|
نوری
به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.uk
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره
ده‌وره‌یه‌کی نوێی له‌ژیانی سیاسی ناسیونالیزمی کورد‌و سه‌رانی
خسته‌ڕوو، که له‌مێژووی ئه‌حزابی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا
بێوێنه‌یه، ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌زمه‌یه‌کی قوڵ
به‌ره‌وروون و ریزی حزبه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که‌تادوێنێ
پێکه‌وه بوون له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شاوهته‌وه‌و ته‌وافقات و به‌ره‌ی
تازه‌یان لێدروستبوه‌و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا سیمای شکستیان
ده‌رکه‌وتوه. ئه‌م دوره‌یه ده‌کرێ له‌لایه‌نی جۆۆراوجۆره‌وه
لێکبدرێته‌وه‌و هه‌ڵبسه‌نگێندرێ، یان ده‌کرێ به‌دیدێکی چینایه‌تی
جیاوازه‌وه سه‌یربکرێ و قسه‌ی له‌سه‌ربکرێ، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه
نه‌ک له‌گۆشه‌نیگای بۆرژوازی و ڕۆشنبیره‌کانیه‌وه. به‌ڵکو له‌دیدو
ره‌خنه‌ی چینێکی کۆمه‌لایه‌تی تره‌وه سه‌رنجی ئه‌حزابی
ناسیونالیستی کورد بدری که‌به‌رووکه‌ش ده‌یانه‌وێ خزمه‌تگوزاری و
چاکسازی بکه‌ن یان ئاڵوگۆڕ له‌سیاسه‌ت و کارکردی ڕابردویاندا
به‌وجودبهێنن، پاکانه کردن و بانه‌گه‌واز بۆ ئه‌وه‌ی که‌له 18
ساڵی ڕابردودا نه‌یانکردوه و ئێستا ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن،
خۆی نیشانه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌یه که ڕوپۆشی گۆڕان و چاکسازی
به‌به‌ردا ده‌کرێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه نیگه‌رانی و په‌رتبوونی
ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزم وکێشه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان، نیشانه‌یه‌کی تری ئه‌م قه‌یران و شکسته‌یه.
به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م
نێوه‌دا به‌رجه‌سته‌یه باسه له‌سه‌ر چه‌مکی گۆران و هه‌موان باسی
لێوه‌ده‌که‌ن. که‌وایه مه‌به‌ست له‌م چه‌مکه چییه و ئایا
هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌توانن به‌قازانچی خه‌ڵکی
کرێکاری و که‌مده‌رامه‌ت گۆڕانکاری بکه‌ن؟. ئایا هێزگه‌لێکی وه‌ک
یه‌کیتی
و
پارتی که 18ساڵه ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌توانن
هێزگه‌لی گۆڕانکاری خوازبن؟ ئایا باڵێکی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا
که‌هێشتا له‌سه‌نگه‌ری چینایه‌تی بۆرجوازی و سه‌رمایه‌داری و
تاڵانچێتی کۆمه‌ڵگادا وه‌ستاوه و‌هێشتا خۆی به‌میراتگری حزبه‌که‌ی
پێشووی ده‌زانێ ده‌توانێت گۆرانکاری ریشه‌یی به‌قازانجی خه‌ڵک
له‌سیسته‌م و ده‌سه‌لاتی ئێستادا بکات؟.هه‌موو ئه‌مانه پرسیاری
واقعین و وه‌لامی رۆشکیان ده‌وێت.
ئاشکرایه هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستان خوازیاری گۆڕانن و ئاواتیانه ژیانیان به‌ره‌و
باشتر وباشتر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. به‌لام به‌و هۆیه‌وه که
کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تییه وبه‌رژه‌وه‌ندی
جیاواز ودژبه‌یه‌کی تێدایه، پێناسه‌و ڕوانگه‌ی هه‌مووانیش له‌م
باره‌وه وه‌ک یه‌ک نییه وهه‌ر هێزو لا‌یه‌نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تی خۆیه‌وه واتا‌و پێناسه‌ی گۆران به‌گوێی خه‌ڵکدا
ده‌دات.
