|
موزه‌فه‌ر عه‌بدولا
mozafar_as@yahoo.com
ڕووداوه تراژیدی یه‌كانی كوردسستان، له‌سه‌رو
هه‌مویانه‌وه تاوانی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ،
كه به‌هاری ساڵی 1988 له لایه‌ن ڕژێمی ناسیونال فاشی
به‌عسه‌وه ئه‌نجامدراو، كه تیایدا سه‌دان هه‌زار كه‌س
بوونه قوربانی له خه‌ڵكی سڤیڵی بێتاوانی كوردستان‌و،
وێران كردنی ده‌یان شارۆچكه‌و هه‌زاران گوند ،ئه‌مرۆ به
یه‌كێك له تاوانه بێوێنه‌كان داده‌نرێت ، نه‌ك هه‌ر
له ئاستی عیراق و ناوچه‌كه، به‌ڵكو له ئاستی جهانیش له
دوای شه‌ڕی دووه‌می جهانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تاوانه له چوارچێوه‌ی كه‌ش و هێز
هاوسه‌نگی یه‌كی لۆكاڵی و ناوچه‌یی و جهانیدا ئه‌نجامدرا.
بۆیه له گه‌رمه‌ی ئه‌و تراژیدی یایه‌دا له هه‌موو
ئاسته‌كان بێده‌نگی لێكراو،وه‌ك ده‌ڵێن دیزه به
ده‌رخۆنه كرا‌و ته‌قریبه‌ن قوڕوقه‌پی لێكراو تاوانبارانی
ئاشكرا‌و نهێنی تا ده‌ورانێك هه‌ر به قاره‌مان وێنا
ده‌كران.به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه جهانی و ناوچه‌یی و
لۆكالی یه‌كانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و جه‌مسه‌ر به‌ندی نوی و هێز
هاوسه‌نگی تازه‌دا واقعیاته‌كانی زیاتر به‌ده‌ر كه‌وتن
.دیاره به‌ده‌ر كه‌وتنی ئه‌و واقعیات و هه‌قیقه‌تانه‌ش
زلهێزه‌كان له ڕوانگه‌ی به‌رژوه‌ندی یه‌كانی خۆیان
سۆراغیان ده‌كرد نه‌ك له ڕوانگه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكێكی
سته‌ملێكراو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به دادگایی
گه‌یاندنی تاوانباره گه‌وره‌و بچوكه‌كانی ئه‌م
تاوانانه.ئه‌گه‌رچی به ڕووكه‌ش له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه ئه‌م ئالاَیه‌ی پاراستنی مافی مرۆڤ و
دیموكراسی یان به‌رزیش كردبۆوه.
به‌هه‌ر حاڵ له دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه له
ساڵی 1991 وه‌و ، وه‌ده‌رنانی به‌عس له كوردستان زیاتر
ناوه‌ڕۆكی هه‌قیقی ئه‌م تاوانه بۆ جهان ئاشكرا بوو.
ئه‌ویش به‌شی زۆری به هه‌وڵی سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
كۆمۆنیست و سۆسیالیست و چه‌پ و به‌رگری له مافی
مرۆڤه‌وه، نه‌ك له لایه‌ن سه‌رانی ئه‌حزابی قومی و
ئیسلامی له كوردستان و، ته‌نانه‌ت نه‌ك له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته زلێهزه‌كانی ناوچه‌كه‌و جهانیشه‌وه .ئه‌وه‌ش
كه له‌م چه‌ند ساڵه له سیناریۆیه‌كدا سه‌دام حوسین كه
،ره‌مزی ڕابه‌ری ناسیونال فاشی عه‌ره‌ب بوو، تاوانبار كرا‌و
دادگایی كرا و ئێستاش عه‌لی كیمایی و ژماره‌یه‌كی تر وه‌ك
فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لی ئه‌و تاوانه دادگای كران‌و بڕیار‌و
سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچو، هه‌مووی له چوارچێوه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كی سیاسی و دبلۆماسی لۆكالی و جهانی دا
به‌ڕێوه چوه‌و ده‌چێت .یانی ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه تاوانباری
گه‌وره‌و ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌م
تاوانانه به‌لاَم زۆر ئامانجدارانه ئه‌م تاوانبارانه
ڕانه‌كشیرَان بۆ دادگایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی و بێ لایه‌ن كه
تیایدا هه‌مو راستی یه شاراوه‌كان و تاوانباره
شاراوه‌كانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م تراژیدی یانه ئاشكرا
ببن.
