هاوپشتی نێونەتەوەی شاڕێچکەی سەرکەوتنمانە، نامەیەکی تایبەت بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە باکوری فەرنسا
ڕێبوار عارف
بەڕێز بریجیت پافی ڕێکخەری کاروباری پەنابەری و دۆستانی خاوەن هەڵوێست و مرۆڤ دۆستان سلاوتان لێبێت !
دۆستان لەم ڕۆژانەدا بۆ جاری دووهەم لەڕێگەی ماڵپەرەکانەوە هەواڵی خۆپیشاندان و ناڕەزای دەبرین و نمایشنامەو چالاکیەکانی ئێوەمان بەرچاوکەوت، لە پەیوەند بەداکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران وپشتگیریکردن لە کارەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی. ئەم هەڵوێستە چاوەڕوانکراوەی ئێوە جێگەی سەرنج و ستایشی ئێمەو دەیان هەزار پەنابەری تری کورد وعیراقیە !
ئەم هەنگاوە مەزنەی ئێوە لەکاتیکدایە کە حکومەتەکانی ئەوروپا یەک لە دوای یەک هەنگاوەکانی یەکترتەواو دەکەن وکەوتوونەتە دەستگیر کردن و زیندانکردنی پەنابەران و بێ بەشکردنیان لەسەرەتایترین ماف وئازادیەکانیان وهاوکات شەیپورلێدانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەموو ئەم ولاتانەی تەنیوەتەوە. کە بێگومان یەکێک لە ئاکامەکانی ئەم سیاسەتە چوونە سەرەوەی ناعەدالەتی و بەهێزکردنی ڕاسیزم و نژادپەرستیە. کەدیارە ئەمە ئەلقەی درێژەپێدانی ئەو هێرشانەیە کە ڕاستی ئەم وولاتانە لە دەهەی ڕابردووە دەستیان داوەتێ دژ بەچینی کریکار‌و خەلکی هەژارو بەشمەینەتە. ڕۆشنە پەنابەران وخارجیانیش وەک بەشێکی هەر خوارەوەی ئەم چینەیە لەم ئەم وولاتەنەدا کە ڕەنجێکی گەورە دەبەن لەم واقعە تاڵە. بەلام خۆشحالانە مەیدان چۆڵوئاوەلا نیە بۆ دەسەلاتداران، بزوتنەیەکی تری ڕادیکال وئینسان دۆست وعەدالەتخوازیش هەیە کە تایەکی تەرازوی ئەم کێشمەکێشەیە هەروەک چۆن لە سەنگەرگرتن وخەبات کردندایە بۆ بردنە سەرەوەی کرێی کار‌و نارەزایەتی دەبرین دژ بەبیکاری، هەژاری، گرانی، بڕین وکەمکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان وبەرگریکردن لەماف و ئازادیەکانی هاولاتیان؛ بەهەمان شێوەش داکۆکیکردن لەپەنابەران و ڕاوەستانەوە دژ بەسیاسەتی ڕاسیستانەی ئەم حکومەتانە بە ئەرک و مەهامی خۆی دەزانێت ولەوبارەوە بێ هیچ چاوەڕانیەک و دوو دڵیەک سەنگەرو بەرەی دژی دیپۆرت بەهێزدەکەن وخوازیاری بەهرەمەند بوونی پەنابەرانیشن لە مافی کارکردن ومافی بیمەی بێ‌کاری وهەموو ماف وئازادیەکانی تر وەک هەر هاوولاتیەکی ئەم کۆمەلگایانە. کەدیارە ڕێکخراوەکەی ئێوە لەمبارەوە هەڵوێستێکی جوامێرانەو ڕۆلێکی پێشرەوانەی گێراوەو بە داکۆکیکردنتان لەمافەکانی پەنابەران و لەکارو چالاکیەکانی فیدراسیۆن هەنگاوێکی مەزنی واتان ناوە کەجێگەی شانازی وستایشی هەر ئینسانێکی خاوەن ویژدان و بەهەڵوێستەو ئەم هەنگاوەی ئێوە دەکرێت سەرەتاو دەستپشخەریەکی گەورە بێ بۆ هاتنەمەیدانی دەیان وسەدان ڕیکخراو کۆڕوکۆمەڵی تری سیاسی وپیشەی و ئینسانی بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران وپشتگیریکردن لە کاروچالاکی و کەمپەینەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی. هەربۆیە پەیوەست بوونی ئێوە بە کەمپەینی نێونەتەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیەوە هەنگاویکی تری پڕ بایەخ دەبیت کە دەتوانیت کاریگەری گەورەی هەبیت لەسەر چارەنووسی ئەو پەنابەرانە کە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە !
بەڕێزان؛ هاورێ یان / هەقیقەت ئەوەیە کە ئەمڕۆ حکومەتەکانی بەریتانیا، سویسرا، سوید‌و گەلێکی تر لە وولاتانی ئەوروپا لەکاتێکدا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی هەزاران پەنابەری کورد‌و عیراقیانداوەو تائێستە چەندین وەجبەیان لە پەنابەران دیپۆرتکردوەتەوە کە خەڵکی کوردستان وعیراق بەشێوەیەکی گشتی لە نائەمترین قۆناغدا ژیان بەسەردەبەن وسەرباری داگیرکاری و شەروکوشتار تیرۆر‌و ئیرهاب، بەردەوام بوونی بۆردمانەکانی حکومەتی تورکیا‌و جمهوری ئیسلامی ئیران کە تەنیا لە ساڵی پاردا 270 جار تۆبارانی ناوچە سنووریەکانی کوردستانیان کردوە بەبەهانەی بوونی هێزەکانی( pkk) لەم ناوچانەدا کەجیاواز لە هەر زەروزیانێکی مالی وگیانی زیاتر لە 40 لادی ئەم ناوچانەیان چۆل کردوەو لە سەرگەردانی ونائومیدیدا ژیان بەسەردەبەن لەکەمپ و ژیًر خیًوەتی ئۆردگاکانی ناوخۆی کوردستاندا. بۆیە هەرجۆرە پروپاگەندیەک لەمەر باشبوونی هیچ بەشێک لە عیراق بەکوردستانیشەوە لەقسەیەکی پۆج وبێ ناوەرۆک زیاتر هیچ شتێکیترنیەو نابێ ڕێگە بدرێت بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران وچاوەران دەکرێ کە ڕێکخراوەکەتان لەمەبەدواش نەخشێکی بەرچاو کاریگەری هەبێت.
لەمبارەوە هاوئاهەنگکردنی کارەکانتان لەگەل سکرتاریەتی فیدراسیوندا گرنگیەکی بەرچاوی هەیەو جیگەی پیشوازی لیکردنی ئیمەشە !
ئەگەرچی پشتگیریەکانی ئیوە لەقۆناغی دەستپێکردنایە بەلام پرشکۆی ئەم جولانەوەیە ڕەمزی سەرکەوتنێکی گەورەو هاوپشتیەکی نێونەتەوەیە کەدەتوانێ هەوێنی گۆرانێکی گەورە بێت بۆ گۆڕینی پارسەنگی هیزەکان لەبەرژەوەندی باشترکردنی ژیانی پەنابەراندا. خۆشحالانە ئەمڕۆ بزوتنەوەیەک لەگۆردایە کە بەهێزکردنی نازنامەی ئینسانی وبەهاو حورمەتی ئینسانی کردوەتە ئامانجی سەرەکی، دەکرێ ئەو ڕێکخراو لایەنانەی وەک ئێوە لە مەیدانان پشکێکی بەرچاویان بەکەوێت کەواتە کاتی ئەوە هاتووە بزوتنەوەیەکی فراوان و ڕێکخراو ئامانجدار بۆ گۆڕانکاری بەڕێ بخەین پیکەوە !
ڕێبوار عارف/ بەرپرسی کەمپەینی نێونەتەوەی، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانی پەنابەران
23 / 2 / 2009 rebwar.arif@hotmail.com
ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیونه‌ته‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه‌كانتان ده‌كات !
ڕێبوار عارف
هاورێ یان، دۆستان، ئازیزان سلاوتان لێ بێت و له‌گه‌ل پیرۆزبای كردن لێتان بۆ پێكهینانی نووسینگه‌ی فیدراسیۆن له‌كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆتان له ده‌وری یه‌ك وخسته‌ڕووی خواست وداواكاریه‌كانتان له ڕێگه‌ی ئه‌م ناره‌زای ده‌برینه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌زنی سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆریك له خواسته‌كانی ترمان.
به‌ڕێزان:
دروست هه‌ژه‌ده سال له‌به‌رو هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا كاره‌ساتی ڕه‌وه‌كه ڕوویكرده خه‌ڵكی كوردستان و دوو ملیون ئینسان ئاواره‌بوون، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش نه‌واتی پێكهێنانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌هه‌نده‌ران هاته‌گوڕێ، پاش دوو سال ئه‌م ڕیكخراوه پێكهات. ئێسته خۆشحالانه ئێوه‌ش له‌م ڕۆژانه‌دا نووسینگه‌ی كوردستانی ئه‌م ڕێكخراوه‌تان راگه‌یاند، ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ هه‌موو دواكه‌وتنێكیشدا كه ده‌بوو هه‌ر زۆر زووتر ده‌ستمان بۆ ببردایه، به‌لام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێوه مه‌زن وكاریگه‌رو ئومێد به‌خشه‌و ئه‌گه‌ر نه‌كرێت قه‌ره‌بووی ڕابردومان بكه‌ینه‌وه ده‌كرێت له بنیادنانی ئاینده‌یه‌كی ئینسانی تر بۆ خه‌لكی كوردستان وخستنه‌ڕووی ڕێگه چاره‌یه‌كی دروست و واقعی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیدیاریده‌ی ئاواره‌بوون ده‌وریكی به‌رچاومان هه‌بێت، بۆیه جاریكیتریش جێگه‌ی خۆیه‌تی پیرۆزبایتان لێ بكه‌ین.
