فدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

 خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆبه‌رده‌م ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێم له‌شاری له‌نده‌ن به‌ڕێده‌خات

 
ماڵه‌وه 

دیداری ئۆکتۆبه‌ر

 له‌گه‌ڵ ڕێبوار عارف

رێبوار عارف ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و به‌رپرسی که‌مپینی جیهانی بۆڕاوه‌ستانه‌وه‌ به‌دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌دیدارێکدا به‌بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ری راگه‌یاند، که‌بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرت و خستنه‌رووی مافی په‌نابه‌راێتی له‌چه‌ند وولاتی ئه‌وروپا خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی سازده‌که‌ین. له‌وانه‌ له‌شاری جنێف له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌وولاتی سویسرا، خۆپیشاندانی 2 ڕۆژه ‌ 16و17 ی نیسان  سازده‌کرێ و هه‌روه‌ها له‌وولاتانی هۆڵه‌نداو سویدو به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بۆ به‌رده‌م کۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تی نێوخۆ به‌ڕێ ده‌خرێ.

شایانی باسه‌ یه‌کێک له‌مخۆپیشاندانانه‌ که‌ده‌که‌وێته‌ 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌بێت بۆ به‌رده‌م ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێم له‌شاری له‌نده‌ن... بۆ تیشک هاویشتنه‌ سه‌ر ئه‌م که‌مپینه‌و خواسته‌کانی په‌نابه‌ران دیدارێکمان له‌گه‌ڵ رێبوار عارف سازداوه‌ که‌لێره‌دا به‌شێک له‌ودیداره‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

ئۆکتۆبه‌ر: وابریارە رۆژانی 16-17 ئەم مانگە خۆپیشاندانێکی گەورە لە بەردەم رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە جنیف ساز بکەن ئامانج لەم خۆپیشاندانە چییە و داواکاریەکانتان

 چین ؟
ڕێبوار عارف: وەک ئاگادارن فیدراسیۆن ماوەی زیاتر لە مانگێکە کەمپەینێکی نێونەتەوەی ڕاگەیاندوە، یەکێک لەئێستگە گرنگ و بەرچاوەکانی ئەم کەمپەینە خۆپیشاندانە لەبەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنیف. کە دیارە ئانانجی ئەم خۆپیشاندانە لەلایەکەوە دەمانەوێ گوشارێکی بەرچاو دروست بکەین لەسەر یوئێن و لەلایەکی تریشەوە حکومەتی سویسرا بۆخۆی یەکێکە لەو وولاتانەی کە هەڵوێستی زۆر خراپی گرتووەتەبەر لەبەرامبەر بە پەنابەرانی کوردو عیراقیدا، بۆیە جوڵانەوەیەکی لەوشێوە لەم ووڵاتەدا دەتوانیت ڕەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبێ. بەتایبەت ئەنجامدانی ئەم خۆپیشاندانە لەسویسرا پاش ڕێکخستنی چەندین مانگرتن و خۆپیشاندانی گەورەو پاش بەدەستهینانی جێگەو ڕێگەیەکی بەرچاو بەهەما شێوە لەم ڕێگەیەوە دووبارە بەرجەستەکردنەوەی مەسەلەی کەیسی پەنابەرانی کوردو عیراقی لەلایەن کاربەدەستانی ئەم حکومەتەوە دێنێتەوە سەر مێزی باسولێکۆلینەوە. لایەنێکی تری مەسەلەکە ئەوەیە کە ئێمە دەماوێ لەم دوو ڕۆژەدا سەرنحی بیرورای گشتی و زۆرێک لە ڕێکخراو ئورگانە نیونەتەوەیەکان بۆ کەیسی پەنابەرانی کوردو عیراقی رابکێشین کەئەنجامدانی ئەم نارەزایەتیە لەبەردەم یوئینی جنیڤدا خۆی کاریگەری وقورسایەکی بەرچاوی دەبێ ودەتوانێ هەنگاوێکی بەرچاوبێ لەبەرەو پێشبردنی کەمپەینێک کە فیدراسیۆن ڕایگەیاندوە کەدیارە ئەم خۆپیشاندانە دەتوانێ بەیانی نمایشکردنی هێزی ئێمە بێ وهەنگاوێکی بەرجەستە بێ لەپرۆسەی ئەم کەمپەینەدا. سەبارەت بە بەشی دوومی پرسیارەکەتان کەئایا دواکاریەکانمان چیە؟ ئێمە لە راگەیاندنەکانی پێشتری ئەم کەمپەینەدا ڕامانگەیاندوە، کە تایبەتە بە هەڵپساردنی مەسەلەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، ئازادکردنی پەنابەران لەزیندانەکان، باشترکردنی بارودخی بژێوێ و ژیان وگوزرانی ڕۆژانەیان، بەهرەمەندبوونیانلە ئیمکاناتی یاسای یوئین و بەهرەمەند کردنیان لە بڕیارنامەی جنیفی 1951....

