نوری به‌شیر
18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌دڵی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك به‌دژی ڕژێمی بۆرژوا قه‌ومی ڕژێمی به‌عس و پاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌کوردستاندا، شوراکان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی وه‌ک زاده‌ی هه‌لومه‌رجێکی مێژوویی و سیاسی دیاریکراو‌و نوێ، سه‌ری هه‌ڵدا‌و وه‌ک یه‌که‌مین دیارده بزووتنه‌وه‌یه‌کی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌تی ناسیونالیزمی کورد. له‌مێژووی خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ئه‌هداف و ئامانج و ریزێکی جیاوازه‌وه پێى نايه مه‌یدانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیيه وه و ڕێگاچاره‌یه‌کی تری بۆ کۆمه‌ڵگا خسته‌ڕوو.
شوراکانی کوردستان بۆ نه‌وه‌یه‌ک که ئێستا له‌کوردستاندا که‌ته‌مه‌نی له 18 بۆ 25 ساڵ دایه ره‌نگه ته‌جروبه‌و ده‌رسه‌کانی زۆر رؤشن نه‌بێت به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ره‌وه که خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌م نه‌وه نوێیه ئاشنان پێی، ئه‌ویش سه‌ره‌کیترینیان ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و سه‌رکوتی ناسیونالیزمی کورده به‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی کوردستان و سه‌رکوتی مخالفینی خۆیان به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک به‌تایبه‌ت سه‌رکوتی چه‌پ و کۆمۆنیزم. هه‌روه‌ها خاڵیک جێگای خۆیه‌تی که‌ئاماژه‌ی پێبده‌یین ئه‌وه‌یه که کۆمۆنیسته‌کان و چه‌پ و که‌سانی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی که له‌پاکردنه‌وه‌ی کوردساتان له‌رژێمی به‌عس کۆمیته‌کانی ڕاپه‌ڕینیان دروستکردو سه‌رچاوه‌ی به‌وجودهێنانی شوراکان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی بوون، که‌متر به‌م بابه‌ته گرنگه له‌مێژووی خه‌ڵکی کوردستان ته‌وه‌جوهیان کردوه‌و له‌سه‌ریان نوسیوه‌و ده‌رسه‌کانیان ڕۆشنکردۆته‌وه...
ئه‌وه‌ی که‌ناسیونالیزمی کورد‌و حزبه‌کانی مێژوویان ته‌زویر کردوه‌و ئه‌م بزووتنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان شیواندوه‌و خۆیان کردۆ‌ته شۆڕه سواری مه‌یدان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ک باسی شورکان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی و ده‌و‌رو جێگایه‌ک که‌بویه‌تی له‌کورستاندا، ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌وڵیانداوه بۆ شاردنه‌وه‌و شێواندویانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌پێچه‌وانه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی هێزو ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان کاریان کردوه‌و ده‌یکه‌ن...
خه‌ڵکی کوردستان پاش نزیک به دوو ده‌یه له‌حاکمیه‌تی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ماهیه‌تی دژی خه‌ڵکیان له ده‌سه‌لاتدارێتی و کۆنترۆڵی ساحه‌ی سیاسی له‌کوردستاندا ئاشنان و ڕۆژانه ده‌سته‌ویه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ ژایانێکی سه‌خت و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسی ئه‌وان بۆ ئه‌مه‌ش هیچ ته‌وه‌هومێک له‌ونێوه‌دا نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه زه‌روره که‌خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حکمه‌تکێش و نه‌وه‌یه‌ک که‌ئێستا حزورێکی به‌رچاویان هه‌یه، به‌گه‌وره‌ترین ته‌جروبه‌ی ساحه‌ی سیاسی کوردستان که شوراکانه ئاشنابن، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌یه‌ک که‌ناره‌زایه‌تی و مخاله‌فه‌تیان له‌زۆرێک بوراره‌کاندا به ناسیونالیزمی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕژنامه‌نوسێک و که‌سێکی به‌ئینساف بیه‌وێت ده‌ست به‌رێت بۆ نوسین و له‌سه‌ر 2 ده‌یه‌ی ڕابردووی ساحه‌ی سیاسی کوردستان بنوسێت به‌بێ ئێشاره‌دان به‌ده‌وروجێگاێ شوراکان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی ئه‌وه نه‌ک شتێکی بێ ئینسافیه به‌ڵکو ئه‌وه مێژووی ته‌زویر کردوه‌و وه‌ک ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆ له‌کوردستان کردوویانه، ئه‌و نوسه‌ره بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نوس و ئاینده‌یه‌کی باشی خه‌ڵکی کوردستانه. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که شوراکان له‌مێژووی خه‌ڵکی کوردساندا بۆ یه‌که‌مین جاربوو که‌خه‌ڵک به‌کرده‌وه ده‌خاله‌ت له‌چاره‌نوسی خۆیاندا بکه‌ن و بێنه‌مه‌یدان و هیزی خۆیان نیشانبده‌ن.
