ئۆکتۆبەر: لە تەرحێک کە بەم دواییانە حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق بۆ کێشەى کەرکوک خستویەتەڕوو، باس لەوە کراوە کە کێشەى کەرکوک بەشێکە لە کێشەى کورد، ئەگەر بکرێت بڕێک ئەم مەسەلەیە ڕوونبکەنەوە؟
ڕێبوار ئەحمەد: مەسەلەکە زۆر ڕوونە ئەوەى پآى دەوترێت کێشەى کەرکوک بە پلەى یەکەم بریتیە لە ئاکامى ئەو سیاسەت و کارکردانەى کە ڕ‌ژێمى بەعس لە چوارچێوەى پیادەکردنى ستەمى میللى لەسەر خەڵکى کوردستان، لە شارى کەرکوکدا بەڕێوەى بردووە. بەڵام بۆ ڕونکردنەوەى زیاترى لێکهەلپێکراوى ئەم دوو مەسەلەیە و ئەوەى کە وتراوە کێشەى کەرکوک بەشێکە لە کێشەى کورد. لە پێشدا جێگاى خۆیەتى سەرنجیک لەوە بدەین کە مەسەلەى کورد خۆى چییەو لە چییەوە هاتووە. وەکو منێور حکمت دەڵێت"مەسەلەى کورد یەکێکە لە گرنگترین مەسەلە میللیە چارەسەر نەکراوەکانى دنیاى ئەمرۆ". بنەماى واقعى ئەم مەسەلەیەش لە بنەڕەتدا ستەمى میللى و زوڵمێکە کە لەلایەن ڕژێمە سەرکوتگەرەکانى ئێران و عێراق و تورکیاوە بەرامبەر بەشێک لە دانیشتوان و هاوڵاتیان، لەسەر بناغەى "کوردبوونى" ئەو هاوڵاتیانە بەڕێوەدەبرێت. بنەماى مەسەلەى کورد لە عێراقدا ئەوەیە کە خەڵکى کوردستانى عێراق لە چوارچێوەى دەوڵەتى عێراقدا ستەمیان لێکراوەو جێگاوڕێگایەکى لە خوارتر‌و پلە دوویان پێدراوە. شێوەکانى ئەم ستەمى میللیە تەنها بە پلەدووى تەواو نەبووە بەڵکو بە فاشیانەترین شێوە سیاسەتى پاکسازى قەومى لە دژیان بەڕێوەچووە.
لە بەرامبەر ئەم ستەم و پلەدوویەدا، ناڕەزایەتى و گیانى بەرەنگارى لە ناو خەڵکى کوردستاندا پێکهاتووە. لە غیابى بەدیلێکى چەپ و پێشکەتوانەدا، ناسیونالیزمى کورد توانیویەتى ڕابەرى ئەم ناڕەزایەتیە بەدەستەوە بگرێت و ئاسۆیەکى ناسیونالیستى بەسەریدا زاڵبکات. هەر بەم پێیەش بیکات بە ئامرازێک بە دەست خۆیەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى خۆى و بەرجەستەیەکى زیاتر بدات بە مەسەلەو کێشەکەو قۆڵترى بکاتەوە. بەڵام ئەوەى مەسەلەى کورد چەندە بە دەورو کارکردى ناسیونالیزمى کورد ئاستى بەرینترى پێدراوەو قوڵترکراوەتەوە، هیچ لەوە ناگۆرێ کە بە واقعى بوەتە کێشەیەکى سیاسى گرنگ و ڕێگاچارەى کارسازى دەوآ.
تا ئەو جێگایەى بە مەسەلەى کەرکوک دەگەرێتەوە، لە دیدگاى ئێمەدا ئەوە بایەخێکى نییە کە لە ڕووى مێژووی و بە بەڵگەى مێژوویى چ ناسنامەیەکى قەومى بەسەر ئەم شارەدا دادەبردڕێت. ئێمە تەماشاى دنیاى ئەمرۆ دەکەین، کەرکوک شارێکە وەکو زۆربەى هەرە زۆرى شارەکانى دنیا خەڵکى سەربە زمانە جیاجیاکانى تیایدا دەژین. هەمووشیان وەکو شەهرەوەندى یەکسان دەبێ چاویان لێبکرێت.
