|
|
محسن کریم
چه‌ندرۆژێك پێش 8 ی مارس، راگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ژنه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که خۆیان وه‌کو کۆمه‌لێك "قه‌یره‌کچ و بێوه‌ژن" ناساندوه‌و باسی ئه‌و ژیانه پڕده‌ردیسه‌ریه ده‌که‌ن که به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌یانه‌وه تووشی هاتوون!
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه به خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی ژنانی کوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری که‌سێتی سه‌ر‌چاوه‌گرتوو له شه‌رع و یاسای پیاوسالاری-ئیسلامی و ده‌ستکۆتاکردنی که‌لتور و دابونه‌ریتی ناسیۆنال-عه‌شیره‌تی، ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی کوردایه‌تی به‌هاوئاهه‌نگی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی له‌دیوه‌خانه‌که‌یاندا که ناویان لێناوه"په‌رله‌مان"، ئه‌ڵقه‌یه‌کی دیکه‌یان خسته سه‌ر زنجیری کۆیلایه‌تی و پله‌دوویی ژنانی کوردستان به‌وه‌ی که فره‌ژنییان کرده به‌ندێکی یاسایی!
بیانووی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ به‌رگریکردن له‌و گاڵته‌جاری و سوکایه‌تیکردنه به شه‌خسیه‌تی ژنان زۆربوونی ژماره‌ی "بێوه‌ژن و قه‌یره‌کچ"بوو له کوردستان! گوایه ئه‌و "پیاوه به‌رێزو ده‌وڵه‌مه‌ندو دڵفراوان و ژندۆستانه"ی که پێ به‌جه‌رگی خۆیاندا ده‌نێن و "قه‌یره‌کچێك یان بێوه‌ژنێك" ده‌که‌نه هاوسه‌ری دوه‌م یان سێهه‌م و چواره‌می خۆیان، کۆمه‌ك به که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌و سووكکردنی باری گرانی سه‌رشانی ئه‌و توێژه له کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌که‌ن و ده‌بێت یاسا به‌چاوی رێزه‌وه ته‌ماشیان بکات! ئه‌م بیانوه پووچه‌و ئه‌و یاسا پڕتوکاوه‌ی که وه‌کو نیشاندانی به‌زه‌یی و دڵسۆزی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی ژنان و کچان نیشان ده‌درێت شتێك نیه بێجگه له نرخدانان بۆ ژنان و کچان به‌پێی ته‌مه‌ن و کاراکته‌ری سێکسییان بۆ پیاوان و سوکایه‌تیه‌کی ئاشکراشه به‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا! لێره‌دا ئه‌م به‌شه‌ی ژنان له‌چاو ژناندا به‌گشتی، که خۆیان له که‌لتوری پیاوسالاری کوردایه‌تی ئیسلامی‌دا پله‌دوون، پله‌یه‌کی دیکه له‌خواره‌وه‌ن! واته له‌ریزبه‌ندی کۆیلایه‌تیدا ئه‌مان له به‌شی خواره‌وه‌دا پۆلێنکراون!
له راگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه له ژنان و کچانیشدا به‌داخه‌وه له هه‌مان دیدی زاڵی دواکه‌وتوانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاوه پێناسه‌ی "بێوه‌ژن و قه‌یره‌کچ" ده‌کرێ. به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ش که خۆیان به‌شێکن له‌و توێژه بێبه‌ش و په‌راوێزخراوه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌مان پێناسه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌و دژه ژنیان بۆ خۆیان و بۆ توێژه‌که‌یان قبوڵ کردووه ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌دژی ئه‌و لێکدانه‌وه‌و تێروانین و مامه‌ڵه نائینسانیه‌و دژی ئه‌و که‌لتور و نه‌ریت و یاسا ئیسلامی- ناسیۆنالیستی یه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه، راپه‌ڕن و لێی یاخی بن!
