|
محسن كریم
حیزبه ناسیۆنالیسته كوردیه‌كان،
به‌تایبه‌تى ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان و به‌دیاریكراویش
یه‌كیَتى نیشتمانى كوردستان، حه‌زیان له‌وه نیه گوێیان
له‌پرسیارى یه‌كه‌م بیَت و ئه‌گه‌ر بۆشیان بكرێ ئه‌و
پرسیاره و وشه‌ى (شورا)ش له‌بیره‌وه‌رى خه‌ڵكیدا
ده‌سرنه‌وه! به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كێ راپه‌رینى كرد،
هه‌موویان خۆیان به‌نه‌خشه‌داریَژه‌رو جێبه‌جێكه‌ریشى
ده‌زانن، به جۆریَك كه بوار بۆهیچ كه‌سى دیكه
ناهیَلنه‌وه! ئه‌گه‌رچى مه‌سه‌له‌ى راپه‌رین به‌هۆى
ده‌ورى به‌رچاوو قابیلى ئینكار نه‌كردنى جه‌ماوه‌ره‌وه
تیایدا، ناتوانرێ وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كى گشتى ته‌ماشا
نه‌كریَت و ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ش كه پێیان خۆشه
خۆیان به‌ئه‌ندازیارى راپه‌رین دابنیَن، ناتوانن نكولى
له‌مه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ورى هیَزه چه‌په‌كان و
بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ى خه‌ڵكدا حه‌زف
ده‌كه‌ن، تابه‌م شیَوه‌یه ئه‌و دیارده مه‌زنه‌ش په‌رده
پۆش بكه‌ن كه له هه‌ناوى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا هاته
ده‌ره‌وه، كه‌ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌ى شورایى و شوراكانى
كریَكاران و خه‌ڵك بوون.
له ژماره (15) ى هه‌فته‌نامه‌ى
هاولاَتیدا، به‌ریَزان كمال رووف و رامیار محمود، دوو
باسیان له‌سه‌ر ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه، واته راپه‌رین و
شوراكان نووسى. ویستیان ده‌ورى جه‌ماوه‌ر له‌راپه‌ریندا
له‌لایه‌ك و بزووتنه‌وه‌ى شورایى وه‌كو دیارده‌یه‌كى سیاسى
ئه‌و ده‌مه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردستان و نمونه‌یه‌ك له
ئیراده‌نوواندنى جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شدارى كردن له كاروبارى
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیاندا، بخه‌نه روو. له ژماره
(17)ى هاوڵاتیدا جمال عبدالله، نووسه‌ریَكى كوردستانى
نوێ، كه به‌وه ناسراوه نووسه‌ریَكى دژى كۆمۆنیزم و چه‌پ
و به‌رگریكاریَكى سه‌رسه‌خته له كوردایه‌تى و ده‌سه‌ڵاتى
میلیشیایى، وه‌كو به‌جێهیَنانى مه‌ئموریه‌تیَكى دیكه‌ى
له‌دژى كۆمۆنیزمى كریَكارى و بزووتنه‌وه‌ى كریَكارى و
چه‌پى كۆمه‌ڵگاى كوردستان، له‌وه‌ڵامیَكى نووسینه‌كانى
ئه‌واندا، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه شوراكان خه‌ڵك نه‌بوون!
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌یبه‌تى شوراكان(به خه‌یاڵى خۆى)
ووتى شوراكان جه‌ماعه‌تیَكى سه‌ر به مه‌نسورى حیكمه‌ت
بوون.
