|
موزه‌فه‌ر عه‌بدولاَ
mozafar_as@yahoo.co
پانۆرامای كۆنگره‌كه:
بڕیاره له 12-18 ئه‌م مانگه له‌ژێر
چاودێری ڕاسته‌وخۆی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له شاری كۆپنهاگنی
پایته‌ختی دانمارك ،پانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی به‌رگرتن به گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو
به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی به به‌شداری نوێنه‌رانی نزیك به 190
وولاَتو 15000 كه‌س له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و ه‌زیران و نوێنه‌ران و
زانایانی كه‌ش وهه‌واناسی و جیۆلۆجی و ته‌نانه‌ت ئابوریزان و ڕۆژنامه‌نوس و چاو‌دێر
و كه‌سایه‌تی جۆراو جۆر ساز بدرێت.ئه‌مه وێرای به‌شداری نزیك به 50000 كه‌س له
خۆپیشانده‌ران له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆنگره كه بریتین له خه‌ڵكی سیاسی چه‌پ و
ژینگه‌پارێز و چالاكوانی مه‌یدانی مافی مرۆڤ و پارێزه‌رانی گیانله‌به‌ران
و...هتد.هه‌ڵبه‌ت خۆپیشانده‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رچی زیاتر فشار بخه‌نه سه‌ر
سه‌رۆك وسه‌رانی وولاَتانی جهان و به‌شداربوانی كۆنگره بۆ هه‌رچی زیاتر گه‌یشتن
به بڕیاری چاره‌نوسساز بۆ پێش‌گرتن به گۆڕانی كه‌شو هه‌واو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رمای گۆی زه‌وی، كه ئه‌مڕۆ بۆته مه‌ترسی یه‌كی گه‌وره بۆ بون و ژیانی
مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كه ده‌كرێت ناوی بنرێت به قه‌یران هه‌روه‌ك زۆرێك
له ده‌زگاكای ڕاگه‌یاندنی جهانی له‌سه‌ر زاری زاناكان بلاَوی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌و
خۆپیشاندانه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كۆپنهاگن له زۆر وولاَتی تر كۆنفرانس و
خۆپیشاندانی تری لابه‌لا له وولاَتانی جهان ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ركه‌وتنی
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه، هه‌ر له ئه‌مریكای باكور و باشوره‌وه تا ده‌گاته
ئه‌وروپاو ئوسترالیا، هه‌مووی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به بڕیاری جدی سه‌باره‌ت به‌م
گرفت و قه‌یرانه.
به پێی ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌كانی ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن ئه‌مڕۆ له كۆپنهاگن تێكهه‌ڵچون له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ڕووی
داوه‌و سه‌دان كه‌س ده‌ستگیرو زیندانی كراون و ئازار دراون.وه پۆلیسی دانمارك به
هاوكاری به‌رپرسانی تری ولاَتان ڕێگه‌یان له خۆپیشانداران گرتوه تا له وولاَتانی
تره‌وه خه‌ڵكی نارازی نه‌یه‌ن بۆ به‌شداری كردن له‌م خۆپیشاندانه‌ی كۆپنهاگن.
شایانی ئاماژه پێكردنه كه له یه‌كه‌م
ڕۆژی دانیشتنی كۆنگره‌وه بڕیارنامه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌و كۆمه‌ڵیك بڕیاریان داوه و
زۆرێك له نوێنه‌رانی وولاَتان په‌سه‌ندیان كرده‌وه‌و ماوه‌ته‌وه سه‌رۆكی
وولاَته‌كان كه ڕه‌نگه زۆربه‌ریان له ڕۆژه‌كانی كۆتایی كۆنگره به‌شداری
بكه‌ن.هه‌ر وه‌ك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاندووه هه‌وڵ ده‌دات له كۆتایی
دا به‌شداری بكات.دیاره ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی جدی نه‌گرتنێتی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م
گرفته.به‌لاَم هه‌ر له ئێستاوه ئه‌مریكا وه‌ك پیشه‌ی هه‌موجاره‌ی ئه‌م
بڕیارنامه‌یه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه كه‌متره له چاوه‌ڕوانی
یه‌كانی ئه‌وان به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر كه‌م ده‌ست پێشكه‌ری یه‌كانی چین و
وولاَتانی تازه پێگه‌یشتو.له كاتیكدا ئه‌مریكا و چین به یه‌كه‌مین ولاَت
داده‌نرێن له پیش كردنی ژینگه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به هۆی له
راده‌به‌ده‌ری به‌كارهینانی ئه‌و مادانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی گازی دووه‌م
ئۆكسیدی كاربون .