ئەوەى کە مەسەلەى کەرکوک دەکات بە حەلقەیەکى گرنگ لە کێشەى کورد، بەڕادەى یەکەم ئەوەیە کە خەڵکى کورد زمانى ئەم شارە، لە چوارچێوەى ستەمى میللى لەسەر خەڵکى کوردستان، ڕووبەڕووى وەحشیانەترین و فاشیانەترین سیاسەت و کارکردى ڕژێمە سەرکوتگەریەکانى مەرکەزى بونەتەوە. کاتێک دەڵێن مەسەلەى کورد لە بنەڕەتدا یانى ستەمى میللى و پلەدووى خەڵکى کوردستان، ئەوە کەرکوک مەیدانى هەرە سەرەکى و بەرجەستەى ئەم واقعیەتە بووە. پاکسازى قەومى و تەرحیل و داگیرکردنى مڵک و مال و تەنانەت ئەنفالکردنیش، بەڕادەى یەکەم بەرامبەر دانیشتوانى کوردزمانى کەرکوک و ناوچەکانى دەوروبەرى پیادەکراوە. ئەمە لەلایەک لە لایەکى ترەوە کەرکوک لە بازنەىشەر-مفاوەزات-شەرى ناسیونالیزمى کورد لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى، هەمیشە لە ڕوانگەى هەردوولایانەوە مەسەلەیەکى سەرەکى بووە. ناوچەیەک بووە کێشەى گەورەى لەسەر کراوە. بەشێکى زۆر گرنک لە بنەماى ئەم شەڕەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کەرکوک سەرچاوەیەکى زۆر گرنگى نەوتى عێراقە. بەڕادەى یەکەم هەر ئەمەش واى لە دەوڵەتى مەرکەزى کردوە کە هەمیشە بە نەخشەیەکى وردى فاشیانەوە هەوڵبدات بۆ پاکسازى قەومى و گۆڕینى دیموگرافیاى ئەم شارە. کەوایە مەسەلەکە زۆر ڕۆشنە لە هەموو لایەکەوە کێشەى کەرکوک بە هەر هۆیەکەوە بێت و بەکارکردى هەر هێزو بزووتنەوەیەک بێت، بە واقعى بووە بە بەشێک لە کێشەى کورد. ئەمە واقعیەتێکە هیچ هێزێکى سیاسى جدى و مەسئول بەرامبەر چارەنوسى کۆمەڵگاو کێشەکانى، ناتوانێ و نابێ چاوى لێبنوقێنێ. بەڵکو دەبێ ڕاشکاوانە بچێتە پاى و ڕێگاچارەى بۆ بدۆزێتەوە.
پێویستە ئەوەش بڵێم کە جەختکردنى تەرحەکەى حیزبى ئێمە لەسەر ئەوەى کێشەى کەرکوک بەشێکە لە کێشەى کورد، خۆبەخۆ ماناى ئەوەنییە کە هیچ بڕیارێکى پێشینەى لەسەر چارەنوسى ئەم شارە دابێت، بەڵکو بەڕۆشنى باسى لەوە کردوە کە لە چوارچێوەى چارەسەرى کێشەى کورد بە بەرپاکردنى ڕیفراندۆم بۆ وەڵامدانەوە بەوەى خەڵکى کوردستان دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى بمێنێنەوە یان جیابنەوەو دەوڵەتێکى سەربەخۆ پێکبهێنن، لە ئیحتمالى دەنگدان بەمەى دووەمیاندا، دەبێ دیسان چارەنوسى ئەم شارە بە ڕێگاى ڕیفراندۆم و ڕاى گشت دانیشتوانەکەى بەبآ لەبەرچاوگرتنى ناسنامەى قەومیان، لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا ببڕێتەوە.
بەهەرحاڵ ئەوە واقعێکە کە کەرکوک یەکێکە لەو ناوچانەى لە چوارچێوەى کێشەى کورددا دەیان ساڵە کێشەی لەسەرە. لەمەش زیاتر گرنگترێن ناوچەى نیزاعە. ئەم کێشەیە دەبێ ڕێگاچارەى سیاسى بۆ بخرێتە ڕوو، حیزبى ئێمە ئەم کارەى کردووە.