هاورێ یان كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی فیدراسیۆن ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان به‌كرده‌وه هه‌نگاویك له ژیانێكی باشتر به‌هره‌مه‌ندبكات و
مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا زایادبوونی ژماره‌یه‌كیتر به‌لیستی ڕێكخراوه‌كان نه‌بێت. ئێوه خۆتان ئگادارن فیدراسیۆن له هه‌نده‌ران بووته جێگه‌ی هیوای ئه‌و هه‌زاران ئینسانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له زیندانه‌كاندا، ئه‌و ئینسانانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌به‌هانه‌ی نایاسی بوون و ڕه‌دكردنه‌وه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان و ره‌نگه ئه‌مرۆ سبه‌ی په‌یوه‌ستبن به له‌شكری ئێوه‌ی بێكارو بێ بێمه‌و بێ خزمه‌تگوزاری. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئێسته له كوردستان هه‌زاران خێزان به دروست چاویان بڕیووه‌ته هه‌وڵ وته‌قه‌لاكانی فیدراسیون، به‌لام خۆشحاڵانه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێوه فیدراسیون زیاتر ده‌باته نیو مال به‌مالی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌رچی به تایبه‌ت ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردو كه‌متر كه‌سانێك هه‌ن كه له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری ده‌نگ وكرده‌وه‌و ته‌قه‌لاكانی ئه‌م ڕێكخراوه نه‌بێت.
به‌رێزان دووێنی كه ئێمه ناچاربووین به ڕوكردنه ئه‌و ئاینده نا دیار‌و پڕ كاره‌ساته، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێست و ادعاكانی ده‌سه‌لاتدارانی مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵه‌وه، به‌هۆی ئاره‌زووه شه‌خسی وتایبه‌تیه‌كانی خۆمانه‌وه نه‌بوو، هه‌موو ئێمه له‌وولاتاتێكدا ده‌ژیاین كه سه‌ره‌تایترماف وئازاده‌یه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو، ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌به‌رێك له بیمه‌ی بیكاری و بیمه‌ی داوده‌رمان و خزمه‌گوزاره‌یه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان نه‌نیه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌لگو ده‌نگ هه‌لًبڕینمان بۆ دابینكردنی ئاو كاره‌با و سووته‌مه‌نی و باشتركردنی شوێنی ژیان وخۆیندگاكانمان وبوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی ڕوو به‌ڕووی زیندان لێدان وسزادان وهه‌ندیك جار ڕووبه‌ڕووی خوێن ڕشتن و
هێرش وپه‌له‌لاماری پۆلیس وئاسیشی ده‌كردینه‌وه. به‌لام كه‌ناچار بوونی به‌ڕووكردنه هه‌نده‌ران له‌و ڕێگه‌یه‌شدا ژماره‌ی ئه‌و ئازیزانه كه‌م نین كه له‌سنووره‌كان به‌ر شالاوی پۆلیس وپاسدار كه‌تن وگیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌منین دۆستانیك كه له ده‌ریاكانی نیجه‌و له شاحینه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه غوربه‌ت و ناره‌حه‌تی وبێ وه‌لامی و فشاری ژیانی رۆژانه له‌م وولاتانه ناچاریان ده‌كات به خۆكوشتن.
ئێسته ئێوه وه‌ك به‌شێك له‌و ئینسانانه‌ی كه دیپۆرتكراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه هیواو ئامانجه‌كانی ژیانی ڕابردووتان بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌مافی په‌نابه‌ری له ده‌ستداوه له‌لایه‌كی تریشه‌وه دووباره به زۆر گه‌رینراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ی، ئه‌گه‌ر گه‌نجان و ژنان و خه‌لكی به‌ش مه‌ینه‌ت وه‌زعیان خراپتر نه‌بووبیت باشتر نه‌بووه. هه‌ربۆیه ده‌بێت به ڕۆشنی له‌و ڕاستیه بگه‌ین كه ئه‌ركی ئێمه ته‌نیا پیداگرتن نیه له خواسته تایبه‌تیه‌كانی خۆمان ته‌نیا قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌و زیانه‌كان نیه، ته‌نیا په‌یداكردنی كاری گونجاو بیمه‌ی بیكاری نیه. ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونه‌مانه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان به‌لاوه ڕۆشن بێت هه‌تا ماف وئازادیه فه‌ردی ومه‌دنه‌یه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت، هه‌تا ئازادی به‌یان ڕێكخراوبوون وئازادی مانگرتن وخۆپیشاندان نه‌بێته ئه‌و ماف ودیاریده جێكه‌وتووانه‌ی كه هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه لێ به‌هرمه‌ندبێت مه‌حاله باشتر بوونی ژیانمان یا گۆرانیك كه شایسته‌ی به‌های ئیسانی ئیمه‌بێت. بۆیه له‌مباره‌وه ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌رده‌م ئێمه له گره‌وی به‌هێزكردنی جولانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ومافه مه‌دنیه‌كاندایه !
