|
بلاوكراوه‌ى ئۆكتۆبه‌ر: هاورى موحسن
كه‌ریم هه‌فته‌ى رابردوو كۆنفرانسى یه‌كه‌مى ریكخستنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حیزب له‌شارى
هلسنكى ولاتى فینلاند به‌رپاكرا. ئامانج له‌م كۆنفرانسه چی‌بوو وه له‌چ
كه‌شوهه‌وایه‌كى سیاسی‌دا به‌سترا و سه‌ره‌كیترین باسه‌كانى چیبوون؟
محسن
کریم: ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێک بوو رێکخراو و کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان پێکهاتبوو. له‌م ماوه‌یه‌دا کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه که له‌لایه‌ن
مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه دانرابوو ده‌بوایه له‌لایه‌که‌وه هێزه‌کانی حیزب له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کۆبکاته‌وه و رێکیان بخات و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌م هێزه
رێکخراوه رابه‌ری بکات بۆ ده‌خاله‌تی سیاسی. تێپه‌ڕبوونی ساڵ ونێوێك به‌سه‌ر
دامه‌زراندن و هه‌ڵسوڕانی رێکخراوو کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه ماوه‌یه‌کی گونجاو بوو
بۆئه‌وه‌ی سه‌یرێکی رابردوو بکه‌ین و کاره‌کانمان هه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌مه بێجگه
له‌وه‌ی که ده‌بوایه نه‌خشه‌کار و به‌رنامه‌ی داهاتووی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ش
بخه‌ینه‌روو. بۆئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌بکه‌ین پێویستی به‌وه ده‌کرد زۆرترین ژماره‌ی
کادرو ئه‌ندامانی حیزب له‌ده‌ره‌وه که له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه مومکین بێت
به‌شداربین له‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و له‌و نه‌خشه‌کاره‌دا. ئه‌م کاره له کۆنفرانس‌دا
ده‌کرا.
بۆ ئێمه کۆنفرانس ئه‌و جێگایه‌بوو که
رێکخستنه‌کانی حیزب تێیدا له‌سه‌ر ده‌ورانی رابردووی کۆمیته‌و رێکخراوی ده‌ره‌وه
سه‌رنجه‌کانی خۆیان بخه‌نه‌روو تا له‌و رێگایه‌وه بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
هه‌مه‌لایه‌نه بۆ لایه‌نه‌کانی کاری ده‌وره‌ی پێشوومان بکه‌ین. به‌م
هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌مه‌لایه‌نه که‌له‌لایه‌ن به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌وه ده‌کرێ
ده‌توانین هاودڵی و ئینسجامی سیاسی عه‌مه‌لی بۆ کاری داهاتوشمان دابین بکه‌ین.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌ش و ده‌ستدانانی هاوبه‌ش له‌سه‌ر خاڵه لاواز و
پێشڕه‌ویه‌کانمان ده‌توانێ بناغه‌ی پته‌و و توندوتۆڵی سیاسی – رێکخراوه‌یی بۆ
داهاتوو دابین و مسۆگه‌ربکات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وهۆکارانه‌ی باسمکرد،
هۆکارێکی دیکه راسته‌وخۆ ده‌وری هه‌بوو له‌سه‌ربه‌ستنی کۆنفرانس. هه‌لومه‌رجێکی
سیاسی پڕئاڵوگۆڕ چاوه‌ڕێی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات. ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك
له‌ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد لێکترازانێکی قوڵی له‌ناو خێزانی ناسیۆنالیزمدا
دروستکردوه. حیزب له‌ناو گه‌رمه‌ی ئه‌م کێشه‌کێش و بارودۆخه تازه‌یه‌ی
په‌یوه‌ندی خه‌ڵک و ناسیۆنالیزمی کورددا کۆنگره‌ی دووه‌می خۆی به‌ست. حیزب وه‌کو
هێزێکی سیاسی یه‌کسانیخواز ده‌یه‌وێ خۆی بۆ رابه‌ری ئه‌و ناره‌زایه‌تیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه ئاماده‌بکات. ده‌یه‌وێ وه‌کو هێزێکی سیاسی ده‌خاله‌تگه‌ری کۆمۆنیست
چاره‌نوسی سیاسی کوردستان به‌قازانجی خه‌ڵکی کوردستاندا یه‌کلایی بکاته‌وه.