شوراکان یه‌که‌مین ته‌جروبه‌ى خه‌ڵکى کوردستان بوو که‌هێزوو ئیرادەیان بهێننه مه‌یدا و به‌ڕیزى سه‌ربه‌خۆو خواست و داواکارى خۆیانه‌وه له‌دەرەوەى دەسه‌لات و بیروبۆچونى بزوتنه‌وەى ناسیونالیزمى کورد و به‌جیا له‌ویست و ئارەزوەکانى ئه‌وان خۆیان به‌خاوەنى کۆمه‌ڵگا بناسن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد ئه‌وه‌ی ویستبێتیان کردویانه و سوارى شه‌پۆلى نارەزایه‌تى و خواستى خه‌ڵکى کوردستان بوون، وە خۆیان به‌دەمراستی خه‌ڵکى کوردستان زانیوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی ئاغا‌و عه‌شایه‌رو چینی بۆرژوازی کوردستان، سه‌رکوتی ناره‌زایه‌تی و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکیان کردوه.
شوراکان له‌جه‌رگه‌ى هه‌لومه‌رجێکدا دروستبوو، کوردستان له‌هێزەکانى ڕ‌ژێمى بۆرژوا فاشیستى قه‌ومى عه‌ره‌بى پاکرابۆوە، کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی که‌چینه‌کان به‌ڕیزو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه پێیاننایه مه‌یدان، له‌ژنان و پیاوان، کرێکاران و زەحمه‌تکێشان و کۆمۆنیست و چه‌پ و رێکخراوەکانیان،کۆمیته‌کانى ڕاپه‌ڕینیان سازدا‌و به‌شدارى چالاکانه‌و پێشڕەوانه‌ی ڕاپه‌ڕینداکرد، کوردستانیان له‌هێزەکانى ڕژیمى به‌عس پاکردەوە، ئه‌وانه‌ی شوراکانیشیان دروستکرد خه‌ڵکانێک بوون، بانگه‌وازى هه‌موو دەسه‌لاتێکیان کرد بۆ شوراکان، دەسه‌لاتدارێتى بۆ شوراکان یانى دەسه‌لاتدارێتى خه‌ڵک، یانى خه‌ڵک دەخالتبکه‌ن له‌چارەنوس و ژیانى ڕۆژانه‌یانه‌ی خۆیاندا.
له‌مێژووى خه‌ڵکى کوردستاندا، بزوتنه‌وەى ناسیونالیزمى کورد و حزبه‌کانى هیچ کاتێک بزوتنه‌وەى خه‌لک، بزوتنه‌وەکانى وەک ژنان و لاوان و کرێکاریان ڕێگه پێنه‌داوەو ئیعترافیان پێنه‌کردوە، له‌دەرەوەى ئه‌وان هه‌ر حه‌رەکه‌تێک هه‌بووبێ، له‌به‌ر ئه‌وەى جێگا‌و ڕێگاى ئه‌وانیان خستۆته ژێر پرسیاره‌وه، دژایه‌تیان کردوەو سه‌رکوتیان کردوە، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه له‌سه‌ره‌تای هاتنه ناوشارەکان به‌دژى شوراکان بوه‌ستنه‌وه‌و ده‌یان به‌هانه‌ی بۆ دروستبکه‌ن و ناو‌و ناتۆره‌ی بخه‌نه‌دوا، بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه‌ی پێ بکه‌ن.
شوراکان له پێداویستی
خواست و داواکانى خه‌ڵکه‌وه
سه‌رچاوەیان‌گرت،
خواست و داواکاریه‌ک
که‌هیچ
کاتێک ناسیونالیزمى
کورد‌و بزوتنه‌وەکه‌یى
نه‌یتوانیوه
و نه‌یویستووە
نوینه‌رایه‌تی
بکات، شوراکان و بزوتنه‌وەى
شورایى، له‌کۆمه‌لگاى
کوردستاندا بزوتنه‌وەو
حه‌ره‌که‌تێکى
نوێى به‌رێخست،
که
ترسى خسته
ناو دڵى
هه‌موو
حزبه‌کانى
بزوتنه‌وەى
کوردایه‌یه‌وە.
