|
به‌پێی پێناسه‌و پێوانه بۆرژواییه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی ئه‌و جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌ن که ئاسه‌وارێکی ئه‌وتۆ له
په‌یوه‌ندیه‌کانی خێڵ و عه‌شیره‌ت له رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
تاکه‌که‌ندا له ئارادا نه‌ماوه.
تاک له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی خێڵ بێت، هاوڵاتی یه. به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌ندامی خێڵه‌وه، سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و کوێخا و پیاو ماقوڵی عه‌شیره‌ت ماف
و ئه‌رکه‌کانی دیاری ناکه‌ن و بڕیار
له‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی ناده‌ن. ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌کی یاسایی و
ئیداریدا له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیدا ده‌رده‌که‌ون. ئه‌رکو مافه‌کانی هاوڵاتی له‌و
چوارچیوه یاساییه‌دا پێناسه ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده که له‌م پێکهاته
کۆمه‌ڵایه‌ته‌شدا ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی هاوڵاتیان که خاوه‌نی پله‌ی ئابووری باڵان
یان ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تکارو نوێنه‌رایه‌تی سیاسی ئه‌وان ده‌که‌ن، پله باڵاکانی
ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تیان ده‌که‌وێته ده‌ست.
له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، ئه‌گه‌رچی پێکهاته‌ی باڵای ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی عیراق
مۆرکی جۆرێك له باڵاده‌ستیی عه‌شیره‌تی لێداربوو، به‌ڵام دانیشتوانی عیراق
پێناسه‌ی هاوڵاتییان وون نه‌کردبوو. ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی کوردستان که له‌ژێر سه‌رکوت
و پاکسازی میللی‌دا بوون، نه‌ك وه‌کو ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تێکی نه‌یاری عه‌شیره‌تی
سه‌دام به‌ڵکو وه‌کو هاوڵاتی پله دوو مامه‌ڵه ده‌کران!
به‌ڵام ته‌نها سه‌رنجێکی کورتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی کوردستان تی ڤی بده‌ن و بزانن ئایا
خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌لات و حکومه‌ت له کوردستان نه‌ك به‌پێناسه لیبرالی
ودیموکراسیه‌که‌ی بۆرژوازی، به‌ڵکو به‌پێوانه ناسیۆنالیستی و سه‌رکوتگه‌رانه‌که‌شی
ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نییه یان عه‌شیره‌تی و بنه‌ماڵه‌یی!؟ لێره‌دا مه‌به‌ست له
مه‌ده‌نی بوونی ده‌سه‌ڵات ئیجابی بوون یان سه‌لبی بوون، "دیموکرات" بوون یان
ئیستبدادی بوونی نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌وه‌یه که ئایا ده‌وڵه‌ت
له‌باری
یاساییه‌وه پێناسه‌ی تاکه‌که‌نی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی
وه‌کو
هاوڵاتی ده‌کات یان نا؟
ئه‌مه‌ش
هه‌واڵه‌که‌ی کوردستان تی ڤی :
Kurdistan TV
"سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێڕاق
ده‌كات
KTV
.. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ، به‌ڕێز
مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له
شاندێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی رایان كڕۆكه‌ر
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و باڵیۆز چارلس ریز و باڵیۆز تۆم رێچیسكی كرد.
له دانیشتنێكدا كه به‌ڕێزان
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. رۆژ
نوری شاوه‌یس نوێنه‌ری سه‌رۆكی كوردستان له به‌غدا
و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی
پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كه‌ریم شنگاڵی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ و
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌گوڕكردنی چوارچێوه‌كانی
هاریكاری فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و
چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنیان و گرنگترین په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كان
له‌سه‌ر ئاستی دانوستاندنی ئێستای نێوان هه‌ردوو شاندی عێراق و ئه‌مه‌ریكا
هه‌ڵسه‌نگێندران و...."
