات و خۆی ووته‌نی
عصیانی مه‌ده‌نی،چه‌نده نزیکایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی هوشیارانه‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی نارزای
له‌ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالستی کورد، هه‌روه‌کو باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌م
که بزوتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان چه‌نده زیان به‌و بزوتنه‌وه
به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵکی بێبه‌شی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا
به‌لامه‌وه گرنگه ئاماژه‌ی پێبکه‌م پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه بۆ ئۆپۆزیسیۆنی بنیاتنه‌رو روخێنه‌ر و ئه‌و پێوانه‌یه‌ی
که ئه‌م ده‌سته‌به‌ندیه‌ی پێده‌که‌ن.
به‌پێی پێناسه‌ی ئازاد جوندیانی کاتێك هێزێك وه‌کو ئۆپۆزیسۆن له
جیهانبینی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردایه‌تیدا جێگای ده‌بێته‌وه که بێ
زیان بێت بۆ ده‌سه‌ڵات و نه‌خشی ئه‌رزوحاڵنوسی خه‌ڵك ببینێ بۆ
به‌رده‌م باره‌گای ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی ده‌ست لێنه‌دراوی ئه‌وان!
ئه‌مجۆره ئۆپۆزیسیۆنه شایسته‌ی رێز‌و ستایشه، مافی هه‌ڵسوڕانی
سیاسی هه‌یه و به‌شێکیش له‌داهاتی تاڵانکراوی خه‌ڵکیان به‌شێوه‌ی
مانگانه بۆ ده‌بڕنه‌وه! به‌ڵام ئه‌و هێزو لایه‌نه‌ی که
به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك هانی خه‌ڵك بدات له‌دژی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و
هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك کردویانه، ده‌یکه‌ن
به تێکده‌رو گێره‌شێوێن و بگره به‌پیلانگێڕ و شایسته‌ی
سڕینه‌وه‌ی ده‌زانن.
دیموکراسیه‌که‌ی کوردایه‌تی بایی ئه‌وه‌نده ئازادی تێدایه
که‌نه‌که‌ویته به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ده‌نا ئه‌گه‌ر تادوێنێ
له‌گه‌ڵ خۆشیاندا به‌دڵو به‌گیان سه‌رکوتی نه‌یاره سیاسیه‌کان و
ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکیشت کردبێت، ئێستا مادام چوبیته ئه‌ودیو
بازنه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه، ئیتر هه‌مان یاسای "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمدا
نیه دوژمنه"و ده‌بێ سه‌ری پان بکرێته‌وه، خۆشت ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وکات تۆ ئاو‌و کاره‌بات له نه‌یاره‌کانت بڕیبێ، ئێستا
ئه‌وان نانی تۆ ده‌بڕن! دیموکراسیه‌که‌ی کوردایه‌تی جێگای
یاخیه‌کانی ناوبنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیانی تێدا نابێته‌وه چجای ئه‌وه‌ی
جێگای ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی و جێگای هه‌ڵسوڕانی سیاسی بۆ هێزێکی
سیاسی نه‌یار تێدا بێته‌وه که بیه‌وێ له‌روانگه‌ی به‌رژوه‌ندی
جه‌ماوه‌ره‌وه یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بگرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه
پێناسه‌یان بێت بۆ هاوکارو هاوسه‌نگه‌ره‌کانی دوێنێی خۆیان ئه‌وا
ده‌بێ خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی نارازی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی
یه‌کسانیخوازی ئه‌و خه‌ڵکه و هه‌موو هێزو بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کرێکاری وچه‌پ له کوردستان له"اسفل السافلین"ی ئۆپۆزیسیۆنی
روخێنه‌ردا بۆ جێگای خۆیان بگه‌ڕێن!
13/09/2009 |