منیش ئه‌مه‌وێ وه‌كو هه‌ڵسوراویَكى
سیاسى كه له‌نزیكه‌وه له‌ناو ئه‌و رووداوانه‌دا ژیاوم،
سه‌باره‌ت به‌و دوو مه‌سه‌له گرنگه بیر‌و بۆچوونه‌كانى
خۆم به‌كورتى بخه‌مه روو. ئه‌گه‌ر چى كتیَبى
"بزووتنه‌وه‌ى شورایى" به‌ڵگه‌نامه‌ى به‌پیَزى تیَدایه
له‌سه‌ر رووداو‌و دیارده سیاسیه‌كانى ئه‌و رۆژانه‌ى كاتى
راپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنه‌وه‌ى شورایى، وه
هه‌ركه‌سیَك بیه‌وێ له‌سه‌ر میَژووى ئه‌و ده‌ورانه‌ى
كوردستان ته‌سویریَكى واقعى ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌توانێ
بگه‌ریَته‌وه بۆ ئه‌و كتیَبه.
به‌برواى من راپه‌رین له‌بارى
سیاسیه‌وه له‌ژیَر سایه‌ى سیاسه‌ت و ستراتیژى
بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى كوردا بوو، ئه‌وان كاتى
راپه‌رینه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد و ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
هیَرشه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى بۆسه‌ر عیَراق،
له‌چوارچیَوه‌ى سیاسه‌تى ئه‌واندا ئه‌مانیش حه‌ره‌كه‌تیان
كرد. له‌بارى زه‌مینه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاماده‌یى
جه‌ماوه‌ره‌وه، جه‌ماوه‌رى كوردستان له رژیَمى به‌عس داخ
له‌دڵ بوون و له فرسه‌تیَك ده‌گه‌ران تۆڵه‌ى ئه‌و هه‌موو
تاوانه‌ى لىَ بكه‌نه‌وه كه ده‌رحه‌ق به‌وان ئه‌نجامى
دابوو. رژیَمى به‌عس، یه‌كیَكه له‌و رژیَمه
نه‌ته‌وه‌په‌رسته درندانه‌ى دنیا كه گه‌وره‌ترین
كاره‌سات و مه‌ئساتى به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا هیَنابوو.
ده‌یان هه‌زار كه‌سى بێدیفاعى ئه‌نفال كردبوو، وه
كوردستانى عیَراقى كردبووه مه‌یدانى كوشتار‌و سه‌ركوت و
داپلۆسین و كه‌س نه‌بوو له ژیان و ئاینده‌ى خۆى دڵنیا
بیَت. جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌ناو چواردیواری زیندانیَكى
گه‌وره‌دا زیندانى كرابوون، چاویان له‌و رۆژه برِیبوو
كه‌له كابووسى ئه‌م رژیَمه هاره رزگاریان ببێ!
گروپه چه‌په‌كانیش، كه ئه‌وكات
له‌بارى سیاسیه‌وه له حیزبى كۆمۆنیستى ئیرانه‌وه نزیك
بوون، هه‌موو هه‌ڵسوراوه‌كانیان له‌ناو شاره‌كاندا بوون و
پیَشبینى ته‌قینه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رییان ده‌ركرد، بۆ گیَرانى
نه‌خشى خۆیان له‌و حه‌ره‌كه‌ت و هه‌ڵسانه جه‌ماوه‌ریه‌دا
خۆیان ئاماده كرد. به‌شیَوه‌ى گشتى له‌زۆربه‌ى شاره
گه‌وره‌كانى كوردستاندا ئه‌وان له پیَشه‌وه‌ى خه‌ڵك بوون.
ته‌نانه‌ت وه‌كو یاداشتیَكى خۆم، بیرم دیَت كه هیَزه‌كانى
به‌ره‌ى كوردستانى، پیَشنیوه‌رۆى رۆژى 8/3 به‌سوارى چه‌ند
ئیڤایه‌ك گه‌یشتنه گه‌ره‌كى مجید به‌گ له سلیَمانى، كه
ئه‌وساتانه چوارده‌ورى ئه‌منه‌سووره‌كه گیرابوو
وه‌ته‌نهاچه‌ند سه‌عاتیَكى مابوو بگیریَت.
ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵیَم كه راپه‌رین
هه‌ستانى جه‌ماوه‌ر بوو، كه له رووى سیاسىیه‌وه
له‌ژیَر كاریگه‌رى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تىدا بوو،
وه گروپه چه‌په‌كانیش به‌شدارى به‌رچاویان تیَدا كرد.
