|
||
|
به‌ریتانیا: ئه‌زمه‌ی ئابووری وهه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن! نوری به‌شیر ئه‌زمه‌یه‌کی ئابوری که‌سێ ساڵه‌سه‌رتاپای نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانی داگرتوه، سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات و چینی بۆرژوازی له‌وڵاتانی ئاسیا‌و ئه‌وروپا وئه‌فریقیا، پێکهێناوه. ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌م ئه‌زمه‌ئابوریه‌له‌لایه‌ن ووڵاتانی گه‌وره‌سه‌رمایه‌داریه‌وه‌ناوی جۆراوجۆری لێده‌نراو ده‌ویسترا رۆپۆشی جۆراوجۆری بۆ بکرێت، به‌ڵام به‌دوای پێدانی ملیاره‌ها دۆلار به‌بانکه‌کان وده‌ستبردن بۆ سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری و هێرشبردن بۆسه‌ر ئاستی ژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتیان وکه‌م کردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ومه‌سروفاته‌کانی ده‌وڵه‌ت، که‌چی هێشتا ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌نه‌ک هه‌ر ڕیگاچاره‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه، به‌ڵکو ئاسه‌وار ونیشانه‌کانی قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری خۆی ده‌رده‌خات. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ئاستی قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمه ئابووریه، به‌داڕوخان وگۆڕانکاری له‌حکومه‌ته‌کانی یۆنان وپرتوگاڵ وگه‌لێکی تر له‌وڵاتانی سه‌رمایه‌داری گه‌یشتووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌مانگرتن و خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌زۆرێک له‌ووڵاتانی ئه‌وروپادا، تا ده‌گات به‌هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوه‌نده‌کان -Occupy wallstreet- له‌ئه‌مه‌ریکاو‌ئوسترالیا و که‌نه‌داو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، هاوکات رووداوه‌خێراکانی هه‌ڵپێچانی ده‌سه‌ڵاته‌سه‌رمایه‌داره دیکتاتۆره‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی وپشێویه‌سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا.. هه‌موویان‌ده‌رخه‌ری راستی قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌ئابوریه‌ی دونیای ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری وبێتوانایی حکومه‌ته‌کانی چینی بۆرژوازیه‌له‌چاره‌سه‌رکردنیدا. به‌ڵام لایه‌نێکی تری ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ڕۆڵی حزبه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان وهه‌وڵه‌کانیه‌تی له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌یه. به‌تایبه‌تی که‌لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان چ له‌ده‌وری ڕاوێژکاری ده‌سه‌لات وچ وه‌ک لایه‌نێکی دژ به‌ده‌سه‌ڵات، به‌مه‌به‌ستی ڕاکێشانی خه‌ڵک وسواربوون به‌سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیاندا، له‌هه‌وڵدایه بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ئابوورییه، که‌هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌خواستی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشه‌وه‌نییه. له‌مباره‌وه‌هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌وڵاتی به‌ریتانیا، چ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌زمه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته‌و چ له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدا، نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌یه‌که‌لێره‌دا له‌باره‌یه‌وه‌ده‌دوێین. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌زمه‌ئابووریه‌ی که‌یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به‌ریتانیا گرتووه، سه‌ره‌تا د‌یڤید کامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیران، ڕیگاچاره‌ی ده‌ربازبوون له‌م ئه‌زمه‌یه‌ی به‌سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی ئابوری وکه‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ده‌وڵه‌ت وخزمه‌تگوزاریه‌کان وبردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، به‌ده‌سته‌وه‌گرت. ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بێکارکردن وکه‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و زیادکردنی پاره‌ی خوێندن و نرخی کاڵا پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێناو ئه‌مه‌ش بووه‌مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ویا‌خی بوونی لاوان وده‌ستبردن بۆسوتاندنی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و خۆپیشاندان ومانگرتنه کرێکاریه‌کان له‌م وڵاته‌دا. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌وهه‌وڵه‌کانی د‌یڤید کامیرۆن وحکومه‌ته‌که‌ی هێشتا نه‌یتوانیه‌وه‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی سه‌رمایه‌داری وقه‌یرانه که‌یبێت. هه‌ربۆیه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه‌له‌وتارێکدا د‌یڤید کامیرۆن ڕووی له‌به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا کرد ولێره‌شه‌وه‌داوای له‌پارته‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان کرد که‌له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ت ڕاوه‌ستن و یه‌کده‌ستانه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ته‌وه‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌زمه‌ی ئابووری وه‌ڵات بخه‌نه‌گه‌ڕ. د‌یڤید کامیرۆن له‌قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ساڵی تازه، یانی ساڵی 2012 ساڵێکی سه‌خت ده‌بێت له‌به‌ریتانیا وپیویسته‌هه‌موو که‌س و لایه‌نێک به‌حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ده‌رکی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌سه‌خته بکه‌ن وتێبکۆشن یه‌کگرتووانه‌رووبه‌رووی باری ناهه‌مواری ئابووری وڵات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا نمووی شکستی ده‌وڵه‌تانی ئه‌زمه‌گرتووی وه‌ک یۆنان چاوه‌ڕێی به‌ریتانیاش ده‌کات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌وپه‌یامه‌که‌ی دیڤیدی کامیرۆندا، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئید میلیباند - Ed Miliband – سه‌رۆکی حزبی له‌یبه‌ر، که‌سه‌ره‌کیترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیایه، له‌وته‌یه‌کیدا هه‌ڵوێستی حزبه‌که‌ی به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی ده‌سه‌لاتدار، حزبی کۆنسه‌رڤه‌تیڤ، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی ئابوری وکه‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ده‌وڵه‌ت شکستی خواردووه‌ودوای ئه‌مه‌ش سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌ت هیچ نه‌خشه‌یه‌کی ئابوری باوه‌ڕپێکراوی به‌ده‌سته‌وه‌نییه.ته‌نانه‌ت هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ئابوری بازاڕ‌و سیسته‌مه‌که‌ی نیشان نادات. له‌کوتایی قسه‌کانیدا ئید میلیباند ئه‌لگۆی "سه‌رمایه‌داریه‌کی لێپرسروانه‌ترو باشتر"ی وه‌ک رێگای گونجاو بۆ ده‌رچون له‌ئه‌زمه‌که‌پێشنیار کرد، که‌له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌مان به‌رنامه‌ی چاکسازیه. چاکسازیه‌ک که‌خه‌ڵک هه‌ستی پێ‌بکات و که‌متر بێکارکردن و که‌مکردنه‌وی کرێ و زیادکردنی نرخی کاڵاکانی له‌بازاڕدا به‌دواوه بێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌وه‌زیری سێبه‌ری کارChuka Umunna له‌چوارچێوه‌ی قسه‌کانی میلیباندا ووتی: " ئه‌و‌سه‌رمایه‌داری که‌هه‌یه‌سه‌رمایه‌داریه‌کی باش نیه‌وده‌بێت په‌یڕه‌وی بازرگانیه‌کی باش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌کی باش به‌وجود بێت. بۆیه ده‌بێ سه‌رمایه‌داران وبازرگانانی وڵات په‌یره‌وی له‌بازرگانی کردنێکی باش