|
نوری
به‌شیر
ئه‌م ماوانه شه‌پۆلێکی
تیرۆر شاره‌کانی کوردستانی ئيَرانى گرته‌وه، تیرۆری ئه‌مجاره
ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێم و به‌ده‌ستی ده‌زگا
سه‌ر‌کوتگه‌رییه‌کانی ڕژێم خۆی بوه، به‌ڵام ڕێمی جمهوری ئیسلامی
به‌م کاره‌ی به‌تیرێک چه‌ند نیشان ده‌پێکی؛ له‌وانه پێکهێنانی
فه‌زایه‌کی ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه، هه‌روه‌ها ده‌ستی
ڕژێم ئاوه‌لا ده‌کات بۆ په‌لاماردانو گرتن و تۆقاندن و تۆمه‌ت
دروستکردن له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، له‌لایه‌کی
تریشه‌وه هه‌ندێ له‌وکه‌سانه‌ی که‌تادوێنێ جاسوسی و خه‌ڵکی
پێده‌کوشتن، ئه‌مڕۆ کارێکی پێیان نه‌ماوه‌و ده‌یه‌وێ له‌خۆی دوریان
بخاته‌وه وسه‌رئه‌نجام فه‌زایه‌کی ئیستبداد به‌سه‌ر خه‌ڵكی
کوردستانه‌وه پێکبهێنێ و به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی شاری سنه که‌ئه‌و
چوار که‌سه‌ی تیا تیرۆرکراوه.
بۆ جمهوری ئیسلامی
ئێران ئه‌مه یه‌که‌مین جار‌و ئاخرین جاری نیه له‌کاری تیرۆر و
سه‌پاندنی وه‌زعی ترس و تۆقاندن و عه‌سکه‌رتاریه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکی
ئێران و کوردستاندا، له‌وه‌ش واوه‌تر رژێمێکی درنده‌و دژی ئینسانی
بوه له‌داسه‌پاندنی دوکه‌وتوترین هه‌لومه‌رجی کۆنه‌په‌رستی
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاداو له 30 ساڵی ده‌سه‌لاتیدا به‌ڕژێمی دژی ژن و
به‌ڕژێمی تیرۆر‌و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه وسێداره ناسراوه. ئه‌م
ڕژێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه وه‌ک ڕژێمێکی
ئیسلامی هه‌موو کۆمه‌ڵگای به‌پێی یاساکانی ئیسلام وشه‌ریعه‌ت
سازداوه وبوارێکی بۆ هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادانه‌ی
هاوولاتیانی بن ده‌ستی نه‌هێشتۆته‌وه.
ته‌نا‌نه‌ت ڕژێمی
جمهوری ئیسلامی وه‌ک ڕژێمێکی تیرۆریست و دژی به‌شه‌ری ئه‌و
ده‌ورونه‌خشه‌ی هه‌ر له‌ئاستی ئیران و کوردستاندا قه‌تیس
نه‌کردوه، به‌لکو وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی ده‌ستی تیرۆری
گه‌یشتۆته ناوچه‌که‌و جیهانیش، له‌وانه عیراق و کوردستانیش
به‌دوای ئێران‌دا زیانی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه
به‌رکه‌وتوه، ئه‌وه بونی بانده تیرۆریستیه‌کان و ناردنی بۆ ناو
قولایی عیراق و کورستان و تیرۆرکردنی سه‌دان که‌س له‌ئۆپۆزسیۆنی
ئێرانی که‌بوو‌نه قوربانی ده‌ستی تیرۆری جمهوری ئیسلامی و
ئاخونده‌کان، له‌هه‌ژمارده‌کردن نایه. ئه‌م ڕژێمه‌هاره هه‌ر
به‌کاری تیرۆر‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سه‌دیه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵکو
به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر فتوا ده‌رده‌کات بۆ ئیغتساب له‌زیندانه‌کاندا و
ئه‌م ئیغتسابانه‌شی به‌پێی شه‌رعی ئیسلام ڕه‌سمیه‌ت پێداوه.
تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێ ناڕه‌زایه‌تی به‌م ڕژێمه ده‌ر ببڕێ
ده‌خرێته زیندانه‌وه وله‌وێش به‌حوکمی شه‌رع ڕووبه‌ڕڕووی سزای
ئیغتساب ده‌بێته‌وه.
ئه‌م کرده‌وه قیزه‌ون
و دژی ئینسانیانه که‌پیشه‌ی ده‌سه‌لاته ئیسلامیه‌کانه و نموونه
به‌رجه‌سته‌کانی له‌ئێران و ئه‌فغانستان ڕوون و به‌رچاوه له‌ئاستی
دنیادا. جمهوری ئیسلامی ئێران له سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا ئه‌مه
پیشه‌ی بوه. به‌تایبه‌ت به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌و
ناره‌زایه‌تیه‌ک که‌خۆی نیشانداوه، بوه‌ته به‌بابه‌تی
په‌لاماردانی ڕژێم و سه‌دان که‌س ده‌ستگیر و زیندانی کراوه‌و
ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌خۆپیشانه‌ران که‌وتنه‌به‌ر
ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه، هه‌ر ئێستاش به‌هه‌زاران که‌س زیندانی سیاسی
ئه‌م ڕژێمه‌ن و زۆرلایه‌نی جۆراوجۆر له‌دنیادا ئه‌مکرده‌وه‌یه‌ی
ڕژێمی ئیسلامی ئێران ڕیسواو مه‌حکوم کردوه و ده‌یکه‌ن له‌وانه‌ش
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وئه‌منستی، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌م
ڕژێمه به‌ڕژێمێکی سه‌دان هه‌زار زیندانی و ئیعدام له‌قه‌ڵه‌م
بده‌ن. به‌تایبه‌تیش که هه‌ر ئیستا هه‌زاران که‌سی له‌به‌رده‌م
ره‌حمه‌تی ئیعدامی ڕژێمی ئیسلامی‌دان.
ئه‌م ڕژێمه و
فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیا ویاسا‌و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی ده‌مێکه
به‌سه‌رچوه‌و له‌گه‌ڵ ئینسان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆدا
پێچه‌وانه بوونی خۆی نیشانداوه. بۆیه ده‌بێ بڕوا‌و نه‌مێنێ. هیچ
ڕیگاچاره‌یک له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی ئێران و کوردستاندا نییه جگه‌له
هه‌ڵپێچان و ژێره‌وژورکردنی.. ئه‌مه‌ش کاری خه‌ڵکی کریکار‌و
زه‌حمه‌تکێشی ئیران وهێزه شۆڕشگێره‌کانه. به‌ڕۆیشتنی ئه‌م
ڕژێمه ئیسلامیه نه‌ک هه‌ر ئاینده‌یه‌ک و ده‌رگایه‌کی ڕۆشن
به‌ڕووی کۆمه‌ڵگای ئیران و ناوچه‌که‌و جیهانیشدا ده‌کرێته‌وه،
به‌ڵکو خه‌ڵک و ناوچه‌که‌ش له‌تاوانه‌کانی ڕزگار ده‌بن.
29-9-09 |