الى الامام: ئەم تەرحەى حیزب لەگەڵ تەرحەکانى تر بۆ نمونە بەندى 140ى دەستور و بەندى 24ى یاساى هەڵبژاردن، چۆن بەراورد دەکەى؟ ڕەخنەى ئێوە لەو تەرحانەى تر چییە؟
ڕێبوار ئەحمەد: ئەو تەرحانە لە بنەرەتەوە تەرحى قەومی و قەمپەرستانەن. ئەوانە ڕێگاچارە نین، بەڵکو تەرحى قوڵکردنەوەى برین و کێشەکەن. ناسیونالیستە کوردەکان بە شێوەیەکى خەیاڵى دەیانەوێ بە گێڕانەوەى دیموگرافیای پێشوى ئەو شارە، بسەلمێنن کە شارێکى "کوردیە"و دەبێ لە ژێردەسەڵاتى ئەواندا بێت. بەڵام ئەگەر گریمان بەڵگە مێژوویەکەشیان ڕاست بێت، بەڵام خەیاڵییە. دیموگرافیاى هەموو دنیا گۆراوە، جار هەر جێگایەک بە شێوەیەک و بە هۆیەکەوە گوڕاوە، هیچى تازە ناگەڕێتەوە بۆ بارى پێشووى. ناسیونالیزمى کورد ناتوانێ بەبەڵگەى تاریخى کەرکوک لەژێردەستى ناسیونالیزمى عەرەب دەربهێنێت. لە هەمانکاتدا تەرحەکەى قەومپەرستانەو دژى ئینسانیە، دەیانەوآ سیاسەتى بەزۆر دەرکردنى دەوڵەتە مەرکەزیەکانى عێراق بەرامبەر دانیشتوانى عەرەبزمانى ئەم شارە دووپات بکەنەوە، کە بە هەر هۆیەکەوە بێت، لە چوارچێوەى سیاسەتەکانى ڕ‌ژێمى بەعسدا و بۆ بەهەرەمەندبوون لە پێداویستیەکانى ژیانیان، لە 20-30 ساڵ زیاتر لەمەوبەرەوە لەم شارە نیشتەجێبن. لە ناویانە ئێستا زۆربەى ئەو جیلانەى لە ژیاندان، لەو ڕۆژگارەدا کە ڕ‌ژێمى بەعس ئەو سیاسەتەى پیادەکردوە، هەر لە ژیان نەبوون و جگە لە کەرکوک لە هیچ جێگایەکى تر نەژیاون. ناسیونالیزمى کورد ئەم فاکتە ئینسانیەى بەلاوە بێبایەخەو ئامادەیە لە پێناو مەرام و ئامانجەکانى خۆیدا هەموویان دەربەدەر بکات. بۆ ئەمەش مادەى 140 لە پاڵ دەوروکاکردى میلیشیاکانیانەوە لە کەرکوک، دەیەوآ بە زەختى بڕینى خوراکى مانگانەو بێبەشکردنیان لە مافى دەنگدان و جۆرەها زەخت و زۆرى تر ناچاریان بکات، بە دەرچون لەم شارە. ئەمەش برینەکە تازە دەکاتەوەو کێشەکە قوڵتر دەکاتەوە.
لەبەرامبەر بەندى 24ى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکان، لە ڕوانگەى ناسیونال-شۆفینیزمى عەرەبەوە دەیەوێ بە ڕێگاى سەربازى و ملهورى، بە ڕێگاى جێگرکردنى میلیشیا قەومیە عەرەبى و ئیسلامیەکانى دەوڵەتى مەرکەزیەوە لەم شارە. کێشەى ئەم شارە بە پێى سیاسەتى شۆفینیستى ناسیونالیزمى عەرەب یەکلابکاتەوە.
تەرحى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى لە بنەڕەتەوە هەموو ئەو تەرحانە کە لەسەر بناغەى شەڕو کێشەى قەومى و مەرام و مەبەستى دوو بزووتنەوەى ناسیونالیستى خراونەتەڕوو، ڕەتدەکاتەوەو لەسەر بناغەیەکى ئینسانى و بە چاوى یەکسان تەماشاکردنى هەموو دانیشتوان و هاوڵاتیان، ڕێگاچارەیەکى سیاسى لە قازانجى دانیشتوان و دورخستنەوەیان لە خەتەرى شەڕو کێشەى قەومی و ماڵوێرانى، خستوەتەروو
ئۆکتۆبەر: لەو تەرحەدا هاتووە کە کێشەى کەرکوک سەرئەنجام دەبێ لە نێوان دوو ئیحتمالدا یەکلابکریتەوە، واتە ئەگەر پێشتر لەلایەن خەڵکى کوردستانەوە بریار لەسەر جیابونەوەى کوردستان درا، ئەوکات ڕاپرسى بە دانیشتوانى کەرکوک بکرێت سەبارەت بەوەى کە دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى بن یان لەگەڵ دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستان. پرسیار ئەوەیە کە بۆ ناکرێ مەسەلەکە هەر بەم جۆرەى ئەمرۆ قسەى لێدەکرێت، واتە بەبآ جیابونەوەى کوردستان راپرسى بکرێت سەبارەت بەوەى کە خەڵکى ئەم شارە دەیانەوێ لەگەڵ هەرێمى کوردستانبن یان لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى؟
ریبوار ئەحمەد: هەڵبەت ئەم مەسەلەیە لە چەند ساڵى دواى جەنگى خەلیج بە تایبەتى لەم 5 ساڵەى ڕابردوودا، لەلایەن ناسیونالیستە کوردەکانەوە، لە چوارچێوەى تەرحى فیدرالیزمدا، بەردەوام داواکراوەو پێداگرى لەسەرکراوە. تەنانەت بەڕواڵەت لەگەڵ هێزە ناسیونالیستە عەرەب و ئیسلامیەکانى عێراقدا لەسەرى ڕێککەوتوون. خستنەڕووى پرسیارەکە بەو جۆرەى کە کەرکوک لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى بێت یان لەگەڵ هەرێمى کوردستان، تەرحێکى ناسیونالیستى و بەشێکە لە تەرحى گشتى تر‌ى فیدراڵیزم. لە ڕوانگەى ئێمەوە ئەمە نەک تەرحى دروستى دانانى ڕێگاچارەکانى کێشەى کەرکوک لەبەردەم ڕاى دانیشتوانەکەى نییە، بەڵکو ئەمە فریودانى خەڵک و خۆڵکردنە چاویان و کردنیانە بە لەشکرى ڕەش و زەخیرەى سیاسەتى ناسیونالیستى. ئێمە کە لە بنەڕەتەوە فیدرالیزم وەکو ئەلگۆیەکى سەرتاپا کۆنەپەرستانەى دژى خەڵک و دژى کرێکار‌و دژى ئازادى و یەکسانى ڕەت دەکەینەوە، ئیتر نەک ئەم ئەلگۆیەو ڕێگاچارەى کەرکوک لەم چوارچێوەیەدا پیشنیار ناکەین بۆ بەردەم ڕاى خەڵک، بەڵکو بە هەموو توانا بۆ ناکامکردنەوەى و پەردەهەڵمالین لە ڕووى هێزەکانى پشتى ئەم تەرحە تێدەکۆشین.
فیدرالیزم نە ئەلگۆیەکە بۆ دەستەبەرکردنى خواست و ئامانجەکانى خەڵکى کوردستان و نە لەڕاستیدا لە نێو جەماوەرى خەڵکى کوردستاندا ئیعتبارێکى ئەوتۆى هەیە و نە دەکرێت لەو چوارچێوەیەدا کێشەى کەرکوک چارەسەر بکرێت. بەڵکو فیدرالیزم فۆرمۆلێکە بۆ سەوداو مامەڵە لە نێوان هێزە ناسیونالیستە کوردەکان و هێزە ناسیونالیستە عەرەبیە شۆفینیستەکان، لەسەرو ئیرادەى خەڵکەوە، کە هەم بەشە دەسەڵاتى ناسیونالیزمى کورد مسۆگەر بکات و هەم عەزەمەت تەڵەبى ناسیونالیزمى عەرەب خاترجەم بکات کە یەکپارچەیى خاکى عێراق ناخاتە مەترسیەوە. بەم جۆرە هەردوولایان خۆیان لە ڕێگاچارەى کارسازو عادلانەى کێشەى کورد دەدزنەوەو بە تایبەتیش باز بەسەر ئیرادەى خەڵکدا دەدەن.
ماهیەتى کۆنەپەرستانەى فیدرالیزم و ئاکامە سیاسى و کۆمەڵایەتیەکانى هەتا بڵێ ی بۆ جەماوەرو کۆمەڵگا زیانبارو خەتەرناکە. چونکە ئەم ئەلگۆیە بە ماناى ڕەسمیەتدانە بە دەستەبەندیکردن و دابەشکردنى هاوڵاتیان و دانى مۆرى قەومی لە نێوچەوان و دەرکردنى ناسنامەى پوچى قەومیە بۆ ملیونەها هاوڵاتى کە لە چوارچێوەى یەک وڵات‌دا پێکەوە کار‌و ژیان دەکەن. ماناى عەمەلى فیدرالیزم بریتیە لە ڕەسمیەتدان بە نابەرابەرى سیاسى و ئابورى و فەرهەنگى لە نێوان هاوڵاتیان لەسەر بناغەى ناسنامەى قەومى. فیدرالیزم زەمینە دەخوڵقێنآ بۆ شەڕو کێشەو پاکسازى قەومى لە ناوچە جیاجیاکانى وڵات و ڕابەر داتاشین لە نێوان کۆنەپەرستانەترین ئەحزاب و ئەشخاێ بۆ خەڵکى ناوچە جیاجیاکان. هەر ئەوەى کە لەم چەند ساڵەدا لە ئاستى عێراقدا بینیمان. خەڵکى کوردستان دەبێ بەهەر نرخێک بووە قبوڵ بکەن کە کۆنەپەرستان و تاڵانچیانى ناسیونالیزمى کورد بکرێن بە نوێنەرى ئەوان، حەکیم و ێدر و مالکى بە هەمان شێوە وەکو نوێنەرى "شیعە" بسەپێنرێن و هاشمى و عەلاوى و پاچەچى و …وەکو نوێنەرى "سونە" و قەومى عەرەبى. سەرئەنجام بە کردەوە بینیمان خەڵکى عێراقیان لە ناو چ زەلکاوێدا نوقم کرد.
بە تایبەتیش ئەم تەرحە و ئەم شێوە ڕاپرسیە لە نیوان ئەو دوو ئیختیارەدا جگە لە ماهیەتى کۆنەپەرستانەى، لە ئێستادا کە فیدرالیزم شکستى خواردوەو ڕووداوەکانى ئەم چەند مانگەى رابردو بەڵگەى ڕۆشنى ئەو شکستەى فیدرالیزم بوون، ئیتر بایەخ و مەیدانێک بۆ ئەم تەرحە نامێنێتەوە. ئێستا بە تەواوى کوردستانى عێراق لەبەردەم دوو ڕێگاو دوو چارەنوسدا قەرارى گرتووە. یان جیابونەوەو پێکهاتنى دەوڵەتێکى سەربەخۆ، یان پەلوپۆ کوتان لە ناو گێژاوى فیدرالیزمى شکستخواردوودا تا سەرئەنجام ئیلحاقکردنەوەى ئیجبارى بە دەوڵەتى قەومى ئیسلامى عێراقەوە، قەتعى دەبێتەوە.