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا دووپاتی ئه‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری له هه‌نده‌ران به‌لین به‌خه‌لكی كوردستان ده‌دات كه بۆ داكۆكیكردن له‌ماف وداخوازیه‌كانیان و بۆ به‌ده‌ستهینانی پشتگیریكردنی هێزێكی نێونه‌ته‌وه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا ده‌بێت.
هاوكاری په‌یوه‌ست بوونی خه‌لكی كوردستان به‌م ڕێكخراوه‌و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانمان هه‌نگاوێكی زیاتر له‌ماف وئازادیه‌كانمان نزیكترمان ده‌خاته‌وه، به‌هیزكردنی ئه‌م سه‌نگه‌ره ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئینسانیكی ئازادیخواز مرۆڤ دۆسته، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیونه‌ته‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه‌كانتان ده‌كات ده‌بیت به‌هه‌موومانه‌وه له هه‌ولی بنیادنانی ئاینده‌یه‌كی باشتروئینسانی تردابین ! به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان
ڕێبوار عارف
لێپسراوی كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
دایکی (( ئەکرەم )) نا‌ئومێد مەکەن !
ڕێبوار عارف
لێتان نەشارمەوە لەبەر هەنسک وگریان و نزاکردنی؛ لەهەموو قسەوباسەکەی دایکی (ئەکرەم) حاڵی نەبووم. ئاخر وەک خۆی دەیگوت کوڕە گەورەکەی لە شەڕی ناوخۆدا گیانی لە دەستداو ئەکرمیش پاش هەر دەردیسەری و قەرزو قۆڵەیەک، ڕووی کردە هەندەران و لێرەش پاش بێ ئومێد بوون لەچەند وولاتی تر، ناچار دوو ساڵ لەمەوبەر خۆی گەیاندە سوید بەهیوای ئەوەی کە لەمافی پەنابەری بەهرمەندبێت. بەلام ئەوەتا ئێستە بۆ ماوەی چەند مانگیکە دەستگیرکراوەو مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ کوردستان لەسەرە... بۆیە لەپاڵ هۆن هۆن گریان فرمیسک ڕشتن ودەردە دڵی کردنا داوای دەکرد کە هەرچۆنیک بووە فیدراسیۆن کارێک بکات بۆ کوڕە گیراوەکەی لە سوید (( بەڵکو ئەمە خوایە لە مەترسی دیپۆرتکردنەوە ڕزگاربێت ومنیش لەمە زیاتر چاوم کز نەبێت بەدەم گریانەوە...)) لەنێو شەپۆلی نیگەرانی قسەکانی ئەم دایکەدا، لەپڕ ڕاگەیاندنێکی هاورێ یانی فیدراسیۆنم لە سویسراوە پێگەشت کەسەبارەت بەئازادکردنی ( شەماڵ ئەحمەد) ... ئەم هەواڵە منی لە جەمسەرێکی تر‌و لە گۆشە نیگایەکی ترەوە ڕاگرت و ئازادبوونی ئەم پەنابەرە وەک هەواڵێکی خۆش منی تەنیا لەبەر ئەوەدا دلخوش نەکرد کەپەنابەرێک ئازادکراوەو لەمەترسی دیپۆرتکردنەوەی ڕزگاری بووە. بەڵکو لەڕاستیدا دەکرێت زیاتر لەو سونگەیەوە تەماشای مەسەلەکە بکەین کەئاخۆ ئازادکردنی ئەو پەنابەرە چەند دایک وخۆشک و ئازیزانی تری دڵخوشکردبێت و چ ئومێدێکی دابێت بە هەموو ئەو دایک وخۆشکانەی کە ئازیزانیان ئێستە لەسویدو بەریتانیا و سویسرا... لە دووڕیانی ئازادبوون و مۆتکەی دیپۆرتکردنەوەدا ژیان بەسەر دەبەن؛ ئاخۆ مزگێنیەکی چەندە خۆش وئارام بەخش بێت گەر سبەی دایکی (ئەکرم)یش هەواڵی ئازادبوونی جگەر گۆشەکەی ببیسێت. کەوایە دەکرێ هەرکەسە لەئێمە ئەو ئینسانانەی کە غەم وئازارەکانی ئینسان، ژیان وبەهای کەسانی دەوروبەرمان ئەوەندە بەلامانەوە گرنگ وماناداربێت، بیر لە ئەنجامدانی کارێک بکەینەوە کە بتوانێ کاریگەریەکمان هەبێت لەسەر ژیانی کەسانی دەوروبەرمان.