کۆنگره‌ی دووه‌م ویستی حیزب بۆئه‌و ئه‌رکانه ئاماده‌بکات و به‌ستنی کۆنفرانسی
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ش هه‌نگاوێکه له‌وئاراسته‌یه‌دا. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو
مه‌کته‌بی سیاسی دوای ته‌واوبوونی کۆنگره داوای له کۆمیته‌ی ده‌روه کرد که
پێداویستیه سیاسی و عه‌مه‌لیه‌کانی کۆنفرانس ئاماده‌بکات.
رێره‌وی گشتی باسه‌کانی کۆنفرانس بریتی
بوو له ته‌واوکردنی رێڕه‌وی سیاسی کۆنگره‌ی دووه‌م. بێجگه له‌باسی هه‌ڵسه‌نگاندنی
راپۆرتی ده‌وره‌ی رابردووی رێکخراوی ده‌ره‌وه، گرنگترین باسه‌کانی کۆنفرانس بریتی
بوو له قسه‌وباسی مه‌کته‌بی سیاسی
له‌لایه‌ن عثمانی حاجی مارف - سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌وه ده‌رباره‌ی
بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئه‌وله‌ویاتی سیاسی حیزب، باسی ئه‌وله‌ویات ونه‌خشه‌کاری
ده‌وره‌ی داهاتوی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزب که‌له‌لایه‌ن منه‌وه پێشکه‌شکرا و
هه‌روه‌ها باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌ڵوێستی حیزب که له‌لایه‌ن
سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه پێشکه‌شکرا.
بڵاوکراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر: به‌راى ئیوه
ره‌وتى ئینسجامى سیاسى و ره‌خنه‌گرى له‌م كۆنفرانسه‌دا چۆن بوو وه ئایا تاچه‌ند
ئه‌ندامانى به‌شدار له‌كۆنفرانسدا له‌فه‌زاى ئازادى وراده‌ربریندا قه‌راریانگرت؟
محسن کریم: له‌سه‌رهه‌رکام له‌وباسانه‌ی
ئاماژه‌م پێکردن قسه‌وباسی تێروته‌سه‌ل کران. ته‌نانه‌ت له‌به‌شێکی تری
کۆبونه‌وه‌کاندا که ته‌رخانکرابوو بۆ گفتوگۆی رابه‌ری له‌گه‌ڵ ئاماده‌بواندا
له‌سه‌ر مه‌سائیلی جۆراوجۆری سیاسی و حیزبی زۆر راشکاوانه بۆچوون و سه‌رنجه‌کان
خرانه‌روو. له‌کاتێکدا هاورێیانی حیزبی و ته‌نانه‌ت میوانه‌کانیش به‌چاوێکی
ره‌خنه‌گرانه به‌سه‌ر کاره‌کانی ده‌وره‌ی رابردوودا چونه‌وه، له‌کاتێکدا له‌سه‌ر
هه‌رسێ باسه‌کانی: بارودۆخی سیاسی کوردستان، نه‌خشه‌کاری ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵوێستی حیزب
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عیراق به‌شداربوان به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه بۆچونه‌کانی خۆیان
خسته‌روو، به‌ڵام ده‌توانم به‌ویژدانه‌وه بڵێم که که‌شوهه‌وای سیاسی زاڵ به‌سه‌ر
کۆنفرانس‌دا که‌شوهه‌وایه‌کی
هاوچاره‌نوسی و حیزبی زۆربه‌رزو
تۆکمه‌بوو، هه‌ستکردن به هاودڵیی سیاسی به‌راده‌یه‌ك بوو که یه‌كبه‌یه‌کی
به‌شداربووان هه‌ستیان پێده‌کرد. پێموایه به‌شداربوان له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ
مندا هاوڕابن که پێگه‌یشتوویی سیاسی و حیزبی کاراکته‌ری گشتی کۆنفرانسه‌که‌ی
پێكده‌هێنا.
بڵاوکراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر: هه‌روه‌ك
له‌وه‌لامى پرسیارى یه‌كه‌مدا ئاماژه‌تان به‌باسى ئه‌وله‌ویه‌ته‌كان ونه‌خشه‌كارى
حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ى ولات دا، ئه‌گه‌ر بكریت سه‌ره‌كیترین خالى نیو ئه‌و
ئه‌وله‌ویاتانه‌و ئه‌و نه‌خشه‌كارانه باس بكه‌ن و چ میكانیزمیك بۆ به‌دىهینانیان
به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن؟
محسن کریم: هه‌روه‌کو له‌پێشه‌کی
نه‌خشه‌کاره‌که‌داهاتوه " به‌شێکی
دانیشتوانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان جێگیربوون یان له هه‌وڵی
جێگیربوندان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ژیان و گوزارانیان له چوارچیوه‌ی هه‌لومه‌رجه
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی ئه‌م ووڵاتانه‌دا درێژه پێده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شیوه‌ی
جۆراوجۆر هه‌لومه‌رجی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان له‌سه‌ر زه‌ین و
بیرکردنه‌وه‌و بۆچوون و لایه‌نگریه سیاسیه‌کانی ئه‌وان کاریگه‌ری داده‌نێت و
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌مانیش ده‌توانن له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایتی سیاسی
–فه‌رهه‌نگی کوردستان کاریگه‌ری دابنێن و به‌شێک بن له فاکته‌ره‌کانی دیاریکردنی
چاره‌نوسی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان.
بزوتنه‌وه‌ی هوشیارانه‌و رێکخراوی ئه‌م
خه‌ڵکه له‌ده‌وری بزوتنه‌وه‌و حیزبی ئێمه بێجگه له‌وه‌ی که ده‌توانێ
بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌قی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی، ده‌ستراگه‌یشتن به ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی به
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی دنیاوه گرێبداته‌وه، له‌هه‌مانکاتدا ده‌توانێ
ببێته سه‌کۆیه‌کی کارای راکێشانی پشتیوانی جیهانی و پشتوپه‌نایه‌کی پته‌وو قایمی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و یه‌کسانیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ناوخۆی
کوردستان."
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌وه
بۆ زه‌مینه و پێداویستیه‌کانی کارمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چه‌ند ئه‌وله‌ویه‌تێکی سیاسی خستۆته به‌رنامه‌ی
کاری خۆیه‌وه که گرنگترینیان بریتین له:
یه‌که‌م: کارکردن له‌ناو جالیه‌ی کوردی‌دا
به‌ئاراسته‌ی گرێدانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی و پێشکه‌وتنخوازی
ئه‌و ووڵاتانه‌ی لێیده‌ژین و بێکاریگه‌رکردنی بیروبۆچوون و نفوزی سیاسی و
فه‌رهه‌نگیی ناسیۆنالیستی و ئیسلامی له‌ناو ره‌وه‌ندی کوریدا.
دووه‌م: کارکردن بۆ بردنه‌سه‌ری
ده‌خاله‌تی سیاسی جالیه‌ی کوردی له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی رووداوه سیاسیه‌کانی کوردستان
له‌رێگای ئاماده‌بوونی حیزب له‌ناو ئه‌م جالیه‌یه‌دا وه‌کو هێزێکی سیاسی
ده‌خاله‌تگه‌رو خاوه‌ن قسه‌و پرۆژه‌و هه‌ڵسوڕانی سیاسی - جه‌ماوه‌ری. چالاک کردنی
ئه‌م جالیه‌یه له مه‌سه‌له‌ی به‌گریکردن و تێکۆشان بۆ خواستی سه‌ربه‌خۆیی و
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌کوردستان.
ئاشناکردنیان به بۆچون و سیاسه‌ته‌کانی حیزب له‌سه‌ر مه‌سه‌له جیاواز‌و هه‌ستیاره
سیاسیه‌کانی کوردستان و رێکخستنیان له ده‌وری ئه‌و سیاسه‌تانه. نزیك کردنه‌وه‌یان
له حیزب و پته‌وکردنی رایه‌ڵو پۆی رێکخستنه‌کانی حیزب له‌ناویاندا.