ئۆکتۆبه‌ر: به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه ته‌رحى فیدرالیزم شكستى خواردوه یان نا؟ عه‌مه‌لییه یان نا؟ ئێوه وتتان ماناى عه‌مه‌لى فیدرالیزم بریتیه له ره‌سمیه‌تدان به نابه‌رابه‌رى سیاسى و ئابورى و فه‌رهه‌نگى له نێوان هاوڵاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ى ناسنامه‌ى قه‌ومى. فیدرالیزم زه‌مینه ده‌خولقینێ بۆ شه‌رو كیشه‌و پاكسازى قه‌ومى له ناوچه جیاجیاكانى ولات. بریك ئه‌مه رونتر بكه‌نه‌وه، چۆن وایه‌و ئایا ده‌كریت ئه‌مه به نمونه نیشانبده‌ن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: زۆر ساده‌یه كاتێك قه‌ومیه‌تیان كرد به مه‌قوله‌یه‌كى سه‌ره‌كی و ناسنامه‌ى قه‌ومییان دا له‌یه‌خه‌ى هاولاتیان و له‌سه‌ر بناغه‌ى قه‌ومى دابه‌شیانكردن و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ش مافیان بۆ دیاریكردن، ئه‌وكات دیاره قه‌ومیه‌تى گه‌وره‌تر ماف و به‌شى زیاترى له قه‌ومیه‌تى بچوكترى پێده‌بریت. ئیتر ناكرێت بڵێى هه‌موو هاولاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ى هاولاتى بوون مافى یه‌كسانیان هه‌یه. له واقعدا ئیتر هاولاتی وه‌كو مه‌قوله‌یه‌كى سه‌ره‌كى ماناى نامینێ و جیگاى خۆى ده‌دات به قه‌ومیه‌ت. هه‌ركه‌س سه‌ر به هه‌ر قه‌ومیك بێت مافى هاولاتى بوونى هه‌ڵده‌پیكرێ به جێگا‌و ڕێگاى قه‌ومه‌كه‌یه‌وه "قه‌ومى زۆربه، قه‌ومى دوووه‌م، كه‌مایه‌تیه قه‌ومیه‌كان..هتد". ئه‌مانه ئیتر ناكرێ پێیان بوتریت هاولاتى یه‌كسان. ئه‌م جیاوازى و نایه‌كسانیه‌ش ئه‌بعادى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌لایه‌تى و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگیشى ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م واقعیه‌ته له‌به‌رچاوبگرین ئه‌وكات ئه‌وه‌ش زۆر ساده‌یه كه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی ولاتیك ده‌سته‌به‌ندى بكرین بۆ قه‌ومیه‌تى جیاجیا‌و بۆ هه‌ركامیان پله‌وپایه‌یه‌ك دابنرێت. پاشان هه‌ر له چوارچیوه‌ى ئه‌و ولاته‌دا، دواى بۆ نمونه ئه‌و كیشمه‌كیشه‌ى له‌م چه‌ند ساله‌ى عیراقدا بینیمان، به‌ش و ماف و سه‌رزه‌مین و قه‌له‌مره‌وى هه‌ر هه‌رێمێكى قه‌ومى دیاریبكرێت، ئه‌وه دیسان هه‌روه‌كو ئه‌م چه‌ند ساله بینیمان، ئه‌م هه‌ریمانه به‌رده‌وام له كیشه ده‌بن له‌گه‌ل یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حسابى یه‌كتر ماف و قه‌له‌مره‌وى ده‌سه‌لاتى خۆیان فراوانتر بكه‌نه‌وه. ئه‌مه بنه‌ماى شه‌رى قه‌ومى و ته‌نانه‌ت له كاتى خۆیدا پاكسازى قه‌ومیه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر قه‌ومیك به‌شیك له‌سه‌ر زه‌مینى قه‌ومه‌كه‌ى تر بۆ خۆى بپچریت. به‌رجه‌سته‌ترین ته‌جروبه‌و نمونه‌ى ئه‌مه ولاتانى ئه‌وروپاى شه‌رقى بوو، كه له‌گه‌ل هه‌ره‌سى بلۆكى شه‌رق و لیكترازانى هاوكیشه له‌نگه‌رگرتوه‌كاندا، هه‌ریمه‌كانى ناو هه‌ر ولاته له‌سه‌ر بناغه‌ى قه‌ومى كه‌وتنه گیانى یه‌كترى و چه‌ند نمونه له تالترین و درندانه‌ترین شه‌رى پاكسازى قه‌ومیان به‌رپاكرد. سه‌رنجدانه‌وه‌یه‌ك له شه‌رو كوشتارى نیوان هه‌ریمه‌كانى یوگسلافیاى پێشوو به‌سه بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌بعادى خه‌ته‌رناك و كۆنه‌په‌رستانه‌ى فیدرالیزم. هه‌روه‌ها خویندنه‌وه‌ى نوسراوه‌كانى منسور حكمت له‌سه‌ر فیدرالیزم به‌راستى روونكردنه‌وه‌و ده‌رسى زۆر پربایه‌خى تیدایه.