به‌لاَم ئه‌وه نزیك به یه‌ك دوو ساڵه له‌گه‌ڵ
گێژه‌نكێكی تر له ئاڵوگۆڕی سیاسی و نوقم بوونی ده‌سته‌و
تاقمه قومی و تایه‌فی یه ئیسلامیی یه ملیشایی یه‌كان
له ئاستی عیرَاق و كوردستان و، ده‌خاڵه‌تی زیاتری ڕژێمه
كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌و ، كێشمه‌كێش و ململانێی
نێوان ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئیران و گروپه ئیسلامی
یه تیرۆریسته‌كانی تره‌وه‌و، چه‌ق به‌ستنی ئه‌م ملاملانی
یه له عێر اق و، شكستی ستراتیژی سیاسی و سه‌ربازی
ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، به تایبه‌تی له عیراق، و
ئاڵوگۆڕ له ده‌سه‌لاَتی سیاسی ئه‌مریكاو كۆتایی هاتنی
هه‌یمه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بۆش و ڕاسته‌سه‌ره‌ڕۆ و نیو
لیبراله‌كان و كاریگه‌ری ئه‌م قه‌یران و بارودۆخه
له‌سه‌ر ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد ، له‌سه‌رو
هه‌مویانه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا، و
دابه‌زینی كێشی یه‌كێتی له ململانێی له‌گه‌ڵ پارتی ،له
لایه‌ك و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رانبه‌ر
ده‌سه‌لاَتی ئه‌مانه له لایه‌كی تر هه‌موو ئه‌مانه
بوونه فاكته‌ر له‌سه‌ر ته‌قینی زه‌لكاوی یه‌كێتی و
ڕێچكه‌به‌ستنی جۆگه‌یه‌كی تری بۆگه‌نتر له خودی زه‌لكاوی
یه‌كێتی به ناوی گۆڕانه‌وه.
وه ئه‌م كێشه‌و ململانێ یه‌ی یه‌كێتی به ته‌واوی له
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی 25 ته‌موزیی ساڵی پار گه‌یشته
قۆناغی پێكدا هه‌ڵشاخان و سه‌ره‌ڕای هه‌ر به‌ندو به‌ستێك
له لایه‌ن سه‌رانی ئه‌حزابی تره‌وه به‌لاَم هه‌ر به
هێزی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی
له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ڕۆژێك هه‌ر پێكدا ده‌ده‌ن و وه‌ك كاری
هه‌میشه‌یشیان خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه به قوربانی و
تراژیدی یه‌كی تری شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌قه‌ومێنن. هه‌روه‌ك
پارتی و یه‌كێتی له ساڵی 1996 قه‌وماندیان و هه‌زاران
كه‌س بوونه قوربانی.
