|
محسن
کریم
دوای جیابونه‌وه‌ی
نه‌وشیروان له یه‌کێتی و پێکهنانی لیستی سه‌ربه‌خۆ و بردنی
به‌شێکی به‌رچاو له ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی
ده‌ستی ده‌زگای راگه‌یاندن و نوسه‌ره‌کانی خۆی ئاوه‌ڵاکردوه بۆ
هه‌ڵماڵینی رابردووی خوێناوی نه‌وشیروان. یه‌کێك له‌وانه‌ی باسی
له‌وه کردوه که نه‌وشیروان به‌ده‌ستی خۆی دیلی کوشتوه، مه‌لا
به‌ختیاره. ئازاد جوندیانیش نه‌وشیروان و گروپه‌که‌ی
به‌سه‌رچاوه‌ی کاره دزێوه‌کانی ناو یه‌کێتی پێناسه ده‌کات.
ئه‌مڕۆش 28/09/2009 له سه‌ر ماڵپه‌ڕیPUK
Media دوو
وتارم خوێنده‌وه که به‌هه‌مان زمان نوسرابوون. یه‌کێکیان
نوسینێکی به‌ختیار شاخی بوو به‌ناوی" وشه‌ی ره‌ش و رابردووی سوور "
که به‌مجۆره قسه ده‌کات:"... ئه‌وانه كه ئه‌مریكا به نموونه
ده‌هێننه‌وه(
مه‌به‌ستی کۆمپانیای ووشه‌یه)...
ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وێ یاسا سه‌روه‌ر بێت و هه‌موو كه‌س
مافی پارێزراو بێت و... ئایا خۆیان به‌وه قایل ده‌بن هه‌ر به
قانوونی ئه‌وێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان بكرێت؟ له‌وێ له‌سه‌ر كوشتنی
مریشكێك كه‌سێك به‌تاوانبار داده‌نرێت و زیندانی ده‌كرێت ئاخۆ
ئه‌وانه‌ی له رابردوودا مرۆڤ كوشتن و ئاو خواردنه‌وه
لایان وه‌ك یه‌ك بووه به‌پێی هه‌مان یاسا چ سزایه‌ك
وه‌رده‌گرن؟...
ئه‌وان كه له ئاست ئه‌م پرسیاره‌مدا دۆش داده‌مێنن و ددان جیرِ
ده‌كه‌نه‌وه و به هه‌موو قسه‌یه‌ك كه دژی بۆچوونه‌كانیان بێت
ده‌سكی ده‌مانچه‌كانیان ده‌گووشن و له بۆڵه‌وه ده‌ڵێن "ئه‌م
ده‌مه‌و ئه‌شكێنین" ئاخۆ به‌رامبه‌ر یه‌كێك هه‌ڵوبَستیان چی
ده‌بێت كه هه‌وڵ بدات په‌رده ره‌شه‌كه له‌سه‌ر رابووردوویان
لابدات و سیمای خوێناوییان پێشانی خه‌ڵك بدات و به خه‌ڵكه‌كه
بڵێت: هاووڵاتی ئازیز ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ خۆی لێ كردوویت به فریشته
درۆ ده‌كات و رابردووی پرِه له كوشتن و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ؟"(
هێڵه‌کانی ته‌ئکید هی منن).
جمال عبدالله‌ی
نووسه‌ری ده‌رباری یه‌کێتی وده‌سه‌ڵاتیش که دوای ره‌شه‌کوژیه‌که‌ی
ئه‌ندام وهه‌ڵسوڕاوانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق له‌لایه‌ن
یه‌کێتییه‌وه‌و به سه‌رکردایه‌تی نه‌وشیروان له ساڵی 2000دا،
بۆگه‌ناوی پڕوپاگه‌نده‌ی دژی کۆمۆنیستی بڵاو ده‌کرده‌وه‌و به‌رگری
له‌و تاوانه‌ی نه‌وشیروان و یه‌کێتی ده‌کرد، ئێستا هه‌مان رووداو
وه‌کو یه‌کێك له به‌ڵگه‌کانی تاوانی نه‌وشیروان مسته‌فا له
گۆڤاره‌که‌ی( گۆڤاری به‌ڵگه)دا بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئینسان که ئه‌م هه‌موو
ئیدیعایانه‌ی له‌سه‌ر خوێنرێژی و دڕنده‌یی نه‌وشیروان( که من هیچ
گومانێکم نیه له‌سه‌ر راست و دروستی‌یان، چونکه مێژووی سیاسی
نه‌وشیروان بۆ خه‌ڵكو بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و عێراقیش
شاراوه نیه) له زمانی که‌سانێکه‌وه گوێ لێده‌بێت که تا
چه‌ندساڵ له‌مه‌وبه‌ر به سه‌رکرده‌و رابه‌ری خۆیان زانیوه‌و یان
لانی که‌م نه‌وشیروان دووه‌م که‌سی بڕیار به‌ده‌ست وجێبه‌جێکه‌ری
ناو حیزبه‌که‌یان بوه، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م نه‌یاره
تازانه‌ی نه‌وشیروان چه‌نده درۆزن و نانخۆری به‌نرخی رۆژن!