به‌لام شوراكان كێ و چى بوون؟ ئه‌مه
ئیتر ئه‌و پرسیاره‌یه كه ره‌نگه به‌دڵى ئه‌و دوو
به‌ریَزه نه‌بیَت و جه‌مال عبدالله‌ش ناره‌حه‌ت بكات!
هه‌ڵبه‌ته پیَم باشه ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه له
ژماره (18)ى هه‌فته‌نامه‌ى هاولاَتى دا، یاسین عومه‌ر له
دیفاعیَكیدا له بزووتنه‌وه‌ى شورایى و شوراكان،
وه‌ڵامیَكى گونجاوى جمال عبدالله ده‌داته‌وه و چه‌ند
لایه‌نیَكى نادروستى لیَكدانه‌وه‌كه‌ى كمال رووف و رامیار
محمودیش راست ده‌كاته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ من لیَره‌دا لیَكدانه‌وه‌ى
خۆم له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى شورایى و شوراكانى ئازار
ده‌خه‌مه روو، كه‌ره‌نگه هه‌ندێ لایه‌نى دیكه‌ى ئه‌م
دیارده‌یه روون بكاته‌وه. به‌برواى من شوراكان، وه‌كو
دیارده‌یه‌كى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و نمونه‌یه‌ك له
ئیراده‌كردنى جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شدارى كردن له
به‌ریَوه‌بردنى ده‌سه‌ڵاتدا، رووداویَكى تازه بوو له
میَژووى كوردستاندا. شورا‌و بزووتنه‌وه‌ى شورایى جیاواز
بوو له ستراتیژ‌و به‌رنامه و ته‌رحى سیاسى ناسیۆنالیزمى
كورد. شورا دیارده‌یه‌كى جیاواز بوو له سه‌رجه‌م
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى و هیَزو حیزبه‌كانى. شورا
بزووتنه‌وه‌یه‌كى جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ بوو. شورا ته‌رحى
بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى كوردستان بوو، كه له‌ژیَر
كاریگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى ئیران‌دا، وه‌كو
نمونه‌یه‌كى ریَكخراوه‌یى جه‌ماوه‌رى كریَكارو
زه‌حمه‌تكیَش بۆ ریَكخستنى خه‌باتى رۆژانه‌ى ئه‌وان و
هه‌روه‌ها شیَوازیَكى به‌ریَوه‌بردنى كاروبارى ده‌سه‌ڵات
له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو خه‌ڵك خۆیانه‌وه وه‌رگیرابوو. ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه له‌بارى میَژووییه‌وه ده‌گه‌ریَته‌وه بۆ
نمونه‌ى شوراكانى روسیا له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى
به‌لشه‌فیه‌كانداو نمونه‌ى تازه‌شى، شورا كریَكارى و
خه‌لكیه‌كانى ئیران بوون كه له‌دواى شۆرشى جه‌ماوه‌رى
ئیران و رووخاندنى رژیَمى شا له ساڵى 1979دا‌و به‌ر له
دامه‌زرانى ده‌سه‌ڵاتى ره‌شى جمهورى ئیسلامى، له‌سه‌ر
ده‌ستى بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ و كۆمۆنیستى و كریَكارىدا پیَك
هاتن. حیزبى كۆمۆنیستى ئیَران و خه‌تى كۆمۆنیستى كریَكارى
ناو ئه‌م حیزبه‌و شه‌خسى مه‌نسورى حیكمه‌ت ئه‌م
شیَوازه‌یان له ریَكخراوى جه‌ماوه‌رى وه‌كو مۆدیلى
رادیكاڵ و غه‌یره بیرۆكراتیك، بۆ ریَكخراوكردنى كریَكاران
و جه‌ماوه‌رى زه‌حمه‌تكیَش په‌سه‌ند كرد، چ له مه‌یدانى
خه‌باتى رۆژانه‌ى كریَكاران و چ وه‌كو ئه‌لگۆیه‌ك بۆ