ئه‌م قه‌یرانه چی یه‌و ڕیشه‌كه‌ی له كۆی
دایه؟؟
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له یه‌ك دوو
سه‌ده‌ی ڕابردووه به واقعی ڕووبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێ گیروگرفت بۆته‌وه كه ده‌توانین
پێیان بڵێین قه‌یران .له‌وانه قه‌یرانی ئابوری و سیاسی جۆراو جۆر كه بونه‌ته هۆی
ڕودانی ده‌یان جه‌نگی ناوخۆیی و دوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جهانی له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا.كه ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆی كاره‌ساتی مه‌رگباری كوشتن و له‌برسا مردن و
په‌نابه‌ربون و كۆچی زۆره‌ملێ و ئاواره‌یی ملیۆنی و هه‌ژاره‌یی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر تا
ده‌گاته ده‌یان نه‌خۆشی كه زۆریان به پێی بڕیار و بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تان و
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كان به په‌تا تاریف كراوه. له‌وانه نه‌خۆشی ئایدزو
ئه‌نفلۆنزای باڵنده تا ئه‌نفلۆنزای به‌راز كه ئه‌مرۆ هه‌ر وا له
په‌ره‌سه‌ندایه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ر هه‌وڵێك به‌ری پێنه‌گیراوه.
هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌م
قه‌یرانانه په‌یوه‌سته به باری ئابوری و سیاسی یه‌وه هه‌م سیسته‌می سیاسی
ده‌وڵه‌ته‌كانو هه‌م خه‌ڵكی زیاتر ده‌ركی پی ده‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌ری و مه‌ترسی
یه‌كانی زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت.بۆ نمونه خودی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی كه له
ساڵی پاره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و قوڵ بۆته‌وه‌و بۆته هۆی ئیفلاس كردنی سه‌دان بانك
و دامه‌زراوه‌ی ئابوری گه‌وره له ئاستی جهان زیاتر خه‌ڵكی جهان دركی پێ
كردووه.وه هاوكات هۆكار و ڕیشه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه بۆ چاودێران و خه‌ڵكی
ڕۆشنتره‌و ڕۆژانه خه‌ڵك له‌گه‌ڵی ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كات. چونكه قه‌یرانی
ئابوری ده‌بێته هۆی نزمبونه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵكی و بێكاری و هه‌ژاری و بێ
خانه‌و لانه‌یی زیاتر ته‌نانه‌ت هه‌لگیرسانی جه‌نگی ناوخۆیی و جهانی.
به‌لاَم به پێچه‌وانه، ئه‌م قه‌یرانه‌ی
ئه‌مڕۆ كه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی بۆ ساز دراوه خه‌ڵكی به گشتی كه‌متر دركی پێ
ده‌كه‌ن و له مه‌ترسی یه‌كانی بێ‌ئاگان.له كاتێكدا به بڕوای زانایانی ئه‌م
مه‌یدانه و ته‌نانه‌ت زانایانی ئابوریش له‌وانه مایكل مۆر كه یه‌كیكه له
پسپۆره‌كانی میژووی كه‌ش و هه‌وا له زانكۆی بنسلفانیای ئه‌مریكی ده‌لیت( هاورایی و
هاوده‌نگی ته‌واو هه‌یه له نیوان زاناكانی ئه‌م مه‌یدانه كه گۆرانی كه‌ش و
هه‌واو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی هیچ گۆمانیكی تیادا نی یه‌و وه
ئه‌وانه‌ش كه بروایان به‌م گۆرانه نی یه ئه‌وه پیشتیان به هیچ به‌لگه‌یه‌كی
زانستی نه‌به‌ستووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌ویت چه‌له‌خانیه‌ك بقولقینن تا
هه‌موو ئه‌و هه‌ول و كۆنگرانه بی ئاكام بیت كه بۆ به‌رگرتن به گۆرانه ده‌دریت.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م گۆرانانه‌وه زاناكان
ده‌لین ئه‌گه‌ر كاریك نه‌كریت بۆ به‌ر گرتن به به‌رزبونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رمی یه
ئه‌وه تا سالی 2100 4-6 پله‌ی تر به‌رز ده‌بیته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی
كاره‌ساتیكی گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و گۆی زه‌وی، چونكه ئیتر قسه له‌سه‌ر
نابود بونی ژیانی مرۆڤایه‌تی و سه‌رجه‌م بونه‌وه‌ره له‌سه‌ر زه‌وی.
