|
موزه‌فه‌ر عه‌بدولاَ
mozafaras@yahoo
به كۆتایی هاتنی
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و
ڕاگه‌یاندنی ئاكامه‌كانی، كه پێشوه‌خت دیار بوو بۆ چاودێران،
كۆمه‌ڵێ گیروگرفتی نوێ سه‌ریهه‌ڵداو كێشه‌و گرفته كۆنانه‌كانیش
ده‌مه‌زه‌رد كرانه‌وه له نێوان باڵه جیاجیاكانی بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی.ئه‌م كێشه‌وگرفتانه بونه مانشێتی یه‌كه‌می سه‌ر
لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كان و تایتڵی گرینكی هه‌واڵه‌كان له زۆربه‌ی
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
بۆ نمونه له‌و
گرفتانه : دوا كه‌وتنی پێك هێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م صالح
كه به ده‌ردی حكومه‌ته‌كه‌ی سعد ئه‌لحه‌ریری لوبنانی چوه.یاخود
جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك جێگیری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق .یان
ده‌نگۆی به دادگایی گه‌یاندنی چه‌ندین به‌رپرسی پله یه‌كه‌م و
دووه‌می ده‌سه‌لاَت له‌وانه :عومه‌ر فه‌تاح ،و دانای ئه‌حمه‌د
مه‌جیدی پارێزگاری سلێمانی ،و هه‌وڵی به دادگایی گه‌یاندنی خالیدی
خوله سوری شۆڕه‌سوار و یه‌كێك له تفه‌نگچی یه‌كانی لیستی گۆڕان
،و تێقوچانی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ،و ڕاپێچكردنی قائیمقامی
چه‌مچه‌ماڵ بۆ به‌رده‌م دادگا.وه تا ده‌گاته فه‌زیحه‌ته‌كه‌ی
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتی یه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم
به دزینی چه‌ندین پشك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی (دی ئین ئۆ)ی
نه‌رویج كه پێده‌چێت به‌شێكی زۆر له گه‌وره به‌رپرسانی
ده‌سه‌لاَتی له پشته‌وه بێت. وه هه‌تا ده‌گاته لێكترازانی
لیستی هه‌ڵتورشاوی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی، به‌وه‌ی به‌شه به‌ناو
عه‌لمانی یه‌كانیان ده‌یاونێت بچنه ناو كابینه‌ی حكومه‌ته‌وه‌و
ئیسلامی یه‌كانیش ببنه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی حكومه‌ت و بچنه
سه‌نگه‌ری گرده‌كه‌وه.
بێگومان زۆرێك له‌م
گرفت و كێشانه كه له ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردوی ئه‌م ده‌سه‌لاَته
گه‌نده‌ڵه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و جار جار به‌یان و ڕاگه‌یاندراویان
له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم یاخود حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان و
سه‌رۆكی حزب و به‌رپرسانه‌وه بۆ دراوه‌و وه‌عده‌و به‌ڵێن و
بڕیاریانداوه كه كۆتایی به‌م گرفتانه بێنن و چاره‌سه‌ریان
بكه‌ن. به‌لاَم خۆ ئه‌گه‌ر گرفتێكیشیان چاره‌سه‌ر كردبێت ئه‌وا
ده‌یانی تر سه‌ری هه‌ڵداوه.
هه‌ڵبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌م گرفته نوێ یانه‌و ده‌مه‌زه‌رد كردنه‌وه‌ی كۆنه‌كانیش ئاكامی
هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێ و كێشه‌و ململانێ
نوێیانه‌ی نێوان باڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی قومی و ئیسلامی یه‌كانی
كوردستانه.
جا ئه‌گه‌ر هه‌ر
چاودێرێكی سیاسی واقعی و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی
كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانو لاوان‌و قوتابیان‌و و ژنان‌و توێژه
سته‌میده‌كانی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌م كێشه‌و گرفتانه بڕوانێت و
سه‌رنجی وردی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ده‌سه‌لاَته بدات هه‌ر ده‌گات به‌و
ئاكامه‌ی كه ئه‌م هه‌موو كێشه‌و گرفتانه كه به‌ر بینی به‌م
ده‌سه‌لاَته گرتووه ئه‌وه نی یه كه وه‌ك سه‌رانی ده‌سه‌لاَتی
پارتی و یه‌كێتی ده‌ڵێن به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ هه‌یه‌و بزوتنه‌وه و
حزب و حكومه‌ته‌كه‌یان بێ به‌ری ده‌كه‌ن له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵكاری
و گرفتانه. ته‌نانه‌ت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رانی لیستی گۆڕانیش
،هه‌روه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گرده‌كه، ده‌ڵێت
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی فه‌ردی نی یه و به‌ڵكو سیسته‌ماتیكه.
به‌ڵكو له‌وه‌ش واوه‌تره ئه‌م دیارده سیستماتیكه‌ی گه‌نده‌ڵی یه
ئاكامی گه‌نده‌ڵی بزوتنه‌وه قومی یه و دینی یه‌كانیانه. سه‌رانی
پارتی و یه‌كێتی كه خاوه‌نی ده‌سه‌لاَتن ئه‌یانه‌وێت وا نیشان
بده‌ن كه دیارده‌كه فه‌ردی یه‌و ئه‌گه‌ر فلاَن به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ
بدرێت به دادگا‌و لا ببرێت ئه‌وه دیارده‌كه كۆتایی دێت.یاخود
سه‌رانی لیستی گۆڕان له نه‌وشیروانه‌وه تا ده‌گاته ڕۆشنبیره
عه‌لمانی و لیبرالی و ورده چه‌په‌كانی په‌راوێزیشیان،وه تا
ده‌گاته لیستی چوارحزبه‌كه، كه تا دوێنێ به‌شداری ده‌سه‌لاَت
بوون ،ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن كه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی سیستماتیكه و
هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها ده‌گێڕنه‌وه بۆ خودی یه‌كێتی پارتی و به‌س .
بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رن بۆ ڕیشه‌ی بزوتنه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر
بنه‌مای پاراستنی موڵكداری تایبه‌تی وه‌ستاوه .به‌مه‌ش
ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌و دوو حزبه
ئه‌وان له ده‌سه‌لاَتدار بن ئه‌وه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كۆتایی دێت
.وه لانی كه‌م كوردستان ده‌كه‌ن به سوید و وولاَتانی تری
ئه‌سكه‌نده‌نافی.
به‌لاَم هه‌روه‌ك
ووتمان به پێچه‌وانه‌وه هۆكاری ڕیشه‌یی ئه‌م دیاره سیستماتیكه
له‌وه‌دایه كه ئه‌م ده‌سه‌لاَت و ئیداره سیاسی یه به تایبه‌تی
به‌رهه‌می بزوتنه‌وه‌یه‌كی قومی گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نه‌و ده‌مێكه
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كۆتایی به به‌هاری ته‌مه‌نیان هاتووه‌و تازه
به تازه‌ش له هیچ شوێنێكی ئه‌م جهانه ئه‌گه‌ر به ده‌سه‌لاَت
بگه‌ن ناتوانن وا نه‌بن. سه‌رنج دان له ده‌سه‌لاَتی فه‌له‌ستین و
لوبنان و ئه‌فغانستان و خودی حكومه‌تی عیراق و تا ده‌گاته ئیست
تیمور و ته‌نانه‌ت ولاَته‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌لاَت و زۆرێك له
ده‌سه‌لاَتداره نوێ یه‌كانی كۆماره‌كانی دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت و
ته‌نانه‌ت خودی حكومه‌تی چه‌ند ده‌ورانی روسیا. ئه‌مانه كه
هه‌موویان له‌م دوو ده‌یه‌یه هاتنه سه‌ركار گه‌نده‌ڵی تا مۆخیان
ڕۆچۆته خوارێ. ئه‌مانه ئیتر ناتوان ده‌سه‌لاَت و ئیداره‌یه‌كی
مۆدیرن بنیاد بنێن وه‌ك له هه‌ندێك وولاَتادایه.
بێگومان له مۆدێرنترین
و نه‌زیهترین حكومه‌تی دونیا مادام پارێزه‌ری موڵكداری تایبه‌ته
گه‌نده‌ڵی هه‌یه .هه‌ر خودی فه‌زیحه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ
كۆمپانیای نه‌وتی یه نه‌رویجی یه‌كه به‌سه بۆ سه‌لماندنی
ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیسته‌مێك مابێت
ئه‌وه گه‌نده‌ڵیش هه‌ر ده‌بێت.به‌لاَم بێگۆمانه جیاوازی زۆر
هه‌یه له نێوان گه‌نده‌ڵی له سایه‌ی ده‌سه‌لاَتی حزبه‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی تا حكومه‌تی نه‌رویجی یان هه‌ر وولاَتێكی
تری ئه‌وروپای رۆژئاوا كه لانی كه‌می لێپرسینه‌وه هه‌بێت.
گرفته‌كه‌ی كوردستان
له‌ودایه كه ئه‌م دیارده‌یه به‌رله‌وه‌ی له خواره‌وه
سه‌رهه‌ڵبدات له لوتكه‌ی ده‌سه‌لاَتی یه‌كێتی و پارتی یه‌وه
سه‌ری هه‌ڵداوه. له تاڵه‌بانی و بارزانی و ده‌ستو پێوه‌نده دورو
نزیكه‌كانیاوه سه‌ری هه‌ڵداوه تا ده‌گاته به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌و نه‌خۆشخانه‌و داموده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و
قه‌زایی و هه‌موو ده‌مارو جومگه‌یه‌كی ئه‌م ده‌سه‌لاَت و
ئیداره‌یه‌ی گرته‌وه.
جا تا كاتێكیش
گه‌نده‌ڵی ئاوا وه‌ك سه‌ره‌تان به هه‌موو ئۆرگانێكی ئه‌م
جه‌سته‌یه‌دا ڕۆچوبێته خواره‌وه ئه‌وه هه‌رگیز به لادانی
داناكان و عومه‌ره‌كان و ئاشتی یه‌كان و به دادگایی گه‌یاندنیان
ودانانی كه‌سانی ئه‌وپه‌ڕی نه‌زیهتر كۆتایی پێ نایه‌ت.به‌ڵكو تاكه
ڕێگای كۆتایی پێهێنانی ئه‌م دیارده‌یه ڕاسته‌خۆ به‌نده به
وه‌لانانو كۆتایی پێهینانی ده‌سه‌لاَتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌و
حزبه‌كانی یه‌وه. ئه‌ویش له ڕێگای ڕێكخستنی سیاسی و
كۆمه‌لاَیه‌تی ملیۆنی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش،له ژنان و
پیاوانی ئازادیخواز و یه‌كسانی خوازان‌و هه‌روه‌ها لاوان و قوتابیان
و..هتد وه بنیادنانی ده‌سه‌لاَتداره‌تی راسته‌وخۆی خه‌ڵك . هاوكات
كۆتایی هێنان به هه‌لومه‌رجێكی سیاسی كه ئه‌وه نزیك به دوو
ده‌یه‌یه باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه‌و بوونێتی به
ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
كۆتایی سێپته‌مبری 2009 |