|
محسن کریم
هیچ که‌س لاری له‌وه نیه که بچوکترین گۆڕان به قازانجی خه‌ڵك
له باری باشکردنی باری ژیان و گوزه‌ران و به‌رینکردنه‌وه‌ی
ئازادیه‌کانیان مایه‌ی دڵخۆشی و پێشوازیلێکردنه. هه‌موو که‌سێك،
بێجگه له‌وانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
سه‌روخه‌ڵکی و تاڵانچی کوردایه‌تیدا به سه‌رکرده‌یی یه‌کێتی و
پارتی لێكهه‌ڵپێکراوه، ده‌یانه‌ێ که شه‌وه‌زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه بڕه‌وێته‌وه‌و خه‌ڵك
هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌ی بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بدات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێی داخه ئه‌وه‌یه که ئینسان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ئومێدی
خۆی به‌که‌سانێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه که تا دوێنێ له بنیاتنه‌رانی
ئه‌م بارودۆخه نائینسانیه‌دا به‌شداری سه‌ره‌کی بوون و، له
داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و سه‌رکوتگه‌رو له
نه‌فیکردنه‌وه‌ی ده‌نگی نارازی و نه‌یاردا چالاك بوون و
له‌سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی سه‌رکوت وکوشتار و تیرۆری نه‌یاران و
خه‌ڵکی نارازیدا وه‌ستاون.
به‌داخه‌وه ئێوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و
نامه‌ده‌نی یه‌کێتی و پارتی رزگار ببن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نارازی
خه‌فه نه‌کرێت و چه‌کبه‌ده‌ستی ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه
خه‌ڵك سه‌رکوت و ده‌مکوت نه‌که‌ن، له‌پاڵ که‌سانێکدا وه‌ستان که
خۆیان تا دوێنێ ئه‌و کارانه‌یان ده‌کرد! ئێوه نه‌ك هه‌ر ده‌نگتان
به‌وانه دا به‌ڵکو بانگه‌وازی خه‌ڵکیشتان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان
پێبده‌ن. ئێوه له‌به‌رده‌م ده‌ستفرۆشانی سلێمانیدا پاکانه‌تان بۆ
ئه‌و که‌سه کرد که فه‌رمانی کوشتنی به‌کر علی، نوسه‌رو رابه‌ری
زه‌حمه‌تکێشانی حامیه‌ی سلێمانی ده‌رکردو به ده‌ستو قاچی خۆی و
به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌وته گیانی زه‌حمه‌تکێشانی
ده‌ستفرۆشی سلێمانی. ئێوه ئاوی پاکانه ده‌که‌ن به‌ده‌ستی
که‌سانێکدا که له‌ناو ریزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی یه‌کێتیدا
سه‌رکوتی خه‌ڵکی نارازییان ده‌کردو ته‌قه‌یا‌ن له خۆپیشانده‌ران
ده‌کرد که داوای خزمه‌تگوزاری و ئاو‌و کاره‌بایان ده‌کرد! ئێوه
چوونه‌پاڵ که‌سانێك که خۆتان 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و
کاره وه‌حشایه‌نه‌ی له‌ناو شاری سلێمانیدا و به‌به‌رچاوی
خه‌ڵکه‌وه له دژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئه‌نجامیان دا
ناره‌زاییتان ده‌ربڕی و ئیدانه‌تان کرد. ئێوه ئه‌وکاته کارێکتان
کرد که هیچ لایه‌نێکی سیاسی کوردستان جورئه‌تی نه‌کرد بیکات،
له‌کاتێکدا له په‌ناوه به‌خۆمانیان ده‌وت که دژی ئه‌و کاره‌ن و
ئیدانه‌ی ده‌که‌ن! به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئێوه ماڵی خۆتان
برده ناو گه‌ڕه‌کی ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان به‌خوێنی ئه‌و ئینسانه
شه‌ریفانه سووره که خۆتان ئه‌وکات نه‌تانتوانی له‌به‌رامبه‌ریدا
بێده‌نگ بن!
