|
محسن کریم
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی
به‌رگری له‌ره‌وابوونی بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌هه‌ر
بیانویه‌که‌وه ده‌کات دڕنده‌یی خۆی و بیروبۆچونه‌کانی
ده‌خاته‌روو. هیچ تاوانێك پاکانه‌ی ئه‌وه ناکات که
ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی ژیانی لێبسه‌نرێته‌وه. ببینن له‌و ووڵاتانه‌ی
که سزای له‌سێداره‌دانی تێدا نیه، رێژه‌ی تاوان و ئاستی
تاوانه‌کان که‌مترو ئارامترن له‌و ووڵاتانه‌ی که سزای
له‌سێداره‌دانی تێدایه. هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که رێژه‌و ئاستی
ترسناکیی تاوان له ووڵاتێکی وه‌کو ئه‌مه‌ریکادا زیاتره وه‌ک له
ئه‌وروپا. له کاتێکدا له ئه‌وروپا ئه‌و سزایه نیه‌و له هه‌ندێ
وولایه‌تی ئه‌مریکا سزای له‌سێداره‌دان به‌هۆی کورسی کاره‌باوه
به‌ڕێوه ده‌برێ. له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و
ئاسیا که سزای له‌سێداره‌دان به ره‌سمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاست و
راده‌ی تاوان له ووڵاتانی ئه‌وروپا زیاتره. پێموانیه تێگه‌یشتن
و قانیع بوون به‌وه‌ی که سزای له‌سێداره‌دان بۆ تاوانباران راده‌و
ئاستی تاوان که‌م ناکاته‌وه، بۆ ئینسانێکی پێگه‌یشتوو و عاقڵ
کارێکی گران بێت.
سزای له‌سێداره‌دانی
تاوانبار ناتوانێ مافی قوربانی دابین بکات یان بیگێرێته‌وه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌کو گێڕانه‌وه‌ی ته‌سکینی نه‌فسی بۆ که‌سوکاری
قوربانی-نه‌ك بۆخۆی- ته‌ما‌شاو مامه‌ڵه بکرێ، دیسانه‌وه ناتوانرێ
وه‌کو یاسایه‌کی گشتگیری کۆمه‌ڵگاو سیسته‌مێکی دامه‌زراندنی
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوببرێ و به‌رگری لێبکرێ ئه‌وه‌نده‌ی که
ده‌کرێ وه‌کو هه‌نگاوێکی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه ته‌ماشا بکرێ! که‌واته
ناکرێ ده‌وڵه‌ت وه‌کو نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته
هۆکاری جێبه‌جێکردنی تۆڵه. بڕیاره ده‌وڵه‌ت له‌رێگای سزادانی
تاوانبارانه‌وه له‌لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵگا له‌کرده‌وه‌ی
تاوانکارانه‌و خراپه‌کاریی ئه‌وان بپارێزێ، واته رێگای
دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه ببه‌ستێت و ده‌ستی تاوانبار
ئاواڵه نه‌بێت بۆ تێکدانی ژیان و ئارامی خه‌ڵك، له‌لایه‌کی
تره‌وه ئامانجی سزادان ده‌بێ ئه‌وه بێت که تاوانبار ئاماده
بکاته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو تاکێکی
بێمه‌ترسی و پۆزه‌تیڤ بۆ خه‌ڵک و بۆ کۆمه‌ڵگا.
بۆیه من ده‌توانم
به‌دڵنیاییه‌وه بڵێم که سزای له‌سێداره‌دان سیاسه‌ت و
کرده‌وه‌یه‌کی دڕندانه‌و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدای و
پۆلیسییه له دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک نه‌ك له به‌رامبه‌ر
تاوانباراندا که ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتگه‌رانه
ده‌یانه‌وێ وای نیشانی بده‌ن. له‌هه‌رجێگایه‌یکی دنیادا سزای
له‌سێداره‌دان شه‌رعی بێت ئه‌وه هیچ گومانێك له‌وه نامێنێته‌وه
که ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا
سه‌رکوتگه‌رو دڕنده‌یه.