بۆیه پێویسته ئه‌م قه‌یرانه‌ش هه‌روه‌ك
قه‌یرانی ئابوری زۆر به جدی له لایه‌ن ڕابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه
ئازادیخوازی و یه‌كسانخوازی و چه‌پ و كۆمۆنیستی حزب و ریكخراوه‌كانی یه‌وه
وه‌ربگرێت. وه پێویسته له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی یه‌وه بین و بۆ
رای گشتی جهانی رۆشن بكه‌ینه‌وه كه ڕیشه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ش هه‌روه‌ك قه‌یرانی
ئابوری سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌ردای یه .
هه‌ر لیرَه‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه
چ ڕێكسختنی ئه‌م كۆنگرانه‌و چ مه‌ترسی ئه‌و دیاره‌ده‌و قه‌یرانه له‌سه‌ر
مرۆڤایه‌تی به‌ر له هه‌ر كه‌س و تویژێكی كۆمه‌ڵگا قسه‌و په‌یام و بانكشه‌ی
زانایانی جیۆلوجی و كه‌ش و هه‌وا ناسین بووه و هه‌ر له‌سه‌ر هه‌وڵ و داوای
ئه‌وانیش بووه كه تا ئێستا زیاتر له 10 ملیۆن ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه تا فشار
بخه‌نه سه‌ر سه‌رانی ولاَتان كه به ته‌نگ ئه‌وه‌وه بێن كه ڕێگر بن له
به‌زبوه‌نه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی.
به‌رپرسانی سیاسی ئه‌م سیسته‌مه دژی
مرۆڤایه‌تی یه له‌سه‌ر هه‌مویانه‌وه ئه‌مریكا به تایبه‌تی له ده‌ورانی بالاَ
ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بۆش و نیو لیبرال و ڕاسته سه‌رۆكان ئاماده نه‌بون كه
پرۆتۆكۆلی كیۆتۆی یابان له ساڵی 1997 ئیمزا بكه‌ن له‌به‌ر چاوچنۆكی خۆیان و
ده‌ستكه‌وته ئابوری سیاسی و سه‌ربازی یه‌كانیان .ئه‌وه‌ش ئێستا كه به قسه
هاتونه پای ئه‌م كۆنگرانه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئاماده‌ی ئیمزا كردنی ئه‌م
بریارنامه سه‌ره‌تاییانه‌ش نه‌بن . هه‌ڵبه‌ت زاناكان و چاودێرانی جهان پێیان وایه
و چاوه‌روانی یان زۆر كه‌مه بۆ ئه‌م كۆنگرانه كه هێشتا نابنه ئه‌و جێگه‌یه‌ی
چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی تیا بكرێت.
پرۆتۆكۆلی ساڵی 1997 گه‌رچی ئه‌مریكا
ئیمزای نه‌كرد به‌لاَم بڕیاره‌كانی ئه‌م پرۆتۆكۆله ساڵی 2012 كۆتایی دێت بێ
ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ كرابێت.جا به‌ر له ته‌واو بونی پرۆتۆكۆلی
كیۆتۆ پێویست بوو ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش ببه‌ستن بۆ بڕیار دان له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وادا كه ده‌بێته هۆی به‌ند كردن گه‌رمی و
به‌رزبوه‌نه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به پیی پیشنیاری زاناكان پیویسته بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی دوو پله له گه‌رمی گۆی زه‌وی له 50% ئه‌و گازه زیانبه‌خشانه
كه‌م بكریته‌وه له له‌ده‌وری گۆی زه‌وی تا دوو ده‌یه‌ی تر.