هه‌یه مانای گۆران
له‌وه‌دا ده‌كاته‌وه كه‌ئاوه‌دانی و چاكسازی میعماری و
وه‌گه‌رخستنی چه‌رخه‌كانی به‌رهه‌مهینان به‌ریوه‌ببات، هه‌شه
مانای گۆران ده‌گیریته‌وه بۆ ئالوگۆڕی یاساكان و ریكخستنی
یاسایی كۆمه‌لگاو ده‌سه‌لات، هه‌ندیكی‌تر واتای گۆران
به‌دیموكراسی و كیشمه‌كیشی هیزه‌كانی نیو په‌رلمانه‌وه گرێ
ده‌داته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌یه گۆران به‌مانای زۆرتر راكیشانی
كۆمه‌لگا به‌ره‌و ئاین و شه‌ریعه‌ت و ئه‌خلاقیاتی رۆژهه‌لاتی
وسه‌ده‌كانی ناوه‌راست ده‌ناسینی وبانگه‌واز بۆ گیرانه‌وه‌ی
ژیانی خه‌لك بۆحوكمی ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی خواوه‌نده‌كان
ده‌چرینێ به‌گوی خه‌لكیدا. له‌كه‌نار ئه‌م مانای وپیناسانه‌وه
ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌یه كه كۆران به گیرانه‌وه‌ی ئه‌رزو ئاوی
نیشتمان و ناوچه‌دابراوه‌كانه‌وه گرێ ده‌داته‌وه. له‌مانه‌ش
زیاتر ئیدعای گۆرانخوازی له‌هه‌لومه‌رجه‌كانی ئیستای
كوردستاندا ئه‌و مانا‌و ریبازه‌شی هیناوه‌ته‌كایه‌وه
كه‌به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حزب له‌حكومه‌ت و په‌رلمان
وزانكۆ و دادگاكان ده‌توانری گۆرانكاری به‌دیبیت. ئه‌م
روانگه‌یه پی‌ی وایه كه‌گه‌نده‌لی و بیمافی وبیدادی كۆمه‌لگا
له ده‌خاله‌تی حزبه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وگه‌ر ده‌ستی
حزب كۆتابكرێ ئه‌وا نه‌ك هه‌ر په‌رلمان وحكومه‌ت چالاكده‌بیته‌وه
به‌لكو كوردستان وهه‌له‌ومه‌رجه سیاسیایه‌كانی به‌ره‌و
گۆرانكاری راپیچده‌كات.
هه‌ریه‌ك له‌م روانگه‌و
واتایانه‌ی گۆرانیش ریبازێکی به‌كرده‌وه پیشنیارده‌كه‌ن كه‌ئه‌م
گۆرانانه به‌دیبهینیت، له‌وانه ریگای ده‌نگدانو هه‌لبژاردن،
ریگای ئۆپۆزسیۆنیكی په‌رلمانی له‌دسیسته‌می په‌رلمانیدا،
ریگای ته‌وافقات و ئیئتیلافاتی سیاسی، ریگای تیرۆر‌و كوشتن و
فشاری چه‌كداری..
به‌لام
به‌سه‌رنجدانیكی كورت ئه‌توانین به‌و راستیه بگه‌ین كه‌هه‌موو
ئه‌م مانا‌و واتایانه‌ی گۆران روویان له گۆرانی سیاسی و
سه‌رخانی كۆمه‌لگای كوردستان كردووه و هیچكامیكیان ناتوانن
گۆرانی ریشه‌یی له‌هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری ئیستادا
به‌دی بهینن. ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی هه‌لواسراوی ونادیاری
چاره‌نوسی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌وله‌تیكی
به‌ره‌سمی ناسراوی نیوده‌وله‌تی نییه‌و ته‌نانه‌ت به‌شیك
له‌ده‌وله‌تیكی سه‌قامگیرنییه، مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه كه ئه‌م
واتایانه‌ی گۆران بیگریته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌موو بۆچوون و
روانگه‌كانی گۆران ده‌ستنابه‌ن بۆریشه‌ی كیشه‌و گرفته‌كانی
كۆمه‌لگای كوردستان وبگره له‌م چوارچیوه‌یه‌دا خۆیان قه‌تیس
دیلنه‌وه.. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌ته‌واوی ئه‌و واتا‌و
روانگانه‌ی خرانه‌روو واتا‌و روانگه‌ی به‌شه جیاجیاكانی بۆرژوا
ناسیونالیزمی كورده‌و جیاوازی نیوانیشیان پالی داوه‌به شه‌رو
كیشمه‌كیش له‌سه‌ر ده‌سه‌لات وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان كه
نه‌له‌دورو نه‌له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خواستی خه‌لكی
كریكارو زه‌حمه‌تكیشانی ولاته‌وه نییه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و
ریبازانه‌ش كه‌بۆ ئه‌م ئامانج و واتایانه‌ی گۆرانكاری
به‌ده‌سته‌وه گیروان شیوازی شۆرشگیرانه‌و رادایكال نییه
كه‌له‌میژووی خه‌باتی چینایه‌تی كریكاران وزه‌حمه‌تكیشاندا بۆ
به‌دیهنانی گۆرانكاری ریشه‌یی گیراونه‌ته‌به‌ر.
له‌نیوهیزه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا باڵێک که‌ئه‌مڕۆ به‌ناوی گۆڕانه‌وه
له‌هه‌ڵبژاردنه&
|