به‌لاَم له هه‌مووی دراماتیك تر له نێو هه‌موو ئه‌و
هاوكێشه‌و ململانێ ناوخۆیی و سه‌راسه‌ری یه‌دا
دانپیانه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی بوو له پلینۆمی چواری
تاقمه‌كه‌ی دا له‌سه‌ر نه‌وشیروانی هاو تاقمی چڵ ساڵه‌ی
.تاڵه‌بانی به ڕاشكاوی له راپۆرته سیاسی یه‌كه‌ی دا
ئه‌و ڕاستی یه‌ی ئێمه كۆمۆنیسته‌كانی بۆ ڕایگشتی سه‌لماند
كه نزیك به دوو ده‌یه‌یه ده‌ڵێین، كه سه‌رانی ئه‌حزابی
قومی و ئیسلامی به گشتی و یه‌كێتی به تایبه‌تی، ده‌ستی
هه‌بوو له خوڵقاندنی ئه‌م تاوانانه‌ی كوردستاندا ،به
تایبه‌تی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال .ئێمه له حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاری له‌م چه‌ند ساڵه له ده‌یان به‌یان و
كۆڕ‌و سمینار‌و ڕاپۆرت و چاوپێكه‌وتنی ڕابه‌ران و كادرانی
حزب له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ئه‌م ڕاستی یه‌مان داوه به
گوێی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی به‌رگری
له مافی مرۆڤ و،هاوكات داوای دادگایی كردنی ئه‌م
تاوانباره نهینی یانه‌مان كردووه .به‌لاَم ئه‌وان چونكه
تاوانبارن وه‌ك كاراكته‌ری هه‌موو تاوانباریك گۆیی خۆیان
له‌م بانگه‌واز و داواكار ی یه گشتی یه‌ی ئێمه كه‌ڕ
كردووه‌و هاوكات هه‌میشه به‌شێكیش له ڕۆشنبیرو قه‌ڵه‌م
به‌ده‌سته‌كانیان نوكولیان له‌م ڕاستی یه كردووه.جا
ئه‌گه‌رچی ئیستا تاڵه‌بانی ئۆباڵی هه‌موو ئه‌م تاوانانه
ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان و ،نه‌وشیروانیش وێرای
ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانیش به هاوبه‌ش ده‌زانیت به‌لاَم ملی
باریكه به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانانه.
بۆیه ئه‌مڕۆ ئیتر پێویست ناكات ئه‌م ڕاستی یانه هه‌ر
به گومانه‌وه سه‌رنج بدرێت و ته‌نها به چاوی به‌رائه‌ت
و قاره‌مانی یه‌وه ته‌ماشای ئه‌م تاوانباره شاراوانه
بكرێت .ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ئیتر ئێستا ،به
تایبه‌تی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ،ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌یان
له‌سه‌ر یه‌ك ووتوه كه نه‌ك هه‌ر وه‌ك تۆمه‌تبار به‌ڵكو
وه‌ك تاوانبار پێویسته بكرێنه قه‌فه‌سی تاونباری یه‌وه‌و
سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت .چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌مانه
خودی خۆیان دانیان ناوه به تاوانه‌كانی یه‌كترداو خۆیان
له پێناوی به‌رژوه‌ندی یه‌كانیان خۆیان دادگایی كردووه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌م تاوانبارانه له هه‌ندێ وولاَتی
ئه‌وروپی بونایه داواكاری گشتی په‌لكێشی ده‌كردن بۆ
دادگا‌و دادوه‌ری گشتیش سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاندن
.له‌مباره‌یه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ تۆنی بلیری سه‌رۆك وه‌زیرانی
پێشوی به‌ریتانیا خه‌ریكن په‌ڵكێشی ده‌كه‌ن بۆ دادگا
له‌سه‌ر تێوه‌گلانی له‌شه‌ڕی عیرَاقدا كه له ساڵی 2003
دا ڕووی دا.
ئیستاش به‌رانبه‌ر تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ماوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز و ڕێكخراوه‌و حزبه سیاسی یه
ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆسته‌كان ئه‌م خواستی دادگایی كردنه‌ی
ئه‌مانه به‌رزكه‌نه‌وه‌و فشار بهێنن له ئاستی جهاندا تا
په‌لكێشیان كه‌ن بۆ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی نێو
ده‌وڵه‌تی.هه‌رچه‌نده ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی تریان
به تاوانبار ده‌زانێت به‌لاَم له ڕاستیدا هه‌ردوكیان و
كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسه‌كانی حزبه‌كانی تریش تاوانبارن.