له‌م چه‌ند ساله‌ى عیراقیشدا، له‌وكاته‌وه فیدرالیزم له‌لایه‌ن هیزه ناسیونالیسته‌كانه‌وه به‌رجه‌سته‌كراوه‌و قه‌ومیه‌ت كراوه به ناسنامه‌و مه‌قوله‌یه‌كى سه‌ره‌كى، ده‌بینین پرۆسه‌یه‌كى فراوان له نه‌ته‌وه‌سازى ده‌ستى پیكردوه‌و چه‌ندین "نه‌ته‌وه"ى تازه قوتكراونه‌ته‌وه وه‌كو .. شه‌به‌ك، یه‌زیدى، هه‌ورامى، كلدو ئاشور....، كه پیش‌تر ئیمه شاهیدى ئه‌م جۆره" نه‌ته‌وانه" نه‌بووین.." هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌ستسازه‌كانیه‌وه بۆ ئه‌وه دروستكراون كه به‌پێى ناسنامه‌ى قه‌ومى و فیدرالیزم، جیگاوریگاو گۆشه‌یه‌ك له ده‌سه‌لاتیان به‌ركه‌ویت.
ئۆکتۆبه‌ر: مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ كه له‌م ته‌رحه‌دا هاتووه باسى مامه‌له‌كردنه له‌گه‌ل داهاتى نه‌وتى ئه‌م شاره. له‌م باره‌یه‌وه باسى ئه‌وه كراوه كه داهاتى نه‌وت دابه‌ش بكریت له نیوان هه‌ردوو ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى و به‌شیكیشى بۆ خزمه‌تگوزارى شاره‌كه. بنه‌ماى ئه‌مه چییه؟ هه‌روه‌ها چه‌نده ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كى واقعى و معقوله كه ئه‌م شاره سه‌رئه‌نجام ببێته شارى یه‌كیك له‌و دوو ده‌وله‌ته به‌لام به‌شیك له داهاتى نه‌وته‌كه‌ى بدریت به‌وى تریان؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: به‌بڕواى من هونه‌ریكى سیاسى گه‌وره له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه. ئه‌وه‌ى كه كه‌ركوك سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌وتى گه‌وره‌یه، هۆیه‌كى سه‌ره‌كیه له قولكردنه‌وه‌ى كیشه‌ى ئه‌م شاره، داهاتى نه‌وتى ئه‌م شاره یه‌كیكه له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌وه‌ى كه ساله‌هایه له‌سه‌رى كیشمه‌كیش ده‌كریت. به‌پێى مه‌نتق ئه‌گه‌ر ژیرپێى خه‌لكیك ببیته سه‌رچاوه‌ى نه‌وت ده‌بى ئه‌مه ببیته مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى بۆ ئه‌و خه‌لكه. به‌لام بۆ دانیشتوانى كه‌ركوك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به پیچه‌وانه‌وه بوه‌ته مایه‌ى ده‌رده‌سه‌رى له‌راده‌به‌ده‌ر. جا ئه‌گه‌ر به هونه‌ریكى سیاسى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كریت، بۆ ساله‌هاى تریش ئه‌و داهاتى نه‌وته له جیاتى به‌خته‌وه‌رى مایه‌ى ده‌رده‌سه‌رى ده‌بیت بۆ خه‌لكى ئه‌م شاره. بۆیه به‌راى من كلیلى ریگاچاره‌ى گونجاو بۆ ئه‌م كێشمه‌کێشه ئه‌وه‌یه كه چاره‌نوسى دانیشتوانى ئه‌م شاره له داهاتى نه‌وت جیابكریته‌وه‌و به‌وه‌وه گرێ نه‌دریت.
