|
ئا: نوری به‌شیر |
له‌ڕۆژی 27 ی كانونی یه‌که‌مه‌وه که‌ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆسه‌ر خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌غه‌زه‌وه ده‌ستپێکرد، که تائیستا 17 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه یه‌کلایه‌نه‌دا تێده‌په‌ڕێ و زیاتر له 900 که‌س له‌خه‌ڵکی غه‌زه کوژراوه که 300 یان منداڵن، وه زیاتر له 4250 برینداره‌و هه‌زاران که‌س ئاواره بوون و هه‌زاران خانوو له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختبووه‌و یه‌ک ملیۆن ئینسان بێئاوو کاره‌باو برسی کراوه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌ڕۆشنی و ئاشکرا دیفاع له‌ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌کات، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌وه که‌سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته‌کانیان حوکمی ده‌که‌ن، درێژه به‌و خوێنرێژیه ده‌دات، ئه‌مه ڕاستی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و نه‌زمی نوێکه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری تاکید ده‌کاته‌وه.
ئه‌م کرده‌وه دژی به‌شه‌ری و دژی کرێکاریه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل جیهانی له‌به‌رانبه‌ر جه‌نگێک که‌به‌دژی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین به‌ڕێخراوه، ده‌کاته دوو به‌ش، به‌ره‌یه‌کی چه‌پ و ئینساندۆست به‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مریکایه. به‌ره‌یه‌کیتر که پێکهاتووه له‌ئه‌مریکاو هه‌موو ده‌وڵه‌ته بۆرژوازیه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی لایه‌نگری، هه‌روه‌ها ده‌وله‌تانی وولاتانی غه‌رب، و وولاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رانیان به‌دیبلۆماسیه‌ته‌کانیان. ئه‌م دوو به‌ره‌یه له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا که‌وتونه‌ته به‌ره‌کانی لایه‌نگرو دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک و ڕۆژانه هه‌ڵوێست و قسه‌و به‌یانه‌کانیان به‌ڕۆشنی دیاره.
به‌ره‌ی چه‌پ و ئینساندۆست به‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل
له‌ده‌ستپێکردنی جه‌نگی یه‌کلایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵکی فه‌له‌ستین که به‌شێوه‌یه‌کی نائینسانی و دوور له‌هه‌ر پره‌نسیبێک ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کرده کوشتارگایه‌ک که‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌کی له‌پشت سه‌ره‌وه بێت له‌کاره کۆنه‌په‌رستیه‌کانی حه‌ماس، ئه‌وا له‌م هێرشه‌یدا کاری تیرۆریستی و دژی به‌شه‌ریه‌که‌ی چه‌ند به‌رابه‌ر تیرۆر‌و کۆنه‌په‌رستی حه‌ماسی شار‌دۆته‌وه، له‌ده‌ست نه‌پاراستن له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له ماڵ و شوێنی کار‌و ناوه‌ندی قوتابخانه‌و شوێنه گشتیه‌کاندا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و ناره‌زایه‌تی جیهانی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌سه‌راسه‌ری دنیادا، که‌سه‌ره‌تا به‌خۆپیشاندانه‌کان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئیسرائیل و له‌هه‌ندێ شوێن له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مریکادا ده‌ستی پیکرد، که‌تا ئێستاش له‌ماوه‌ی 17 ڕۆژی ڕابردوودا ئیدامه‌ی هه‌یه.