به پێی لێكدانه‌وه‌و تاقی كردنه‌وه‌ی
زانایانی كه‌ش و هه‌وا ناسی و جیۆلۆجی ،پله‌ی گه‌رمی زه‌وی نزیك به دوو هه‌زار
ساڵه‌وه تا ده‌ورانی شۆڕشی پیشه‌سازی ته‌نها له سه‌دا نیو به‌رز بۆته‌وه كه
ئه‌مه‌ش دیارده‌و گۆرانیكی ئاسایی یه له سروشتدا. به‌لاَم له دوای شۆڕشی
پیشه‌شازی یه‌وه تا ساڵی 2000 پله‌و نیوێكی تر به‌رز بۆته‌وه. كه ئه‌مه‌یان
ئیتر با ئاشكرا دیاره كه ئه‌مه راسته‌خۆی په‌یوه‌سته به سیسته‌می سیاسی یه‌وه
كه چ زۆربه‌ی زاناكان و چ ده‌سه‌لاتی سیاسی نایانه‌ویت دان به‌م راستی یه‌دا بنێن.
هه‌ڵبه‌ت وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا به
بڕوای زاناكان هۆكاری ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته
به به‌كار هێنانی موادی نه‌وت و خه‌ڵوز و گازه‌وه كه له‌م یه‌ك دوو سه‌ده‌یه‌دا
دۆزراوه‌ته‌وه‌و به‌كار هێنراوه.
بی گۆمان ئه‌م 3 ماده‌یه وێرای ئه‌وه‌ی
ده‌رهێنان وبه‌رهه‌م هێنانیان كه‌میان تێده‌چێت، هاوكات وزه‌ی زیاتریشی هه‌یه له
به‌كار هێنانیان له‌هه‌ر مه‌یدانكیدا .به‌كار هینانی ئه‌م 3 ماده‌یه‌ش ده‌بێته هۆی
دروست كردن و بلاَو بونه‌وه‌ی زۆرترین دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له بۆشایی دا‌و
پێكهێنانی كاژێكی زیانبه‌خشی گاز به ده‌وری گۆی زه‌وی دا .وه ئه‌م به‌رگه گازاوی
یه به ده‌وری خۆی ده‌بیته هۆی زیاتر هه‌ڵمژینی تیشكی خۆر‌و دوباره به‌ر
به‌رچدانه‌وه‌ی بۆ گۆی زه‌وی و ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌وه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رمی زه‌وی.
دیاره ئه‌مرۆش به‌شی زۆری وزه‌ی به‌كار
هاتوو بۆ جێ به‌جێ كردنی پێویستی یه‌كانی تاك و سیسته‌می سیاسی سه‌رچاوه‌ی وزه‌كه‌ی
ئه‌م 3 ماده‌یه‌یه.به تایبه‌تی له ولاَتانی تازه پێگه‌یشت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك
له ولاَته گه‌وره‌كانیش له‌وانه ئه‌مریكا و چین.
