|
موزه‌فه‌ر عه‌بدولا Mozafar_as@yahoo.com |
له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی 18 ساڵه‌ی ملیشایی-عه‌شیره‌تی- پارتی و یه‌كیتی و حزبه هاوپه‌یمانه قه‌ومی و ئیسلامییه‌كانیان، هه‌لومه‌رجێكی كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری وه‌ها سه‌خت هاتۆته پێشه‌وه كه ئیتر ئه‌وه چه‌ند ساڵه بۆ خه‌ڵكی كوردستان قابیلی ته‌حه‌مول نی یه. هه‌ر بۆیه له‌م چه‌ند ساڵه هه‌موومان شایه‌تی ئه‌وه بووین كه چۆن خه‌ڵكی كوردستان، به تایبه‌تی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ، لاوان، قوتابیان، ده‌ستفرۆشان، فه‌رمانبه‌ران، ئاواره‌و كه‌سوكاری ئه‌نفال و كیمیایی، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه، تا ده‌گاته نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه، یانی ژنان، به ده‌یانجار ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێخستوه‌و خواست و داواكانیان، هه‌ر له بێكاری و بێئاووكاره‌بایی و بێ خزمه‌تگوزاری و بێمافی سیاسی و كوشتنی ژنان و زیندانیكردن و كوشتنی هه‌ڵسوراوانی سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسان..هتد، له دژی هه‌موو ئه‌م دیاردانه خه‌ڵكی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رز كردۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت زۆرجار پێكدادان ڕویداوه له نێوان خه‌ڵك و چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی و پارتی له ئاسایش و پۆلیس و سه‌رباز و پیشمه‌رگه‌و تا پاراستن و زانیاری. ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ره‌تای گه‌یشتنه ده‌سه‌لاتی ئه‌مانه‌و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تیان پێیان وابوو له ئاست چاوه‌ڕوانی و خواسته‌كانی خه‌ڵكدان و خه‌ڵك خۆشخه‌یاڵییه‌كی بویان هه‌بوو سه‌ره‌ڕای قسه‌وباس و سیاسه‌ته‌كانی ئێمه، كۆمۆنیسته‌كان، له دژی ناوه‌ڕۆكی گه‌نده‌ڵی ئه‌م حزبانه. به‌لام ئێستا ئیتر خه‌ڵكی نه‌ك هه‌ر خۆشخه‌یاڵ نین به ده‌سه‌لاتیان به‌ڵكو خه‌ڵك به ئاشكرا بۆیان ده‌ركه‌توه كه په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دروشمی بریقه‌داری فیدرالی جگه له ده‌زگای سه‌ركوت و دروشم و ئامرازی ته‌فره‌دان زیاتر هیچی تر نی یه. خه‌ڵكی وه‌ك له دروشمه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رزیان كردبۆوه‌و ده‌یان وووت: حكومه‌ت یان ده‌بێت بگۆرێ یان ده‌دۆڕێ. ئه‌م دروشمه ئیتر ته‌عبیر له خواست و ئاواتی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه ئیتر یانی خه‌ڵك ته‌وه‌هومی به‌م ده‌زگایانه نه‌ماوه‌و بیر له گۆڕانی ڕیشه‌یی ده‌كاته‌وه. ئه‌مه ئیتر له ڕاستیدا سه‌ره‌تای هه‌وێنی خه‌ملاندنی ئۆپۆزیسێۆنێكی ڕیشه‌داری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له هه‌لومه‌رجێك له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه كه هاتۆته‌دی. هه‌ر چاودێریكی سیاسی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش به كوردستان تێپه‌ڕێت گۆێبیستی ڕاده‌ی ناڕه‌زایه‌تی و پێویستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی هه‌ست پێده‌كات. به‌لام وه‌ك زۆر جار ئاماژه‌مان پێداوه گرفته‌كه له‌وه نی یه كه خه‌ڵكی ناڕازی نی یه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنابرێت به‌ڵكو هه‌موو گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه تا ئێستا ڕابه‌رییه‌كی به‌هێزوبه‌رجه‌سته له مه‌یداندا نییه بۆ زیاتر ڕێكسختن و سه‌رخستنی تا ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕیشه‌ییه. جا وه‌ك زۆر جار ئاماژه‌مان پێداوه ئه‌وه ئه‌ركی خێرای كۆمۆنیسته‌كانو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری یه.
