|
محسن كریم
11 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر جه‌ماوه‌رى كوردستانى عیَراق، له جه‌رگه‌ى
هه‌لومه‌رجیَكى سیاسى جیهانى و ناوچه‌یى هاوشانى دوا
ساته‌كانى كۆتایى هاتنى جه‌نگى سارد و، هاوكاتى شه‌رِى
كه‌نداوى دووه‌م، كه ژانى له‌دایكبوونى سیسته‌مى نوێی
جیهانى و باڵاده‌ستى دنیاى یه‌ك قوتبى بوو به
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، رق و نه‌فره‌تى په‌نگخواردووى
چه‌ند ساڵه‌ى دژ به سته‌م و سه‌ركوت و پاكسازى
نه‌ته‌وه‌یى به‌سه‌ر رژیَمى بۆرژوا-ناسیۆنالیستى به‌عسدا
باراند!
بێ
مافى و سه‌ركوت و زیندانى و سێداره‌و كوشتارى به‌كۆمه‌ڵ و
ئه‌نفال و كیمیابارانكردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كوردستان،
زه‌مینه‌ى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى خرۆشانى جه‌ماوه‌ریى
ئازارى ساڵى 1991 بوو، كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى
ناسیۆنالیستى كورده‌وه ئاسۆى سیاسى پێدراو مۆرى كاریگه‌رى
سیاسى خۆى نا به راپه‌رِینه‌وه!
به‌ڵام
هه‌روه‌كو راپه‌رِین ئاكامى ناره‌زایه‌تى گشتى خه‌ڵك
بوودژى زوڵم و زۆرى وه‌حشیانه‌ی رژێمى سه‌ركوتگه‌رى به‌عس،
به‌هه‌مان شێوه هێزه‌كانى به‌شدار له راپه‌ڕین دا، هێزى
سیاسى جیاواز و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى جۆراوجۆر بوون.
به‌شدارى چالاكانه‌ى ده‌سته‌و گروپه چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كانى كوردستان له راپه‌ڕیندا فاكته‌رێكى گرنگ
بوو بۆ ئه‌وه‌ى راپه‌ڕین شێوازى خه‌باتێكى سیاسى- شارى-
جه‌ماوه‌رى به‌خۆوه بگرێ. به‌پێچه‌وانه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى
حزبه ناسیۆنالیسته‌كانه‌وه و به‌تایبه‌ت
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان ، كه ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌نه
خاوه‌نى ئه‌وه‌ڵ و ئه‌خیرى راپه‌ڕین و نه‌خشى
بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى له‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌دا
بشارنه‌وه، چالاكى ڕۆژه‌كانى پێش له‌راپه‌رین و پێكهێنانى
ده‌سته‌و كۆمیته‌كانى ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن ڕێكخراو‌و گروپه
چه‌پ و كۆمۆنیستیه‌كانى ئه‌و ده‌مه، كه سه‌راسه‌رى
كوردستانى گرتبوه‌وه‌و پڕكردنى ناو ماڵ و دیوارى شاره‌كانى
كوردستان له شیعار‌و به‌یاننامه‌و تراكتى جۆراوجۆر بۆ
هاندانى جه‌ماوه‌ر له دژى رژێم نه‌خشى خۆیگێڕا بۆ
ئاماده‌كردنى زهنیه‌تى جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین كه رژێم
هه‌وڵى ئه‌دا له رێگاى گرتن و زیندانیكردنى هه‌ڵسوڕاوانى
ئه‌و رێكخراوانه‌وه و پڕكردنى زیندانى ئه‌منه‌سوره‌كه‌ى
سلێمانى له‌هه‌ڵسوراوانى كۆمۆنیست و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و
تۆقاندن پێش به ته‌قینه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر
بگرێت، جه‌ماوه‌رێك كه له كه‌میندا بوون بۆ ئه‌وه‌ى
فرسه‌ت له رژێم بهێنن و جه‌واڵى كۆبكه‌نه‌وه!
