|
موزه‌فه‌ر عه‌بدولاَ
mozafar_as@yahoo.com
سه‌رانی لیستی گۆڕانی
ڕه‌ش بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی یه‌كانیان ،كه هه‌رگیز له
چوارچێوه‌ی ئامانجه سیاسی یه گشتی یه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و
سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی قومی تێپه‌ری نه‌كردووه‌و ناكات، ناچارن له
هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا خۆیان سه‌رگه‌رم بكه‌ن به كۆمه‌ڵێ ووشه‌و
ده‌سته‌واژه‌ی بێ ناوه‌رۆك و پوچه‌ڵ، كه له هه‌قیقه‌تدا هیچ
په‌یوه‌ست نی یه به قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی یه دورو نزیكه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.ئێستا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه خه‌ریكی
پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌وان به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن و به
ئۆپۆزیسێۆن ده‌مێننه‌وه.وه هه‌ر له ئێستاشه‌وه حكومه‌تی سێبه‌ر
پێك دێنن تا له سۆراغ و تانه لێدان و ڕه‌خنه گرتن بن له
به‌رپرسانی حزبه‌كانی ده‌سه‌لاَت، به تایبه‌تی وه‌زیره‌كانیان.
هه‌ڵبه‌ت له ڕۆژئاوا
كه به لانكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رۆك و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی
هه‌ڵبژێردراو داده‌نرێت، هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن كه حزبی براوه
حكومه‌ت داده‌مه‌زرێنی، حزبی دۆڕاویش حكومه‌ت و كابینه‌ی حكومه‌تی
سێبه‌ری پێك دێنێ و ڕاده‌گه‌یانێ.وه ڕه‌نگه پێش
هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێكیان هێنابێت.ئه‌م دیارده‌یه ده‌یان ساڵ و
بگره زیاتر له سه‌د ساڵیشه له زۆربه‌ی وولاَتانی ڕۆژئاوا
هه‌یه. ده‌سه‌لاَت هه‌میشه له نێوان دوو حزبی لیبرال و سۆسیال
دیموكراتی بۆرژوایی، جا یان وه‌ك ئه‌مریكا كۆماری و دیموكراتن، یان
وه‌ك به‌ریتانیا موحافز و حزبی كرێكارانن، له بێنه‌و به‌رده‌یان و
هه‌ر چوار ساڵ جارێك یان چه‌ند ده‌وره له ده‌ستی حزبێكیان دایه.
بێگومان ئه‌م
دیارده‌یه له وولاَتانی ڕۆژئاوا واقعی یه. چونكه ده‌وڵه‌ت و
حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌موو مقه‌وماتێكی سه‌رده‌میانه‌ی
تیایه.هه‌ر بۆیه ئه‌م پرۆسانه هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌وه تا پێك
هێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی سێبه‌ر و هه‌مو بێنه‌وبه‌رده‌كانیان به
شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له چوار چێوه‌یه‌كی یاسایی دا ده‌ڕوات
به‌ڕێوه. به‌لاَم هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ڕاستی دا نه‌بۆته هۆی
گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی ڕیشه‌ی ئیجابی له ژیانی به‌شی هه‌ره
زۆری خه‌ڵكی .
ئێستا لیستی گۆڕانیش
به چاولێكه‌ری له‌و نمونانه ماوه‌یه‌كه دوای هه‌ڵبژاردن كه
زۆرایه‌تیان نه‌هێنا كه‌وتونه‌ته قیڕه‌قیڕی پێك هێنانی حكومه‌تی
سێبه‌ر و جارجاریش سه‌رانیان ،وه‌ك محمد تۆفیق ره‌حیم به
پۆزلێدانه‌وه ده‌ڵێت ،كه سه‌رانی یه‌كێتی پارتی له حكومه‌تی
سبه‌ر ناگه‌ن بۆیه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌لاَم به
پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی سه‌رانی گۆڕان ،كه گوایه سه‌رانی
یه‌كێتی و پارتی له حكومه‌تی سێبه‌ری ئه‌مانه ناگه‌ن،نه‌خێر، من
پێم وانی یه تاڵه‌بانی و بارزانی و سه‌رانی دیكه‌یان له
حكومه‌تی سێبه‌ر نه‌گه‌ن.ئه‌وانیش هه‌روه‌ك سه‌رانی لیستی گۆران و
بگره زیاتریش تێیده‌گه‌ن. به‌ڵكو ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه بۆ هه‌مویان
به لیستی گۆڕانیشه‌وه ئه‌وه‌یه نه حكومه‌ته‌كه حكومه‌تیكی
واقعی یه‌و مقوماتی حكومه‌تی واقعی و سه‌رده‌میانه‌ی تیایه نه
حكومه‌تی سێبه‌ره‌كه‌ی لیستی گۆرانیش مقوماتی حكومه‌تی سێبه‌ر تیا