به‌لاَم هه‌ر ئه‌م بارودۆخه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی داناوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی و ئیسلامی له‌مپه‌ڕیان تا ئه‌و په‌ڕیان، به ده‌سته‌و كۆتله‌كانی ناویشیانه‌وه باس له چاكسازی و پاكسازی بكه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان وه‌ك كوتله‌كانی ناو یه‌كێتی و گروپه‌كه‌ی نه‌وشیروان باس له ئاڵوگۆڕی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن به‌و هیوایه‌ی بتوانن پاشان په‌رله‌مانی و حكومه‌تێكی جێمه‌به‌ستی خۆیان دامه‌زرێنن. وه هه‌رلێره‌وه‌و له‌م پێودانگه‌شه‌وه‌یه كه باس له پێویست بوونی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ن و ته‌نانه‌ت كاریشی بۆ بكه‌ن. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌م بانگهیشت و هه‌وڵدانه كه‌س و هه‌ڵسوڕاوان و گروپه چه‌په ڕۆشنبیره‌كانیشی گرتۆته‌وه‌و دوای سه‌رابی ئه‌م پێكهێنانی ئۆپۆزیسێۆنه كه‌وتون. دیارترین نمونه‌ش بۆ ڕاكرتن به دوای ئه‌م سه‌رابه‌دا پێك هێنانی یه‌كێتی چه‌پی كوردستانه، وه‌ك له كۆتایی به‌یانه‌كه‌یان، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له گوته و بیربۆچونی جیاواز و ناكۆك به‌یه‌ك، پاشان ڕایانگه‌یاندووه كه له هه‌وڵی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی بنكه فراوانی ئۆپۆزیسیۆندان.
بانگه‌وازكردن و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئۆپۆزیسیۆنی یه‌كێتی و پارتی له چوارچێوه‌ی ئاسۆ‌و سیاسه‌ته‌كانی پارله‌مان و حكومه‌ت، ئیتر هه‌ر له هه‌وڵه‌كانی چوار حزبه‌كه‌ی، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و سۆسیالیست و زه‌حكمه‌تكێشان تا كوتله‌كانی ناو یه‌كێتی ، تا بانگه‌واز و قسه‌بریقه‌داره‌كان و گله‌یی و گازه‌نده‌كانی جه‌وهه‌ر نامیق و چه‌ند كه‌سایه‌تی تری نارازی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تا براده‌رانی یه‌كێتی چه‌پ، جگه له جڵه‌وكردنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵك و سنوردار كردنی خواست و ئاسۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌و و قه‌تیس كردنی له چوار چێوه‌ی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن، حكومه‌تی هه‌رێم و ئاسۆی ناسیونال- ئیسلامی، زیاتر هیچیتر نییه.