من ده‌زانم که ئێوه له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی ناره‌حه‌تن،
هه‌روه‌کو خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و ئێمه‌و هه‌موو ئینسانێکی
ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز و لایه‌نگری مه‌ده‌نیه‌ت ناره‌حه‌ت و
نارازین. به‌ڵام مێژوو له که‌سانێك نابورێت که هوشیارانه بچنه
پای به‌گریکردن له که‌سانێك که نه‌ك شایسته‌ی ده‌نگی خه‌ڵك نین
به‌ڵکو ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رانی یه‌کێتی وپارتیدا له‌سه‌ر کار‌و
کردوه‌وه دژی ئازادی و دژی خه‌ڵکی ودژی دیموکراتیه‌کانیان
له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه رۆژێك له رۆژان
دادگایی بکرێن. ئێوه له‌وه ناره‌حه‌تن که داوا له که‌سوکاری
کوژراوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌کرێ که ده‌نگ بده‌ن به بکوژی مناڵ و
باوك و براو مێرده‌کانیان. منیش له‌مه ناره‌حه‌تم بۆیه له
بنه‌ره‌ته‌وه پێمان وابوو که ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌کرێ
سیناریۆیه نه‌ك ده‌نگدانی ئازادانه‌ی خه‌ڵك. به‌ڵام ئێوه داواتان
له خه‌ڵك کرد ده‌نگ بده‌ن به به‌شێك له‌و بکوژانه. ئایا
ئه‌وانه‌ی له سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌تاندا وه‌ستاون له که‌سی
یه‌که‌متانه‌وه تا که‌سه سه‌ره‌کی و ده‌سترۆیشتوه‌کانتان، به‌شێك
نین له سه‌کرده‌و فه‌رمانده‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ؟
مه‌خابن به‌و هه‌ڵوێسته نوێیه‌تان خه‌تێکی ره‌شتان به‌سه‌ر ئه‌و
هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ی خۆتاندا هێنا که ساڵی 2000 بۆخۆتانتان
تۆمار کرد. ئێوه ئه‌وکات له‌پاڵ هه‌زاران ئازادیخوازی کوردستان و
ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا له دژی سه‌رکوتی خوێناوی هێزێکی سیاسی
له‌لایه‌ن هێزێکی دڕنده‌ی میلیشیاییه‌وه راوه‌ستان. له‌پاڵ ئاهو
که‌سه‌ری دایك و خوشك و که‌سوکاری ئه‌و 5 ئینسانه ئازایخوازه‌دا
راوه‌ستان که تاوانه‌که‌یان ته‌نها ئه‌ندامبوون بوو له حیزبێکی
سیاسی‌دا که بۆ ئازادی و یه‌کسانی ئینسانه‌کان تێده‌کۆشا و مێژووی
چه‌ندین ساڵی هه‌ڵسوڕانیشی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو که‌سێك سه‌لماندبوو.
ئه‌وکات ئێوه دژی تاوانێك وه‌ستانه‌وه که سه‌رکرده‌ی لیسته‌که‌ی
ئێستاتان راسته‌وخۆ و به فه‌رمانی تاڵه‌بانی به‌وشێوازه
دڕندانه‌یه ئه‌نجامی دا و ته‌رمی کوژراوه‌کانیشیان نه‌دایه‌وه
به ئێمه‌و به که‌سوکاریان. یه‌کێتی ئه‌و تاوانه‌ی بۆ ئه‌وه
ئه‌نجام دا تا خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و خه‌ڵکی نارازی و
ئازادیخواز ته‌مێ بکات و بیانترسێنێ. به‌داخه‌وه ئێوه ئێستا ئیتر
له‌پاڵ ئه‌و ئاسایشانه‌دا خۆتان ده‌بیننه‌وه که ماڵ به‌ماڵ به
شوێن هاورێیانی ئێمه‌دا ده‌گه‌ڕان و له کونجی زیندانه‌کان توندیان
ده‌کردن و به‌شێوه‌ی ئه‌منه‌کانی به‌عسیش ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ
ده‌کردن.
من له‌ناخی دڵه‌وه ئومێدی ئه‌وه‌م ده‌کرد که ئه‌و مێژوه
پڕشانازی به‌رگریتان له ئازادی و ئینسانیه‌ت بپاراستایه. بێگومان
کاتێکیش که نۆره‌ی گۆڕانی راسته‌قینه ده‌هات، واته کاتێك خه‌ڵکی
به‌شخوراو و تینوی ئازادی کۆت و پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییان
تێکده‌شکاند و بنچینه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسانیان
داده‌مه‌زراند ئێوه‌ش شانازی ئه‌وه‌تان پێده‌بڕا که‌له‌به‌ره‌ی
ئه‌واندا سه‌رتان بڵند راگرن! به‌ڵام مه‌خابن ئێوه که‌وتنه داوی
سه‌رابی "گۆڕان"ی چه‌ند سیاسیه‌کی ساخته‌چی و ده‌مامکداری هه‌ڵاتوو
له عه‌داله‌ت که خۆتان دوێنێ به‌دروست له‌دژیان راوه‌ستان!
13/08/2009
|