و به‌پره‌نسیب بکه‌ن ونموونه‌له‌کاری سه‌رکه‌وتوو بده‌ن به‌ده‌سته‌وه". ئه‌م قسانه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌دێت که‌نیزامی‌سه‌رمایه‌داریه‌ی وئابووری بازاڕ به‌جۆرێک خۆی رێکبخاته‌وه‌که‌به‌رهه‌مهێنان و‌بازرگانی که‌مترین زیان به‌ژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت. ورده‌کاریه‌کانی ئه‌م ته‌رحه‌ی ئۆپۆزسیۆن که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کان وباشکردنی بازرگانی ناوخۆ وده‌ره‌وه، ده‌گرێته‌خۆی. ئه‌گه‌رچی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌رحانه‌ی ئۆپۆزسیۆندا هێشتا حزبی ده‌سه‌ڵات کاراتره‌و ئه‌م رێگایانه‌ی حزبی له‌یبه‌ر پارتی به‌چاره‌سه‌ر نازانێ، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن هه‌مان نیزامی ئابوری سه‌رمایه‌داری بازاڕ، به‌هه‌ندێک چاکسازیه‌وه‌دوباره‌ده‌کاته‌وه‌که‌خودی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار پێداگری لێده‌کات. نیزامێک که‌له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی کاری کرێکاران ونابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراوه. ئه‌وه‌شی که‌ئۆپۆزسیۆن داکۆکی لێده‌کا ووه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی تازه‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌زمه‌ی ئابووریدا ده‌یخاته‌ڕوو، شتێکی زیاتر نییه‌له‌سیاسه‌تی ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌ت، یانی کینزیه‌تی نوێ، که‌کۆنترۆڵی بازاڕ له‌په‌رده‌ی "سه‌رمایه‌داریه‌کی باش"دا پێناسه‌ی بۆده‌کات. باشکردنی سه‌رمایه‌داریش به‌ومانایه دێت که‌ئانارشی بازاڕ ڕامبکرێ وئاساواره‌زیانباره‌کانی کۆنترۆڵ بکرێ. به‌ڵام سه‌رمایه‌داری که‌به‌وته‌ی مارکس مێژوه‌که‌ی به‌ئاگرو ئاسن ونایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی نوسراوه‌نه‌ئینسانی ده‌کرێته‌وه‌ونه‌باشتر ده‌کرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی که‌پێی ده‌ڵین فه‌وزای بازاڕ‌و تێکه‌ولێکه‌ی کڕین‌و فرۆشن به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ویاساکانی مونافه‌سه‌وئاڵوگۆڕی کاڵاو جێگۆڕکێی سه‌رمایه‌کانه. قازانچ په‌رستی وهه‌وڵدان بۆ به‌رینکردنه‌وه‌ی بازاڕی کاروکاڵا، که‌یاسای بنه‌ڕه‌تی وبزوێنه‌ری به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌له‌نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، ئینسانی بون وشه‌رافه‌تمه‌ندی وباشبون ناناسێ وبه‌پێویست جه‌نگه‌وێرانکه‌ره‌کان وپشێویه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وداڕمانه‌ئه‌خلاقیه‌کان، خۆی گۆشه‌یه‌کی ته‌واوکاری نیزامی سه‌رمایه‌داری وبنه‌ماو چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتداره، که‌ناچاره‌پێی. هه‌ربۆیه‌ته‌واوی به‌دیله‌کانی چاکسازی ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌نجامێک ناگات وناتوانێ له‌قازانجی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشدا هه‌نگاوێک هه‌ڵگرێ وبارسوکیه‌ک به‌سه‌ر ژیانیاندا بهێنێ. وه‌ڵامی چینی کرێکار به‌سه‌رمایه‌داری وئه‌زمه‌ویاساکانی شتێکی ترنییه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌ده‌ستبداته‌خه‌باتێکی یه‌کگرتوانه‌و شۆڕسگێرانه‌بۆله‌گۆڕنانی ئه‌م نیزامه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار وبه‌دیلی سۆسیالیستی که‌له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌نیزامی کاری به‌کرێ هه‌ڵده‌ته‌کێنی ویاسای قازانچپه‌رستی وکه‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌وکۆمه‌ڵگای کارکردوان له‌سه‌ر بنه‌مای موڵکدارێتی گشتی بۆ هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌خاته‌شوێنی، ته‌نها ڕیگا چاره‌ی واقعی کرێکارانه‌به‌رامبه‌ر به‌نیزامی سه‌رمایه‌داری وئه‌زمه‌که‌ی. 12/1/2011
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |