له 27 ئۆکتۆبه‌ر به پێی بڕیاری هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی له کوردستان په‌رله‌مانی کوردستان به به‌ندێک له‌م یاسایه‌دا فره‌ژنی وه‌ک شێوازێکی ئاسایی هاوسه‌رگیری قبووڵ کرد.سه‌رنجی گشتیاتان سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان‌و به‌م هه‌موارکردنه‌ی یاسای باری که‌سیتی چییه؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی عێراقی، نوێنه‌رایه‌تی دواکه‌وتووترین توێژی سه‌رمایه‌داری جۆری ڕؤژهه‌ڵاتی ده‌که‌ن ئه‌م جۆره له ده‌سه‌ڵات ده‌بێ په‌نا به‌رێته به‌ر قورئان و دابه‌کانی عشایه‌ری و تایه‌فه‌گه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بمێنێته‌وه له سه‌ر کار. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌م جۆره یاسایانه دانه‌ڕێژێن و ده‌ست بۆ یاسا مه‌ده‌نی یه‌کان به‌رن و پشت ببه‌ستن به مافه جیهانگیره‌کانی تاکه که‌س و مۆدێرنیزم و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وا مانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی نه‌مان. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه هه‌میشه له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی خۆیان ده‌بیننه‌وه، که هه‌میشه دژی ئه‌م جۆره یاسا‌و ڕێسایانه‌ن.
سه‌رسام نیم که ( په‌رله‌مانی ) کوردستان ئه‌م یاسایه‌ی به‌ده‌نگ گه‌یاند، ئه‌م {په‌رله‌مانی ئاخرزه‌مانه} که تا ئێستا نه‌ی توانیوه کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئه‌م ووڵاته به هه‌ند بگرێ، هه‌روه‌ک ده‌یبینین هو ده‌یبیستین له میدیاکانیانه‌وه زۆر به ئاسانی و فه‌خره‌وه می فره ژنی ده‌سه‌لمێنێ .
زیاتر له 15 ساڵه جووڵانه‌وه‌ی ژنان‌و جووڵانه‌وه‌کانی دیفاع له مافه مه‌ده‌نیه‌کان له کوردستان‌و ئازادیخوازان بانگه‌شه‌و خه‌بات بۆ گۆڕینی یاساکانی باری که‌سێتی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌م هه‌موارکردنه له چاو ئه‌م کار‌و هه‌ڵسوڕان‌و بانگه‌شه‌یه‌دا چ جێگایه‌کی هه‌یه؟
ئێمه هه‌میشه کێشه‌ی به‌کارهێنانی تێرم و ده‌سته‌واژه‌کانمان هه‌بووه له زۆربه‌ی دێباته کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کاندا. بزووتنه‌وه‌ی ژنان و جووڵانه‌وه‌ی به‌رگری له مافه مه‌ده‌نی یه‌کان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له وانه بێ که سه‌ته‌لایت و میدیای ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردوه، ئه‌وا سفرێکی تریش بۆ ژماره‌ی ناو پرسیاره‌که‌تان زیادبکه‌یت له ژیانی کار کردنیان. جێگایه‌کی له تائێستا باشتریان نابێ. هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ک و ڕێکخراوێک له فه‌زاو سیسته‌می ئه‌م جۆره‌داسه‌ڵاته دا کار بکات هه‌ر ئاو ده‌کاته ئاشی ئه‌وانه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی ڕادیکاڵ و مه‌ده‌نی سه‌ر به‌دنیای ئه‌مڕۆ هه‌میشه سه‌رکووت کراوه‌و ئه‌کتڤیسته‌کانیان یان کوژراون و زیندانی یان به تابوری پێنج و دژه کورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ناسێندراوه. بزووتنه‌وه ڕادیکاڵه‌کانی کوردستان کاری زۆریان بۆ هوشیارکردنه‌وه‌و ڕێکخستنی ژنان ئه‌نجامداوه. له چه‌ند بوارێکیشدا، له بارودۆخی جیاوازدا داخوازیه‌کانیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا سه‌پاندوه. پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م فشارانه نه‌بوایه ئه‌مانه کاری زۆر له‌مه گه‌ند تریان ده‌کرد.