هه‌ركه‌سێكی سیاسی یان حزب و گروپێك ئه‌گه‌ر پروپاگه‌نده‌ی چه‌پیش بكات پێی وابێت كه له‌سایه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كوردستان و عێراق پێكهینانی ئۆپۆزیسیۆن له توانادایه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه پێشبگری و ده‌سه‌لاَتیش بگرێت و یه‌كێتی و پارتی بكاته كه‌ناره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وولاتانی ڕۆژئاوا هه‌یه، به‌مه‌ش ده‌توانن خواسته‌كانی لانی كه‌می خه‌ڵكی به‌دی بێنن یاخود ده‌توان لانی كه‌م ئه‌و گه‌نده‌ڵی و مه‌حوسبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ئه‌و مه‌قولاتانه‌ی بونه‌ته وێردی سه‌ر زمانی بانگه‌وازكه‌رانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌مه وه‌ك ووتمان ته‌نها خۆش خه‌یاڵییه‌و به‌س. دیاره ئه‌مه‌ش له ئاكامی كورت بینی سیاسی و فكری ئه‌وانه‌وه‌یه بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌و كۆتایی هاتنی. ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵسوڕاوان و گروپه چه‌په‌كان و ئه‌وانه‌ی ئیعدعای سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم ده‌كه‌ن ئه‌وه ئیتر وه‌ك ده‌ڵێن: عوزر له قه‌باحه‌ت خراپتر. بۆ مه‌گه‌ر له خودی وولاتانی ڕۆژئاوا كه به لانه‌كه‌ی پلورالیزم و دیموكراسی و په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه ده‌زانرێت كۆمۆنیسته‌كان ده‌توانن له‌م رێگایه‌وه ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌ی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی به‌دی بییین؟؟!! مه‌گه‌ر جاربه‌جار چه‌په‌كان له‌و وولاتانه ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانیان به ده‌سته‌وه نه‌بووه؟؟!! مه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا له قوبرس ئه‌و به‌ناو كۆمۆنیستانه له ده‌سه‌لاَتدا نین، ئه‌ی ئاخۆ هیچ ئاڵوڕێكی ڕیشه‌یان به‌دیهێناوه؟؟!!
ئێستا نه ساڵی1992 و نه ساڵی 2003 ی پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه. له‌م چه‌ند ساڵه جه‌ماوه‌ری كوردستان به تاقی كردنه‌وه زۆر شتیان بۆ ده‌ركه‌وت. ئه‌گه‌رچی له ساڵی 1991 له گه‌رمه‌ی ڕاپه‌رنیدا كۆمۆنیسته‌كان و بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی سه‌ڕه‌رای هه‌ر كه‌موكوڕی و لاوازییه‌كی سیاسی و فكری و كۆمه‌لاَیه‌تی و سه‌ختی هه‌لومه‌رجی سیاسی و بالاده‌ست بووونی ڕاست له ئاستی جهاندا، ده‌ستیان برد بۆ شێوازیك له ده‌سه‌لاتی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك و به ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له به‌رانبه‌ر شێوازی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی به هه‌موو شێوه‌كانی یه‌وه. ئیتر ئه‌وه بوو به نمونه‌یه‌كی زیندووی مێژوویی بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی له شێواز وناوه‌ڕۆكی ده‌سه‌لاتی سیاسی. شوراكان نیشانیاندا كه ته‌نها ئه‌م شێوازه له ده‌سه‌لات ده‌توانێ وه‌لام به خواست و داوا‌و هیواو ئاواته‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه، چونكه خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ خۆیان دامه‌زرێنه‌ری ده‌سه‌لاتن. بۆیه پێویسته بۆ هه‌ر ئاڵۆگۆرێكی ڕیشه‌یی شۆڕشگیڕانه‌ی كرێكاران و قوتابیان و لاوان وهه‌موو توێژه ناڕازی و بێبه‌شه‌كانی كوردستان هه‌میشه چاو ببڕن له‌م شێوازه له ده‌سه‌لاَت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی له هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری كۆمه‌لاَیه‌تی به قازانجی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان به‌دی بێنێت ئه‌وه ئه‌و شێوازه‌یه له ده‌سه‌لاَت كه ئێمه كۆمۆنیسته‌كان بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ین نه‌ك ده‌سه‌لاَتی پارتی یه‌كیتی . یان ئه‌و ڕیفۆرمخوازانه‌ی كه دوای سه‌رابی ئۆپۆزیسێۆن كه‌وتون و ده‌یانه‌وێت ته‌نها ئارایشی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن .
15-1-2009
|
|