سێهه‌م: دامه‌زراندن و پته‌وکردنی
په‌یوه‌ندی حیزب له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوو یه‌کێتی یه کرێکاری و چه‌پ و
کۆمۆنیستیه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا. له‌لایه‌که‌وه وه‌کو ئه‌رکێکی ئینته‌رناسیۆنالیستی
چینایه‌تی حیزب و له‌لایه‌کی دیکه‌وه بۆ راکێشانی پشتیوانی ئه‌وان بۆ خه‌باتی
یه‌کسانیخوازی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی
له‌کوردستان و بۆ خواستی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ له
کوردستان.
له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌م ئه‌وله‌ویاته
سیاسیانه کۆنفرانس کۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی عه‌مه‌لی و نه‌خشه‌کارێکی (6) مانگی
په‌سه‌ندکرد که سه‌رخاڵه‌کانی بریتین له:
1-
توندوتۆڵکردن
و سازدانی رێکخراوی حیزب به‌جۆرێك که‌توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رك و وه‌زیفانه‌ی
هه‌بێت که له ئه‌وله‌ویاتی سیاسی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌دا هاتوه. به‌هێزکردن و
فراوانکردنی رێکخستنه‌کانی حیزب و دامه‌زراندنی په‌لوپۆی رێکخستن له‌ناو جالیه‌ی
کوردی‌دا. به‌هێزکردنی توانایی مالی حیزب و دامه‌زراندنی پرۆژه‌و سازدانی چالاکی
جۆراوجۆری قازانجهێن بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی هه‌ڵسوڕانی سیاسی حیزب.
2-
ده‌خاله‌تی
ده‌ستبه‌جێی کۆمیته و رێکخستنه‌کانی حیزب له‌سه‌ر هه‌ر روداوێکی سیاسی و
جه‌ماوه‌ری که له کوردستان یان له په‌یوه‌ند به وه‌زعی کوردستانه‌وه دێته
پێشه‌وه، نیشاندانی هه‌ڵوێست وریگاچاره‌ی سیاسی حیزب بۆ وه‌زعی سیاسی کوردستان و
مه‌سه‌له سیاسیه حه‌ساس و گه‌رمه‌کانی کوردستان.
3-
به‌ستنی
زنجیره‌یه‌ك سیمینار‌و کۆڕی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمیته‌و کادره
ناسراوه‌کانی رێکخراوی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر مه‌نشوری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و
مه‌سه‌له‌ی پێداویستیی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت له کوردستان.
4-
حوزوری سیاسی
کاریگه‌رو به‌رده‌وامی کادره‌کانی رێکخراوی ده‌ره‌وه له‌ناو جالیه‌ی کوردی‌دا،
هه‌وڵدان بۆ دانانی کاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ریان و نزیککردنه‌وه‌یان له
سیاسه‌ته‌کانی حیزب و هه‌ڵخڕاندنیان له‌ده‌وری ئه‌و سایسه‌ت ورێگاچارانه‌ی حیزب و
سازدانیان له‌ناو رێکخستنه‌کانی حیزب‌دا.
5-
به‌رێخستنی
که‌مپینێکی راگه‌یاندن له‌سه‌ر باسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له
کوردستان و ره‌خنه‌لێگرتن و ریسواکردنی فیدرالیزمی قه‌ومی ناسیۆنالیزمی کورد،
له‌شێوه‌ی ووتار نوسین و راگه‌یاندن و چاوپێکه‌وتن و وه‌رگرتنی رای خه‌ڵکی جۆراوجۆر
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و بڵاوکردنه‌وه‌ی له بڵاوکراوه حیزبی و ماڵپه‌ڕه
کوردیه‌کاندا...
6-
سازدانی چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ رێکخراو و لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تیه
په‌رله‌مانی و سیاسی و ئینساندۆسته‌کانی ئه‌وروپاو ئوسترالیا و ئه‌مریکا
به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی خه‌باتکارانه و هه‌روه‌ها راکێشانی سه‌رنج و
پشتیوانیان بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت له کوردستان.
12-11-2009
|