ئۆکتۆبه‌ر: چ ڕێگەو ڕەوشت و هەنگاویکتان گرتۆتەبەر لەپێناو بەرگرتن بە شەپۆلی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عیراقی بەگشتی و پەنابەرانی کورد بەتایبەتی لە وولاتانی ئەوروپا ؟
ڕێبوار عارف: لەڕاستیدا ئێمە لەمبارەوە گەلێک شێوازو ڕێگەی جۆراوجۆرمان گرتووەبەرو لەدەستوورکاردایە لەپەیوەند بەچۆنیەتی بەرگرتن بە شەپۆلی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران. زنجیرەیەک چالاکی سیاسی وکۆمەلایەتی و دبلوماسیمان لە دەستوورکاردایە. دەکرێ هەر لە پەیوەندیکردن بەحزب ونەقابە کریکاریەکان وڕێکخراوە ئینسان دۆستەکانەوە بگرە تا پەرلەمانتارو کەسایەتی وناوەندە نیونەتەوەیەکان و تاخۆپیشاندان ومانگرتن وکۆڕو سیمینارو دیداری دانوسات و گرنگیدان بەبیرورای گشتی و میدیاو نیهادە پەیوەندارەکانی وەک یوئێن وکۆمسیۆنی ئەوروپای یەکگرتوو...لێکهەڵدەپێکین، کەدیارە لەپاڵ پەرەپیًدانی ناڕەزەایەتی خۆپیشاندان ومانگرتن ڕێپێوانەکاندا هەوڵ دەدەین کەدوو محوەری کارکردنمان لەوبارەوە زۆر پڕ ڕەنگتربکەینەوە کە ئەویش کاروباری یاسای وکاری دۆکیۆمەنتااریە. ڕێگەبدەن سەبارەت بەم دوو خاڵە ڕونکردنەوەیەکی زیاتر بخەمە ڕوو . هەقیقەت ئەوەیە چ وەک نەریتێکی سیاسی و چ وەک گرنگی کاری یاسای بە حوکمی سروشتی میکانیزم و سوونەتێکی سیاسی جێکەوتوو لەم وولاتانەدا ئەم دوو مەیدانە گرنگیەکی بەرچاویان هەیەو ئیمە ناتوانین بە چاونوقان لە تەنیشتیانەوە تیپەربین . هەر بەم پێیە بۆ ئێمەش زۆرگرنگە کە جیاواز لەو شیوازانەی کە ئێمە چەندین ساڵە دەستمان پێوەگرتووە لەمبارەشەوە کارو توانایەکی زیاتر لەخۆمان نیشان بدەین. ئەمە جگەلەوەی کە ئێمە بۆ سەلماندنی هەقیانەتی خۆمان و راوەستانەوە دژ بە شەپۆلی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەر ڕێگەیەکی شارستانی کە بتوانێ هەنگاوێک بمانباتە پێشەوە بەدەستەوە دەگرین. بەتایبەت ئەگەر سەرنجی پاساو بەهانەی ئەم وولاتانە بدەین سەبارەت بەگەڕانەوەی پەنابەران((بوونی ئەمنیەت)) محوەری سەرەکیە. ئەمە جگە لەوەی کەپرۆتۆکۆلی جنیڤ وگەلێک لەڕێکەوتنامەو بریارنامە نیونەتەوەیەکان لە ڕووی یاسایەوە دەستی ئێمە گەلێک ئاوەلاتر دەکاتەوەو وپێویستە لەومبارەوە فیدراسیۆن کارو توانایەکی پیشەیترو فروانترو پرۆفیشنالتر لەخۆی نیشان بدات، کە ئەمە لەتوانای ئێمەدا هەیەو هەرئێستە لەم بارەشەوە دەستبەکارین لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەلێک کاری بەرچاو بەدی دەکەن کە تایبەتە بەم دوو خالە. بەکورتیەکەی ئێمە هەر شێوازو ڕێگەیەک کە کەم تازۆر کاریگەری لەسەر بەرەوپیش بردنی خەبات وتیکۆشانمان هەبێ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران و ڕێگرتن بە دیپۆرتکردنەوەیان ئەوا بەرەو پیری دەچین و بۆی دەست بەکارین !

ئۆکتۆبه‌ر: ڕۆڵی حکومەتی هەریمی کوردستان لە ئاستی ئەم کێشەی پەنابەراندا چیە و دوایین هەڵوێستیان بەرامبەری چۆنە"
ڕێبوار عارف: سکرتاریەتی فیدراسیۆن زیاتر لە یەک ساڵە لەگەل حکومەتی هەرێمدا لە دان وسات و تاوتوێکردنی کێشەی پەنابەراندایە. ئەمە لە کاتیکدا بووە کە ئێمە هیچ ناڕۆشنی و خۆشخەلیەکمان نەبووە سەبارەت بەو ڕێکەوتنانەی کە لە پەیوەند بە ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پیشوازی لێکراوەو ئاگادارین کەبەکردەوە لە پشت پەردەوە خەریکی بنیادنانی پرۆژەکانی خۆیانن لەگەل وولاتانی ئەوروپادا کە لە زۆربەی ئەو پرۆژانەدا پەنابەران کارتیکی بازرگانی کردن و مامەلەپیکردن و هەولدراوە کەزیاترین وزۆرترین سوودی لێوەرگرن. بەلام لە هەرحاڵدا ئێمە بە دوای هەر ڕێگەیەکەوین کە ئیمکانی قسە لەسەر کردن بێت و لەمبارەشەوە هیچ مەرج و بریاریکی پیش وەختمان نیە پیوانەی دۆستایەتی و هاوکاری کردنی ئیمە لەگەل هەر حزب و دەسەلات و لایەنیکدا هەلویستی بەکردەوەی ئەو حزب و لایەنانەیە سەبارەت بە ژیان و چارەنووسی خەلکی کوردستان و بەتایبەت ژیان و چارەنووسی ئەو بەشە لەخەلکی کوردستان کە بەهۆی کیشەو گیروگرفتی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتیەوە ناچار بوون روو بکەنە هەندەران بۆ بەهرەمەندبوون لە ژیانیکی باشتر.
لەمبارەوە حکومەتی هەریم ئەگەر بیەوێت شتێک جیاواز لە ریکەوتنامەو کۆبوونەوە داخراوەکانی خۆیان لەگەل نووینەرانی وولاتانی ئەوروپا بەخەلکی کوردستان بلین، ئەوا ڕێگە زۆرە بۆ ئەوەی کە خەلکی کوردستان لە هەلویستی راستەخۆو ڕاشکاوانەی خۆی ئاگادار بکانەوەو دژایەتیکردنی خۆیان بۆ ناردنەوەی پەنابەران بسەلمێنت. ئەگەر من زۆر بەکورتی ئاماژە بە چەند خالێک بکەم بەم شێوەیە: یەکەم بەپێ پرۆتۆکۆلە نیونەتەوەیەکان مەسەلەی دپپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ هەر وولاتێک ڕیکەوتنێکی دوو لایەنە کە دەبێت ئەمنیەتی ئەو ئینسانانەی تیدا مسۆگەربکرێت. کەواتە ئەگەر حکومەتی هەریم هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی ژێربە ژێرو پشت پەردەی نیە زۆر ئاسانە تەنیا بە دەرکردنی بڕیارێکی ڕەسمی دەتوانێت بەڵگەیەکی یاسای دەربکات کە لەبەر بارودۆخی تیابەتی کوردستان ئامادەی پیشوازی کردن نین لە گەرانەوەی پەنابەران. تا ئەوکاتە ئیمەش وەک فیدراسیۆن بە پشتیوانی ئەو بەلگەنامەیە بکەوینە دوای چەند کاریکی یاسای و پەیگری کردنی پیشلیکاریەکانی ئەم وولاتانەلە پەیوەند بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران. دووەم حکومەتی هەریم بە ئاشکراو بەهیچ شاردنەوەو دوو دلیەک تائیستە تەوای مەسەلەی ئاوارەبوونی سەدان هەزار ئینسان لەم وولاتەدا دەگەرینیتەوە بۆ هۆکاری ئابوری و تەنیا ئەم هۆکارە بەرەسمی دەناسیت ئەویش لەبەر وەرگرتنی ئیمکتازو مامەلەکردن بەسەر ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە نەک لەبەر ریگرتن بە دپۆرتکردنەوەیان. کەواتە ئەگەر بیت و حکومەتی هەریم تەنیا ئەوەندە شت راگەیەنیت کە ( بەهۆی نائارامی و نارۆشنی چارەنووسی کۆمەلگای کوردستانەوە نامانەوی پەنابەران بگەڕێنەوە ) ئەمە گەورەترین بەلگەنامەی یاسای دەبیت بەدەست ئیمەوە بۆ داکۆکی کردن لە چارەنووسی سەدان هەزار پەنابەری کوردو عیراقی. بەلام بەداخەوە ئاراستەی حکومەتی هەریم هیچ شتیک نیە جیاواز لە بەهیزکردنی پیگەی ئابوری و بەهیزکردنی دەسەلاتداریەتی خۆیان لەم ریگەوە. بۆیە بەکردەوە تا ئیستە حکومەتی هەریم هەلویستیکی جیاوازتری نەبووە لەوە زیاتر کە ئارستەو ریکەوتنەکانی خۆیان لەگەل ئەم وولاتانەدا دریژە پێ بدەن و مامەلەیەک کە دەیکەن بە قیمەتی یاری کردن بیت بە ژیان و چارەنووسی هەزاران ئینسان کە لەم کۆمەلگایەدا بە هۆی نا ئەمنی و ناعەدالەتی و گەندەلی و ستەم وچەوسانەوەوە ناچار بە روو کردنە هەندەران بووە !