بۆیه زاناكان باوه‌ریان وایه كه ۆزریك
له كاره‌ساتانه‌ی له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی رابردووودا رویان داوه له بوركان و
لافاوو گیژه‌لوكه‌و له‌ناوچونی زۆریك له گیانله‌به‌ر و رووه‌ك و گژوگیا سروشتی
یه‌كان تا ده‌گاته كاره‌ساتی خۆلبارین له زۆریك له ولاتانی رۆژهه‌لات و كوردستان
هه‌موو كاریگه‌ری و به‌ره‌نجامی ئه‌م گۆرانی كه‌شو هه‌واو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رمی یه‌یه .بۆیه پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر بڕیار ده‌رانی سیاسی
مه‌به‌ستیان بێت ئه‌وه ده‌توانن ده‌ست به‌رداری ئه‌م 3 ماده‌یه بن و ماده‌ی تر
له جیاتی ئه‌مانه بۆ په‌یدا كردنی ووزه به‌كار بێنن.هه‌ر بۆ نمونه ئه‌مڕۆ له
هه‌ندێك وولاَتانی ئه‌وروپی هه‌وایان پاك تره به‌هۆی كه‌متر به‌كار هینانی نه‌وت و
گاز و خه‌ڵوزه‌وه. وه خودی دانمارك و هۆڵنده یه‌كێكن له‌و وولاَتانه‌ی كه زۆر
كه‌متر ئه‌م مادانه تیایاندا به‌كار دێت .به‌لاَم ئه‌مریكا كه ڕێژه‌ی له 4%
دانیشتوانی جهان پێك دێنێت له 20% گازی زیان به‌خش له ئاستی جهان له لایه‌ن
ئه‌مریكاوه پێك دێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رهه‌م هێنان و به‌كار هێنانی ئه‌م 3
ماده‌یه بۆ هه‌موو پێویستی یه‌كانیان.
دیاره به‌رزبونه‌ی ئه‌م پله‌ی گه‌رمایه‌ش
جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ ژیانی مرۆڤ هاوكات به پێی لێكدانه‌وه‌و
بۆچۆنی لیژنه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی گۆرانی كه‌ش و هه‌وا _ئه‌ی بی سی سی _ ئه‌گه‌ر ئه‌م
به‌رزبونه‌وه‌یه به‌ری پێنه‌گرێت ئه‌وه تا ساڵی 2100 جه‌مسه‌ری به‌سته‌لۆكی باشور
ده‌توێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ئۆقیانوسه‌كان به
ڕێژه‌ی 1.5 مه‌تر .وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر زه‌وی .هه‌م
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆرێك له‌و وولاَتانه‌ی كه ئاستی زه‌وی یان نزمه له
به‌رانبه‌ر ئاوی ئۆقیانوس و ده‌ریاكان وه‌ك به‌نگلادیش و هۆله‌ندو ئه‌نده‌نوسیا و
هه‌زاران دورگه‌ی ناو ئۆقیانوسه‌كان، به تایبه‌تی دورگه مه‌رجانی یه‌كان
،بكه‌ونه ژێر ئاوه‌وه ته‌نانه‌ت زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كانی ئوسترالیا كه
له قه‌راغ ئۆقیانوسی هێمنن ده‌كه‌ونه ژێر ئاوه‌وه .ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توانه‌ی
به‌فره‌كان ده‌بیته هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی ئاوی ئۆقیانوسه‌كان ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی تر ،به تایبه‌تی مردنی زۆربه‌ی گیانه‌وه‌ر و ڕوه‌كه ئاوی
یه‌كان.
بۆیه ئه‌گه‌ر چی بانگه‌وازو هۆشداری
ئه‌مانه بۆ سه‌رانی سیاسی و بڕیار به ده‌ستی ئه‌م سیسته‌مه مشروعه‌و هه‌قه،
به‌لاَم به دڵنیایی یه وه ئه‌م سیسته‌مه سیاسی یه‌و ئه‌و بزوتنه‌وه‌و حزب و
ڕێكخراوه هه‌مه لایه‌نانه‌ی كه له پشت ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ن هه‌رگیز نه ده‌توانن
و نه ده‌یانه‌وێت مرۆڤایه‌تی له‌م مه‌ترسی یه رزگار بكه‌ن.چونكه سه‌رمایه‌داری
به ووته‌ی ماركس وه‌ك له مانیفستدا ده‌ڵێت ئاماده‌یه له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی
دا هه‌مو شتێك نابود بكات.
هه‌ر بۆ سه‌لماندنی ئه‌م هه‌قیقه‌ته
قسه‌ی زاناكان له‌هه‌ردوو ڕووه كافی یه كه ده‌ڵێن ئه‌م گرفت‌و قه‌یرانه له
شۆرشی یشه‌سازی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه چاره‌سه‌ریش له‌وه‌دایه كه
ده‌سه‌لاَتی سیاسی و حكومه ته‌كان پێویسته له جیاتی ئه‌و 3 مواده موادی تر كه
له سروشتدا هه‌ن كه ئه‌م زیانه ناگه‌یه‌نن به‌كار بێت بۆ په‌یداكردنی ووزه.
