![]() |
| تۆبه‌کارێك له ستایشی سه‌رکرده‌یه‌کی یاخیدا! |
||
لێکترازانه نوێیه‌کانی نێوبنه‌ماڵه‌ی بۆرژوا ناسیۆنالیستی کورد، کۆمپانیای ووشه‌و لیستی"گۆڕان"ی خوڵقاند. کۆمپانیای ووشه‌و لیسته‌که‌ی که خۆیان وه‌کو فریشته‌ی رزگاریبه‌خشی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕانه‌ی یه‌کێتی و پارتی نیشان ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌وره ببینن که هه‌میشه باڵی ره‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵات له نێوخۆی بۆرژوازیدا گێڕاویه‌تی. له ده‌ورانی ئه‌زمه‌دا هێزو بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی بۆرژوازی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاو کۆنترۆلکردنی خه‌ڵك وپاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه ده‌که‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌کتری. بانگه‌شه‌ی هه‌مووشیان ئه‌وه‌یه که گوایه ده‌یانه‌وێ ووڵات بکه‌ن به به‌هه‌شت وهه‌ژاری وبرسێتی نه‌هێڵین و ئازادی وئارامی باڵ به‌سه‌ر ووڵاتدا بکێشێ!به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌ی میژوو هه‌میشه ریاکاری و پووچه‌ڵی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بۆرژوازی و بزوتنه‌وه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی ده‌رباره‌ی چاکسازی له ژیان‌و گوزه‌ران و به‌رینکردنه‌وه‌ی ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی نیشان داوه. کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشیش- له‌و ووڵاتانه‌ی که چه‌ندیدن ده‌یه‌یه سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردن تێیدا به‌ڕێوه ده‌چێت- ئه‌وه‌بووه که سه‌ره‌نجام پاش چه‌ندین ده‌وره تاقیکردنه‌وه‌ی درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌کانی بزوتنه‌وه و حیزبه کۆن و تازه‌کانی بۆرژوازی به‌شداری له‌و سیناریۆیانه‌دا نه‌که‌ن. مه‌سه‌له‌ی به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کێکه له کێشه سیاسیه‌کانی بۆرژوازی نه‌ك له‌ووڵاتانی "تازه دیموکراتی" بۆرژوازیدا، به‌ڵکو له لانکه‌ی بۆرژوازی په‌رله‌مانی و بۆرژوا لیبراڵدا. ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستاندا رووده‌دات هه‌مان ئه‌و سیناریۆ ده‌یانجار تاقیکراوه‌یه له‌سه‌راسه‌ری دنیادا. گروپی نه‌وشیروان مسته‌فاو لیستی"گۆڕان" خه‌ریکن هه‌مان گاڵته‌جاری کۆن و بێزراوی بۆرژوازی دووباره به نرخی تازه به خه‌ڵکی کوردستان ده‌فرۆشنه‌وه! به‌جیاوازیه‌کی بنه‌ره‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌کانی ووڵاتانی په‌رله‌مانی رۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ووڵاتانی تازه"دیموکرات"ی رۆژهه‌ڵاتی! له‌و ووڵاتانه‌دا میکانیزمه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دیاریکراوه. یان له‌رێگای کۆدیتای سه‌ربازی یان له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت. له کوردستان که هێشتا ده‌وڵه‌ت نیه‌و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکدا زاڵه، میکانیزمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه له‌رێگای کۆدێتای سه‌ربازیه‌وه به‌ئاکام ده‌گات ونه له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه. ژماره‌ی چه‌کدارو چه‌ك و پاره له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و بگره ئۆپۆزیسیۆنیشدا یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه. له هه‌لومه‌رجێکی وادا هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت ئه‌و مانا کاڵ‌و کرچه ته‌قلیدیه بۆرژوازیه‌ی خۆشی له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌گه‌ر له ووڵاتانی په‌رله‌مانیدا هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی گۆڕان به قازانجی خه‌ڵك، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشه‌وه وه‌کو درۆی ده‌ورانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سیاسیه‌کانی بۆرژوازی لێك بدرێته‌وه، ئه‌وا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی کوردستاندا هه‌رکه‌سێك باسی گۆڕان به قازانجی خه‌ڵك له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بکات، نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێکی درۆزنه که شایسته‌ی هیچ جۆره پشتیوانیه‌کی سیاسی نیه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و تینووی گۆران له هه‌لومه‌رجی ژیان و گوزه‌رانه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ خه‌ڵك وه‌کو سیاسیه‌کی هه‌لپه‌رست که ده‌یه‌وێ ناره‌زایه‌تی ئه‌وان له ناعه‌داله‌تی و بێمافیان به‌قازانجی سیاسی خۆی چه‌واشه بکات ته‌ماشای بکه‌ن و هه‌مان هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان لێوه‌رگرن که له هێز و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌یانه. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خۆیان به هه‌ڵسوڕاوی سیاسی یان به تێکۆشه‌ری رێگای باشبوونی ژیانی خه‌ڵک ده‌زانن و که‌چی شوێن ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی نه‌وشیروان و لیستی"گۆڕان" که‌وتون، بێجگه له‌وه‌ی که وه‌کو هه‌ر که‌سێكی ئاسایی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌و پڕوپاگه‌نده ریاکارانه‌ی ئه‌م باڵه‌ی بۆرژوازی چه‌واشه‌کراو و هه‌ڵخڵه‌تێنراون، به‌ڵام له‌و خه‌ڵکه ئاساییه چه‌واشه‌کراوه زیاترشایسته‌ی به‌زه‌یین! بڕیاربوو ئه‌مانه که‌سانی هوشیاربن که له کایه‌و گه‌مه سیاسیه پڕ له‌درۆو چه‌واشه‌کاریه‌کانی باڵه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی بۆرژوازی تێ بگه‌ن، خه‌ڵکی هوشیاربکه‌نه‌وه که نه‌که‌ونه داوی پڕوپاگه‌نده‌ی رۆژه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هێزو باڵه جۆراوجۆره‌کانی بۆرژوازی کورده‌وه، نه‌ك وه‌کو ره‌شه له‌شکر شوێن باهۆزی پڕوپاگه‌نده‌و درۆ‌و ریاکاری"گۆڕان"ی نه‌وشیروان بکه‌ون! به‌ڵام له‌وه قه‌باحه‌تتر ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ له ناو بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و وکۆمۆنیستیدا بوون و ئێستا تف له رابردوی خۆیان ده‌که‌ن، له سه‌رابی لیسته‌که‌ی نه‌وشیرواندا هاتنه‌دی ئاواته‌کانی کرێکاروزه‌حمه‌تکێشی کوردستان ده‌بیننه‌وه. سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌ره‌جه‌یه‌کی دژی کرێکار‌و دژی کۆمۆنیستی ناسیۆنالیستی کوردی یاخی و هه‌ڵگه‌ڕاوه له حیزبه‌که‌ی خۆی به رابه‌ری موعته‌به‌ری خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان داده‌نێن. له مه‌دح و سه‌نای که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو نه‌وشیرواندا که مێژویی سیاسی و حیزبیی دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بووه و ده‌ستی به خوێنی کۆمۆنیسته‌کان و هاورێیانی ئه‌و سووره، سوکایه‌تی به‌و که‌سانه و به‌و هێزو لایه‌نانه ده‌که‌ن که بڕیاریان داوه خه‌ڵك له درۆ‌و چه‌واشه‌کاریه‌کانی باڵه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هوشیار بکه‌نه‌وه، ئه‌م که‌سانه ته‌نها شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که وه‌کو تۆبه‌کارێکی قین له‌دڵ ته‌ماشا بکرێن که بۆ داپۆشینی دۆڕانی سیاسی خۆیان، ناچارن نه‌فره‌ت له رابردووی خۆیان بکه‌ن و رق و بوغزیش ئاراسته‌ی هاوه‌ڵه‌کانی دوێنێیان بکه‌ن! له‌مانه‌ش هه‌مووی بۆگه‌نترو قێزه‌ونتر مامه‌ڵه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی نه‌وشیروان مسته‌فاو کۆمپانیا و لیسته‌که‌یه‌تی که په‌شیمان نامه‌و بوغز له‌دڵی دژی کۆمۆنیستیی تۆبه‌کارێك به شانازیه‌وه له‌سه‌ر روپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا بڵاوده‌کاته‌وه! نه‌وشیروان مسته‌فا که بانگه‌شه‌ی"گۆڕان" ده‌کات له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتیدا، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکی کوردستاندا وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی توندڕه‌وی ناسیۆنالیست ناوی ده‌رکردوه، بۆ سپیکردنه‌وه‌ی روخساری نه‌خوازراوی خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی په‌نا بۆ هه‌ر ده‌نگێکی نوساو و نه‌شاز ده‌بات که شایه‌تی درۆیان بۆ ده‌دات و پاکانه‌ی تاوانه‌کانی بۆ ده‌کات! ئه‌م په‌له‌قاژه‌یه‌ی نه‌وشیروان و گروپه‌که‌ی به‌و وه‌قاحه‌ته‌ی گه‌یاندوون که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر رووداوی کوشتنی(5) ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا له ته‌مووزی 2000دا که‌به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی نه‌وشیروان ئه‌نجامدرا، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌و په‌ڵه ره‌شه له‌سه‌ر مێژووی سیاسی خۆیدا بسڕێته‌وه، که‌چی ده‌زگای راگه‌یاندنه‌که‌ی (کینه‌و تۆبه نامه)ی کۆنه‌ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا بڵاو ده‌کاته‌وه. به‌مه‌ش جارێکی دیکه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌لماندیه‌وه که ئه‌گه‌ر که‌سێك به په‌یامی "گۆڕان"ه‌که‌ی هه‌ڵخڵه‌تاوه ده‌بێ فکرێك له ده‌نگه‌که‌ی خۆی و ئیعتباری شه‌خسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکاته‌وه‌و ده‌نا سبه‌ینێ کاڵه‌ك به‌ئه‌ژنۆ ده‌شکێنێ! 13-06-2009 |
||