ئۆکتۆبه‌ر: ئەو لایانەنانە کین تا ئیستا هاوکاری کەمپینەکەیان کردون و داواکاریتان لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری پەنابەران رێکخراو لایەنەکان چیە ؟
ریبوار عارف: لەراستیدا دەکرێت بڵین کە تائیستە دەیان حزب و ڕێکخراوی سیاسی وپیشەی وئینساندۆست پشگیریان لە کەمپەینەکەمان کردوەو ڕەنگە کارێکی ئاسان نەبێت لێرەدا ناوی هەموو ئەولایەنانە بخەینە ڕوو چونکە ئێمە جیاواز لە لیستی ناوی ئەو لایەن و کەسایەتیانەی کە پشگیری کەمپەینەکەیان کردوە ڕادەگەیەنین و رامانگەیاندوە کە تائیستە 10 لیستمان بلاوکردوەتەوە، کە نزیک بە سەد کەسایەتی و نووسەرو هونەرمەندو پەرلەمانتار پشگیری خۆیان راگەیاندوەو، هەروەها دەیان حزب و ڕێکخراوی سیاسی و پیشەی و ئینساندۆست پشگیری خۆیان راگەیاندوەو ژمارەیەکی زۆر زیاتریش بەڕێوەیە کە تائیستە تەنیا لە دیدارو پەیوەندیە جۆراوجۆرەکاندا پشگیریەکانی خۆیان پشت ڕاستکردوەتەوە. کە بۆنموونە زەحمەتکێشان و سۆشیالیست لە لیستی ئەو لایەنانەدان کەپێشتر ڕایانگەیاندوە کەپشگری کە لەکەمپەینەکانی فیدراسیۆن دەکەن بەلام هێشتا بە کردەوە ڕاگەیاندنی پشگیریکردنیان سەبارەت بەم کەمپەینە دەرنەکردوە. لەنێو لیستی ئەو حزب ولایەنانە سیاسیانەی کوردستاندا کە تائێستە ڕاگەیاندنیان لە بارەی ئەم کەمپەینەوە داوە بۆ نموونە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان، پارتی چارەسەر، پارتی رزگاری کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە پیشەی ئینسانیەکانی تر لە کوردستان. هەروەها لەهەندەرانیش بە تایبەت تا ئێستەدا لەوولاتانی سوسیرا، فنلاند، ئەلمان ، بەریتانیا ... ژمارەیەکی بەرچاو لە حزب ولایەنەکان پشگیریەکانی خۆیان راگەیاندوە.
سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەکەتان کە داواکاری ئێمە چیە لە خەڵکی کوردستان وکەسوکاری پەنابەران و ڕێکخراو لایەنەکان، دەبێ زۆر بە ڕاشکاوی ئەوە بلێم، ئەگەر خەڵکی کوردستان وکەسوکاری پەنابەران وبەتایبەت حزب و ڕێکخراوەکان هەڵوێستیکی لێبڕوانەو پێویستیان لەمبارە بە ژیان و