شیعار و خواستێک کهبهرزکرابۆوە
له‌شوراکاندا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که چی جێگاوڕێگایه‌کی هه‌بوو، ئه‌مانه
نموونه‌یه‌کی ئه‌و شیعار‌و داواکاریانه بوون: هه‌موو دەسه‌لاتێک
بۆ شوراکان، شورا شوراى خه‌ڵکیه
هیچ قسه‌ى
له‌سه‌ر
نیه،
سه‌رمایه‌دار
چه‌ک
دانێ له‌ش
و لارت ناتوانێ
هه‌ر
کرێکار ئه‌توانێ
دنیایه‌کى
باش دانێ، بژى سۆسیالیزم برۆخێ سه‌رمایه‌دارى،
نا بۆ
سه‌دام
نا بۆ رژیمى به‌عس،
نان – کار – ئازادى – حکومه‌تى
شورایى، ئه‌مانه
وەک ئه‌هداف
و ئامانجیکى بزوتنه‌وەى
شورایى هاتنه
گۆرێ.
هه‌روەها
پاکردنه‌وەى
کوردستان له‌هێزەکانى
رێمى به‌عس
و دیارى کردنى چارەنوسى خه‌ڵکى
کوردستان به‌دەستى
خۆیان، و کۆمه‌له
شیعار‌و خواسته‌کانى
وەک یه‌کسانى
ژنان و پیاوان، بیمه
کۆمه‌لایه‌تیه‌کان،
به‌هرەمه‌ندبونى
خه‌ڵک
له‌پێداویستیه‌کانى
خانوبه‌رەو
ژیان و رەفاهیه‌ت،
مافى بیقه‌یدوشه‌رتى
سیاسى
خۆپیشاندان و مانگرتن، ریکخراوبون، خۆپیشاندان،
مافه‌کانى
منالان، خواسته
سنفیه‌کانى
کرێکاران له‌سه‌عات
کار‌و به‌رێوەبردنى
کاروبارى کارگه‌و
کارخانه‌کانه‌وە
تادابه‌شکردنى
داهات.....ئه‌مانه
نیشانه‌ى
هاتنه
مه‌یدانى
خه‌ڵکیه
بۆ خواسته‌کان
و دەلاله‌تى
داواکارى و به‌رقه‌رارى
دەسه‌لاتێکى
ئازاد‌و سکولار و مه‌دەنیه،
بونى ئازادى سیاسى، پاراستنى ئه‌منیه‌ت
و ئیستقرارى خه‌ڵکه
له‌لایه‌ن
خه‌ڵک
خۆیه‌وە،
به‌کورتى
هه‌موو
ئه‌وانه،
دەخاله‌تى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى
خه‌ڵکه
له‌چارەنوسى
خۆیان و کۆمه‌ڵگادا،
هه‌موو
ئه‌وانه
ناسیونالیزمى کورد نه‌ک
باسى نه‌کردبوو
و دەستى بۆ نه‌بردبوو
و ئێستاش نایکات و رێگره له‌به‌رده‌میدا، به‌ڵکو به‌به‌هانه‌ى
جۆراوجۆر خۆى لێ
لاداوه
به‌وەى
که‌کۆمه‌ڵگاى
کوردستان سه‌رمایه‌دارى
نیه،
کوردستان کرێکارى نیه،
یان سه‌رقاڵیان به‌شه‌ڕی ناوخۆ بۆ ده‌سه‌لاتی تاقه‌نه‌ی هه‌ریه‌که‌یان و یان
به‌هانه‌ی وه‌ک ساوایی ده‌سه‌لا‌ته‌که‌یان له‌م سالانه‌ی ئه‌خیردا ...
پاش 18 ساڵ له‌حاکمیه‌تی ناسیونالیزمی کودو سه‌رکوت و پاشه‌کشه‌کردن به‌شوراکان هێشتا دڵی شوراکان لێده‌دات و خواست و داواکاریه‌کانی شوراکان به‌جێگای خۆی ماوه‌و هه‌مان خواست و داواکاریه‌کانی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان که‌شوراکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی کاری بۆ ده‌کرد ده‌بێ به‌ده‌ستبێن، ڕێگا چاره‌که‌ی هه‌ر هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکه به‌ریزی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به بێئاسۆییه‌ک به‌سه‌ر کوردستاندا سایه‌ی کردوه‌و ده‌ربازبوون لێی، زه‌روره‌تی جێگاوو ڕێگاو ده‌رس و ته‌جروبه‌یه‌ک که‌شوراکان هه‌یانبوو لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
کۆتایی شوباتی 2009
|
|