ئه‌م هه‌واڵه بڕیاره هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ره‌سمی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی
کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌مریکا به ئاگاداریی خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت. پارتی و یه‌کیتی
چه‌ند ساڵه هه‌راو هۆریای دنیایان به رێخستوه که حکومه‌تی یه‌کگرتوویان
پێكهێناوه. باسی رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان خۆیان ده‌که‌ن. گوایه له‌به‌ر
خاتری کورد ئاماده‌ن نه‌ک هه‌موو ناکۆکیه‌کی نێوانیان نه‌هێڵن، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده
له باری سیاسیه‌وه نزیکن که به یه‌ک لیست بۆ په‌رله‌مانی عیراق و کوردستانیش
داده‌به‌زن. ئه‌مانه‌ش هه‌موو بۆخۆڵکردنه چاوی خه‌ڵك که له‌شه‌ڕو کێشمه‌کێشی ئه‌و
دوو حیزبه هه‌راسان بووبوون. به‌لام دیقه‌تێکی ئه‌وتۆێ ناوێ تابزانرێ که ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌یه کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی پارتیه له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌مریکادا. ئه‌وه
نییه ته‌نانه‌ت بۆ خوێی چێشتیش یه‌ك نه‌فه‌ری یه‌کێتی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
ئاماده نه‌بووه! ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه‌و
پڕوپاگه‌ندانه‌یان ده‌رباره‌ی حکومه‌تی یه‌کگرتوو و رێکه‌وتنی ستراتیژی هه‌مووی
درۆ‌و چه‌واشه‌کارییه‌و هیچی تر!؟ ئه‌ی چۆن ده‌کرێ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
گرنگ وحه‌ساسی وادا و بگره به‌ناوی حکومه‌تیشه‌وه، شه‌ریکه ستراتیژی و
حکومه‌تیه‌که‌ی خۆت بانگێشت نه‌که‌یت؟ ئه‌مه هه‌ڵه، یان بی دیقه‌تی سیاسییه‌و
تاڵه‌بانی ئاماده ده‌بێ له‌به‌رخاتری سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی چاوپۆشی لێ بکات یان
مه‌سعود بارزانی بۆ پینه‌کردنی ئه‌م فه‌لته سیاسیه ئاماده‌یه داوای لێبوردن له
تاڵه‌بانی و یه‌کێتی بکات!؟ یا‌خود ئه‌مانه هیچیان نیه‌و بارزانی ده‌یه‌وێ بڵێ که
ده‌سه‌ڵاتداری واقعی کوردستان خۆمانین بۆیه کاره‌که‌مان هیچ خه‌وشێکی له‌سه‌ر نییه
و هه‌ر ئه‌وه یاریم!!
ئه‌مه
دیوێکی مه‌سه‌له‌که‌یه. دیوێکی دیکه‌ی ده‌لاله‌تێکی سیاسی ته‌واو روون ده‌خاته
روو. ببینن؛ سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی ئاسایشی کوردستان، سێ
گرنگترین ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ته‌نفیزیه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن باوک و برازا‌و
کوڕه‌وه پڕکراونه‌ته‌وه. نازانم ئه‌ندامانی دیکه‌ی وه‌فده‌که له سلسله‌ی
بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌تدا چ جێگایه‌کیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم که له
سلسله‌ی حیزبایه‌تیدا هه‌ر گوێڕایه‌ڵ و جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمانی ئه‌و سێ زاته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانین! ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی ره‌ه‌ن نیه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات
که ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت له کوردستان به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه‌یه!؟ ئه‌مه‌ش
نمونه‌یه‌کی بێوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیه که ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌ته
پاشایه‌تیه‌کانی دنیاشدا له وێنه‌ی ده‌ست ناکه‌وێت، چونکه له‌و جۆره
ده‌سه‌ڵاته‌شدا هیچ نه‌بێت یه‌ك یان دووان له پۆسته هه‌ره گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت و
حکومه‌ت به‌ده‌ست که‌سانی دیکه‌وه‌یه بێجگه له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لیك!