شێوازى
سیاسى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى هێنانه مه‌یدانى ئیراده‌ى
جه‌ماوه‌ر بوو به‌پێچه‌وانه‌ى ته‌قلیدى "خه‌باتى چه‌كدارى"
ناسیۆنالیزمى كورد كه تێیدا جه‌ماوه‌ر پشتى جه‌بهه‌ى هێزى
رێكخراوه‌یى و چه‌كدارى ئه‌وان بوو، پێشمه‌رگه‌ش
فریادره‌سى خه‌ڵك بوو! به‌م شێوه‌یه راپه‌ڕین هاتنه
مه‌یدانى جه‌ماوه‌ر خۆى بوو بۆ رزگاركردنى خۆى له
ده‌سه‌ڵاتى سه‌ركوتگه‌رو چه‌وسێنه‌رانه‌ى رژێمى كیمیاباران
و ئه‌نفالچى به‌عس و بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكى
ئاسوده‌و ئارام و ئازاد !
بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ، به‌و راده‌یه‌ى كه نه‌خشى هه‌بوو له
راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكدا، نه‌خشیشى هه‌بوو له
دیاریكردنى شێوازى ژیانى سیاسى و به‌ڕیوه‌بردنى كاروبارى
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و گاریگه‌رى دانان له‌سه‌ر رووداوه
سیاسیه‌كانى كوردستانى دواى راپه‌ڕین. شوراكانى كرێكاران و
خه‌ڵكى زه‌حمه‌تكێش كه له زۆربه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كانى
كوردستاندا به خێرایى پێكهاتن و به ده‌یان و سه‌دان
هه‌زار كه‌س له كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشیان پێوه په‌یوه‌ست
بوو، نمونه‌یه‌كى ساده‌ى ده‌سه‌ڵاتداریَتى خه‌ڵك و شێوازى
دیموكراسى راسته‌وخۆ و به‌شداریكردنى جه‌ماوه‌ر بوو له
به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیاندا، كه
له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى و به‌هه‌وڵ و هیمه‌تى
هه‌ڵسوڕاوانى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێكهاتن و، به‌ره‌ى
كوردستانیش وه‌كو ئیئتلافى سیاسى و رێكخراوه‌یى هێزه‌كانى
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى دژایه‌تی كرد‌و كه‌وته پیانگێڕى
بۆ شكست پێدانى و دواتر هه‌وڵى په‌لاماردانى چه‌كدارانه
بۆسه‌رى!
كه‌موكوڕیه‌كى بنه‌ڕه‌تى راپه‌ڕین ئه‌وه‌بوو كه ئاسۆى
سیاسى ناسیۆنالیزمى كورد به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، ته‌نانه‌ت
شوراكان كه ته‌رح وو ئه‌ڵگۆى رێكخراوه‌یى- سیاسى
جه‌ماوه‌ریى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى بوو نه‌یانتوانى
بووسنورێكى ته‌واو له‌گه‌ل سیاسه‌ت و ئاسۆى ناسیونالیستى
بكێشن و وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤێكى كۆمۆنیستى سه‌ربه‌خۆو به
ته‌واوى جیاواز خۆنیشان بده‌ن. بۆیه كاتێك ئاسۆى گرێدراوى
ناسیۆنالیزمى كورد به‌لوله‌ى موشه‌كه‌كانى ئه‌مریكاوه لێڵ
بوو، وه ئه‌مریكا بۆ پێش‌گرتن به ده‌ورى جه‌ماوه‌رو
خه‌ڵكى عێراق و پاراستنى جێگیرى سیاسى له‌عێراقداو پێش‌گرتن
به رادیكاڵبوونه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى كوردستان و نه
گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك، ده‌ستى رژێمى به‌عسى
بۆ سه‌ركوتى خه‌ڵك ئاواڵه‌كرد، كاره‌ساتى ئاواره‌بوونى
ملیۆنى بوو به‌نسیبى خه‌ڵكى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیش
له‌گه‌ل هه‌ڵاتنى هێزه چه‌كداره‌كانى ناسیۆنالیزمى كورد
به‌ره‌و سنوره‌كان كه‌وتنه‌رێ و، ئومێد‌و تواناى
روبه‌روبوونه‌وه‌یان له‌ده‌ست دا. بێجگه له به‌رگریه‌كى
بچووكى شوراكان نه‌بێت له نزیك سلێمانى، ئیتر له ماوه‌ى
چه‌ند سه‌عاتێكدا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه پێش چه‌ند رۆژێك
به‌گژ ئاسماندا ئه‌چوونه‌وه، بوونه بێئیراده‌ترین
بوونه‌وه‌ر كه تواناى نیشاندانى هیچ جۆره به‌رگرىیه‌كیان
نه‌ماو له سه‌ر سنوره‌كان موحتاجى چه‌ند پارچه سه‌مون و
چادرو په‌توى جه‌ندرمه‌ى توركی و پاسدارى ئێرانى و
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بوون تا له سه‌رماو برساندا
نه‌مرن! كه به‌شیَكیشیان بوونه قوربانى رێگاى دوور‌و
سه‌رماى بێ ره‌حمى چیاكان و برسێتى و سوكایه‌تى پاسدارانى
ئیسلام و جه‌ندرمه‌ى شۆڤێنیستى توركى!
