|
نوری به‌شیر
پشووی هاوین کۆتایی هات و پێمان نایه سه‌ره‌تاى ساڵيكى نوێیی
خوێندنه‌وه. ئه‌مساڵیش وه‌کو هه‌موو ساڵێکى تر قوتابیان و
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران روو له‌پۆله‌كانى خؤيندن ووانه‌كان
ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م ساڵیش زه‌حمه‌ت و ماندوبوون و ته‌حه‌مولکردنی
سه‌رماو گه‌رما و مه‌سره‌فی ڕۆژانه چاوه‌رێمانه. کڕینی ده‌فته‌رو
کتێب و قه‌ڵم و جلوبه‌رگی قوتابخانه و کرێی هاتو چۆ بارێکی گرانی
سار شانی خێزانه
هه‌ژاره‌کانی کوردستانه. به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژگاری گرانی ونه‌بوونی
وه‌ک ئه‌مڕۆدا. له‌نێو قوتابخانه‌کنیش کێشه‌ی هۆڵی سارد‌و نه‌بوونی
هۆیه‌کانی گواستنه‌وه وپۆلی قه‌ره‌باڵغ و که‌می مامۆستا‌و کۆمه‌ڵێک
پێداویستی تر هه‌موویان به‌رۆکی ژیانی قوتابیان داگرتوه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه دواکه‌وتویی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌و
ئالوده‌کردنی بیری منداڵان وخوێندکاران به‌ئاین و ئایدیۆلۆژیای
نه‌ته‌وه‌یی ودورخستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌زانستو تاقیگاو بواری
نوێی زانستی .. هه‌موو ئه‌مانه چه‌ندین ئاسته‌نگ و گرفت له‌سه‌ر
رێگای په‌روه‌رده‌و فێرکردنی خوێندکاران پێکدێننه‌وه. به‌لام
له‌ئاسته‌کانی خوێندنی ئاماده‌یی و زانکۆکان‌دا کێشه‌و گرفته‌کان
واوه‌تر ده‌ڕۆن و بوواری خوێندن سه‌خت ترده‌که‌نه‌وه. به‌تایبه‌تی
کێشه‌ی حه‌وانه‌وه و قیسمداخلی و پاره‌ی مه‌سروفاتی رۆژانه‌ی ئه‌و
خوێندکارانه‌ی که‌شوێنیان دوره به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه. به‌م
هه‌موو گرفتانه‌شه‌وه، قوتابیانی زانکۆ و ئاماده‌ییه‌کان دوای
ئه‌وه‌ی ئاسته‌کانی خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن له‌دووسه‌ره‌وه
ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ده‌بنه‌وه. له‌سه‌رێکه‌وه ته‌واوکردنی
قۆناغی ئاماده‌یی چاوه‌ڕێی وه‌رگرتن له‌یه‌کێک له‌زانکۆکان ده‌بن و
له‌سه‌رێکی تریشه‌وه که‌زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن غه‌می دامه‌زراندن و
دۆزینه‌وه‌ی کارێک دایان ده‌گرێت. دایک‌وباوکی ئه‌م خوێندکارانه
دوای سالانێکی زۆری زه‌حمه‌ت به‌هیوان مناڵه‌کانیان له‌زانکۆ
وه‌رگیرێن و دواترش کارێک په‌یدابکه‌ن، به‌لام پێناچێت به‌دیهاتنی
ئه‌م ئاواتانه‌یان کارێکی ساده‌بێت. به‌تایبه‌تی که بینیمان ساڵی
پار هه‌زاران خوێندکاری ئاماده‌یی و زانکۆکان وه‌رنه‌گیران و
بێکاریشمانه‌وه. بینیمان له‌ساڵی پێشوو هه‌زاران قوتابی
ئاماده‌ییه‌کان که‌خوێندنیان ته‌واوکردو به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که‌له‌په‌یمانگاو زانکۆکان وه‌رنه‌گیران ره‌وانه‌ی بازاری بێ‌کاری
کران و ڕه‌نجی چه‌ندین ساڵه‌یان به‌باچوو، وه بارێکی گرانی تریان
خسته سه‌ر خۆیان و که‌سوکاریانه‌وه، یان قوتابیانی زانکۆکان
خوێندنیان ته‌واو کردوه‌و که‌کاریان بۆ دابین نه‌کراوه‌و ئه‌گه‌رچی
به‌ڵێنی خستنه‌سه‌ر کاریان پێدرا.
به‌م هه‌موو کێشه‌و گرفتانه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رچاوه ده‌سه‌لاتێکی
گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆره که‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ناکرێت وه‌لامی هیچ
یه‌ک له‌م کێشانه بداته‌وه، بگره خوی هۆکاری قوڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م
وه‌زعیه‌تانه‌یه. بۆیه ده‌بێت خوێندکاران‌و قوتابیان بیرێک بۆ
ئه‌م حاڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه و به‌فکری باشکردنی وه‌زعی خوێندنی
خۆیانه‌وه بن. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها هاتنه‌مه‌یدان و
به‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌قی خۆیانه له‌ده‌وری
داخوازی ڕۆشن و هه‌مه‌گیر. تا له‌م ڕێگایه‌وه ده‌سه‌لات لێپرسراو
بکه‌ن که‌ڕه‌وشی خوێندن چاک بکه‌ن. ده‌بێ ده‌سه‌لاتداران ناچار
بکرێن به‌دابینکردنی خۆڕایی هه‌موو پێداویستیه‌کانی خوێندن و
فێرکردن. ده‌بێ فرسه‌تی وه‌رگرتن له په‌یمانگاو زانکۆکان و
دامه‌زراندنی پیشه‌یی بۆ هه‌موان مسۆگه‌ر بکرێت.
له‌ساڵانی پێشوودا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داواکاریانه‌دا قوتابیان و
خوێندکاران خه‌باتیانکردو ده‌ستکه‌وتیان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مساڵیش
ده‌توانن به‌بزوتنه‌وه‌ی داواکاری خۆیان سه‌رجه‌م خواسته‌کان
به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداراندا داسه‌پێنن. ده‌با به‌خه‌باتی
یه‌کگرتوانه‌و رێکخراوی خۆمانه‌وه بۆ داواکاریه‌کانمان به‌ره‌و
پیری ساڵی نوێی خوێندن بڕۆیین. |