|
سامان كه‌ریم
یاسای هه‌لبژاردن پاش ژانیێكی زۆری
هیزه سیاسییه به‌شداربوه‌كان له په‌رله‌مان‌و حوكمڕانیدا په‌سه‌ند كرا....ئه‌م
یاسایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار‌و پێش ڤیتۆكه‌ی هاشمی هیچ جیاوازییه‌كی
نییه‌و بگره كۆنه‌په‌رستانه‌تره.. دوای قبولكردنی‌و بڕیاردان له‌سه‌ری بوه‌وه
جیگای مشتومڕو ره‌خنه لیگرتن له لایه‌ن هیزه سیاسییه ئیسلامی‌و
قه‌ومییه‌كانه‌وه به‌كوردو عه‌ره‌به‌وه... له‌سه‌ره‌تاوه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م
یاسایه
ئه‌نجامگیری خۆم بده‌مو پاشان
ڕۆشنیبكه‌مه‌وه.
بایكۆتی هه‌ڵبژاردن پێویستییه‌كی فه‌وری
خه‌ڵكی كوردستان‌و عێراقه!
یاسای هه‌لبژاردنێك كه قبوڵكراوه
تاسه‌ر كۆنه‌په‌رستانه‌یه. یاسایه‌كه كه له‌سه‌رپایه‌ی محاصه‌صه‌ی قه‌ومی‌و
تائیفی‌و ئاینی داڕیژراوه. ئه‌م یاسایه له راستیدا یاسای هه‌ڵبژاردن نییه،
به‌ڵكو یاسایه‌كه بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كان له‌نێوان قه‌ومپه‌رسته‌كانی
عه‌ره‌ب‌و كورد‌و ئیسلامی سیاسیی شیعی‌دا، ئه‌وان دوای چه‌له‌حانه‌یه‌كی زۆر بێ‌تام
ڕیكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر لایه‌كیان چه‌ند كورسیان به‌ربكه‌وێت.
له‌یاساكه‌دا ئه‌مه به‌شێوه‌ی بڕگه‌یه‌كی یاسایی هاتوه كه ده‌ڵی "عێراق
دائیریه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌و 18دائیره‌ی دخراوی پاریزگاكانه". كاتیك كه پاریزگاكان
داخراو ده‌بن، واته سپاردنی پاریزگاكانه به‌وهیزانه‌ی كه تیایدا زاڵن. بۆنمونه
سلیمانی بۆ یه‌كیتی‌و دهۆك بۆ پارتی و ئه‌نبار بۆ ئه‌بو ریشه‌و كه‌ربه‌لا بۆ
عه‌مار حه‌كیم‌و نه‌جف بۆ مالكی‌و مه‌دینه‌ی سه‌وره بۆ صدرو.... به‌م شێوه‌یه.
چونكه ئه‌م هیزه میلیشیاییانه، ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی
شاره‌كاندا. سه‌ره‌وت‌و سامان‌و بودجه‌و ئه‌من‌و پۆلیس‌و سوپا‌و میلیشیاكانی
خۆیان‌و گومرگ‌و تجاره‌ت‌و مفوزه‌ییه‌ی بالای هه‌لبژاردنه‌كان له‌شاره‌كان‌و...
هه‌ر هه‌مووی هی خۆیانه. بۆیه له پێشه‌وه بڕاوه‌ته‌وه كه كێ براوه‌ته‌وه.
ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی كه له‌م سیسته‌مه‌ی هه‌لبژاردندا زه‌وتكردن‌و دزییه‌كی
ئاشكرای ده‌نگه‌كانی تێدایه له هه‌موو ئه‌و هیزو لایه‌نانه‌ی كه ده‌نگ كه‌متر
دێنن له‌ئاستی بردنه‌وه‌ی كورسیه‌ك یان له هێزانه براوه كان نین. بۆنمونه
ئه‌گه‌ر لیستی یه‌كه‌م به‌چڵ هه‌زار ده‌نگ یه‌كه‌م بێت‌و سی هه‌زار ده‌نگ 17 هه‌م
ده‌نگ بێت له سلێمانی كه خۆی "17" كورسی هه‌یه، ئه‌وكات ئه‌وه‌ی 29 هه‌زاری
هێناوه و هیچ كورسییه‌كی نه‌بردۆته‌وه ئه‌و 29 هه‌زار ده‌نگه ده‌ڕوات‌و
ده‌دزریت‌و دواتر دابه‌شده‌كریته‌وه‌به‌سه‌ر براوه‌كاندا له‌ئاستی عێراقدا( كه
دیاره له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕیككه‌وتون).. ئه‌مه ته‌زویرێكی قانونی‌و زه‌وتكردنێكی
ئاشكرای ده‌نگی هاووڵاتییانه.. به‌لام قه‌زییه‌كه هه‌ر به‌مه نابرێته‌وه.
یاساكه ته‌واوی لاوانی عێراقی
به ژن‌و پیاوه‌وه مه‌حروم كردوه له خۆ كاندیدكردن. په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق
به‌مانایه‌ك په‌رله‌مانی پیرسالان ده‌بێت. خالێكی یاساكه ته‌مه‌نی 30 ساڵی
دیاركردوه بۆ كاندیداكان. ئه‌مه زه‌وتكردنی مافیكی سه‌ره‌تای لاوانه.