شوراكانیش له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوونى خه‌ڵكدا كۆتاییان پێهات و
دواى دامه‌زرانى "ناوچه‌ى ئارام" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو
هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ شاره‌كان ،
ئیتر ره‌سمیه‌ت درا به ئاواره‌یى خه‌ڵك و چاوه‌ڕوان
مانه‌وه‌ى (un)
و رێكخراوه خێرخوازه‌كان بۆ به‌رێچوونى ژیان و، به‌مه‌ش
بێ‌ئومێدى و بێئیراده‌یى له‌ناو خه‌ڵكدا په‌ره‌ى پێدرا و
ئیداره‌ى سیاسى كوردستانیش پاش ده‌وره‌یه‌كى چه‌ند مانگى
له ده‌سه‌ڵاتى دوو لایه‌نه‌ى هێزه‌كانى به‌ره‌ى كوردستانى
و رژێمى به‌عس پێكه‌وه، درایه ده‌ستى حزبه
ناسیۆنالیسته كورده‌كان.
دواى
11 ساڵ له راپه‌ڕین و ئاواره‌بوونى ملیۆنى، دواى 11 ساڵ
ده‌سه‌ڵاتى ئه‌حزابى چه‌كدارى كوردى و له ئاكامى ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌شه‌وه شه‌ڕێكى ناوخۆى 8 ساڵه‌یى و دابه‌شكردنى
شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان بۆ ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حزبه
چه‌كداره‌كان و سه‌رڕاست كردنه‌وه‌ى گروپ و تاقمى
تیرۆریستى ئیسلامى له‌ناو لیتاوى شه‌ڕى ناوخۆ‌و برسێتى
جه‌ماوه‌ردا، و دواى 11 ساڵ له‌ژیانى چاوه‌ڕوانى و
دیارنه‌بوونى ئاینده‌ى سیاسى، دواى 11 ساڵ ژیانى ئۆردوگایى
و برسێتى و هه‌ڵته‌كینى ژیانى ئابوورى و نه‌بوونى یاساى
مه‌ده‌نى و ده‌سه‌لاتى میلیشیا، دواى 11 ساڵ له نه‌بوونى
ده‌وڵه‌ت و له‌نێوچونى بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى،
هه‌مان كیَشه‌ى سیاسى كاتى راپه‌ڕین له جێگاى خۆیدا
ماوه‌ته‌وه! هه‌مان كێشه‌ى زاڵبوونى ئاسۆى سیاسى
ناسیۆنالیزمى كورد به‌سه‌ر راپه‌ڕیندا كه ئاكامه‌كه‌ى
ژیانى 11 ساڵی رابردوو په‌ره‌گرتنى بێده‌ربه‌ستى سیاسى
جه‌ماوه‌رى خه‌ڵك بوو! ئێستاش خۆجیانه‌كردنه‌وه‌ى خه‌ڵك
له ئاسۆى ناسیۆنالیزمى كورد‌و به‌ڕێ نه‌خستنى ڕیزى سیاسى
رێكخراو‌و سه‌ربه‌خۆشیان، درێژه‌كێشانى هه‌مان ژیانى
سه‌رگه‌ردانى ئێستا‌و ئاینده‌یه‌كى لێل و نه‌خوازراویش
ده‌بێ بۆ خه‌ڵك! ئه‌م 11 ساڵه به كرده‌وه نیشانی دا كه
زاڵبوونى ئاسۆى ناسیۆنالیستى به‌سه‌ر ڕاپه‌ریندا چ مانا‌و
ئاكامێكى بوو.