هۆکاری ئه‌وه چییه که خه‌بات‌و جووڵانه‌وه‌ی ژنان له کوردستان نه‌یتوانیوه بۆ خواسته‌کانی خۆی فشارێک درووست بکات؟ ئایا ئه‌م نسکۆ‌و سه‌رنه‌کوتنه‌ی جوولانه‌وه‌ی ژنان که ده‌کرێت له گۆشه‌نیگای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره‌وه به ڕوونی ببینرێت، هیچ ده‌رس‌و ته‌جروبه‌یه‌کی بۆ ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه تیایه؟
به شێکی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له سه‌ره‌وه باس کردووه. له‌مانه گرنگ تر ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای ئێمه وه سیسته‌مێک که حوکم ڕانی ده‌کات نه‌ی توانیوه دامه‌زراوه مه‌ده‌نی یه ئازاده‌کان به‌رهه‌م بێنی له نێویاندا ڕێکخراوو و بزووتنه‌وه‌کانی ژنان. ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که ڕادیکاڵ و مه‌ده‌نی، بێ ده‌سه‌ڵات بوون و ته‌ریک کراونه‌ته‌وه و سه‌رکوتی له نه‌وعی ئاسایش ی کوردستانیشی له سه‌ر بێ( که کاتێ کچه ئه‌کڤیسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانیان له سلێمانی ده‌گرت، له پیکابی سه‌رباتاڵدا دایان ده‌نان و به‌خه‌ڵکیان ده‌گووت له سه‌ر له‌شفرۆشی گرتوومانن).
کاتێک ئه‌م سیسته‌مه مه‌ده‌نیه له کوردستان کار ناکات، وه ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی سیاسه‌ت و حیزبی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی ده‌ست بۆ هه‌موو جۆره چه‌ک و میتۆدێک ده‌بات، پێویستی سیاسی بوونه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه مه‌ده‌نیانه مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌یاتی یه. مافی ژنان له کوردستان داوای کرێ ی یه‌کسان نی یه داوای هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات نیه، داوای مافی لێسبیسکه‌کان نیه بۆ زه‌واج و به خێوکردنی منداڵ، داوای مافی له‌بار بردن و له‌بار نه‌بردنی منداڵ نیه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که باسی کوشتن ی به کۆمه‌ڵی ژنانه، باسی خۆکوشتنی به‌کۆمه‌ڵی ژنانه، باسی پیاوانێکه که ژیانی سه‌رجه‌م ژنانی کوردستانیان کردوه به دۆزه‌خ، باسی برسی کردنی ژنانه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی مێرده‌کانیان بن بیانژێنێ. باس باسی به یاسایی کردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ن.
به دڵنیایی ئه‌م یه‌سا په‌سه‌ند کردنه نسکۆیه نه‌ک هه‌ر بۆ بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان به‌ڵکو بۆ ته‌واوی ژنان و پیاوانی مه‌ده‌نیه‌ت خوازی کوردستان. ته‌جرووبه‌یه‌کیش که بتوانن له‌م یاسایه و سه‌رجه‌می ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی ڕابورد وه‌رگرن، به بۆچوونی من ئه‌وه‌یه که به بێ جورئه‌تی به سیاسی کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌کانیان زۆر سته‌مه به مافه‌کانیان بگه‌ن( تا جۆرێک له‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر کار بێت )
په‌رله‌مانی کوردستان له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا بێباکی‌و نامۆیی خۆی به پاراستنی مافه دیموکراتیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رخست، پاشان ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراو درایه‌وه به په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ‌وگۆڕی تیا بکرێت. ده‌کرێت هه‌مان سیناریۆش له بابه‌ت ئه‌م یاسا نوێیه‌وه دووباره ببێته‌وه. به بڕوای ئێوه ئه‌م سیناریۆیه چی نیشان ده‌دات؟ ئایا سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگای له شێوازی ده‌نگدانی لیسته‌که‌ی خۆی له په‌رله‌ماندا نییه (که بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه)؟ یاخود ئاگای لێیه‌و ئه‌مه سیناریۆیه‌کی پێشتر داڕیژراوه (که کێشه‌که گه‌وره‌تره)؟
ئه‌مه یاری یه و یاری یه‌کی زۆر ئاماتۆرانه‌شه، ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵی کوردستان. خه‌ڵکی کوردستان باش ده‌زانن که بارزانی ناتوانێ ئه‌وه‌نده مه‌ده‌نی بێت که یاسای فره‌ژنی قبووڵ نه‌کات، وه‌ک باسم کرد له سه‌ره‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ئاشکرا عه‌شایه‌ره و مه‌زهه‌بی وه خۆشیان نکوڵی لێ ناکه‌ن، بارزانی به ئاشکرا له چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی، که ناتوانن هیچ یاسایه‌ک بسه‌لمێنن که سه‌رچاوه‌که‌ی قورئان ی ( پیرۆز ) نه‌بێ.