به بڕوای من هه‌ر ئیستا ئه‌مانه به مجازی له
قه‌فه‌زی تاوانباری دان. جا با تاڵه‌بانی هه‌ر سه‌رۆك
كۆماری عیرَاق بێت و نه‌وشیروان با هه‌ر سه‌رۆكی گۆران بێت
و پرۆپاگه‌نده‌ی دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی دادگا و
دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و جیایی ده‌سه‌لاَتی حزب له
حكومه‌ت و دژی گه‌نده‌ڵی بكات .ئه‌مانه هیچی زه‌رره‌یه‌ك
له‌وه ناگۆڕێت كه خه‌ڵكی كوردستان خواستی دادگایی كردنی
ئه‌مانه به‌رزكاته‌وه به به‌ڵگه‌ی دانیپانانی خۆیان له
تێوه‌گلانیان له تراژیدیایی هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفالدا.ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له تاڵه‌بانی و
نه‌شیروان زۆر تاوانی تریان له‌سه‌ر یه‌كتر دانپیاناوه
له‌وانه: كوشت وبڕی شه‌ڕی ناوخۆیی و تیرۆری شه‌خسی
ئه‌وانه‌ی ناكۆكی و دژایه‌تی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه دا
هه‌بووه له 3-4 ده‌یه‌یه‌ی ڕابردووی كوردستاندا.
له واقعدا له مێژووی جهاندا كه‌م وێنه‌یه ئه‌وانه‌ی وا
به ئاسانی و به ئاشكرا و به بێ هیچ فشارێكی سیاسی و
جه‌سته‌یی و ئازارێك دان به تاوانه‌كانی یه‌كتردا
ده‌نێن.ئه‌مه ئه‌و تیزه دروسته‌مان بۆ ده‌سه‌لمینێ كه
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونال عه‌شیره‌تی و حزبه‌كانی له‌م
سه‌رده‌مه‌دا چه‌نده سه‌رانی داماوو گاڵته‌جار له خۆی دا
ده‌رده‌هاوێژێت.
به بڕوای من ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و
هه‌ڵسوراوانی چه‌پ و سۆسیالیست و كۆمۆنیست و هه‌ر حزب و
ڕێكخراوێكی سیاسی و به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ و
ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز هه‌ڵوێستی جدی به كرده‌وه
وه‌رگرن به‌رانبه‌ر تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان، ئه‌وه به
پێچه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی ڕۆشنبیرانی ناسیونالیست ،كه
ده‌ڵێن ئه‌م داوایه‌و نانی ئه‌م هه‌نگاوه به زیانی
خه‌ڵكی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌یه، به‌ڵكو خه‌ڵكی
كوردستان مه‌شخه‌ڵی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی بون له‌و سه‌ری
ئه‌م تونێڵه‌ی ئێستا به ده‌سته‌وه ده‌گرن.
شایانی ئاماژه پێكردنه هه‌ر به‌یانه‌كه‌ی ڕێكخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له‌م
باره‌یه‌وه ئه‌م مه‌شخه‌ڵه‌یه‌و تاوانباری له رووی سیاسی
یه‌وه كردۆته قه‌فه‌سی تاونباری یه‌وه .بۆیه پێویسته
هه‌موو هه‌ڵسوڕاوێكی سیاسی ئازادیخواز و مافی مرۆڤ و
ڕێكخراوێكی ئازادیخواز پشتگیری ئه‌و خواسته بكه‌ن كه
له‌و به‌یانه‌دا هاتووه.وه له‌م باره‌یه‌وه هاوپشتی و
هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و ده‌یان تۆری كاری هاوبه‌شی
جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه پێك بێنن بۆ
به‌دی هێنانی داواكاری دادگایی كردنی سه‌رانی هه‌موو
ئه‌مانه‌ی كه دانیان ناوه به‌م تاوانه‌داو تێوه‌گلان له
ڕوودانی ئه‌م تراژیدی یانه‌دا و تاوانباری شاراوه
بوونه.
كۆتایی جه‌نیوه‌ری 2010
|