به‌ریَوه‌بردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
له هه‌ناوى راپه‌رینى ئازارى 1991دا،
كه بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ و كۆمۆنیستى ده‌ورى به‌رچاویان
تیَدا گیَرا، فكره‌ى به‌ریوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵك
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌و ریَكخستنى كریَكاران و خه‌ڵكى
زه‌حمه‌تكیَش له ریَكخراوى سه‌ربه‌خۆى خۆیانادا، یه‌كیَك
بوو له‌و مه‌سه‌له هه‌ره گرنگانه‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى
كۆمۆنیستى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به شویَنیه‌وه بوو وه‌ڵامى
پێ بداته‌وه. به‌ره‌ى كوردستانى مۆدیلیَك بوو له شیَوازى
ئیداره و ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوازى كورد، كه سه‌رقاڵى ئه‌وه
بوو چۆن سیسته‌مى ئیداره‌ى به‌عس وه‌كو خۆى و ده‌ست
لىَنه‌دراو بگریَته ده‌ستى خۆى و ئه‌وه‌ى ده‌گۆردرێ
ته‌نها له‌سه‌ره‌وه به‌رپرسانى سیاسى و ئیدارى حكومه‌تى
به‌عس ببن به به‌رپرسانى سه‌ر به‌به‌ره‌ى كوردستانى. له‌و
نیَوه‌شدا ئاماده‌بوون به ته‌نها ته‌زكیه‌یه‌كى حیزبى
ئاوى پاكبوونه‌وه بكه‌ن به‌سه‌ر ده‌ستى زۆر له‌و
تاوانبارانه‌ى كه‌تا ئیَستاش خه‌ڵكى كوردستان باجى
تاوانه‌كانیان ئه‌دات! ئه‌وه‌بوو چه‌ندین موسته‌شارو
ئه‌ندام و به‌رپرسانى سریه‌ى ته‌وارى و پیاوانى ده‌زگا
سیخوریه‌كانى به‌عس، كه ده‌بوایه له‌گه‌ڵ رامالینى
ده‌سه‌ڵاتى به‌عسدا چاوه‌روانى دادگاى جه‌ماوه‌رو
وه‌رگرتنى سزاى تاوانه‌كانیان بكردایه، برانه ناو
ده‌زگاكانى حیزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌وه!
به پیَچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوراوانى
كۆمۆنیستى و ریَكخراوه‌كانیان به‌رنامه‌ى شوراكان و
هه‌نگاوه‌كانى دامه‌زراندنى شوراكانیان خسته روو، وه
ده‌ستیان كرد به‌دامه‌زراندنى شوراكان(بیَگومان هیَزى
سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى و چه‌پى ئه‌وسه‌رده‌مه،
هه‌مان ئه‌و هیَزه بوو كه دواتر حیزبى كۆمۆنیستى
كریَكارى عیَراقیان دروست كرد).
ئه‌وه راستىیه‌ك بوو كه له‌بارى
سیاسىیه‌وه خه‌ڵك له ژیَر كاركردى سیاسى ناسیۆنالیزمدا
بوون و وه‌همیان به ناسیۆنالیزم هه‌بوو، به‌ڵام ئومیَدى
خه‌ڵك به ئاڵوگۆر له ژیان و گوزه‌رانیان و به‌هره‌مه‌ند
بوون له ماف و ئازادى، نه‌مانى سیَبه‌رى ده‌سه‌ڵاتى
بیرۆكراتیزم و ئیستبدادى سیاسى و به‌شدارى كردنى خه‌ڵك له
كاروبارى خۆیان و بریاره‌كانى په‌یوه‌ند به ژیان و
گوزه‌ران و ئاینده‌یانه‌وه، زۆر به‌هیَز بوو. بۆیه هه‌ر
زوو جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ورى شوراكان كۆبوونه‌وه. خه‌ڵك
پێیان وابوو ئه‌و به‌شدارییه‌ى له راپه‌ریندا كردویانه
ده‌بێ ئاكامه‌كه‌ى به‌شدارى و ده‌ورى خۆیان بیَت له
به‌ریوه‌بردنى كاروبارى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى خۆیاندا.
