|
* له 27 ئۆکتۆبه‌ر به پێی بڕیاری هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی له کوردستان په‌رله‌مانی کوردستان به به‌ندێک له‌م یاسایه‌دا فره‌ژنی وه‌ک شێوازێکی ئاسایی هاوسه‌رگیری قبووڵ کرد.سه‌رنجی گشتیتان سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان‌و به‌م هه‌موارکردنه‌ی یاسای باری که‌سیتی چییه؟ محسن کریم: منیش وه‌کو زۆرێك له‌وانه‌ی که به‌م یاسایه ناڕازین، پێم وایه که یاسایه‌کی دژی ژنه. شه‌خسیه‌ت و که‌رامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافه مه‌ده‌نی و ئینسانیه‌کانی ژنان له‌ژێرپێده‌نێ. یاسایه‌کی نێرسالارانه‌و سه‌رچاوه‌گرتووه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه که بۆ کۆمه‌ڵگای قه‌بیله‌یی نزیك به 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری جزیره‌ی عه‌ره‌بی داڕێژراوه. له راستیدا نه‌ك هه‌ر سوکایه‌تیکردنه به‌ژنان به‌ڵکو گاڵته‌کردنو سوکایه‌تیشه به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان، چونکه فه‌رهه‌نگ و بیرکردنه‌وه‌و شێوازی ژیان و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك له‌قاڵبی به‌هاو پێوانه‌کانی سه‌رده‌می جاهیلی و سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامدا پێناسه‌و وێنا ده‌که‌ن! زیاتر له 15 ساڵه جووڵانه‌وه‌ی ژنان‌و جووڵانه‌وه‌کانی دیفاع له مافه مه‌ده‌نیه‌کان له کوردستان‌و ئازادیخوازان بانگه‌شه‌و خه‌بات بۆ گۆڕینی یاساکانی باری که‌سێتی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌م هه‌موارکردنه له چاو ئه‌م کار‌و هه‌ڵسوڕان‌و بانگه‌شه‌یه‌دا چ جێگایه‌کی هه‌یه؟ محسن کریم: رێك پێچه‌وانه‌و دژیه‌تی. دوای 15 ساڵ له خه‌باتی بێوچانی ژنان وپیاوانی یه‌کسانیخواز و شه‌خسیاتی ئازادیخواز و رێکخراوه‌کانی ژنان، دوای 15 ساڵ له هه‌وڵوتێکۆشانی سه‌رجه‌م به‌ره‌ی مۆدێرنیستی کۆمه‌ڵگای کوردستان له دژی نایه‌کسانی و هه‌ڵاواردنی ژنان، پاش ده‌یه‌ونیوێك وه‌ستانه‌وه به‌رووی بێمافی و پله‌دوویی و له دژی تیرۆر و ئه‌تكکردنی ژنان، له‌دژی یاسا‌و سونه‌ته کۆنه‌په‌رست و پیاوسالارانه‌و سه‌رچاوه‌گرتوو له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، تازه"په‌رله‌مان"ی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ئیسلامی سیاسی ده‌یانه‌وێ به پێوانه‌کانی 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان رێك بخه‌ن. ئه‌م کاره‌ی ئه‌وان بێبایه‌خ نیشاندانی ئه‌م خه‌بات و تێکۆشانه‌یه که له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و ژنانی نارازیه‌وه به‌ڕێخراوه. ئێستا ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که وه‌همیان به په‌رله‌مان و دیموکراسی ناسیۆنالیزمی کورد هه‌بوو، ئه‌وه ئاشکرابووه که"په‌رله‌مانی کوردستان" راسته‌خۆ له به‌ره‌ی دژی مافه‌کانی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژناندا وه‌ستاوه . ناکرێ مافه ئینسانیه‌کانی ژنان له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا کۆبکه‌یته‌وه. ئه‌وکه‌سه‌ی که ده‌یه‌وێ" یاسایه‌كی مه‌ده‌نی له‌كوردستان هه‌بێت كه یه‌كسانی ره‌گه‌زی و مافی مرۆڤ و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بێت" درۆ له‌گه‌ڵ ژنان و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات. ناکرێ سه‌پاندنی یاسای فره‌ژنی به یه‌کسانی ره‌گه‌زی نیشان بده‌یت. کامه یه‌کسانیه کاتێك پیاوێک(ی ده‌وڵه‌مه‌ند) بۆی هه‌بێت دوو- سێ- چوار... ژن بێنێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێ نان وپۆشاکیان بۆدابین بکات؟ ئایا رێك کۆیلایه‌تییه؟ کۆیله‌کانیش کاریان بۆخاوه‌ن کۆیله ده‌کرد، له‌به‌رامبه‌ردا خاوه‌ن کۆیله‌و خانه‌دانه‌کان سکیان تێرده‌کردن وسه‌رپه‌نایه‌کیشیان ده‌دانێ تێیدا بخه‌ون. هۆکاری ئه‌وه چییه که خه‌بات‌و جووڵانه‌وه‌ی ژنان له کوردستان نه‌یتوانیوه بۆ خواسته‌کانی خۆی فشارێک درووست بکات؟ ئایا ئه‌م نسکۆ‌و سه‌رنه‌که‌وتنه‌ی جوولانه‌وه‌ی ژنان که ده‌کرێت له گۆشه‌نیگای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره‌وه به ڕوونی ببینرێت، هیچ ده‌رس‌و ته‌جروبه‌یه‌کی بۆ ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه تیایه؟ محسن کریم: به‌پێچه‌وانه‌وه من پێموایه که بزووتنه‌وه‌ی ژنان توانیویه‌تی فشارێك له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش‌دا دروست بکات، ده‌نا شاهیدی ئه‌و هه‌موو ناره‌زایه‌تیانه نه‌ده‌بووین که به‌رامبه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ی "په‌رله‌مان" به‌ڕێخراون. شاهیدی ئه‌وه نه ده‌بووین که (50) رێکخراوی جۆراوجۆر له ناوخۆی کوردستان دژی ئه‌م بڕیاره بێت و بچێت یه‌خه‌ی په‌رله‌مان بگرێت. ته‌نانه‌ت شاهێدی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه‌ی ناو"په‌رله‌مان"یش نه‌ده‌بووین.
به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان
له‌بیربچێت که"په‌رله‌مان" بریتیه له شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی
نوێنه‌رانی ئیسلامی سیاسی و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد.
هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له
مامه‌ڵه‌یدا له‌گه‌ڵ ژنان ومافه‌کانیاندا ئیسلام و سونه‌ته
ئیسلامیه‌کان بووه. گوێ له نێچیرڤان بارزانی بگرن ده‌ڵێ چی:
"په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ نادات به یاسایه‌ك
كه دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێت." ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه وه‌کو نسکۆی بزووتنه‌وه‌ی ژنان لێكبدرێته‌وه، راستیه‌که‌ی من هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردون، به لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی ده‌زانم. ده‌ورانێك بوو ته‌نها ئێمه کۆمۆنیسته‌کان راشکاوانه باسی کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی دین و شه‌ریعه‌تی ئیسلاممان ده‌کرد له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌به‌رامبه‌ر ژناندا. به‌رگریمان له مافه‌کانی ژنان ده‌کردو دژی تیرۆر‌و ره‌شه‌کوژی ژنان ده‌وه‌ستاینه‌وه.ئێستا سه‌دان و هه‌زاران که‌س و ده‌یان رێکخراو به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م قسانه‌ی ئێمه ده‌ڵێنه‌وه و به‌شێک له کاره‌کانی ئێمه ده‌که‌ن. ئێستا له‌ناو خودی ناسیۆنالیسته‌کانیشه‌وه، له‌ناو "په‌رله‌مان"ه‌که‌شیانه‌وه ده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان ده‌بیسترێ! ئه‌و ده‌رسه‌ی که ده‌بێ له‌م رووداوه وه‌ربگیرێ ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان که خۆشباوه‌ڕبوون به‌پڕوپاگه‌نده‌کانی ناسیۆنالیزم و حیزبه‌کانی و بڕوایان به‌بانگه‌شه‌ی درۆزنانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه بۆداکۆکی له‌مافه‌کانی ژنان کردبوو، به‌خۆیاندا بچنه‌وه. په‌تی خۆشباوه‌ڕی به‌پڕوپاگه‌نده‌کانی ناسیۆنالیزم له‌باره‌ی مافه‌کانی ژنانه‌وه بپسێنن. خۆیان له داوی موجامه‌له‌و رێزگرتنی سونه‌ت و عادات و به‌ها کۆن وپڕتوکاوه دینی و ناسیۆنال-عه‌شیره‌تیه‌کان ده‌ربازبکه‌ن. ناکرێ بڕوا به‌بزوتنه‌وه‌یه‌ك بکه‌یت که سه‌رکرده‌کانی ئاماده‌ن مافه‌کانی ژنان بکه‌نه قوربانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، یان به فتوای ئیسلامیانه‌ی"میانڕه‌وانه"وه شه‌رمنۆکانه خۆیان بکه‌نه دۆستی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و مافه‌کانیان! ئه‌مه خاڵێکی لاوازی بنه‌ڕه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ژنانه. هه‌روه‌ها هه‌نگاوی دووه‌میان ئه‌وه‌یه که له ده‌وری به‌شی رادیکاڵی بزووتنه‌وه‌ی ژنان وپلاتفۆرمی یه‌کسانیی ژن‌و پیاو چالاکی خۆیان گردوکۆبکه‌نه‌وه. بێگومان خاڵێکی لاوازی دیکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، پاشه‌کشه‌ی به‌شی رادیکاڵی بزووتنه‌وه‌که‌یه که له دوای په‌لاماری یه‌کێتی بۆسه‌ر(رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان)ه‌وه نه‌یتوانیوه ئاماده‌ییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت له پێشره‌ویکردنی بزووتنه‌وه‌ی ژناندا له کوردستان. زامنی سه‌رکه‌وتنی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو هاتنه‌وه‌مه‌یدانی ئه‌و به‌شه رادیکاڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان وگێڕانی ده‌وری پێشڕه‌وییه بۆ بزووتنه‌وه‌که. په‌رله‌مانی کوردستان له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا بێباکی‌و نامۆیی خۆی به پاراستنی مافه دیموکراتیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رخست، پاشان ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراو درایه‌وه به په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ‌وگۆڕی تیا بکر‌ێت. ده‌کرێت هه‌مان سیناریۆش له بابه‌ت ئه‌م یاسا نوێیه‌وه دووباره ببێته‌وه. به بڕوای ئێوه ئه‌م سیناریۆیه چی نیشان ده‌دات؟ ئایا سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگای له شێوازی ده‌نگدانی لیسته‌که‌ی خۆی له په‌رله‌ماندا نییه (که بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه)؟ یاخود ئاگای لێیه‌و ئه‌مه سیناریۆیه‌کی پێشتر داڕیژراوه (که کێشه‌که گه‌وره‌تره)؟ محسن کریم: هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا فرسه‌ت نیه که له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی سیناریۆی په‌سه‌ندکردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری قسه بکه‌م. به‌ڵام ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌و پاشه‌کشه دیاریکراوه‌ش که له‌په‌یوه‌ند به‌و یاسایه‌وه کرا به‌رهه‌می ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بوو، ده‌نا مه‌سعود بارزانی پێی خۆشده‌بوو که سزاکان له‌وه‌ش قورستربن که له‌لایه‌ن"په‌رله‌مان"ه‌وه پێشنیارکرابوون. مه‌گه‌ر به‌بڕیاری خۆی(که‌مالی سه‌ید قادر) له‌سه‌ر ته‌شهیرکردن به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌ڕفێنراو (30) ساڵ زیندانی بۆ نه‌بڕایه‌وه!؟ به‌ڵام دواتریش هه‌ر له‌ژێر فشاردا ئازادکرا. من بێگومانم که "ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان" بڕیارده‌ر نین، به‌ڵو راسپارده‌کانی سه‌روك وسکرتێر و مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌م قسه‌یه ته‌نها من نه‌مکردوه، به‌ڵکو چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وپارتی خۆشیان چه‌ندین جار ئه‌م ئیعترافه‌یان کردوه. بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سێك پێی وابێت که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و روانینی مه‌سعود بارزانی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی بیریان کردۆته‌وه و بڕیاریان داوه، ئه‌وه خۆی ده‌خڵه‌تێنێ! ئه‌وه نیه نێچیرڤانی برازای راشکاوانه خۆی ده‌کاته ده‌مڕاستی "په‌رله‌مان"و