ڕەنگە ئەوەی کە لە نێو ئاپورەی ملیونەها پەنابەردا لەهەر هەزار کەسێکدا کەسێک بەدی نەکەی کە ئامادە بێت ڕۆژانە تەنیا سەعاتێکی ژیانی خۆی بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران تەرخان بکات، زۆر جێگەی خۆشحاڵی نەبێت. یا ئەوەی لەنێو شەپۆلی سەدان ڕێکخراو کۆڕ‌و کۆمەڵدا لە دەرەوەی فیدراسیۆن چوار ڕێکخراوی‌تر نەبێت ئامادەی داکۆکیکردن بێت لە ژیان وگوزەرانی ئەو دەیان هەزار پەنابەرێ کە لەنێو تراژیدیا‌و کارەساتەکانی ئەمڕۆدا ژیان بەسەر دەبەن، بە هەمان شێوە زۆرجێگەی خۆشحالی نیە. بەتایبەت ئەمە لە کاتیکدا کە سیاسەتی دیپۆتکردنەوەی پەنابەران لەلایەن ئەم وولاتانەوە لەئاستی لاوتێک و دواندا نەگیرساوەتەوەو وولاتانی ئەوروپای یەکگرتووە بەگشتی سیاسەتێکی هاوبەش و دیاریکراویان هەیەو دژ بە پەنابەران بەهەر جیاوازیەکی لاوەکیشیانەوە هەنگاوەکانی یەکتر تەوادەکەن و بەدلنیایەوە لە یەک دوو سالی ئایندەدا تەنیا وولاتێک لە ئەوروپا بەدیناکرێ کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد‌و عیراقی نەدابێت و لەهەولێ جێبەجێکردنی سیاسەت و بریارەکانی خۆیاندا نەبن لەوبارەوە. ئەوەی کە ئایا سەرئەنجام ئەم ولاتانە چیان پێ دەکریت و بەچ ڕادەیەک نەخشەو پلانەکانی خۆیان سەبارە بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانەوە جێبەجێ دەکەن، بەتەواوی مانا پەیوەندی بەو ناڕەزایەتی دەربرین و هاتنەمەیدانەی خۆمان وهەڵخراندنی بیرورای گشتی و دەوروجێگەوڕێگەی هاوپشتی نێونەتەوەیەوە دەبێ کە بە چ رادەیەک لە مەیدانایەو چۆن توانیوویەتی پارسەنگی هاوکێشەکان لەبەرژەوەندی پەنابەراندا بگۆڕێت. بەلام ئێستە سەرباری ئەو واقیعەو سەرباری هەموو ئەو لاوازیانەی کە بەرۆکیان پێگرتووین جێگەی خۆیەتی ڕووی پرسیارمان ئاراستەی ئەو کەس ولایەنانە بکەین کە بەهەر ئەندازەیەک خۆیان بە غەمخۆری دۆخەکەو کێشەکانی پەنابەران دەزانن ونیگەرانن لە دیپۆرتکردنەوەی هەزاران ئازیزیاندا کە ئاخۆ دەبیت لەبەمبەر بەم دۆخە چی بکەین ؟
دەکرێت هەر کەسە لە ئێمە خاوەنی هەربیروباوەڕو ئایدۆلۆژیایەک بین یانا، هەر ئاینیکمان هەبێت یانا، سەر بەهەر حزب و ڕێکخراوێک بین یانا، بەلام کاتیک کە ڕووبەڕووی معاناتی ئینسانێکی تەنیشت دەستمان دەبینەوە، کاتێک کە هەواڵی خنکان وگیان لە دەستدانی کۆمەڵێکی تر لە پەنابەران ڕامان دەچلەکێنێت، کاتێک کە دەبیستین پەنابەرێک پاش ساڵەها چاوەڕوانی خۆی هەڵواسی، یا ئەویتریان کە دیپۆرتکرایەوە بۆ کوردستان لەوێ خۆی دەکوژێت... بێ شک وویژدانی ئینسانیمان دێتە ژان و بەنیگەرانیەکەوە بەخۆمان دەلێن ئای بریا ئەوە ڕووی نەدەدا... کەواتە دەکرێت بڵێن کە ژیان ومعاناتی ئەو ئینسانانە دەکرێت خاڵی هاوبەش وچەتری لیکهەلپیکان و کۆکردنەوەی هیزو توانا‌مان بێت، لەپال هەرجۆرە جیاوازیەکانیشماندا. بەلام پرسیارەکە ئەوەیە هەروەک ووتمان جیاواز لەوەی کە هەر یەک لە ئێمە خاوەنی کام ئایدۆلۆژیان جیهانبی و ڕوانگەیەکین یانا، ئینسانین وئازاری و نارەحەتیەکانی دەوروبەرمان نیگەرانمان دەکات. کەواتە بۆ ئەوەی کە ویژدانی ئینسانیمان ئاسوودەکردبێت ئایا دەتوانین ودەمانەوێت جیاواز لە هەناسە هەلکێشانێک بۆ مەرگی گەنجێک و یا دیپۆرت کردنەوەی پۆلێک پەنابەر، کاریکە بکەین و بەردێک بخەینە سەر بەردێک و دەنگ هەڵبڕین دژ بەم دۆخە کە دڵە ڕاوکەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران تەنگی بە هەناسەدانی هەموومان هەلچنووە ؟ ئایا دەماوێت بە دوور لە هەرجۆرە دەمارگیریەک ئەو جولانەوەیە بەهێزبکەین کەئەمڕۆ هاتووەتە مەیدان بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران و ڕاوەستانەوە دژ بە سیاسەتی دیۆرتکردنەوە؟
دیارە ئەگەر وەلامی ئەو پرسیارە پۆزتیڤ بێت ئەوا باشترین و شایستەترین هەنگاو ئەوەیە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو یەکگرتووانە بێنە مەیدان وهەمان ڕێکخراو لایەن بەهێز بکەین کە ئالای بەرگریکردنی لە ژیانی پەنابەرانی بەرزکردوەتەوە لەمەیدانایە بۆ دکۆکیکردن لێیان کە ئەویش فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیە. بەلام دیارە تەنیا ڕێگە بۆ بەهێزکردنی ئەم جولانەیە ئەندام بوون نیە لە فیدراسیۆنەدا، دەکرێت ئەندامی فیدراسیۆنیش نەبیت و هاوکات خۆت بە بەرپرس بزانین لەبەرامبەر بەم دۆخەدا لە هەوڵی ئەنجامدانی کاریکدا بیت. بۆیە لەمبارەوە خستنە ڕووی چەند سەرنجێک بە پێویست دەزانین و بەهیواین دۆستانێک کە بە کردەوە دەیانەوێت کارێک ئەنجام بدەن، لەخۆیان ببپرسن وبلێن کە یائا بۆ بەرژەوەندەی گشتیمان و بۆ ڕاوەستانەوە دژ بەسیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەکرێت لە گۆشەیەکەوە لەم جۆلانەوەیەدا بەشداری بکەن و بەهێزیتری بکەن ؟
کەمپەینی نیونەتەوەی داکۆکیکردن لە پەنابەران
زۆرێک لەئێوە ئاگاداری ئەوەن کە لەم ڕۆژانەدا فیدراسیۆن هەڵسا بە ڕاگەیاندنی کەمپەینێکی نێونەتەوەی بۆ داکۆکیکردن لە پەنابەران .... و لەمبارەشەوە جیاواز لە دەرکردنی چەندین ڕاگەیاندن و نەخشەیەکی ووردو هەمەلاینە هاوکات بانگەوازی هەموو حزب ولایەنەکان و هەموو پەنابەران وئازادیخوازانیشمان کردوە کە بەم کەمپیەنەوە پەیوەست بن و دژ بەسیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بینەمەیدان. هەروەها لەمبارەوە بە شێوەیەکی فرمی هەموو حزب ولایەنەکانەکانمان ئاگادارکردوەتەوە نامەی تایبەتمان ئاراستەکردون بۆ هەلوێستگرتن لەسەر چارەنووسی سەدان هەزار پەنابەرو ڕێگرتن لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و تەنانەت داوای پشتکیری کردنمان لە هەموو ئەندام پەرلەمانەکانیش کردوە. بەم شێوەیە بە هەموو لایەنێکمان ڕاگەیاندوە لەپال ئەوەشدا دیارە خۆیان سەرپشتکن لەوەی کە چۆن بە چ ڕێگەو ڕەوشتێک دەخوازن پشتگیری لەم کەمپەینە بکەن... ئەمە هەنگاوێک بووە بەلامانەوە گرنگە کە لەسەرەتای ئەم کەمپەینەوە هەموو بیرای گشتی وخەڵکی کوردستان و عیراقی لێ ئاگاداربکەینەوە بۆ ئەوەی لەئێستەدا کە مەترسی دیپۆرۆتکردنەوەی پەنابەران گەشتووەتە جێگەیەکی زۆرترسناک. جێگەی خۆیەتی چ پەنابەران و چ خەلکی کوردستان وعیراق بەگشتی ئاگاداربن لە هەڵوێستگرتن و پەرچەکرداری هەر حزب ولایەنێک سەبارەت بە کێشەی پەنابەران و چارەنووسی ئەم ئینسانانە؛ دیارە ئێمەش وەک سکرتاریەتی فیدراسیۆن سەرئەنجام ڕاشکاوانە هەڵوێستی هەموو حزب ولایەنەکان بە بیرواری گشتی ڕادەگەیەنین!