به‌ڵام بێگومان ده‌سه‌ڵات
و ده‌وڵه‌ت وهێزه سه‌رکوتگه‌رو دژی ئینسانیه‌کان بۆئه‌وه‌ی که
سزای له‌سێداره‌دان ره‌واو قابیلی به‌رگری لێکردن نیشان بده‌ن و
جه‌ماوه‌ریشی پێ قایل بکه‌ن، هه‌ر وه‌کو مالیکی ده‌که‌ن.
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێ ره‌وابوونه‌که‌ی لای خه‌ڵکه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌و تاوانبارانه به‌ده‌ست بخه‌ن که لای خه‌ڵك ده‌ست به‌خوێن و
بێزراوون و شایانی هیچ به‌زه‌ییه‌ك نین! ده‌بێ وای نیشان بده‌ن
که سزای له‌سێداره‌دان بریتیه له قه‌ڵغانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به
تاوانباران و دڕنده‌کان. ئه‌وه‌ی مالیکی ده‌یکات هه‌مان شته. وا
نیشان ده‌دات که سزای له‌سێداره‌دان خواستی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر
به‌و تیرۆریستانه‌ی که رۆژانه ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و
بێ‌دیفاع خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن! کاتێك ئه‌م سیاسه‌ته‌ی توانی
خه‌ڵک چه‌واشه‌بکات و ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه رێکخراوه‌ی
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی مالیکی و هاورێبازه‌کانی به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا تێپه‌ڕێنرێ، کاتێك خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌م پیلانه‌ی مالیکی
و ده‌سه‌ڵاته میلیشیاییه‌که‌ی بێده‌نگ بوون و مافی له‌سێداره‌دانی
خه‌ڵکیان دایه ده‌ستی ئه‌وان، ئیتر بێگومان ئه‌م قه‌ڵغانه
دووده‌مه له‌دژی هه‌رخودی ئه‌و خه‌ڵکه به‌کاردێته‌وه که گوایه
ئێستا مالکی له‌به‌رخاتری ئه‌وان و بۆ به‌رگری له‌ژیان ئه‌وان سزای
له‌سێداره‌دان له‌دژی تیرۆریستان جێبه‌جێ ده‌کات. ئیتر ده‌ستی
مالکی ره‌ها ده‌بێ که سبه‌ینێ رابه‌رانی کرێکاری و هه‌ڵسواڕاوانی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و یه‌کسانیخوازی و هه‌رجۆره ده‌نگێکی
نارازی خه‌ڵکی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تکێش له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مالکی و
ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی عیراقی به‌گشتی به یاسای دژه‌تیرۆر دادگایی
بکات و به‌ناوی تیرۆر و تیرۆریزمه‌وه خه‌باتی به‌رهه‌قی خه‌ڵکی
عێراق بۆ ژیانێکی باشتر خه‌ڵتانی خوێن بکات.