چارەنووسی ئەو دەیان هەزار پەنابەرە هەبێ، زۆر بە دڵنیایەوە دەڵێم کە باسێک لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە گۆڕدا نابێت. بۆیە زۆر گرنگە کەس وکاری پەنابەران وخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بە هەرشێوەیەک بۆیان دەکرێ و بەتایبەت لەکاتێکدا کە فیدراسیۆن کارو بانگەوازی خۆپیشاندانی دەکات تیدا بەشداری بکەن وبتوانن گۆشەیەک لە کارو هەلسوارانمان لەم مەیدانە لە ئەستۆبگرن و هاوکاری نووسینگەی فیدراسیۆن بکەن کە لە کوردستان لەم دواییانەدا ڕاگەیەنرا. ئێوە هاوکات ئاماژەتان بە دەوری لایەنەکان کرد، کەبەبڕوای من پارسەنگێکی گەورەی گۆڕینی دۆخە لەگرەوەی هەڵوێست وکاردانەوەو دەخالەتی بێپەردەی ئەواندایە ، ئەوە رۆشنە کە هیچ حکومەت ولایەنێک لە ڕووی یاسایەوە ناتوانێ پەنابەران دیپۆرتی وولاتێک بکاتەوە کە حکومەت ودەسەلاتەکەی نارازی بێت. بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم حزب ولایەنانە چەند وچۆن خۆیان بە خاوەنی کێشەی سەدان هەزار ئنیسان دەزانن کە بەهەر هۆیەکەوە ئەم وولاتەیان بەجێهێشتووە. دیارە لەمبارەوە گەلێک پرۆتۆکۆل و ڕێکەوتنامەی تایبەت هەیەو ئێمە ئەگەر بەهەر دەلیلێک پارتی ویەکیەتیش ئامادەی ئەوە نەبن کە ئەو یاساو ڕێسایانە بەگەڕبخەن بۆ راوەستانەوە دژ بە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەم وولاتانە، بەلام ئەگەر بێتوو حزب ولایەنەکانی دیکە لەوبارەوە هەڵوێستی جدی ولیبڕوانەیان هەبوایە ئەوا دەتوانم بەدلنیایەوە بلیم کە فیدراسیۆن تواناو پیتانسیلی ئەوەی هەیە کە بەکردەوە ڕێ بەکۆتای هێنان بە هەرجۆرە دیپۆرتکردنەوەیەکی پەنابەران بهینیت. بۆیە زۆر گرنگە کە هەرلایەنێک راشکاوانە هەلویستی خۆی راگەیەنیت و پشگیری خۆی لەم کەمپەینە بە خەلکی کوردستان و پەنابەرانیش بە گشتی ڕاگەیەنێت. کە دیارە لەمبارەوە فیدارسیون ئامادەی هاوری هەر حزب و ریکخراو لایەنیکە کە ژیان و چارەنووسی خەلکی کوردستان وبەتایبەت ئەوبەشەی کە بەهۆی کیشەو گیروفتە سیاسی وئابوری وکۆمەلایەتیەکانەوە ناچار بە ڕووکردنە هەنداران بوون .