بۆیه ئه‌گه‌ر ریگایه‌كى به‌یناوبه‌ینى بۆ چاره‌سه‌رى كیشه له‌سه‌ر داهاتى نه‌وت دانه‌نریت، چاوبرینى هه‌رلایه‌ك له‌م داهاته عاملیكى گه‌وره ده‌بیت بۆ ریگرى دروستكردن و ناكامكردنه‌وه‌ى هه‌ر ریگاچاره‌یه‌ك كه بۆ ئه‌م كیشه‌یه بخریته روو. راستیه‌ك هه‌یه ده‌بى له‌به‌رچاوى بگرین، هیچ به‌لگه‌و مه‌نتقیك نییه وا له ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى عه‌ره‌بى عیراق بكات كه ده‌ست له داهاتى نه‌وتى كه‌ركوك هه‌لگریت. نه سه‌رژمیرى 1957 نه سه‌رژمیرى قه‌رنى 19 و نه ته‌نانه‌ت ریفراندۆم و ده‌نگدانى خه‌لك. ئه‌م ده‌وله‌ته له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌وه‌ى كه كه‌ركوك له رۆژى دروستبونى ده‌وله‌تى عیراقه‌وه شاریكى سه‌ر به‌م ده‌وله‌ته‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌وتى بووه بۆى، تا هیزى تیادا بیت به چنگ و د‌ندان ده‌ستى پیوه ده‌گریت و شه‌رى له‌سه‌ر ده‌كات. بۆ لایه‌نى به‌رامبه‌ریش دیسان به هه‌مان شیوه‌یه. بۆیه ته‌نانه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى حه‌ساسیه‌تى هه‌ردوولا و بوار ره‌خساندنى بۆ ملدانى به ریگاچاره‌یه‌كى گونجاو بۆ كیشه‌ى ئه‌م شاره‌و پیاده‌كردنى راى خه‌لكه‌كه‌ى، باشتر وایه ریگایه‌كى سیاسى به‌م جۆره بگیریته‌به‌ر، ده‌نا هه‌رده‌بى خه‌لك ببنه قوربانى نه‌وت.
ئه‌گه‌ر چاره‌نوسى ئه‌م شاره به‌پێى دانگدانى دانیشتوانه‌كه‌ى دیاریبكریت، یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى ده‌مینیته‌وه یان ده‌كه‌ویته سه‌ر ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان. ئه‌گه‌ر خه‌لك ده‌نگبده‌ن به‌وه‌ى كه بكه‌ویته سه‌ر ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان، له‌م حاله‌ته‌دا ئه‌گه‌ر مامه‌له‌یه‌كى وردى به‌و جۆره‌ى له ته‌رحى حیزب‌دا هاتووه له‌گه‌ل ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كریت، ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى ئاخرین قه‌تره‌ى تواناى خۆى به‌كارده‌بات بۆ ریگرى دروستكردن. ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌كه‌ى تریشى وه‌رگرین، واته ئه‌گه‌ر له ریفراندۆمدا خه‌لكى ئه‌م شاره ده‌نگبده‌ن به‌مانه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى، ئه‌وكات ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌م ده‌نگدانه بێبه‌ش بیت له داهاتى نه‌وتى كه‌ركوك، ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دوچارى ئاسته‌نگیكى گه‌وره‌ى ئابورى ده‌بیت كه هه‌ره‌شه له چاره‌نوسى ده‌كات. بۆیه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ى هه‌م بوار بۆ پیاده‌كردنى ریگاچارى گونجاوى كیشه‌ى ئه‌م شاره ده‌كاته‌وه‌و حه‌ساسیه‌تى لایه‌نه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌م به‌پێى واقعى ئیستا ریگایه‌كى مه‌نتقیه‌و هه‌ردوولا وه‌كو میژووى دورودریژى رابردوو له‌و داهاته به‌هرمه‌ند ده‌بن.
ئۆکتۆبه‌ر: ئه‌م ته‌رحه‌ی حزب خستویه‌تیه‌روو بۆ كیشه‌ی كه‌ركوك له ئیستادا، هیشتنه‌وه‌ی كه‌ركوكه به بیلایه‌نی و مامه‌ڵه‌كردنیه‌تی وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تاڵه‌بانی له‌سه‌فه‌ری ئه‌مجاره‌یدا له نیۆرك له‌وه‌لامی نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناسراوی تورك " جه‌نگیز چاندار" سه‌باره‌ت به ریگاچاره‌ی گونجاو بۆ كیشه‌ی كه‌ركوك ده‌لێت" كه‌ركوك وه‌كو هه‌ریمێكی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نریت، چه‌ند سالیك به‌م شیوه‌یه بمینیته‌وه پاش ئه‌وه بریار بدریت كه هه‌ر وابمینیته‌وه یان نا" هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شیوه ریاز ساری سه‌رۆكی حزبی توركمان ئیلی ده‌لێت" ئیمه وه‌كو توركمان پیمان باشه كه‌ركوك بۆماوه‌ی 8 سال ببیت هه‌ریمیكی سه‌ربه‌خۆ ... ئایا ئه‌و ته‌رحه‌ی ئیوه چ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ل ته‌رحی تاله‌بانی و توركمان ئیلی هه‌یه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: له پیشدا ئه‌وه بلیم كه ئه‌م ته‌رحه‌ى حیزبى ئیمه، به‌راده‌ى سه‌ره‌كى بریتى نییه له ریگاچاره‌یه‌كى كاتى بۆ
ئه‌وه‌ى وه‌كو ئیوه ده‌لین جه‌لال تاله‌بانى ووتویتى " كه‌ركوك وه‌كو هه‌ریمیكی سه‌ربه‌خۆی رابگه‌یه‌نریت، چه‌ند سالیك به‌م شیوه‌یه بمینیته‌وه پاش ئه‌وه بریار بدریت كه هه‌ر وابمینیته‌وه یان نا" یانى وه‌كو سه‌رۆكی حزبی توركمان ئیلی ده‌لیت" ئیمه وه‌كو توركمان پیمان باشه كه‌ركوك بۆماوه‌ی 8 سال ببیت هه‌ریمیكی سه‌ربه‌خۆ"، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كیشه‌که له ئیستادا به هه‌لواسراوى بهیلنه‌وه بۆ كرینى كات و ئاماده‌سازى بۆ ته‌رحه قه‌ومیه‌كانى خۆیان. به مانایه‌كى تر هه‌ریه‌ك له‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن له ئیستادا هه‌لومه‌رج ته‌واو ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رحى قه‌ومى خۆیان پیاده بكه‌ن بۆیه ده‌یانه‌وێ كیشه‌كه به هه‌لواسراوى بهیلنه‌وه‌و كات بكرن.
