|
|
محسن کریم
له‌ژێر ناونیشانی"دنیایه‌کی باشتر ،کرێکاران دروستی ده‌که‌ن"، له ڕۆژانی 13و14ی مانگی مارسدا، له شاری هه‌ولێر، یه‌که‌م کۆنگره‌ی جیهانیی کرێکاران له‌مێژووی عێراق و ناوچه‌که‌دا به‌به‌شداری 200 نوێنه‌ر له‌ده‌یان یه‌کێتی و سه‌ندیکاو رێکخراوه‌ی کرێکاری و شه‌خسیات و هه‌ڵسوڕاوی کرێکاری له سه‌راسه‌ری جیهان و عێراق و کوردستان و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌سترا.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌ڵوێستی میدیای کوردستان و عێراقیه ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه مێژووییه که هه‌موویان جیاواز له ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیان، جیاوا له‌وه‌ی که سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن یان ئۆپۆزیسیۆن، جیاواز له‌وه‌ی که سه‌ر حیزبه‌کانن یان "ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ!"، بایکۆتی ئه‌م خۆپیشاندانه کرێکاریه‌یا‌ن کرد! له‌کاتێکدا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێریش بۆ رووسپیکردنی خۆیان به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان کردبوو، که‌چی وه‌کو ئه‌وه‌ی له کاره‌ساتێکی ناخۆش رزگاریان بووبێت و له‌بیره‌وه‌ری خۆیانی بسڕنه‌وه، ووشه‌یه‌کیان له‌باره‌یه‌وه نه‌درکاند!
ره‌نگه لۆمه‌کردنی میدیای حکومه‌ت و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق وکوردستان له‌سه‌ر چاونوقاندن له‌و رووداوه کرێکاریه‌ی که له‌بنده‌ستیاندا روویدا، شتێکی نامه‌نتقی و ناماقوڵ بێت، چونکه ئه‌وان خۆیان هه‌موو رۆژێك مافه‌کانی کرێکاران پێشێل ده‌که‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن کرێکاران نوزه‌یان نه‌یه‌ت و ته‌نانه‌ت یاسای"دژه تیرۆر" له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوراوانی کرێکاریدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن! ره‌نگه میدیای سه‌ر به‌حیزب و لایه‌نه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش زۆر جێگه‌ی لۆمه نه‌بن، چونکه هه‌ندێکیان ئه‌گه‌ر بتوانن وه‌کو مریشك ملی هه‌ڵسواراونی کرێکاری ده‌په‌رێنن و کرێکار‌و مافی کرێکار به بیدعه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. هه‌ندێکیشیان به‌بیستنی ناوی کرێکار‌و مافی کرێکار ماسولکه‌کانی له‌شیان کرژ ده‌بێ و هێڵنج ده‌ده‌ن!
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خۆگێلکردنی میدیای ئه‌حزاب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، به کوردی و عه‌ره‌بیه‌وه، له رووپێوکردنی چالاکیه‌کانی کۆنگره‌ی هه‌ولێر به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی سیاسیی جیاوازیان هه‌یه له به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی کۆنگره و له ریزبه‌ندی چینایه‌تیشدا سه‌ر به‌خێزانی بۆرژوازی و دژی چینی کرێکارن، قابیلی پاکانه بێت، به‌ڵام کاتێك ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنانه‌ی که خۆیان به سه‌ربه‌خۆو ئه‌هلی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و، گوایه بێلایه‌نانه هه‌واڵی رووداوه‌کانی ناو خه‌ڵک وکۆمه‌ڵگا به ئاگاداری خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن، وه‌کو ده‌زگا راگه‌یاندنه حکومی و حیزبیه‌کان مامه‌له‌ی رواداوێکی گه‌وره‌ی وه‌کو کۆنگره‌ی هه‌ولێر ده‌که‌ن، ئیتر هیچ گومانێك بۆئه‌وه نامێنێته‌وه که بانگه‌شه‌کانی ئه‌وانیش بۆ روووپێوکردنی هه‌واله‌کانی ناو خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی موحته‌ریفانه‌و دوور له لایه‌نگیریی سیاسی و فکری، ناراست و بێبنه‌مایه! ئایا بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆنگره‌ی جیهانیی کرێکاران له هه‌ولێر به‌قه‌ده‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بارینی رێژه‌ی باران له فڵانه شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان، یان هه‌واڵی ده‌ستماچکردنی فڵانه ئایه‌توڵلا له‌لایه‌ن فڵانه به‌رپرسی حیزبه‌کان و حکومه‌ته‌وه، یاخود کۆبونه‌وه‌ی"کوتله‌ی عه‌ره‌بی شاری که‌رکوك" و ده‌ستگیرکردنی سه‌رنوسه‌ری فڵانه رۆژنامه‌و... تاد گرنگ نیه!؟
