|
بەم
بەیاننامەیە هەموو لایەك ئاگادار ئەكەینەوە كە دەسەڵاتى
یەكێتى نیشتمانى لەشارى سلێمانى ڕێگەى بەئەنجامدانى
مەراسیمى یادى
لینین نەداوەو بەبێ هیچ وەڵامێكى
ڕەسمى، تەنها ئەوە نەبێت كە
بهنوێنەرەكەمانیان ووتوە
كە ڕێگانادەین. شوێنی باسە كە بۆ بڕینى بەهانەكانى
یەكێتى نیشتمانى داواكەمان
بەناوى لیژنەى پێشوازى لەیادى لینینەوە كردبوو، لەبەر ئەوەى كە
بەقەوانى سواوى
ئیجازەو مۆڵەت داوكاریەكەمان
ڕتنەكرێتەوە.
هەرچەندە مەسەلەلەى
بەرپاكردنى مەراسیم بۆ یادى لینین مایەى ئەوەنیە كە
ڕێگرى لێبكرێت، چونكە نەبەڕێخستنى ناڕەزایەتیە بۆ خواستە زۆرو
بیشومارەكانى خەڵك، نەماناى ئەوەشە كە
بەشدارانى مەراسیمى یادى لینین ببنە بەدیلى دەسەڵاتە لەرزۆكو
گەندەڵەكەیانو
بانگەوازى شۆڕش لەدژى ئەم
فیرعەونەنانە لەو مەراسیمەدا بكرێت،
بەڵام ئەمە
چاوەڕوانكراو بوو، چونكە هەروەك زەندەقیان چووە لە هەركۆبونەوەیەك،
بەهەمان شێوەش
لە ناوى لینینو بەڕێخستنى
یادەوەریەكەى ئەترسن.
ئەم كردەوەیەى
ئیدارەى یەكێتى لەسلێمانى ڕەفتارو
كردەوەیەكى ڕەشى دژى ئازادیەو بەتوندى مەحكومى
ئەكەین، هاوكات بانگەوازى سەرجەم ئازایخوازانو چەپو كۆمۆنیستەكانى
كوردستانو عێراقو
دەرەوەش ئەكەین كە ئەم كردەوەیە
مەحكوم بكەنو یەكێتى ناچار بە پۆزشو داواى لێبوردن
بكرێت، بۆئەوەى سەركوتو پێشێلكارى سایەنەكاتەوە بەسەر
خەڵكدا.
بژى ساڵیادی لینین
بژى ئازادىو یەكسانى.
ڕێكخراوى
كوردستانى حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق
17/1/2008
|