ده‌ڵێ ده‌نگ به یاسایه‌ك نادات دژی ئیسلام بێت. بێگومان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فره‌ژنی مانای فڕێدانی حوکمێکی ئاینی ئیسلامه بۆناو سه‌به‌ته‌ی له‌بیرکراوه‌کان! گوێ له نوێنه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامی محه‌مه‌د حه‌كیم بگرن:": ئێمه‌ی ئیسلامیی له‌دیدی خۆمانه‌وه‌و له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه پێمان وابوو ناكرێت رێگا له‌حوكمێك بگرین كه په‌روه‌ردگار رێگه‌ی پێداوه... بۆیه ئێمه‌ی ئیسلامیی‌و براده‌رانی تریش زۆرینه‌ی له فراكسیۆنی زه‌رد .. پێمان وابوو که نا‌توانیت شتێكی رێگه‌پێدراو حه‌رام بكه‌ین...". ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌مان سیناریۆی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری دووباره بێته‌وه، به‌بڕوای من دوورنیه که فشاری خه‌ڵکی یه‌کسانیخوازو رێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له مافه مه‌ده‌نیه‌کان و سه‌رجه‌م به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخوازی کۆمه‌ڵگای کوردستان بتوانێ ئه‌م یاسای فره‌ژنیه‌ش وه‌کو ماڵی قه‌ڵب ره‌وانه‌ی "په‌رله‌مان" بکاته‌وه! ئایا ستراتیجی دروست بۆ جووڵانه‌وه مه‌ده‌نیه‌تخوازه‌کانی کوردستان، له‌وانه‌ش جووڵانه‌وه‌ی ژنان، بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی په‌رله‌مان چییه؟ محسن کریم: ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان قابیلی شکستخواردنه. من پێموایه هێزی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و جه‌ماوه‌ری پێشکه‌وتنخوازی کوردستان، هێزی رێکخراوه‌کانی دیفاع له‌مافه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ، شه‌خسیات و رۆشنبیرانی ئازادیخواز، له‌پاڵ پشتیوانی که‌سایه‌تی و رێکخراوه ئینساندۆسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌توانن ئه‌م یاسایه به شکست بکێشن. ئاستی ناره‌زایه‌تیه‌ك که به‌رامبه‌ر به‌م یاسایه به‌ڕێکه‌وتوه ئه‌وه نیشانده‌دات که پۆتانسێلی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی هه‌یه. به‌ڵام بێگومان کاری جدی دیکه پێویسته بکرێ. هه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه کافی نیه. گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی ئێستا به‌ڕێکه‌وتوون له‌یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گشتیدا لێك هه‌ڵپێکرێت. که‌سایه‌تی، لایه‌نی سیاسی، رێکخراوی جۆراوجۆر که باکگراوندی سیاسی‌یان جیاوازه، له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌عه‌مه‌لی ئاماده‌ن. نابێ پێوانه‌ی ئایدئۆلۆژی، سیاسی و حیزبی ئیمکانی تۆکمه‌بوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌و هه‌مه‌گیربوون و یه‌کانگیربوونی له‌ده‌ست بدات. پێویسته به‌ره‌یه‌کی فراوان له دژی ئه‌م یاسا کۆنه‌په‌رست و دژ به‌ژنه به‌ڕێبخرێ. ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دژی ئه‌م بڕیاره‌ی"په‌رله‌مان"نن، خواستی(هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بێقه‌یدوشه‌رتی یاسای فره‌ژنی) به‌رزبکه‌نه‌وه و بیکه‌ن به شیعاری بزووتنه‌وه‌که‌یان. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر له به‌ڕێخستنی لیستی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه تا راکێشانی پشتیوانی رێکخراوه کرێکاری و حیزب و لایه‌نه چه‌پ وسۆشیالیست و دیموکراته‌کان تا به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. به‌ڕێخستنی کۆڕوسیمینار تا کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌خۆی. پێویسته فشارێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان دروست بکرێ که له‌م هه‌نگاوه‌یان دژی ژنان په‌شیمان بنه‌وه. ده‌بێ یه‌خه‌یان بگیرێ و پێیان پیشان بدرێ که ئه‌و بڕیاره‌ی داویانه، به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی درۆزنانه‌ی ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری لێده‌که‌ن گوایه خواستی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه، دژی شعوری زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستانه و سوکایه‌تیکردنه پێیان. به‌کورتی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نه که مه‌یدانه‌که‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشه‌و یه‌خه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردایه‌تی ده‌گرێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که ده‌یانه‌وێ ئه‌م حوکمی شه‌رعه بخه‌نه سه‌ر ره‌فه‌ی یادگاره‌کانی"په‌رله‌مان"! هه‌ن ده‌ڵێن په‌رله‌مانی کوردستان ته‌عبیر له ئاستی فه‌رهه‌نگی دوواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات، ڕای ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟ محسن کریم:منیش پێموایه "په‌رله‌مانی کوردستان" نوێنه‌ری دواکه‌وتویی ده‌کات له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. منیش پێموایه خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌موو بارێکه‌وه له‌پێش "په‌رله‌مان"ه‌وه‌ن. سه‌یرکه‌ن، به‌شێك له‌وانه‌ی له"په‌رله‌مان" دانیشتوون ئیسلامیه‌کانن. ئه‌مانه ته‌نها له‌رووی فیزیکیه‌وه، واته ته‌نها به‌ده‌نیان له‌م زه‌مانه‌دایه، ده‌نا بیرکردنه‌وه‌یان، بۆچون و جیهانبینیان، سونه‌ت و ستایڵی ژیانیان و...تاد. هه‌مووی له‌رابردوودا گیریخواردووه. هه‌رچی ناسیۆنالیسته کورده‌کانیشن ئه‌وه‌نده له‌وان جیاوازنین. بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌میشه ئیلهامی له رابردوو وه‌رگرتوه. هه‌میشه ته‌قدیسی دواکه‌وتوویی، بیروباوه‌ڕی کۆنه‌پارێز، سونه‌تو عاداتی کۆن‌و پڕتوکاو، شیوازی ژیان‌و ئه‌خلاقیاتی دواکه‌وتوانه‌ی سه‌رده‌مه کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی له‌ژێرناوی که‌لتورو فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تیدا بره‌وپێداوه. هه‌وڵیشی داوه که خه‌ڵك به‌و دابونه‌ریته کۆن و داڕزیوانه‌وه کۆت و ئه‌سیر بکات. بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌باری پێگه‌ی سیاسی و فکریه‌وه زۆرتر بزوتنه‌وه‌یه‌کی دێهاتی یه تا شاری! گومانیشم نیه که له‌وبواره‌شدا نوێه‌رایه‌تی به‌شی دواکه‌وتوی دێهات نشیه‌نه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن. ره‌نگه که‌سێك بۆ به‌ناراست لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی من بڵێ:"ئه‌وانه‌ی له "په‌رله‌مان" دانیشتوون خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردوون، یان ئه‌وانه نوێنه‌ری کۆمه‌ڵێك حیزبن که خه‌ڵك ده‌نگیان داونه‌تێ. واته ئه‌وانه به ئیسلامی و ناسیۆنالیستیه‌وه نوێنه‌رانی خه‌ڵکن. که‌واته به قسه‌ی ئێوه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان دواکه‌وتون! " من له‌وه‌ڵامی ئه‌رگیومێنتێکی له‌وجۆره‌دا ده‌ڵێم که یه‌که‌م ته‌نانه‌ت به‌پێی پێوانه بۆرژواییه‌کانیش ئه‌وه هیچ که په‌رله‌مان نیه، به‌ڵکو دیوه‌خانی کوێخاکانی ئه‌و حیزبانه‌یه. دووه‌م، ئه‌وحیزبانه‌ش خه‌ڵك هه‌ڵینه‌بژاردوون، به‌ڵکو وه‌کو میوانی ره‌زاگران خۆیان به‌زه‌بری چه‌ك سه‌پاندوه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا. خه‌ڵکیش تاڵی بێت وترشی بێت هه‌رئه‌وه‌یه. ده‌نگیان ناده‌یتێ نانت ده‌بڕن. هه‌ڕه‌شه‌ت لێده‌که‌ن وله‌وه‌ش خراپتر! به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن که بۆیه ئه‌م یاسایه پێویسته، چونکه کچی قه‌یره زۆره‌و له کوردستان ژن له پیاو زۆرتره. ئێوه وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م ئه‌رگیومه‌نته چییه؟ محسن کریم: ئه‌مه قسه‌یه‌کی پووچه. ته‌نها بیانوویه‌که بۆ به‌ڕه‌وانیشاندان و ره‌واجدان به‌فره‌ژنی. ئه‌وه‌نده قسه‌یه‌کی به‌تاڵو نامه‌نتقیه که ناهێنێ خۆت به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌وه خه‌ریك بکه‌یت. من ئه‌وپرسیاره له‌خاوه‌نانی ئه‌و ئه‌رگیومێنته ده‌که‌م؛ ئه‌گه‌رهاتوو رۆژێك له‌رۆژان ئاماری سه‌رژمێری کوردستان نیشانی‌دا که ژماره‌ی پیاوان و "قه‌یره‌کوڕان" له ژماره‌ی کچان وژنان زیاتربوون، ئایا ئه‌وکاته پێشنیاری یاسایه‌کی له‌وبابه‌ته بۆ"فره‌پیاوی" ده‌خه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان!؟ به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن ئێمه بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کا‌نمان و خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، ئه‌و بڕیاره‌مان په‌سند کرد. باشه ئه‌وه چه‌نده ڕاسته ئه‌گه‌ر پیاوه‌کانمان دوو ژن نه‌هێنن. ئه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ژێر مه‌ترسیدایه؟ محسن کریم: هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بیانووه‌ش درێژکراوه‌ی لۆجیکیانه‌ی بیانووی"قه‌یره‌کچ"ه‌که‌یه. قسه‌یه‌کی پووچ و ئه‌حمه‌قانه‌شه. ره‌نگه به‌ڕواله‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌م بیانووه باس ده‌که‌ن بیانه‌وێ که بڵێن جمهوری ئیسلامی لێیان قبووڵ ناکات ئه‌و بڕگه‌یه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام توڕهه‌ڵده‌ن! به‌ڵام بڕیار نیه که جمهوری ئیسلامی ئێران به‌وجۆره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حیزبه‌کان و په‌رله‌مانه‌که‌یاندا هه‌بێت که نه‌وێرن قاچیان خواردابنێن. ئه‌گه‌روایه دیاره خه‌ڵك له‌کوردستانی عێراقدا ناژی که به‌حساب هه‌رێمێکی خودموختاره له‌چوارچیوه‌ی عێراقی "دیموکرات و فیدراڵ"دا، به‌ڵکو له "ئوستانه‌کانی رۆژئاوای ئێران- سوله‌یمانیه‌و ئه‌ربیل و ده‌هوك"دا ده‌ژین و هاونیشتمانی جمهوری ئیسلامی ئێرانن! ره‌نگه ئه‌مه‌ش داهێنانێکی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بێت. جاران که باو باوی شه‌ڕی پارتیزانی بوو، ده‌گووترا:" ئازادی له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه دێت". ئێستا دیاره دنیا گۆڕاوه. له‌سه‌رده‌می دهسهڵاتو دیپلۆماسی ناسیۆنالیزمی کورددا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوانه‌وه(ئه‌ویش خاوه‌ن پاره‌و پووله‌کانه‌وه که ده‌توانن نان وپۆشاکی چه‌ند که‌نیزه‌ك دابین بکه‌ن) ده‌سته‌به‌ر ببێت! ده‌کرێ ئه‌مه‌ش وه‌کو نوکته‌یه‌کی تازه بۆ لیستی نوکته‌کان زیاد بکر‌ێت! باسگه‌لێکی زۆر سه‌باره‌ت به به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و گوایه چه‌نده ژنان له جومگه‌کانی دهسهڵاتو دام‌وده‌زگاکانی بوونیان زۆرتر بێت، هێنده زۆرتر به‌رگ‌ری له مافه‌کانی ژنان ئاسان ده‌بێت، به‌و پێیه که به‌شێکی به‌رچاوی ژنان له په‌رله‌مان ده‌نگیان به یاسای فره‌ژنی داوه، ئه‌و حوکمه‌ی سه‌ره‌وه له‌م باره‌دا چۆن ده‌کرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت؟ محسن کریم: من لایه‌نگری ئه‌و حوکمه‌ی سه‌ره‌وه‌م. بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك هه‌مووی به‌ده‌ست پیاوانه‌وه بێت دیاره که ژنان جێگاورێگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی خراپتریان ده‌بێ له‌چاو ئه‌وه‌ی که ژنان به‌شداریی به‌رچاویان تێدا هه‌بێت. ئاشکرایه که له‌باری دووه‌مدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ناچاریش بێت حه‌ساستر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی ژنان. نمونه‌ی زۆر ئاشکرا ده‌سه‌ڵاته ئیسلامی- قه‌بیله‌ییه‌کانی که‌نداوو عه‌ره‌بستانی سعودیه که مافه‌کانی ژنان به‌پێی دابونه‌ریت و یاسا‌و رێسای سه‌رده‌می قوڕه‌یش دیاریکراوه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که بوونی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ژنان پێیان بۆ ناو ده‌سه‌ڵات بکرێته‌وه، رێك مانای ئه‌وه‌یه که شیوازی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها کۆمه‌ڵاتیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا ئاڵ‌وگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. مانای وایه ئیتر به‌هاکان و سو‌نه‌ته‌کان و پره‌نسیپه‌کانی سه‌رده‌می قه‌بیله‌یی و ئاغایه‌تی به‌سه‌رچوون یان به‌راده‌یه‌کی زۆر کاڵبوونه‌ته‌وه، بۆیه ژنان توانیویانه به‌شداری ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ژنان خۆیان زیاتر به مه‌سه‌له‌کانی خۆیان حه‌ساسترن و بوونیان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا رێگای ئه‌وه خۆش ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتیش به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌کانی ژنان حه‌ساس بێت. ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌ك له"ئه‌ندام په‌رله‌مان"ی ژن ده‌نگیان بۆ فره‌ژنی داوه نابێته پێوانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه به ناڕاست نیشان بدات. خۆتان ده‌زانن که زۆربه‌ی ئه‌وانه ئه‌ندامانی حیزبه ئیسلامیه‌کانن. ژن بیت یان پیاو، له‌چوارچیوه‌ی حیزبێکی ئیسلامی‌دا بێگومان هه‌ر ده‌بێ دیفاع له فره‌ژنی بکه‌یت. ئه‌وه بڕیاری"خودایه". مادام ژنانێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کۆتی دیلێتی ئیسلامیان کردۆته ملیان، ئیتر ناکرێ دژی ئه‌و "په‌یامه خوداییه" بوه‌ستنه‌وه! گوێ له تاڤگه محمد نوێنه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامی بگرن که له سایتی ئاوێنه‌دا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌کات که هه‌رگیز رازی نابێت ژنی به سه‌ردا بێت، له‌گه‌ڵ فره‌ژنیش نیه، چونكه به بڕوای ئه‌و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی لێ به‌دینه‌هاتووه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاینی ئیسلامدا قه‌ده‌غه نه‌كراوه، بۆیه ئاماده نیه وه‌كو ژنێك سازشی لێ بكات. له هه‌مان كاتدا هانی فره‌ژنی نادات، چونكه فره‌ژنی ده‌رمانێكی تاڵه بۆ ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌گه‌ر چه‌ند ژنێکیش که سه‌ر به حیزبه ناسیۆنالیسته‌کانن له‌پاڵ ئه‌و ژنه ئیسلامیانه‌دا راوه‌ستابن، ئه‌وه‌ش شتێکی سه‌یر نیه، چونکه حیزبه‌کانیان نه‌ك دژی ئه‌م حوکمه‌ی ئیسلام و باقی حوکمه‌کانی دیکه‌ی نین، به‌ڵکو شانازیش به‌وه‌وه ده‌که‌ن که له‌لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ئیسلام ترن. ئه‌وه نییه نێچیر بارزانی که‌سایه‌تی دووه‌می پارتی ده‌ڵێ" دڵنیابن كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام دژی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری نییه". کاتی خۆشی مه‌سعود بارزانی له‌وه ناره‌حه‌ت بوو که ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیانه‌ی کوردستان موزایه‌ده‌ی ئیسلامیان به‌سه‌ردا ده‌کردن! |
