سالار محمد سعید
له‌دوای هه‌ره‌س
ووتیان کار و سه‌رمایه چیدی ناکۆک نابن
ووتیان دژایه‌تی چینایه‌تی درۆیه‌کی گه‌وره‌یه
ووتیان سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه، ووتیان چیدی کاریگه‌ری نه‌ماوه
ووتیان کلاسیکن نووسینه‌کانی ، ته‌نها هی مۆزه‌خانه‌ن
تۆزیان لێ ئیشتوون ، بوردیان نه‌ماوه،
ووتیان به‌رنامه‌که‌ی شكستی هێناوه، ته‌واوی تیۆری یه‌که‌ی له‌ژێر پرسیارایه.
ووتیان داس کاپیتال چیدی خوێینه‌ری نه‌ماوه. رؤژگاری به‌سه‌رچووه.
ووتیان بیرۆکه‌کانی ژه‌نگیان هێناوه.
ئه‌وان ده‌لێن سۆشیالیزم شکستی هێنا
ده‌زانی بۆ؟
تاکوو شکستی پێ بهێنن.
ده‌زانی ئه‌وه‌ی دیتان سۆشیالیزم نه‌بوو؟
ئه‌وه‌ی شکستی هێنا سۆشیالیزم نه‌بوو
ئای خۆزگه ده‌تزانی ئه‌وه سۆسیالیزم بوو سۆسیالیزمی ده‌وله‌تی،
سۆسیالیزم بوو
له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌ری،
له‌سه‌ربناغه‌ی عه‌زه‌مه‌تی ئیمپریالیزمی روسی
له‌سه‌ر بناغه‌ی ریفۆرم و ریفۆرمیزم
ئه‌وه‌ی شکستی هێنا سۆشیالیزمی بۆرژوایی بوو
ئه‌وه‌ی شکستی هێنا بۆرۆکراسی بوو.
مارکسیزم نه‌بوو.
چونکه مارکسیزم تیۆری شؤڕش نیه بۆ کرێکاران
به‌ڵکو تیوری کرێكارانه بۆ شۆڕش.
به‌ڵام هه‌ر به‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یرانی نوێ ی بازار ،
دووباره ڕوویان له‌داس کاپیتاڵه‌که‌ت کرده‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌وره‌سه‌رده‌مدارانی دنیا بینران لاپه‌ره‌کانت به شه‌وقه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
ده‌یانه‌وێ ڕێگه چاره‌یه‌ک
ده‌یانه‌وێ ترووسکاییه‌ک
له‌ڕۆژگاری ڕه‌ش و نه‌هامه‌تیاندا بیانهێنێته‌ده‌ر.
ڕؤژنامه‌کان که تادوێنێ شه‌یپوری مه‌رگی تۆی یان لێده‌دا،
و مانیفیستی تۆیان به په‌رتووکی پیرۆزی دۆڕاوه‌کان بانگه‌وازده‌کرد.
ئێستا سیدنی مۆرنین هیرالد ده‌رباره‌ت ده‌نووسێ.
تایمز ده‌ڵێت : ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی بۆته مۆد هه‌روه‌ک مۆدی ڕه‌نگی جل و به‌رگی ئه‌م وه‌رزه.
سارکۆزی ده‌ڕوانێته لاپه‌ڕه‌کانی په‌رتووکی –سه‌رمایه-که‌ت.
وه‌زیری دارایی ئه‌لمانیا باسی لێوه ده‌کات و دانی پيداده‌نێ که ئه‌وه‌ی باسی لێده‌کات له‌سه‌رمایه‌که ی‌دا
ڕ ێگه چاره‌یه‌کی خراپ نیه .
ئێستا جۆن هاکسلی ده‌ڵێت :مارکس له‌گۆڕدێته ده‌ر و سه‌رمایه‌داری له‌گۆڕده‌نرێ.
هه‌رده‌با په‌نات بۆبێنن، هه‌رده‌با په‌نا بۆ داس کاپیتال به‌رنه‌وه.
ئه‌و داس کاپیتاله‌ی که به‌ته‌وسه‌وه ده‌یانووت : ئه‌و په‌رتووکه‌ی هه‌رگیز ناخوێنرێته‌وه.
پاش 130 ساڵ دوژمنانی سه‌رسه‌ختی مانیفیست، هه‌رئه‌و دوژمنانه‌ی که خۆی باسیان لێوه ده‌کات ده‌ڵێن:
نه‌ته‌نهاپێش بینی داڕمانی کاپیتالیزمی کردووه به‌ڵکو ڕاست ودروست هه‌ندێ له‌ئامراز و ده‌زگا داراییه درۆیینیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ده‌ستنیشان کرد
ڕۆژنامه بریق وباقه‌کانی بۆرژوازی ده‌ڵێن : ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی که‌داده‌نرێت به‌با‌وکی کۆمۆنیزمی نوێ و که ئێستا له‌گۆرستانی هایگه‌یتی له‌نده‌نه که هێشتا مه‌زارگه‌ی چه‌په‌کانه له‌گۆڕه‌که‌یدا له‌خۆشیانا به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه.
مارکس ،گه‌وره قه‌شه‌ی کانته‌ربری به‌ریتانیا ده‌ێنێته گۆ و ده‌ڵێ له‌م بواره‌دا ڕاست بوو.
ووتیان کۆمۆنیزم فاتیحه‌ی خوێنراوه له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتا به‌ڵام له ڕۆژئاوادا داس کاپیتال
پڕفرۆش‌ترین ساڵیه‌تی.
له‌ناکاو په‌رتووکی داس کاپیتال که ته‌نها وه‌ک - ده‌رگا ڕاگر - به‌کاریان دێنا له ده ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی کتێب فرۆشیه‌کاندا له‌به‌رچاوان نامێنێ.
یه‌کێک له به‌رپرسانی ده‌زگاکانی چاپه‌مه‌نی ئه‌لمانی ده‌ڵێت: مارکس بۆ جارێکی تر بۆته‌وه مۆدی ڕۆژ.
که تا دوێنێ ته‌نها له کتینخانه کۆن و کتیبفرۆشیه ده‌ستی دووه‌کان دا ده‌ست ده‌که‌وت.
رۆجه‌ر بۆیز له- به‌رلین -ه‌وه ده‌نووسێ: پێغه‌مبه‌ری شۆڕشگێران و دوژمنی سه‌رمایه‌داری خۆشحاڵه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی.
پێ ی وایه ئه‌م قه‌یرانه به‌هایه‌کی زۆری به‌نووسینه‌کانی مارکس به‌خشیوه.
برێند دیبه‌سمه‌ن – پێی وایه که ئه‌و سه‌رمایه‌داریه‌ی که‌ده‌مانناسی ئه‌وا له‌سه‌ر
ته‌خته خه‌وی مه‌رگدایه.
پێ ی سه‌یره که بیرۆکه‌کانی ئه‌و بیرمه‌نده هاوچه‌رخن.
چه‌ند پێی سه‌یره که پێش بینی ئه‌م سیسته‌مه هاره‌ی کردووه.
نووسه‌رێکی تری بۆرژوایی هاوبیره له‌گه‌ڵ په‌یره‌وانی نووسه‌ری –داس کاپیتال- به‌وه‌ی که شتێکی حه‌تمی بوو گه‌ڕانه‌وه بۆ کارل مارکس.