به‌ڵام
ده‌كرێ ئه‌م ژیانه كاره‌ساتبارو پڕ نائومێدى و
ئۆردوگایىیه درێژه‌ى پێ نه‌درێ و ئه‌و ئاینده‌تاڵ و
لێله‌ش به‌نسیبى خه‌ڵكى كوردستان نه‌بێت. ئه‌مه‌ش
به‌وه‌ده‌بێ كه خه‌ڵكى كوردستان سه‌ره‌تا خۆیان له‌ژێر
كاریگه‌رى ئاسۆى سیاسى ناسیۆنالیزمدا ده‌ربكێشن، بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه سیاسى و وه‌دى هاتنى خواست و
ئومێده‌كانیان پشت به‌هێزو ئیراده‌ى سه‌ربه‌خۆو رێكخراو و
یه‌كگرتووى خۆیان ببه‌ستن و بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كوردستان و
پیێكهیَنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و له‌گۆرنانى ئاسه‌وارى
زوڵم و سه‌ركوتى نه‌ته‌وایه‌تى رژیمى به‌عس خه‌ونى هیزه
نه‌ته‌وه‌په‌رسته به‌ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتوه‌كانى بۆرژوازى
عێراقى دژ به خه‌ڵكى كوردستان ، بێنه مه‌یدان. حزبى
كۆمۆنیستى كرێكاریى عێراق درێژه پێده‌رى ته‌قلیدى سیاسى
جه‌ماوه‌رى هه‌مان بزووتنه‌وه‌ى شورایى ئازاره كه بۆ
یه‌كه‌مجار له‌مێژووى سیاسى كوردستانى عێراقدا جه‌ماوه‌رى
كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى راكێشایه ناو چالاكى سیاسى
فراوانه‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى خۆیان و بۆخۆیان،
بۆیه جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌توانن پشتى پێ ببه‌ستن بۆ
كۆتایى هێنان به‌م ژیانه‌ى ئێستا‌و ده‌ست راگه‌یشتن به
ژیانێكى یه‌كسان و ئازاد!
بارودۆخى سیاسى ئێستاى كوردستان به ئه‌ندازه‌ى بارودۆخى
سیاسى كاتى راپه‌ڕین حه‌ساس و چاره‌نوسسازه. ده‌بێ
ئه‌مجاره‌یان جه‌ماوه‌رى كوردستان وو بزووتنه‌وه‌ى
كۆمۆنیستى كرێكارى و چه‌پى كوردستان ده‌رسیان له
تاقیكردنه‌وه‌ى راپه‌ڕینى ئازار‌و كه‌موكوڕییه‌كانى
بزووتنه‌وه‌ى شورایى ئازارى 1991 وه‌رگرتبێ.
تاقیكردنه‌وه‌ى 11 ساڵ له ژیانى سیاسى له ژێر سایه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى ئه‌حزابى ناسیۆنالیستى كوردیدا ده‌بێ
ئه‌وه‌نده‌ى دیكه ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ى خه‌ڵكى
ده‌وڵه‌مه‌ندو قاڵ كردبێت. رێگاى رزگارى خه‌ڵكى كوردستان
ته‌نها رێگاى به‌ڕێخستنى بزووتنه‌وه‌ى سیاسى
سه‌ربه‌خۆیانه جیاواز له‌ئاسۆى سیاسى ناسیۆنالیزمى كورد و
له ده‌ورى ئاسۆى سیاسى كۆمۆنیزمى كرێكارى و حزبى
كۆمۆنیستى كرێكارى، كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵك له ده‌ورى خواستى
جیابوونه‌وه‌ى كوردستان له ئێستادا ئه‌و ئاسۆى رزگارى
یه‌یه!
|