به‌لام ئه‌م حه‌ره‌که‌ته له‌ڕۆژی 3/1 دا به‌ڕیزی ملیۆنی له‌زۆرێک له‌وولاتانی دنیادا، خه‌ڵکی ناڕازی له ئینساندۆست و چه‌پ و کۆمۆنیست له‌سه‌راسه‌ری دنیا و به‌تایبه‌تی له‌وولاتانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا وه‌ک به‌ریتانیا، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رۆما، یۆنان، دانیمارک، ئه‌مریکا، ئیتالیا، ئوسترالیا، هۆڵه‌نده، ئیسپانیا، پورتوگال، سویزله‌نده، به‌لجیکا، ئه‌رچه‌نتین، له‌هه‌ندێ شوێنی ئه‌فریقاو له‌هه‌ندێ له‌وولاتانی عه‌ره‌بی و له‌وانه له‌عێراق ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌کانی ئه‌م وولاتانه که له‌به‌ریتانیا له‌شاره‌کانی ( له‌نده‌ن، مانچسته‌ر، گلاسکۆ، بریستۆڵ و ئه‌دنبه‌ره و...) له ئیسپانیا له‌چه‌ندین شار‌و له‌وانه مدرید، خۆپیشاندان سازدراوه. که‌خۆپیشاندانی له‌نده‌ن مه‌زه‌نده کراوه له‌نیوان 50.000 بۆ 75.000 هه‌زار خۆپیشانده‌ر. له‌فه‌ره‌نسا مه‌زه‌نده‌ی خۆپیشاندانه‌که به 50.000 هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌کرێ، که‌ڕێپێوان ناوه‌ندی شار ده‌گرێته‌وه‌و خۆپیشانده‌رانێکی زۆر بۆناره‌زایه‌تی ده‌ربرین ده‌چنه به‌رده‌می سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مریکاو ئیسرائیل و پۆلیس چوارده‌وریان ده‌دات له‌ترسی هێرشکردن. هه‌روه‌ها ئاماری ئیسپانیا که‌له‌دوو شاری گه‌وره خۆپیشاندان کراوه به 25.000 هه‌زار مه‌زه‌نده کراوه، که هه‌ریه‌ک له‌و وولاتانه‌ی که به‌هه‌زاران خۆپیشاندانیان کردووه.
هه‌روه‌ها جارێکی‌تر له‌ڕۆژی 10/1/2009 دا ناره‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره له‌دنیادا هه‌ر له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئینساندۆست و چه‌په‌وه ئه‌مجاره‌یه‌یان به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆری یه‌کێتیه‌کریکاریه‌کان و حزبه چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان و رابه‌ره‌کانیانه‌وه، که‌شێوه‌یه‌کی فراوانتری به‌خۆیه‌وه گرت ڕژانه سه‌رشه‌قام و به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئیسرائیل:
ئه‌مه‌ریکا: خۆپیشاندانی ده‌یان هه‌زار که‌سی له‌خه‌ڵکی ناڕازی له‌واشنتۆن له‌به‌رده‌م کۆشکی سپی‌دا و به‌شیعاری دژی بوش له‌لایه‌نگری بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ڕۆژی دواتر هه‌ندێ شاری تر ده‌ستیاندایه ناره‌زایه‌تی له‌وانه له‌شاری سان فرانسيسكو.
به‌ریتانیا: خۆپیشاندانی له‌نده‌ن له‌نێوان 20 تا 30 هه‌زارکه‌سی که له‌هایدپارکه‌وه به‌ره‌و سه‌فاره‌تی ئیسرائیل به‌ڕیکه‌وت. فه‌ره‌نسا: له‌فه‌ره‌نسا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان به‌ڕێخراوه، که‌زیاتر له 150 هه‌زار که‌س له‌چه‌ندین شاری فه‌ره‌نسادا به‌شداری خۆپیشاندانیان کردوه، که زۆرترینی خه‌ڵک له پاریس بوه که به 50 هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌کرێ که‌زۆرێک له حزبه سۆسیالیست و کۆمۆنیست و چه‌په‌کان و سه‌رکرده‌کانیان به‌شداریان تێدا کردوه. ئه‌ڵمانيا: خۆپیشاندانی ئه‌ڵمانیا له‌چه‌ند شارێکی خۆپیشاندان بوه‌و به‌شداربوان به 35 تا 40 هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌کرێ. که‌گه‌وره‌ترینیان له‌به‌رلین بوه. ئه‌نده‌نوسیا 250.000 هه‌زار و هه‌روه‌ها له‌وولاته‌کانی دانیمارك، نه‌رویج، پۆڵندا، یۆنان، سوید، به‌هه‌زاران که‌س خۆپیشاندانی کردووه‌و له‌ئوسترالیا ( له‌سدنی و میلبۆرن که له‌سدنی 2 هه‌زار له‌میلبۆرن 3 هه‌زار) که‌س خۆپیساندانیان کردوه.
به‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌دا تاکو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی گه‌وره له‌دنیادا به‌رده‌وامه‌و، ڕۆژانه له‌زۆرێک له‌وولاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکادا له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئیسرائیل‌دا پکیتی خۆپیشاندان هه‌یه له‌وانه به‌ریتانیا هه‌موو ڕۆژێک له 5 تا 7ی ئیواره به‌رده‌وامه، که پۆلیس به‌شێوه‌یه‌کی توند و ئاماده‌ییه‌کی گه‌وره‌وه پارێزگاری له‌و سه‌فاره‌تانه ده‌کات له‌ترسی توره‌یی خۆپیشانده‌ران، که‌له‌زۆریک وولات به‌هۆی به‌شداری ئه‌نارشیست و ئیسلامیه‌کانه‌وه، کاری توندوتیژی لیکه‌وتۆته‌وه، له‌وانه به‌ریتانیا و فه‌رره‌نسا.
هه‌روه‌ها به‌سه‌دان کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه چه‌په‌کان به‌ڕیخراوه‌و به‌ڕیده‌خرێ له‌سه‌ر وه‌زعی ئێستای کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ڕێگاچاره‌و جێگا‌و ڕێگای ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌نگری له‌ئیسرائیل. به‌جۆرێک قوتبگیری روویداوه له‌ناوخۆی ئیسرائیل و له‌دنیادا ئیسرائیلیه‌کانی بێهه‌ڵوێست نه‌هێشتۆته‌وه به‌لایه‌نگرو دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
وه شعاره‌کانی ئه‌م خۆپیشاندانانه وه‌ستانی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ له‌دژی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و داوای سه‌ربه‌خۆی بۆ فه‌لسه‌ستین و ده‌رچونی ئیسرائیل له‌غه‌زه، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین و وه‌ستانی ده‌سبه‌جێی هێرش و کوشتاری له‌غه‌زه‌داو شیعاری دژی بوش و ده‌وڵه‌تی خوێنرێژی ئیسرائیل...
به‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیان لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل
به‌هانه‌ی ده‌وله‌تی ئیسرائیل له‌هاویشتنی موشه‌که‌کانی حه‌ماس هیچ شتێک نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت جه‌نگێکی خوێناوی قه‌ومی و کۆنه‌په‌رستی له‌ناوچه‌که‌دا به‌ڕێبخات و دژایه‌تی و کوشت و بڕی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بکات، ئه‌مریکا ئه‌م به‌هانه‌یه‌ی قبوڵه‌و به‌ڕۆشنی به‌رگری لێکده‌کات، وه وولاتانی غه‌رب و سه‌رجه‌م بۆرژوازی لایه‌نگرانی ئه‌مریکا له‌دنیادا چ له‌ده‌سه‌لاتدا بن وه‌ک ده‌سه‌لاته‌که‌ی مالکی یان بۆرژوازیه‌کی حاشیه‌یی له‌چه‌شنی ده‌سه‌لاته‌کانی حزبه بۆرژوا میلیشییاییه‌کانی کوردستان که‌له‌پشت سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه خۆیان مه‌لاسداوه‌و نانده‌خۆن و له‌ده‌سه‌لاتدان، هه‌روه‌ها وولاتانی عه‌ره‌بی و حکومه‌ته‌کانیان نه‌ک هه‌رئه‌وه به‌ڵکو به‌دژی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه له‌وولاته‌کانیان، هه‌موویان به‌لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و به‌لایه‌نگری هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا وه‌فادارن.
ئه‌م به‌ره‌یه له‌دنیادا به‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته‌کانیان، زۆر ڕاشکاوانه به‌دژی کۆمه‌ڵگای مرڤایه‌تی ئه‌مڕۆ حه‌ره‌که‌ت ده‌که‌ن و له‌پشت کوشتارێکی جه‌ماعیه‌وه وه‌ستاون که‌شه‌رمه بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ. ڕۆژانه به‌سه‌عات مناڵ و ژن ده‌کوژرێ و ئه‌مان به‌هانه‌ی بۆ ده‌هێننه‌وه، ڕۆژانه خه‌ڵک خانوی به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنرێ و ئه‌مان لایه‌نگری له‌کاولکار ده‌که‌ن، وه چاوی خۆیان له‌و وه‌حشیگه‌ریه‌ی ئیسرائیل ده‌نوقێنن. سه‌رانی وولاتانی عه‌ره‌بی به‌داواکاری بۆ کاری دیبلۆماسیه‌تیان و چاوه‌ڕوانی کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی وولاتانی عه‌ره‌بی و مه‌جلیسی ئه‌من خزمه‌ت به‌و هه‌لومه‌رجه ده‌که‌ن، وولاتانێکی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک جمهوری ئیسلامی ئیران و ده‌وله‌تی تورکیا ڕشتنی خوێنی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینیان کردوه به فرسه‌تێک بۆ گه‌وره کردنی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی خۆیان و ده‌خاله‌تیان به‌قازانجی حه‌ماس و ئیسلامی سیاسی.
سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و چینی کرێکار ده‌توانێ کۆتایی به‌م خۆێنڕێژیه‌ی بۆرژوازی بهێنێ
مانه‌وه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌هه‌ڵواسراوی به‌جیا له‌وه‌ی که‌کوشتارگای له‌شێوه‌ی غه‌زه به‌وجود دێنێ و ده‌کرێ له‌عێراقیشدا له‌ژیرده‌ستی بۆرژوازی قه‌ومی عه‌ره‌بی و ساتوسه‌ودای ناسیونالیزمی کوردا هه‌مان شێوه‌ی غه‌زه‌و زیاتریش که‌پێشتریش له‌ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام بینیمان، دووباره ببێته‌وه، به‌جیا له‌مانه‌ش مانه‌وه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین جه‌ره‌یانه ئیسلامیه‌کانی فه‌له‌ستین وه‌ک حه‌ماس و هه‌تا له‌باقی وولاتانی تردا به‌هێزده‌کات و خۆیان سازده‌ده‌ن و چه‌واشه‌کاری له‌ڕیزی ئینساندۆستی خه‌ڵک له‌جیهاندا دروست ده‌که‌ن، هه‌ر ئێستا وه‌زعیه‌تێکی وا بۆ حه‌ماس هاتوه‌و له‌هه‌ندێ له‌خۆپیشاندانه‌کان هه‌وڵده‌دری که‌حه‌ماس ده‌ربکه‌وێ و به‌پاڵه‌وان بناسرێ، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن جه‌رره‌یانه ئیسلامیه‌کانه‌وه، وه‌زۆرێک له‌لایه‌نی تری ئیسلامی له‌هه‌وڵی خۆده‌رخستن و خۆناساندن و به‌هێزکردنی حه‌ماسدان، که‌هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و کێشه‌که‌یاندا نیه...
ڕێگای کۆتایی هێنان به‌کوشتوکوشتاری ده‌وله‌تی ئیسرائیل له‌فه‌له‌ستین و ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌عێراق کردی و ئه‌مه‌ی ئیسرائیل به‌شیوه‌یه‌کی تر ده‌وڵه‌تی قه‌ومی عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌عێراقدا دووباره‌ی نه‌کاته‌وه، هاتنه مه‌یدانی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و چینی کریکاره به‌شیوه‌یه‌کی ڕیکخراوو، که نه‌ک هێزی ئه‌سڵی له‌ناوبردنی بۆرجوازی و شه‌ڕه‌کانیانه، هێزی ده‌ستکۆتاکردنی هه‌موو کۆنه‌په‌رستی و تیرۆریستی ئیسلامیه‌کانیشه.
هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکار به‌ووشیاری و له‌ژێر ئالای سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و مارکسیزمدا، کۆتایی به‌هه‌موو مه‌ر‌گه‌سات جه‌نگ و کوشتارو برسیه‌تیه‌کانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌ته‌کانیان دێنێ. ڕێگای کۆتایی به‌کوشتاری ئه‌مڕۆی غه‌زه‌و سبه‌ینێ له‌کوردستاندا و له‌وولاتێکی تردا دێنێ، ئه‌و هێزه ملێۆنیه به‌هه‌موو په‌رش و بلاویه‌کیه‌وه مه‌وجوده، ئه‌و هێزه ملیۆنیه له‌جه‌نگی ئه‌مریکا به‌دژی خه‌ڵکی عیراقیش هاته مه‌یدان، ئه‌و هێزه پێویستی به‌وه هه‌یه سازبدرێ، له‌ده‌وری چینی کرێکار و ئالای کۆمۆنیزمدا کۆبێته‌وه‌و رێکبخرێ.
12/1/2009
|
|