دیارده‌ی"بێوه‌ژنی و قه‌یره‌کچی" به‌شێکه له روخسار‌و سیمای ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که یاسا‌و سونه‌ت وکه‌لتوری ئیسلامی، ناسیۆنال-عه‌شیره‌تی و پیاوسالاری تێیاندا زاڵه. له کۆمه‌ڵگا رۆژائاواییه‌کاندا، له‌کاتێکدا سه‌دان و هه‌زاران ژنی ته‌نیا هه‌ن که به‌پێی مه‌فهومی ئیسلامی- ناسیۆنالیستی رۆژهه‌ڵاتی به"بێوه‌ژن" ناوده‌برێن، به‌ڵام نه ئه‌و موعاناته‌یان هه‌یه که ژنانی ته‌نیا له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یانه، و نه جێگاورێگای کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌خوار ژنانی دیکه‌وه‌یه و نه له‌لایه‌ن یاسا‌و عورف و که‌لتوری کۆمه‌ڵگاوه به‌چاوێکی نزمتر سه‌یر ده‌کرێن!
له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، ئه‌گه‌ر کچێك له ته‌مه‌نێکی دیاریکراودا فرسه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ست نه‌که‌وێت زه‌واج بکات پێی ده‌وترێ 'قه‌یره‌کچ!" و ژنێکیش که مێرده‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات پێی ده‌وترێ "بێوه‌ژن"؛ واته له‌هه‌ردوو باره‌که‌دا پێناسه‌ی ژن له‌په‌یوه‌ند به پیاوه‌وه ده‌کرێ. له‌م دوو مه‌فهومه‌دا ژن وه‌کو ئینسانێکی سه‌ربه‌خۆو وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی ئازاد بوونی نیه، پێناسه‌ی خۆی نیه، پاشکۆیه‌و ده‌بێ له په‌یوه‌ند به ئینسانێکی دیکه‌وه(که پیاوه) پێناسه بکرێ و بناسرێته‌وه!
من لێره‌دا مه‌به‌ستم لایه‌نی زمانه‌وانی ئه‌م ده‌سته‌واژانه نیه. مه‌به‌ستم له مانا‌و تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دوو ووشه‌یه‌یه. مه‌به‌ستم له‌و جێگا‌و رێگا‌و پله کۆمه‌ڵاتیه‌یه که ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه ته‌عبیری لێده‌که‌ن. ره‌نگه ووشه‌ی "بێوه‌ژن" له‌مه‌یدانی یاسادا بۆ مه‌به‌ستی میرات و شتی له‌وبابه‌ته له‌زۆرجێگادا به‌کاربێت، به‌ڵام له‌هیچ جێگایه‌کدا، بێجگه له کۆمه‌ڵگا موبته‌لاکان به سونه‌ت و که‌ڵچه‌ری پیاوسالاری، ئه‌م ووشه‌یه نه‌بوه‌ته پێناسه‌ی شه‌خسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان. به‌ڵام له‌وه شه‌رمهێنتر ده‌سته‌واژه‌ی"قه‌یره‌کچ"ه که راسته‌وراست تێروانینێکی نزمتر بۆ ئه‌و به‌شه له ئافره‌ت به‌رجه‌سته ده‌کات!
له‌م سونه‌ت و تێروانینه پیاوسالاری و دژه ژنه‌دا، ژنان وه‌کو کۆیله مامه‌ڵه ده‌کرێن؛ خاوه‌نیان هه‌یه و به‌ناوی خاوه‌نه‌که‌یه‌وه ناوده‌نرێن! کچانێك که به‌هه‌رهۆیه‌که‌وه له زه‌واج دواده‌که‌ون، ژنانێک که بێ‌مێرد ده‌مێننه‌وه، ئیتر وه‌کو کۆیله‌ی بێخاوه‌ن ته‌ماشا ده‌کرێن که له پله‌بدنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له"اسفل السافلین"دا جێگایان ده‌بێته‌وه‌و ژیان و ئاینده‌شیان وه‌کو کۆیله مسۆگه‌ر نیه!
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م واقعیه‌ته تاڵ‌و ده‌ردناکه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ژنان، جێگاورێگای کۆمه‌ڵایه‌تی نزم و پله‌دووی ژنانه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له کۆمه‌ڵگا پیاوسالاره‌کاندا. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ژن، چ له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و چ له‌باری یاساییه‌وه وه‌کو بونه‌وه‌رێکی پله‌دوو مامه‌ڵه بکرێن، بێگومان جێگاورێگای کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی ئه‌م توێژه له‌ژنان له پله‌یه‌کی نزمتر و خراپتر و کا‌ره‌ساتبارتردا ده‌بێ.
ئه‌و واقعیه‌ته خه‌مناکه به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگایه‌که که ئازادیی جنسی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بۆ کچان و کوڕانی پێگه‌یشتوو له‌باری سێکسیه‌وه وه‌کو کوفر‌و تاوان و شه‌مه‌زاری و مه‌ترسی بۆسه‌ر که‌لتورو نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ماشاده‌کرێ، شه‌رع و یاسا‌و دابونه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی-ناسیۆنالیستی-عه‌شیره‌تی ته‌ده‌خول له شه‌خسیترین مه‌سه‌له‌کان ومافه‌کانی ژناندا ده‌کات، مه‌رجی هاوسه‌رگیری ماره‌یی و پاره‌و سامانه؛ ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که زۆربه‌ی لاوانی کوردستان یان کرێکارن و یان له خێزانی کرێکاری و زه‌حمه‌تکێشن و توانای ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و مه‌رجه‌یان نیه!
ئه‌گه‌ر کچان و کوڕانی پێگه‌یشتوو ئازادبن له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی سێکسی و هاوسه‌رگیری به دڵخوازی خۆیان و دوور له‌هه‌ر رێگری و فشارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی و که‌لتوری، و دوور له‌هه‌ر مه‌رج و پێوانه‌یه‌کی مالی و دارایی، ئه‌گه‌ر یاسا به ره‌سمی پارێزگاری له‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌ی ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه بکات و له‌به‌رامبه‌ر که‌لتور و دابونه‌رتی کۆنه‌په‌رستانه‌و ئیسلامی–عه‌شیره‌تیدا بیانپارێزێ، ئه‌وکاته نه ئاسه‌وارێك له "قه‌یره‌کچی"و موعاناته‌کانیان ده‌مێنێ و نه له مه‌فهومی" قه‌یره‌کچی"ش!
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که به‌سه‌ر"بێوه‌ژنان"یشدا داسه‌پێنراوه ئاکامی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری ئیسلامی- ناسیۆنالیستی له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌زعیه‌تی سێکسی ده‌سته‌به‌ندی بۆ ژنان ده‌کات؛ واته وه‌کو چۆن کاڵایه‌ك که بۆ یه‌که‌م به‌کاربه‌ر گرانتره و به‌ڵام پاش به‌کارهێنان نرخه‌که‌ی داده‌به‌زێ، ئاوا مامه‌ڵه‌ی ژنان ده‌کرێ! ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که کاڵای به‌کارهاتوو داخوازیی که‌متر له‌سه‌ره، به‌و جیاوازیه‌وه که له مه‌سه‌له‌ی موڵکدارێتی سێکسدا هه‌موو پیاوێك"کڕیارێك" ده‌یه‌وێ یه‌که‌م به‌کاربه‌ربێت!! ئه‌م مامه‌ڵه نائینسانی و کۆنه‌په‌رستانه‌یه که ئافره‌تی بێ‌مێرد به‌و پێوانه پڕ له‌شه‌رمه‌زاریه ده‌پێوێ و به‌راوردی ده‌کات!
بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م خه‌جاڵه‌تیه به‌نێوچه‌وانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه، ده‌بێ گۆڕانکاریی بنه‌ره‌تی له پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی ژناندا بکرێ. ده‌بێ ژن وه‌کو ئینسانێکی سه‌ربه‌خۆو ئازاد چ له چاوی کۆمه‌ڵگاو له بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و چ له یاسادا ته‌ماشا بکرێ و مامه‌ڵه بکرێ. ده‌بێ ژنان له‌رووی یاساییه‌وه له‌گه‌ڵ پیاواندا یه‌کسان بن، له‌بواری ئابووریدا خاوه‌نی ماف و فرسه‌تی یه‌کسان بن له‌گه‌ڵ پیاواندا؛ فرسه‌تی یه‌کسان بۆ ده‌ستکه‌وتنی کار و کرێی یه‌کسان بۆ کاری هاوشیوه له‌گه‌ڵ کاری پیاوانداو ...تاد. ده‌بێ کڕین و فرۆشتن به سێکس وبه‌ده‌نی ئافره‌ته‌وه، چ ره‌سمی و به‌پێی یاسا‌و شه‌رع و چ غه‌یره ره‌سمی، هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و قه‌ده‌غه‌بکرێ. ده‌بێ بازرگانانی ره‌سمی و قاچاخچیانی سێکسی ئافره‌تان وه‌کو تاوانبار ته‌ماشا بکرێن و زیندانی بکرێن. ده‌بێ ژنان خۆیان به‌رپرس بن له سێکس و له‌شو به‌ده‌نی خۆیان و نه‌ك هیچ که‌سی دیکه له باوك و براو مه‌لا و شه‌رع. هه‌رکه‌سێك که ئه‌م مافه‌یان لێ زه‌وت بکات پێویسته رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بێت.
به‌کورتی کاتێك کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات و یاسا هه‌موو مافه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و یاسایی یه‌کان بۆ ژنان و پیاوان به یه‌کسانی ره‌وچاوو دابین بکات، ئه‌وکاته ژنان له کۆت‌و زنجیری پله‌دوویی و کۆیلایه‌تی جنسی رزگاریان ده‌بێت و له‌ئاکامی ئه‌مه‌شه‌وه کێشه‌و موعاناتی "بێوه‌ژن" ئاسه‌وارێکی نامێنێ. ره‌نگه نه‌وه‌کانی دوای ئێمه‌ش بۆ مانای ووشه‌ی"قه‌یره‌کچ" پێویستاین به‌وه بێت که‌سه‌یری ویکیپیدیای زمانی کوردی بکه‌ن!
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌بێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی ژنان بۆ"بێوه‌ژن و قه‌یره‌کچ" له فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاو له یاسادا بکه‌ینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌کو ئاکامی سڕینه‌وه‌ی تێروانینی نزمی پیاوسالاریی بۆ ژنان له تێگه‌یشتنی گشتی کۆمه‌ڵگاو له یاسادا مه‌یسه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌بێ خه‌باتێکی لێبڕاوی رادیکاڵی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخوازی کوردستان له‌دژی بیروباوه‌ڕی دواکه‌وتوانه‌ی پیاوسالاری، یاسا‌و شه‌رع سونه‌ت و نه‌ریتی ئیسلامی و که‌لتور و دابونه‌ریتی ناسیۆنالیستی –عه‌شیره‌تی مومکین نابێت. خه‌باتی نیوه‌ناچڵ و موجامه‌له‌ی که‌لتوری کۆنه‌په‌رستانه و خولانه‌وه له‌نا‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و هۆکاره رواڵه‌تی و چه‌واشه‌کارانه‌ی که گوایه سه‌رچاوه‌ی بێمافی ژنان و زیادبوونی دیارده‌ی"بێوه‌ژن و قه‌یره‌کچ"انن به‌هیج جێگایه‌کمان ناگه‌یه‌نێ. رێگاگرتن له چوونی کوڕان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، یاسای پاراستنی خێزان، ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادیی مرۆڤه‌کان و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه که ئه‌و کۆمه‌ڵه ژنه خستویانه‌ته‌روو، کۆمه‌ك به‌چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ی ژنان و کچان ناکه‌ن، به‌ڵکو پێچیده‌تری ده‌کات و پێوه‌ندی قاچیان توندترده‌کاته‌وه!
کۆیله‌کان کاتێك ده‌توانن زنجیر‌و پێوه‌ندی ده‌ست و قاچیان بپچڕێنن که له‌دژی خاوه‌ن زنجیر‌و پێوه‌نده‌کانیان راپه‌ڕن، نه‌ك لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌وان بۆ بێبه‌شیه‌کانی خۆیان قبووڵ بکه‌ن و داوای به‌زه‌یییان لێ بکه‌ن!
9-3-2009