به‌م جۆره شوراكان بوونه یه‌كه‌م دیارده‌ى سیاسى له
میَژووى كوردستانى عیَراقدا كه به شیَوه‌یه‌كى فراوان
جه‌ماوه‌رى راكیَشایه ناو كارى سیاسىیه‌وه. خه‌ڵكیش
هه‌ستیان به‌وه كرد كه خه‌ریكن بۆ یه‌كه‌م جار بریار
له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ریَوه‌بردنى ژیان و گوزه‌ران و
ئاینده‌ى خۆیان ده‌ده‌ن و به‌شدارى له به‌ریَوه‌بردنى
كاروبارى خۆیاندا ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده به‌هۆى فراوانبوونى
بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى شوراكانه‌وه، به شیَكى ئه‌ندام و
لایه‌نگرانى چه‌ند حیزبیَكى ناو به‌ره‌ى كوردستانى هاتنه
ناوشوراكانه‌وه، به‌ڵام له‌رووى سیاسىیه‌وه، به‌ره‌ى
كوردستانى وحیزبه‌كانى له‌به‌ره‌یه‌كدا بوون و شوراكان و
خه‌ڵكى كریَكارو زه‌حمه‌تكیَشیش له‌به‌ره‌یه‌كى دیكه‌دا
بوون. به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌یزانى كه شوراكان به‌ره‌و
ئه‌وه ده‌چن به‌رِه له ژیَر پێی ده‌ربهیَنێ و جیَگایه‌ك
بۆ ئه‌وان وه‌كو ده‌سه‌ڵاتیَكى سه‌رووخه‌ڵكى
نه‌هیَلیَته‌وه، ئیتر كه‌وتنه دژایه‌تى كردنى،
به‌تایبه‌تى یه‌كیَتـى نیشتمانى كه خه‌ته‌رى ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌ى باشتر د‌رك ده‌كرد. بۆیه یه‌كه‌م
بانگه‌وازى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى شوراكان و دژایه‌تى
راسته‌وخۆو ئاشكراى ناسیۆنالیزمى كورد له‌گه‌ڵ شورا‌و
ده‌سه‌ڵاتداریَـى خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌ستى
پیَكرد. دروست ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سیاسى
نیوان چه‌پى كۆمه‌ڵگاو راست؛ واته بزووتنه‌وه‌ى
كوردایه‌تى، یه‌كه‌م كیَشمه‌كیَشى ئاشكراى فراوانى سیاسى
چینه‌كان بوو له كوردستانى عیَراقدا.
هیَرشى سه‌ربازى رژیَمى به‌عس بۆ سه‌ر
كوردستان تاى ته‌رازووه‌كه‌ى به‌زه‌ره‌رى بزووتنه‌وه‌ى
شورایى گۆرى. له بارودۆخى ئاواره‌بوونى ملیۆنى خه‌ڵكى
كوردستاندا، هه‌رجۆره ئومیَدو متمانه‌یه‌ك به ئیراده‌ى
خۆ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ره‌ودواوه گه‌رایه‌وه.
شوراكانیش، وه‌كو دیارده‌یه‌كى ئیراده‌نوواندنى جه‌ماوه‌ر
پاشه‌كشه‌ى كرد. پاشه‌كشه‌ى شوراكانیش له‌ده‌ستدانى
ده‌ستكه‌وتیَك بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه بۆ یه‌كه‌م
جار له میَژووى خۆیدا به‌ده‌ستى هیَنابوو! ئه‌گه‌ر ئه‌مه
میَژووى راسته‌قینه‌ى شوراكان و هه‌ڵویَستى دوژمنكارانه‌ى
حیزبه تازه‌كه‌ى جمال عبدالله بێت له شوراكان، بێگومان
ده‌بێ هه‌ر به‌و جۆره قسه بكات. |