پرسیارێکی ساده که ده‌بێ یه‌کێتی و ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارو
نووسه‌رانه‌ی یه‌کێتی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا چ وای
له یه‌کێتی کرد بۆماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ که‌سێك که خۆتان به
به‌رپرسی چه‌ندین تاوانی کوشتنی ده‌زانن و ده‌ڵێن ئینسان کوشتن و
ئاوخواردنه‌وه‌ی لا وه‌کو یه‌که، وه‌کو که‌سی دوه‌می حیزبه‌که‌تان
قبوڵ بکه‌ن!؟ نه‌وشیروان ته‌نانه‌ت یه‌کێك نه‌بوه له
سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌که‌تان به‌ڵكو له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا
به‌رده‌وام که‌سی دوه‌م بوه دوای تاڵه‌بانی سکرتێرتان و ته‌نانه‌ت
زۆرجار به سکرتێری دوباره ناوتان بردوه‌و تاڵه‌بانیش وه‌کو
نیشانه‌ی رێز به کاکه نه‌وه ناوی ده‌برد!
ئه‌گه‌ر ئێمه‌و
ئازادیخوازانی کوردستان ئه‌وه‌تان لێ قبووڵ بکه‌ین که ئێوه،
واته هه‌موو ئه‌وانه‌تان که ئێستا له‌پاڵ تاڵه‌بانیداو دژ به
نه‌وشیروان ده‌دوێن، پاکیزه‌ن و له هه‌موو تاوانه‌کانی یه‌کێتی
ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی نارازی و نه‌یارتان، ده‌رهه‌ق به لایه‌نه
سیاسیه‌کانی کوردستان و ده‌رهه‌ق به کوشتاری دڕندانه‌ی دیله‌کانی
حیزبی شیوعی و ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بێبه‌رین، ئه‌ی
چۆن ئه‌و بێده‌نگیه‌تان به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه لێ قبوڵ بکه‌ین
که به‌ناوی حیزبه‌که‌ی ئێوه‌وه کراوه و له‌سه‌ر مێژووی ئێوه‌و
حیزبه‌که‌تان نوسراوه‌و تائێستاش ئاماده نین به راشکاوی و
به‌جورئه‌ته‌وه ئه‌و بێبه‌ریبونه‌ی خۆتان رابگه‌یه‌نن و داوای
لێبوردن له قوربانیه‌کان بکه‌ن!؟ بۆچی تا 2-3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و
تا کاتێك مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی کورسی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی سامانی
یه‌کێتی گه‌رم نه‌بوو بوو وه هێشتا نه‌وشیروان ئاماده‌بوو له‌دوای
تاڵه‌بانیه‌وه بوه‌ستێ، "کاکه نه‌وه" ویردی سه‌رزمانی تاڵه‌بانی
بوو!؟ ده‌کرێ تاوانبارێکی ئاوا که هه‌ر به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و
دانپیانانانه‌ی خۆتان ده‌بوایه هه‌رئه‌وکاته‌ی له‌ناو ئێوه‌دا بوو
دادگایی بکرێ و بخرێته زیندانه‌وه، که‌چی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10
ساڵ جێگری سکرتێره‌که‌تان بێت!؟ ئه‌مه‌ش له‌یه‌ك وه‌ڵام زیاتر
هه‌ڵناگرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که حیزبه‌که‌تان تا ئه‌وکاته‌ی
نه‌وشیروان تێیدا کاری کردوه هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و
تاوانکاری و ئینسانکوژیه‌ی نه‌وشیرواندا نه‌بوه‌و له‌راستیدا ئه‌و
کاره‌ی نه‌وشیروان کردویه‌تی سیاسه‌تی ئه‌سڵی و پیاده‌کراوی
حیزبه‌که‌تان بووه له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی نه‌یارو لایه‌نه سیاسیه
نه‌یاره‌کانی خۆتاندا، بۆیه نه‌وشیروانیش ئه‌و ماوه زۆره ئه‌و
پله به‌رزه‌ی له‌نێوتاندا هه‌بوه! یه‌که‌م که‌س که به‌رپرسی
راسته‌وخۆی ئه‌و تاوانانه‌یه که خۆتان ده‌ڵێن نه‌وشیروان
ئه‌نجامی دوان، تاڵه‌بانی سکرتێری حیزبه‌که‌تانه، چونکه هه‌م
به‌رپرسی یه‌که‌می نه‌وشیروان بوه‌و هه‌م نه‌وشیروانیش جێگری
ئه‌وبووه. ناکرێ بێتاوانێکی مرۆڤدۆست بۆ چه‌ندین ساڵ تاوانبارێکی
ئینسانکوژ جێگری بێت، با هاورێیه‌تی زیاتر له 30 ساڵیان خاتری
ئێوه بێت! ئه‌مه به مێشکی قه‌لیشدا ناچێت!
له کۆتاییدا، ئێوه
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئازادانه‌ی خه‌ڵکه‌وه به‌ر لێبوردنی
گشتیش بکه‌ون و له‌سه‌ر تاوانه‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك
و ئازادیخوازان و کوشتنی دیله‌کانی سه‌ر به لایه‌نه سیاسیه
نه‌یاره‌کانتان له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا دادگایی نه‌کرێن، ئه‌وا لانی
که‌م به تۆمه‌تی"شاردنه‌وه‌ی تاوان- سبق الاصرار" دادگایی
ده‌کرێن!
28/09/2009 |