ده‌بێت كه به نیازن پێكی بێنن.چونكه ئه‌م هاوكێشه‌یه وه‌ك
هه‌موو دیاره‌كانی تری ئه‌م سیسته‌مه له سایه‌ی ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا پێكه‌وه گرێدراون.بۆیه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به
ووردی سه‌رنج بداته واقعی عیرَاق و كوردستان ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی چ
ئه‌مرۆ و چ چه‌ندین ساڵه پیایدا تێپه‌ر ده‌بێت و ئه‌م
ده‌سه‌لاَته‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌راورد بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و
په‌رله‌مانی واقعی هه‌ڵبژێردراو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا هه‌یه
بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه لانی كه‌می، نه‌ك زۆری ،ئه‌م مقه‌وماتانه‌ی
تیادا نی یه. ئیتر بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی پارتی و
یه‌كێتی حكومه‌تی واقعی نه‌بوون ئیتر چۆن ده‌كرێت سیبه‌ره‌كه‌ی
واقعی بێت..!!.به مانایه‌كی تر ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی پارتی و
یه‌كێتی خۆی ده‌سه‌لاَتێكی خێله‌كیو ملیشایی یه. وه له سایه‌ی
ئه‌م هه‌لومه‌جه‌رش حكومه‌تی واقعی پێك نایه‌ت ئیتر كه حكومه‌ت
نه‌بێت ئاخۆ چۆن سێبه‌ری ده‌بیت..!!وه‌ك مه‌سه‌له‌كه ده‌ڵیت چی
بچێنیت ئه‌وه ده‌دوریته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕاستی
یه سه‌باره‌ت به‌م ده‌سه‌لاَته‌ی پارتی و یه‌كیتی، سه‌رانی لیستی
گۆران له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕوویاندا
ته‌قیه‌وه‌و خۆشیان ڕایان گه‌یاند كه چۆن له یه‌كه‌م
دانیشتنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماده‌ستوریی و یاسایی
یه‌كانی په‌رله‌مانه‌كه‌یانه‌وه هه‌ردو حزبی ده‌سه‌لاَتدار
سیناریۆیه‌كیان سازدا بۆ دانانی سه‌رۆك و جێگر و سكرتیرَی
په‌رلمان به بێ هه‌ڵبژاردن . له‌مه‌ش گاڵته‌جاڕانه تر ته‌نانه‌ت
نه‌یان هێشت سه‌رانی لیستی گۆڕان و حزبه‌كانی تر سه‌ره‌ڕای
هه‌وڵدان و پرته‌و بۆڵه كردنیان به‌لاَم زمانیان بڕیتن ڕێگای
ڕه‌خنه گرتنیان پێ نه‌دان.ئیتر هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه له ئێستاوه
ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌مه به كرده‌وه په‌رله‌مان نی
یه.هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنه‌كانیشیان كه سازیان دا جگه له
سیناریۆیه‌ك زیاتر هیچی تر نه‌بوو.
به‌لاَم سه‌ره‌ڕای ئه‌م
واقعی یه‌تانه‌ش هه‌ر وه‌ك سه‌رانی ده‌سه‌لاَتداری هه‌ردوو حزب
كار‌و په‌رژه‌وه‌ندیان ئه‌وه‌یه كه داكۆكی له ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان
بكه‌ن و به نوێنه‌ری واقعی خه‌ڵكی دابنین و به‌رگری لێبكه‌ن،
سه‌رانی لیستی گۆڕانیش سه‌ره‌ڕای هه‌موو واقعیاتێك كار‌و
به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه كه هه‌ر به‌رگری له دوو شت بكه‌ن
یه‌كه‌م: به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمه و
ئه‌مه‌ش نوێنه‌ر و ده‌ستكه‌وتی گشت خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌م
لیسته‌كه‌ی ئه‌مانیش نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكن و بۆیه
حكومه‌تی سێبه‌ر كه پێكی دێنن به‌رگری له خواست و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كانی خه‌ڵكی ده‌كات له چوارچێوه‌ی ئه‌م حكومه‌تی
هه‌رێمه.دیاره ئه‌مه واقعیه‌تی هه‌موو ده‌سه‌لاَت و حكومه‌تێكی
دونیایه.كام ده‌سه‌لاَته له دونیادا هه‌یه له ڕاستی دا
هه‌مووی چینایه‌تی یه .به‌لاَم هه‌موویان ئه‌م ناوه‌ڕۆكی
چینایه‌تی یه له خۆی داده‌ته‌كێنێ و به‌رگێكی ته‌واو خه‌ڵكی
له‌به‌ر ده‌كات و كامه‌شیان كه وه‌ك ڕۆژ دیاره فاشسیت و ڕاسیست و
قومی و دینی و تایه‌فی یه هه‌موویان خۆیان به پارێزه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندی گشت خه‌ڵكی ده‌زانن و هه‌مووشیان نه‌یاره‌كه‌یان به
دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه ده‌زانن.وه هه‌ر
له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌یه لیستی گۆران به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان
كه تا دوێنی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی ئێستا، كه له
ناوه‌رۆكدا هیچی نه‌گۆراوه ، خه‌ڵكی قه‌سابی ده‌كرد. ئێستا دێت و
به‌م ده‌سه‌لاَته‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ڵێت له به‌رژوه‌ندی
خه‌ڵكدا نین و خۆی به پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ده‌زانێت و
خه‌ریكی سازدانی سیناریۆی پێك هێنانی حكومه‌تی سێبه‌ره به حیسابی
خۆیان تا به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خه‌ڵكی به گشتی له چوارچێوه‌ی
ئه‌م سیسته‌مه بپارێزیت.بارزانیش به وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و
سه‌رانی تری هه‌دوو حزبی ده‌سه‌لاَتدار له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی پێویست بو بێت له دژی سه‌رانی لیستی گۆڕان و
حزبه ڕكابه‌ره‌كانی تریان قسه‌یان كردووه .وه ده‌یان ووت
ئه‌گه‌ر ركابه‌ره‌كانیان خه‌تی سور ببه‌زێنن لێیان قه‌بوڵ ناكه‌ن
.هه‌روه‌ك بارزانی ده‌یوت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسێۆن له خزمه‌ت حكومه‌تی
هه‌رێمدا بێت ئه‌وه خۆشحاڵن.
به‌لاَم به
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌م پروپاگه‌ندانه‌وه نه ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی
پارتی و یه‌كێتی حكومه‌تێكی واقعی و مۆدێرن و سه‌رده‌می یانه‌و
نه نوینه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكن نه ئۆپۆزیسێۆ ن
و حكومه‌ته سێبه‌ره‌كه‌ش نونینه‌ر و پاریزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی یه
گشتی یه‌كانی خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستانن .
بۆیه خه‌ڵكی كوردستان
به گشتی و كرێكاران و ژنان و لاوان و قوتابیان به تایبه‌تی نابێت
به دروشم و بانگه‌شه و سیاسه‌ته‌كانی لیستی گۆرانیش ته‌فره بخۆن
.وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه لیستی گۆڕان و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵه‌كانی، له دور و له
نزیكه‌وه په‌یوه‌ست نی یه به خواست و داواكاری و جموجۆڵه
ناره‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی كه له 5-6 ساڵی ڕابردوو به ئاشكرا
له دژی ده‌سه‌لاَتداران به‌ڕێخراوه.نه‌ك هه‌ر سه‌رانی ئه‌م
لیسته په‌یوه‌ست نین به ئێمه‌وه به‌ڵكو ڕێك به پێچه‌وانه تا
دوێنی ئه‌مانه له پاڵ‌و له پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتداران
ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌یان به هه‌زارو یه‌ك ناووناتۆره تاوانبار
ده‌كرد و هه‌ڵسوڕانیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كردین و هه‌ڵسوڕاوانیان
ده‌ستگیر و زیندانی ده‌كرد .وه زۆریان به‌رپرسی یه‌كه‌می چه‌كداری
بوون له سه‌ركوت كردن.بۆیه نابێت ته‌فره بخۆین و خۆش خه‌یاڵ
بین، نه به لیست و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕووكه‌شیانه‌یان و، نه
به حكومه‌تی سێبه‌ریشیان.
ده‌بێت ئێمه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان له كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و ژنان و لاوان و قوتابیان
خواست و داواكاری خۆمان به ئاسۆیه‌كی سیاسی ڕۆشنی خۆمان له
چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی خۆمان
بۆ گه‌یشتن به خواست و ئامانجه سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابوری
یه دور و نزیكه‌كانمان خۆمان ڕێك بخه‌ین بۆ گۆڕان و وه‌رچه‌خانی
ڕیشه‌یی له هه‌لومه‌رجی سیاسی و ده‌سه‌لاَتدارێتی له كوردستاندا
.دیاره به‌ده‌ست هێنانی هاوپشتی ناوچه‌یی و جیهانی مه‌رجێكی زۆر
سه‌ره‌كی یه له به‌دی هێنانی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا.
كۆتایی ئابی 2009
|