ئایا ستراتیجی دروست بۆ جووڵانه‌وه مه‌ده‌نیه‌تخوازه‌کانی کوردستان، له‌وانه‌ش جووڵانه‌وه‌ی ژنان، بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی په‌رله‌مان چییه؟
دووباره جه‌خت له سه‌ر ڕۆشنگه‌ری سه‌ر به دنیای مه‌ده‌نی و به سیاسی بوونه‌وه‌ی ئه‌م جووڵانه‌وانه ده‌که‌مه‌وه. ئه‌وه‌ش بڵێم که سیاسی بوونه‌وه به مانای جێبه‌جێکردنی قسه‌ی پیاوانی ناو حیزب نیه. بۆ ئه‌م بزووتنه‌وانه هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌ت(له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا)، هه‌ڵبژاردنی ژیان و سه‌رکه‌ووتنه. بزووتنه‌وه مه‌ده‌نیه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان ( به تایبه‌تی)، له چوارچێوه‌ی ته‌نها باسێکی حقوقی دا ناتوانێ ته‌سک بێته‌وه، به ڵکو باسێکه که کێشمه کێشی چینه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات چاره‌نووسی دیاری ده‌کات. هه‌ر ئه‌و چه‌وسانه‌وه گه‌وره‌یه‌ی که ئێستا له سه‌ر ژنانه، یه‌کێکه له فاکته‌ره به‌هێزه‌کانی مانه‌وه‌ی چینی سه‌رمایه‌داری مشه‌خۆری نه‌وعی کوردستان. مێژووی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی که ڕابوورد شایه‌تی ئه‌وه‌ن که بزووتنه‌وه‌کانی یه‌کسانی خواز ئه‌گه‌ر له ده‌وری سیاسه‌تێکی ڕؤشن و شه‌فاف خۆیان ڕێک نه‌خستبێ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. دیاره ئه‌مه باسێکه لێره جێی نابێته‌وه. هیوادارم له داهاتودا زیاتر ڕۆشنگه‌ری له‌سه‌ر بکرێت
هه‌ن ده‌ڵێن په‌رله‌مانی کوردستان ته‌عبیر له ئاستی فه‌رهه‌نگی دوواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات، ڕای ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
مه‌گه‌ر ( په‌رله‌مان) ی کوردستان خه‌ڵک هه‌ڵیبژاردوون تا ته‌عبیر له ئاستی فه‌رهه‌نگی دواکه‌ووتو یا پێشکه‌ووتوی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن. ئه‌م شته‌ی به‌ناوی په‌رله‌مان دامه‌زراوه ناتوانێ هیچ کارێک بڕیار بدات، تا له سه‌رۆکی حیزبه‌کانه وه ته‌ڵقین نه‌کرابن. ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ته‌عبیر له له فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووی حیزبه‌کانیان ده‌که‌ن که به ناوی دیموکراسی یه زۆر عه‌جایه‌به‌که‌یانه‌وه له ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بیسه‌پێنن. فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌وان پێشکه‌وتووتره، هه‌ر بۆیه‌ش ڕؤژانه خه‌ڵکی به ئه‌شکرا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی ئه‌م سیاسه‌تانه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه‌یان هه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووه، پێشێ وایه یاسای فره ژنی زۆر باشه بۆ پیاوان و ژنانیش له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرن. ئه‌مه کت و مت بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه له سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان.
به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن که بۆیه ئه‌م یاسایه پێویسته، چونکه کچی قه‌یره زۆره‌و له کوردستان ژن له پیاو زۆرتره. ئێوه وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م ئه‌رگیومه‌نته چییه؟
به‌داخه‌وه‌م که له‌م سه‌رده‌می زانست و فه‌رهه نگه به‌نرخه‌کانیی مرۆڤایه‌تیه‌دا. بوونه‌وه‌ری وه‌ک ئه‌مانه په‌یدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قسه پووچانه بکه‌ن. ئه‌مه ئیهانه‌یه به هه‌موومان که له‌م جۆره بوونه‌وه‌رانه ی به ناوی به‌شه‌ر، یاسامان بۆ داده‌ڕێژن.