دەبێت ئەوەش بلین کەدیارە سەدان ڕێکخراو کۆروکۆمەڵی سیاسی وپیشەو ئینساندۆست هەن کە ناونیشان یا کەنالێکی پەیوەندیکردن پێیانەوە ممکین نەبووە، بەلام بەدلنیای پێشوازی لە هەرجۆرە پشتگیریکردنێکی هەر ڕێکخراو لایەن وکۆرو کۆمەل دەکەین و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لەو لایەنەی کە لەبارەی چارەنووسی پەنابەرانەوە خۆیان بەخاوەنی هەلوێست دەزانن لە زووترین کاتدا پشتگیریکردنی خۆیان لەخواستەکانی ئەم کەمپەینە ڕابگەیەنن و دژ بە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بووەستنەوە.
ئاوردانەوەیەک لە هەڵوێستی هەر تاکە کەسێک لە پەیوەند بە کێشەی پەنابەران و کەمپەینی فیدراسیۆن
هەقیقەت ئەوەیە کە سکرتاریەتی فیدراسیون بە تایبەت لە ئێستەدا پێویستی بە دەخالەت و هاوکاریکردنی ژمارەیەکی هەرچی زیاتری پەنابەران ئازادیخوازانە کە بتوانن بەشێوەیەکی کاراو لەنزیکەوە هاوکاری بەرەوپێشبردنی ئەم کەمپەینەبن، بۆ بەسەرئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی. بۆیە لەمبارەوە بە دلنیایەوە هەر کەسێک دەتوانێت جێگەو ڕێگەو کاریگەریەکی باش و بەرچاوی هەبێت لە بەرو پێشبردنی کار‌و بارەکانی ئەم کەمپەینەدا. وەدەکرێت لەمبارەوە چەندین بوار‌و مەیدانی کارکردن ئاماژە پێبکەین کە هەر ئێستە پێویستمان بە هاوکاری ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستانیکە کە دەخوازن هەنگاوێکی بەکردەوە هەڵبهێنەوە بە ئاراستەی بەسەرکەوتن گەیاندنی کەمپەنی داکۆکردن لە مافەکانی پەنابەران و ڕاگرتنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەم وولاتانەدا. کە تەنها بە ئاگادارکردنەوەی ئێمە لە ئامادە بوون بۆ کارکردن دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر کونکرێت و ڕۆشن چەندین مەیدانی گرنگ ئاماژە پێ بکەین بۆ کار لەسەرکردن کە لێرەدا چەند خالێک بۆ ئەو مەبەستە دەخەینەڕوو دەکرێ هەرئێستە هەریەک لەئێوە بۆ دەست بەکاربن!
یەکێک لە ئامانجە گرنگ و بەرچاوەکانی ئەم کەمپەینە ئاگادارکردنەوەی بیرورای گشتی جیهان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خەڵکی ئەم وولاتانەیە بە شێوەیەکی گشتی لەبارو دۆخی پەنابەری و... کە دیارە بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە کە ڕاگەیاندن و دۆکیومەنت و نووسراوەکانی فیدراسیۆن بە زۆربەی زمانەکان تەرجمە بکرێنەوە. هەربۆیە هاوکاریکردنی دۆستانێک لەم بوارەدا بۆ ئەم کەمپەینە گرنگەیەکی بەرچاوی هەیەو دەکرێت کەسانیک کە توانا‌و هونەری تەجمەکردن لەخۆیاندا شک دەبەن بەزووترین کات پەیوەندی بکەن پێمانەوە تا لە ڕێگەی ئەوانەوە ژمارەیەکی هەرچی زیاتر لە ڕاگەیاندنەکانی فیدراسیۆن تەرجمە بکەینەوە بۆ سەر زمانەکانیکە !
• هەرئێستە پێویستمان بە ژمارەیەکی زۆر لە دۆستانێکە کە ئامادەن لە کۆکردنەوەی دۆکیۆمەنت و زانیاری وکاروباری هونەری و
ئیدارەکردن وتازەکردنەوەی ماڵپەری فیدراسیۆن بە چەندین زمان وچەندین بواری تری کارکردنا پێویستمان بە هاوکاری دۆستانێکە کە داکۆیکردن لەمافەکانی پەنابەران بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن.