به‌لاَم قسه‌كه‌ری ڕێكخراوی نیو
ده‌وڵه‌تیش سه‌ره‌ڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌م ڕاستی یه دان به‌وه‌دا نانێت كه
ڕیشه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یران و كاره‌ساته كاركرد‌و چالاكی سیسته‌می سیاسی
بالاَده‌ستی جهانی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری یه ،و ده‌ڵێت كاروكردو چالاكی
مرۆڤه.دیاره ئه‌ویش به‌م قسه ته‌مو مژاوی یه خزمه‌تێك به سیسته‌می
سته‌مگه‌رایانه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كات.هه‌روه‌ك هه‌ندێك له نوێنه‌رانی وولاَتان،
له‌وانه نوێنه‌ری سعودیه، هه‌ر باوه‌ڕی به‌وه نی یه كه به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رمی ته‌نانه‌ت وه‌ك ی‌و ئین و زانایان ده‌ڵێن چالاكی مرۆڤه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت
دیارده‌یه‌كی سروشتی یه له عه‌قلی ئه‌ماندا فه‌رمانی خوایه .هه‌موو ئه‌مه‌ش به
مه‌به‌ستی ئمیزا نه‌كردنی هه‌ر ڕێكه‌وتنێك ،هه‌رچه‌ند بێ ئاكامیش بێت ،تا له‌و
سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له سایه‌ی نه‌وتدا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت كه‌م نه‌بێته‌وه كه
كه‌مایه‌تی یه‌كی لۆمپێنی یاشایه‌تی سعودیه به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان بنیاد ناوه‌و
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئه‌و وولاَته‌ش له دۆزه‌خدا ده‌ژین.
له واقعدا ئه‌وه چینی بۆرژواو
ده‌سه‌لاَته سیاسی یه‌كه‌یه‌تی كه گوێ نادات به بانگه‌شه‌و بانگه‌وازو هۆشداری
زاناكان و ڕێكخراوه‌كانی پاراستنی ژینگه‌و له پێناوی قازانج و مانه‌وه‌ی خۆی
ئاماده‌یه هه‌موو مرۆڤایه‌تی و گۆی و زه‌وی بگره گه‌رودنیش بگه‌گه‌یه‌نێته
كه‌ناری تیا چونه‌وه.
بۆیه ڕێگا چاره‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه‌ش و
هه‌وا و پله‌ی گه‌رمیش هه‌ر وه‌ك قه‌یرانه ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی یه‌كانی
تری ئه‌م سیسته‌مه كه ئاشكرا تر دیارن، هه‌ر له‌ناو بردنی ئه‌و سیسته‌مه سیاسی
یه‌و كۆتایی هێنانه به‌و شێوازه موڵكدار ی یه تایبه‌تی یه‌ی كه پشتی پێ
به‌ستوه‌و له‌سه‌ر كاری به‌كرێ و به ده‌ست هێنانی زێده‌بایی وه‌ستاوه .وه
هێنانه سه‌ر كاری سیسته‌مێكی سیاسی و ئابوری یه كه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به گشتی
خوَی تیایدا سه‌روه‌ر بێت به‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان دا كۆتایی بێنێت به موڵكداری
تایبه‌تی و كاری به‌كری زیده‌بایی.هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له ڕێگای هۆشیار كردنه‌وه‌و
ڕێكخستنی سیاسی و حزبیانه‌ی ئه‌و چینه‌ی كه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و سه‌رمایه
له‌سه‌ر هێزو بازووی ئه‌و به‌رهه‌م دێت به‌لاَم خۆی لێی بی به‌شه ،كه ئه‌ویش چینی
كرێكاره بۆ ئه‌نجام دانی شۆڕشێكی تری شۆسیالیستی.
نیوه‌ی دیسه‌مبه‌ری 2009 |