جێگای خۆشیه‌تی ئه‌ندامانی یه‌کێتی و پارتی ئه‌و پرسیاره له خۆیان بکه‌ن که
ئایا حیکمه‌تی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به‌وشێوه‌یه له‌چیدایه؟ ئایا ئه‌مه کۆدێتای
سیاسی پارتیه له دژی یه‌کێتی یان شتێکی دیکه‌یه!؟ خۆ یه‌کێتی حکومه‌تی ته‌سلیمی
پارتی نه‌کردووه و خۆشی بووبێته ئۆپۆزیسیۆنی ئیجابی!؟ به‌ڵام پرسیارێکی
تایبه‌تیتر بۆ ئه‌ندامانی پارتی دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا پارتی
رێکخراوێکی سیاسییه یان بنه‌ماڵه‌یی!؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌ی له مێژووی ژیانی سیاسی
ده‌یان ساڵی پارتیدا که‌سێک هه‌ڵنه‌که‌وت که یه‌کێک له پۆسته حه‌ساسه‌کانی پارتی
بگرێته ده‌ست، له کاتێکدا ته‌مه‌نی هه‌ڵسوڕانی سیاسی هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌کانی
پارتی له ته‌مه‌نی نێچیر بارزانیش نه‌ک مه‌سرور بارزانی زیاتره!؟
به‌ڵام پرسیاری گرنگ و چاره‌نوس ساز بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌مێنیته‌وه. ئه‌وه
چاره‌نوسی ئه‌وانه که به‌ده‌ست ئه‌و دوو حیزبه‌وه یاری پێ ده‌کرێ و به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه‌یه که له‌گه‌ل ئه‌م و ئه‌ودا کۆ ده‌بنه‌وه. بۆیه خه‌ڵکی کوردستان
ده‌بێ و پێویسته دوو مه‌سه‌له بۆخۆی یه‌کلایی بکاته‌وه ده‌نا ئه‌و سیناریۆ
غه‌مگینه‌ی ده‌یان ساڵه ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵاتییان نمایش ده‌کات بۆ کاتێکی
نادیاربه‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌که‌م:
خه‌ڵکی کوردستان به داخه‌وه چه‌ندین ساڵ به‌هۆی ململانێی خوێناوی ئه‌و دوو
حیزبه‌وه له‌سه‌رکوێخایه‌تیکردن به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی کورد و کۆنترۆڵکردنی
چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه، له‌ناو کوره‌ی شه‌ڕێکی به‌رده‌وامدا دانراون. کاتێکیش
ئه‌و
دوو حیزبه به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌ن که پێکه‌وه ده‌توانن باشتر له هه‌قی
کوێخایه‌تییان به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بخۆن و گیرفان پڕبکه‌ن هودنه‌یه‌ک
ده‌که‌ن و ده‌شی‌که‌ن به منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه که گوایه له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ئاماده‌ن چاو له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی حیزبی بپۆشن.
"حکومه‌تی یه‌کگرتوو" و "رێکه‌وتنی ستراتیژی" نێوانیان ئاخرین که‌مپینی سیاسی ئه‌و
دوو حیزبه بوو
بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵک قانیع بکه‌ن که‌گوایه وه‌کو یه‌ك لایه‌ن و پێکه‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر حکومه‌ته شه‌قوشڕه‌که‌ی عێراقدا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه ته‌نها رووپۆشی سات وسه‌وداکردن له‌سه‌ر
به‌رژيوه‌ندیه راسته‌قینه‌کانی خۆیان بوو له به‌شه سامان و داهاتی له داهاتی
عێراقدا، به‌ڵام لانی که‌م خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر خه‌ته‌ری زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتێکی
ئیسلامی یان نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر کوردستاندا به ناچاری ئه‌وه‌یان لێ
قبوڵ کردبوون. به‌ڵام ئایا ئێستا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که خه‌ڵکی کوردستان
ئاخرین داوی وه‌هم و خۆشباوه‌ڕی به ناسیۆنالیزمی کورد‌و ئه‌و دووحیزبه‌وه بپچڕێنێ
و پێیان بڵێت: ئاخرین کارتی درۆ‌و چه‌واشه‌کاریتان بۆ خۆنواندن به ناوی ئێمه‌وه
سووتا و سه‌رده‌می زێڕینی بازرگانی سیاسیتان به ناوی ئێمه‌وه کۆتایی هات، ئیتر
خۆمان مشووری خۆمان ده‌خۆین!
دووه‌م: ئایا خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه به ئاشکراو به ده‌نگی ره‌سا راده‌گه‌یه‌نن
که کۆمه‌ڵگاکه‌یان له‌و دوو حیزبه‌و له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان مه‌ده‌نیتره‌و
شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که له ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتنخواز
به‌هره‌مه‌ند بن نه‌ک ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکی بنه‌ماڵه‌یی و عه‌شیره‌تی حوکمیان
بکات؟ ئایا ئه‌م ئه‌ڵقه داخراوه‌ی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه تێكده‌شکێنن و خۆیان بۆ
دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی و عیلمانی و پێشکه‌وتنخواز ئاماده ده‌که‌ن و
که‌مه‌ری بۆ ده‌به‌ستن!؟ ئاینده وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه!
|