بێگومان کۆبونه‌وه‌ی 200 که‌س له شارێکی کوردستان و عێراق که ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان له‌ووڵاتانی ده‌ره‌وه هاتوون و سه‌دان هه‌زار کیلۆمه‌تر رێگایان بریوه تا گه‌یشتونه‌ته کوردستان، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ده‌یان که‌سیش له هه‌ڵسوراوانی کرێکاری و رێکخراوه کرێکاریه‌کانی عێراق، له به‌سره‌وه تا موسڵ، هاتوون و له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شداربوون، خۆی له‌خۆیدا رووداوێکی گرنگه که هه‌ر میدیایه‌ك به قه‌ده‌ر سه‌ره ده‌ر‌زیه‌ك باسی راستگۆیی و پرۆفیشنالیزم و مافی ده‌ستراگه‌یشتنی هاوڵاتیان به زانیاری و هه‌واڵه‌کانی ده‌وربه‌ری خۆیان بکات، ده‌بێ جه‌ماوه‌ر له‌م روداوه ئاگادار بکاته‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌مه، ئه‌مه رووداوێکی مێژووییه له کوردستان وعێراقدا روو ده‌دات. یه‌که‌م جاره کۆنگره‌یه‌کی جیهانی کرێکاری له‌م ناوچه‌یه ده‌به‌سترێ. یه‌که‌مجاره، له‌جیاتی سه‌ربازو تانک و فرۆکه‌ی ئه‌مریکی که مناڵانی عێراقیان هه‌تیو ده‌خست یان خه‌ڵتانی خوێنیان ده‌کردن، هه‌ڵسوراوانی کرێکاری ئه‌مریکی دێن و په‌یامێکی دیکه، په‌یامێکی ئینسانی بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ده‌هێنن. یه‌که‌مجاره که هه‌ڵسوراوانی کرێکاری و رێکخراوه کرێکاریه‌کانی جیهان بێنه عێراق و په‌یامی هاوخه‌باتی خۆیان بۆ کرێکارانی کوردستان وعێراق رابگه‌یه‌نن. یه‌که‌مجاره که رێکخراوه‌ی کرێکاری و هه‌ڵسوڕاوی کرێکاری له به‌غدا و به‌سره‌و موسڵ و شاره‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه بێنه کوردستان و له‌پاڵ هاوچینه‌کانیاندا له‌کوردستاندا رابوه‌ستن و په‌یامی خه‌باتی هاوبه‌ش و هاوچاره‌نوسیی له‌پێناو دنیایه‌کی ئازاد و یه‌کساندا به گوێی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان و دنیادا بده‌ن، له‌کاتێکدا لایه‌نه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌په‌رسته کوردی وعه‌ره‌بیه‌کان هه‌ره‌شه‌ی به‌گژاکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق و مژده‌ی لافاوی خوێن ده‌ده‌ن.
ئه‌م کۆنگره‌یه له‌و روه‌شه‌وه رووداوێکی مێژوویییه که خۆپیشاندانێکی کرێکاری بوو که توانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وره‌یه‌کی نوێ له خه‌باتی رێکخراوی چینی کرێکار له عێراق و کوردستان دابنێت. توانی سه‌ره‌تایه‌کی هوشیارانه بێت بۆ کۆتایی هێنان به پرشوبڵاوی له‌ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له عێراقدا و ئومێدێکیش بخاته به‌رده‌م هه‌ڵسوراوانی کرێکاری له‌ناوخۆی عێراق وکوردستان که له خه‌باتیاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کرێکاران، بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ئازادیخوازی له ئاستی جیهاندا پشتوپه‌ناو هاوکاریانه
به‌مجۆره کۆنگره‌ی هه‌ولێر رووداوێکی یه‌جگار گرنگه له ژیانی سیاسی و له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و چینی کرێکار له عێراق وکوردستاندا و بێده‌ربه‌ستی میدیاکان وکه‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه‌و بێبه‌شکردنی جه‌ماوه‌ر له ئاگاداربوون له‌م رووداوه، ئه‌وه ده‌خاته‌روو که هه‌موویان، ده‌سه‌ڵاتدراو ئۆپۆزیسیۆن و حیزبی و ئه‌هلی بێ جیاوازی، له‌سه‌نگه‌ری بۆرژوازیدا و له‌به‌رانبه‌ر کرێکاراندا راوه‌ستاون!
21-03-2009