به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن ئێمه بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتکه‌نمان و خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، ئه‌و بڕیاره‌مان په‌سند کرد. باشه ئه‌وه چه‌نده ڕاسته ئه‌گه‌ر پیاوه‌کانمان دوو ژن نه‌هێنن. ئه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ژێر مه‌ترسیدایه؟
ئه‌مه خاڵێکی زۆر بنه ڕه‌تیه له عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا. متمانه به‌خۆ و به خه‌ڵکی نه‌بوون و وابه‌سته‌یی به هێزه ده‌ره‌کی یه‌کان له ناخی ئه‌م سیسته‌مه دا به ڕۆشنی ده‌ر ده‌خات. هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌که دیاره که مه‌به‌ستیان ئێران و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچکه‌یه، ده‌نا لۆژیکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و فره ژنی به‌یه‌ک ناخۆنه‌وه و له ئه‌رگومێنتێکی دیسپه‌راتی زیاتر بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌م یاسایه زیاتر نی یه. له مێژووی ئه‌م حه‌ڤده ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا، له هه‌موو بوواره‌کاندا ئه‌م ئه‌رگومێنته‌مان هه‌میشه گوێ لێ بووه. ئه‌م باسه نیشانه‌ی خۆ به ساحێب نه‌زانینی کۆمه‌ڵگایه. ئه‌وه نیه بێ توانایی خۆیان و نه‌بوونی بێ متمانه‌یی به‌وه‌ی که خه‌ڵکی داکۆکیان لێ ناکات، به‌وه ده‌ر ده‌بڕن که له ئه‌مریکا بپاڕێنه‌وه که ئه‌گه‌ر له عێراقیش بچنه ده‌ره‌وه بێن له کوردستان بنکه سه‌ربازیه‌کانی خۆیان دابنێن نه‌وه‌ک سبه‌ی هێزه بووده‌ڵه‌کانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی عێراقی و مه‌زهه‌بیه‌کان هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و ده‌سه‌ڵاتیان لێ بسه‌ندرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ممانه‌ی به‌وه هه‌بێ که خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش داکۆکی لێ ده‌که‌ن من دڵنیام که ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌ری یه‌ی له کوردستان هه‌یه ده‌توانێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شیه‌کدا بووه‌ستێته‌وه.
باسگه‌لێکی زۆر سه‌باره‌ت به به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و گوایه چه‌نده ژنان له جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و دام‌وده‌زگاکانی بوونیان زۆرتر بێت. هێنده زۆرتر به‌رگری له مافه ژنان ئاسان ده‌بێت، به‌و پێیه که به‌شێکی به‌رچاوی ژنان له په‌رله‌مان ده‌نگیان به یاسای فره‌ژنی داوه، ئه‌و حوکمه‌ی سه‌ره‌وه له‌م باره‌دا چۆن ده‌کرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت؟
بوونی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا خۆ به خۆ ناتوانێ مافه‌کانی ژنان بپارێزێ، ئه‌مه ته‌نها ئه‌فسانه‌ی دیموکراسی سه‌رده‌مه، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و لۆژیکه خۆی له خۆی دا جارێکی تر به‌که‌م گرتنی ژنانه که گوایه ناسک ترن به ڕه‌حم ترن و ..هتد . ژنانیش سه‌ر به چین و بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازن. کاتێک ژنان بوونیان له ده‌سه‌ڵاتدا گرنگه که له‌وێ مافی ژنان وه‌ک مافێکی جیهانگیرو له تێڕوانینی یه‌کسانیخوازیه‌وه ببینن.
بوونی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا له کوردستان بێجگه‌له کۆمیدیایه‌کی خه‌مبار هیچی تر نیه. مه‌گه‌ر کۆمێنتارو چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه ژنه‌کان نابیستین و نابینین که نه‌ک هیچی له پیاوانی پیاوسالار که‌م تر نیه به‌ڵکو سه‌رسوڕهێنه‌رتره.