• خاڵێکی‌تر ئەوەیە کە زۆرجار دۆستان و پەنابەرانێک لە کەمپ وشاروشارۆچکەکان و وولاتاندا خوازیاری کارکردن وهاوکاری کردنن
لەگەل فیدراسیۆندا، بەلام بەهۆی ئەوەی کە ئەزمونێکی تایبەتیان نیە سەبارەت بەچۆنیەتی کارکردن وشێوازی دەست بەکاربوون سەرئەنجام خۆدەپارێزن لە پەیوەندی کردن بەسکرتاریەتی فیدراسیۆنەوە بۆ دەست بەکاربوون. بەلام لە ڕاستیدا جیاواز لە هەر کێشەو گیروگرفت وئاستەنگیەک ئێمە پێمان وایە کەسانێک گەر خوازیاری کارکردن بن لەم بوارەدا ئەوا گەلێک ڕێگەو شێوازی تایبەت هەیە کە دەکرێت زۆر بە زووی بۆی دەستبەکاربین و لە خالێکەوە دەست پێبکەن. هەر لەگوازرشت نووسین سەبارەت بە کێشەو گیروفتە لوکالیەکانی پەنابەرانەوە تا یاسا‌و ڕێساکانی ئەو کەمپ و وولاتە، تا ئاگادارکردنەوەی سکرتاریەتی فیدراسیۆن لە دەستگیری هەر پەنابەریک تا دەست بەکاربوون بۆ دروست کردنی نووینەرایەتی فیدراسیۆن لەو شار‌و کەمپەی کە تیدا ژیانی بەسەردەبەن و تەنانەت تا دروست کردنی یەکەی فیدراسیۆن و هەلسوڕان بەشێوەیەکی ڕاستەخۆو بەناوی فیدراسیۆنەوە. گرنگ ئەوەیە کەسانێک بەرادەیەک خوازیاری هاوکاری و پەیوەست بوون بەم کەمپەینەوە دەکرێت بە ڕێگەو شێوازی جۆراوجۆر کاریگەری خۆیان لەسەر هەرچی فراونترکردنەوەی ئەم کەمپەینەوە نزیکتر بوونەوەی ئامانجەکانی لەسەرکەتن بگەیەنن بەهۆی دەخالەت و هاوکاری یەک بەیەکی ئەو سەدان و هەزاران پەنابەرانەی کە خۆیان ئێستە لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدان. دیارە شێوازی کاروباری هەریەک لەم بوارانە پێویستی بە وردکردنەوەو دیقەتێکی زۆر زیاترە کە دەکرێت ڕاستەخۆ لەگەل ئەو دۆستانەدا تاوتوێ بکریت کەخوازیاری هاوکاری کردن ودەست بەکاربوون لەگەل فیدراسیۆندا !
ئەوەی کە لەکۆتای ئەم بابەتەدا پێویستی بە دووپاتکردنەوە و پێ لەسەر داگرتنە گرنگی ڕێکخراوبوون و یەکگرتووی ڕیزەکانی پەنابەرانە بۆ بەدەستهینانی مافەکانیان و هەلسپاردنی بریارە دژی ئینسانیەکانی ئەم حکومەتانە لەپەیوەند بە دیپۆرتکردنەوەی هەزاران پەنابەر بۆ جەهەنەمی عیراق وکوردستان. ئێستە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کەبەدەر لە بوون و نەبوونی هەر بیرورا‌و روانگەیەکی سیاسی ئاینی و نژادیمان لە دەوری یەک کۆبینەوە بۆ دروستکردنی لەمپەریکی بەهێز دژ بە بریاری دیپۆرتکردنەوەمان. هەڵوێستی بەکردەوەی هەریەک لە ئێمەو کۆبوونەوەمان لەژێر چەتری ڕێکخراوێکدا کە ئەمڕۆ تەنیا سەنگەری ڕاوەستانەوە داکۆکیکردنە لەمافەکانی پەنابەران دەتوانێت ئایندەی ژیانێکی شایستەمان بۆ مسۆگەربکات، کەواتە باپێکەوە پەیوەست بین بەم کەمپەینەوەو دایکی هەزاران( ئەگرەم)ی تر لە دڵە ڕاوکەی زیندانیکردن ودیپۆرتکردنەوە ڕۆلەکانیان ڕزگاربکەین. ئەمە کارێکی ممکینەو ئەزموونەکانی تائەمڕۆمان بە ڕۆشن‌ترین شێوە ئەم ڕاستیانەی سەلماندوە. دەبێت دووپاتی ئەو ڕاستیەش بکەینەوە کە ئێمە لەم وولاتانەدا بەتەنیانین و بزوتنەوەیەکی فراوانی کۆمەلایەتی و سەدان حزب و ڕێکخراوی سیاسی و پەرلەمانتارو نیهادی ئینسانی و پەنابەری لەپشت سەرمانەوە ڕاوەستاون ولێبراوانە دژ بە سیاسەت و یاسا‌و ڕیساکانی ئەم حکومەتانە هاتوونەتە مەیدان، لێک هەڵپێکانی هێزوتوانایەکانمان هەوێنی سەرکەوتن ومسۆگەرکردنی ئامانجەکانمانە !
دەکرێت بۆ هەرجۆرە هاوکاریکردن و پرسیارکردنیک سەبارەت بەم کەمپەینە، بەم ئیمل و ژمارە تەلەفونە پەیوەندیمان پیُوە بکەن : 00358 440464905
rebwar.arif@hotmail.com
|
|