به‌لام به‌شى سه‌ره‌كى ته‌رحى حیزبى ئیمه بۆ چاره‌سه‌رى یه‌كجارى كیشه‌ى كه‌ركوك ده‌رهینانیه‌تى له دائیره‌ى كیشمه‌كیشى هیزه ناسیونالیسته‌كان. ته‌رحه‌كانى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه كه مۆرى قه‌ومى بده‌ن له كه‌ركوك و له‌سه‌ر بناغه‌ى قه‌ومى چاره‌نوسى یه‌كلابكه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه چوارچیوه‌ى فیدرالیزمه‌وه. ئیمه‌ش ده‌مانه‌وى به ئاراسته‌یه‌كى به ته‌واوى پیچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه بیبه‌ین. له هه‌مانكاتدا ته‌رحى حیزبى ئیمه مامه‌له‌كردنى كه‌ركوك نییه وه‌كو هه‌ریمیكى سه‌ربه‌خۆ، پیش‌تر به دریژى باسى ئه‌وه‌م كرد كه ئیمه دژى دابه‌شكردنى عیراق بۆ چه‌ند هه‌ریم و فیدرالیزه‌كردنین. هه‌روه‌ها به پیچه‌وانه‌ى حیزبه ناسیونالیسته توركمانه‌كانه‌وه، كه ده‌یانه‌وى كیشه‌ى كه‌ركوك بۆ دریژماوه هه‌لواسریت تا ئه‌وان پیلان و خۆئاماده‌كارى قه‌ومیان ته‌واو ده‌كه‌ن، یان هیزو هاوسه‌نگیه‌كى تازه به قازانجى ئه‌وان دیته‌ئاراوه. ئیمه پیداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌م قومبه‌له ته‌وقیتكراوه یان ئه‌م به‌رمیله باروته، هه‌رچى زووتر، پیش ئه‌وه‌ى بته‌قیته‌وه‌و جه‌ماوه‌ریكى زۆر بسوتێنێ، به شیوه‌ى گونجاو چاره‌سه‌ر بكریت و فلته‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ده‌ربهینریت.
به‌لام به‌ده‌ر له ئیراده‌ى ئیمه، هه‌ر ئیستا و تا كاتیك كه كیشه‌ى كورد به ریگاى ریفراندۆم یه‌كلاده‌بیته‌وه‌و به‌دواى ئه‌وه‌شدا بوار ده‌كریته‌وه بۆ پیاده‌كردنى ریگاچاره‌یه‌كى یه‌كجارى كه ئیمه بۆ كیشه‌ى كه‌ركوك ته‌رحمان كردوه، ده‌بى شیوازیكى گونجاو بۆ ئیداره‌ى كاتى شارى كه‌ركوك پیاده‌بكریت، كه دوربیت له بینه‌وبه‌ره‌ى قه‌ومى، دوربیت له ده‌سه‌لات و ملهورى میلیشیا قه‌ومى و دینیه‌كان، دوربیت له خۆداسه‌پاندنى حیزبه ناسیونالیسته عه‌رب و كورد‌و توركمانه‌كان به‌سه‌ر خه‌لكدا، ئیداره‌یه‌كى پشتبه‌ست و به ده‌خاله‌ت و ئیراده‌ى راسته‌وخۆى خه‌لك. ئیداره‌یه‌ك كه بتوانێ كۆمه‌لیك هه‌نگاوى فه‌ورى به تایبه‌تى له بوارى خزمه‌تگوزارى و ئه‌منیه‌ت و چاره‌سه‌رى كیشه تایبه‌تییه‌كانى ئه‌و شاره‌دا، هه‌لبگریبت و دانیشتوانى ش&