مالکی ئه‌مڕۆ پێویستی به
ئیجازه‌ی خه‌ڵکه بۆ داسه‌پاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی بۆ بچێته‌سه‌ر و شه‌رعیه‌ت بداته‌وه به
سزای له‌سێداره‌دان ئه‌وا ئیتر سبه‌ینێ پێویستی به‌وه نامێنێ که
بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی خۆیان به‌کاری بهێنێ ئیجازه‌یان
لێوه‌ربگرێته‌وه، چونکه له‌پێشه‌وه‌و به‌ناوێکی دیکه‌وه
ئیجازه‌که‌ی وه‌رگرتوه. نمونه‌یه‌کی زیندوو بۆ راستی ئه‌م
لێکدانه‌وه‌یه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا
ئیداره‌ی کۆمپانیای پترۆکیمیاوی به‌سره‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی
هه‌وڵیدا بایاسای دژه‌تیرۆر هه‌ڵسوڕاوی کرێکاری (کریم جوحی) بداته
دادگا که‌خۆشبه‌ختانه پشتیوانی کرێکارانی ناوخۆ‌و و ده‌ره‌وه‌ی
عێراق ئه‌و پیلانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و ئیداره
میلیشیه‌که‌ی پوچه‌ڵکرده‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش ئیداره‌ی
ناوبراو به ته‌واوی پاشه‌کشه‌ی نه‌کردوه له ده‌عواکه‌ی. ئه‌مه
بێجگه له‌وه‌ی که هه‌ڵسوراوی کرێکاری (عبدالحسین شوزلی) له
به‌نده‌ری فاو له به‌سره بۆ ماوه‌ی زیاتر له 5 مانگه له‌سه‌ر
چالاکی نه‌قابی ده‌ستگیرکراوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که به
تۆمه‌تی تیرۆر بیده‌نه دادگا.
ئه‌گه‌ر ئێستا
کاربه‌ده‌سته‌کانی حکومه‌ته تائیفی و میلیشیاییه‌که‌ی مالکی به
تۆمه‌تی تیرۆر‌و به سوود وه‌رگرتن له‌یاسای دژه‌تیرۆر کرێکارانی
نارازی و هه‌ڵسواراوانی کرێکاری و رابه‌رانی کرێکاران و نه‌قابه‌و
شورا کرێکاریه‌کان بده‌نه دادگا له‌سه‌ر چالاکی سیاسی و
نه‌قابییان ئه‌وا سبه‌ینێ پاش ئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیشیان
داسه‌پاند، بێگومان له‌دژی ئه‌م هه‌ڵسوراوو رابه‌رانه به‌کاری
ده‌هێنن.
به‌ڵام ئه‌مه لایه‌نێکی
مه‌سه‌له‌که‌یه. ئه‌وه‌ی که ناوه‌رۆکی دڕندانه‌و خه‌سڵه‌تی
راسته‌قینه‌ی فاشیستیانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ت و با‌نگه‌شه‌یه‌ی مالکی
ده‌خاته‌روو ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ سه‌رجاده‌و به‌رده‌رگای ماڵانی
خه‌ڵك بکاته مه‌یدانی قه‌تڵو عامکردن. وه‌کو وتمان ئێستا
تاوانباره‌کان له‌به‌رچاوی خه‌ڵکدا قه‌سابی ده‌کات که کاری
ته‌قاندنه‌وه ده‌که‌ن، چونکه خه‌ڵك له‌مانه توڕه‌یه‌و قابیلی
هیچ به‌رگری لێکردنێك نین له‌چاوی خه‌ڵکه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه پیشه‌ی
رژێمی جمهوری ئیسلامی قیبله‌گای مالکی یه که له‌سه‌رجاده‌کان و
به تاوه‌ری شۆڤڵه‌وه هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی به‌ناوی تیرۆریست و
دوژمنانی خودا‌و قورئانه‌وه هه‌ڵده‌واسێت. ره‌نگه مالکی له‌م
په‌یامه مێژووییه‌یدا له‌دژی خه‌ڵکی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی
یه‌کسانیخوازی و ئازادیخوازی ئه‌و ووڵاته‌دا سوود له خیبره‌ی
کۆنه به‌عسیه‌کانی ناو حکومه‌ته‌که‌شی وه‌ربگرێ که‌دوای
کاڵکردنه‌وه‌ی ته‌مایولاته ئیسلامیه‌کانی له‌سه‌ر حسابی
تۆخکردنه‌وه‌ی ته‌وه‌جوهاته ناسیۆنالیستیه‌کانی جێگای حه‌ساسیان
له حکومه‌ته‌که‌ی مالکی‌دا به‌رکه‌وتوه.
محسن کریم
6ی سێپتێمبه‌ری 2009
|