وه‌مه‌حرومكردنی خه‌لكی عێراقه له توانای سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و هیوای
ئینسانییان... ترسی هیزه كۆنه‌په‌رسته‌كان له لاوان هه‌میشه راستییه‌ك بوه،
چونكه هیواو ئاره‌زوی لاوان بۆ فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتنخوازی‌و مۆدیرن‌و بره‌و دان
به مافه فه‌ردی‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ئه‌وان، دژایه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و ئیسلامی سیاسی‌دا.
له‌هه‌مانكاتدا یاساكه كرێكارانی
عیراقی مه‌حروم كرد له خۆ كاندید كردن. مه‌رجی دانانی ئاستیك له خوێندن بۆ
په‌رله‌مانتارێك له عێراقدا، كه ماوه‌ی 30 ساله له شه‌ڕی یه‌ك له‌دوای یه‌ك‌و
سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی به‌عس‌و ئه‌مه‌ریكادایه، له‌سیاسه‌ته‌كانی حه‌صاری
ئابوری‌و برسی كردنی خه‌لك‌و دواتر ئیحتلالی عێراق‌و شه‌ری تائیفی‌و كوشتن له‌سه‌ر
شوناسنامه‌ی تائیفی، مه‌رجێكی تا بلێ‌ی بێ‌مانایه‌و تۆله سه‌ندنه‌وه‌یه له
قوربانی و ئازدكردنی جه‌لاده. ئه‌وه دروسته كه پێویسته په‌رله‌مانتاریك ئاستیك
له خوینده‌ورای هه‌بێت له‌عیراقدا 6ی سه‌ره‌تای كافیه بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك
یان لایه‌ن‌و حزب‌و هیزیك بریك ویژدانی ئیسنانی بخاته گه‌ڕو هه‌لومه‌رجی
مه‌ینه‌تباری خه‌لكی عێراقی له‌به‌رچاو بێًت. كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و
مامۆستایان پێویستیان به‌وه بوو له‌سایه‌ی گه‌مارۆی ئابوری‌دا 3 جۆر له‌كاری جیاواز
بكه‌ن، پێویستیان به‌وه‌بوو خیزان‌و منداله‌كانیان بخه‌نه بازاری كاره‌وه له
قوتابخانه‌و خویندن بیانهێننه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بژین‌و نه‌مرن له‌برسا..
به‌لام ئه‌مرۆ حه‌قیك كه پێویسته له داگیركه‌ران‌و نۆكه‌ران‌و حزبی به‌عس
بسه‌نرێته‌وه، له كرێكاران‌و خه‌لكی مه‌حرومی عێراقی وه‌رده‌گرنه‌وه...
به‌م پێیه رۆشنه كاتێك لاوان‌و
كرێكاران له نێو په‌رله‌ماندا نوینه‌رانیه‌تی ناكرێن بێ سَیدو له نیوه زیاتری
خه‌ڵكی عێراق نوینه‌رایه‌تی ناكرێن... بۆیه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌وه رۆشنه كه
ئه‌م ته‌وافقه‌ی كراوه ته‌وافقی دابه‌شكردنی كورسی‌و سه‌ره‌وه‌ت‌و سامانه نه‌ك
هه‌ڵبژاردنێك كه لایه‌نی كه‌م له هه‌ڵبژاردنی وولاتیك بچێت كه لایه‌نی كه‌می
سیما‌و پرینسیبه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی نۆرماڵ بگریته خۆ.
خالێكی دیكه‌ی كۆنه‌په‌رستانه
ئه‌وه‌یه كه دوای چاككردنه‌وه‌ی یاساكه‌ن كانتۆنێكی دیكه هاته سه‌ر كانتۆنی
تائیفی‌و قه‌ومی ئه‌ویش كانتۆنی ئاینییه، به‌وه‌ی كه "مه‌سیحیه‌كان"
جیاكرانه‌وه‌و كرانه دائیره‌یه‌كی تایبه‌ت‌و داخراو له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا،
به‌مه‌ش یه‌ك هه‌نگاوی كۆنه‌په‌رستانه‌ی تر هاته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عێراق،
كه نیشانی ده‌دات هه‌لاواردنی تائیفی‌و قه‌ومی‌و ئایینی تاچه‌ند به‌رجه‌سته‌یه
له فكر‌و عه‌قلییه‌ت‌و پراتیك‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هیزه سیاسییه كۆنه‌په‌رستانه‌ی
كه جڵه‌وی حوكمییان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هاتنه‌مه‌یدان بۆ توڕهاڵه‌دانی ئه‌م
یاسا‌و هه‌ڵبژاردن!
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
پێویسته خه‌ڵكی عێراق‌و كوردستان بێنه مه‌یدان. باسی ئه‌م وتاره بۆ خه‌ڵكی
كوردستانه بۆیه باسه‌كه‌م زیاتر په‌یوه‌ست ده‌كه‌مه‌وه به خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه. پێموایه خه‌ڵكی كوردستان له‌ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابوردودا كه‌م
هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوه، چ هه‌ڵبژاردن له‌ئاستی عێراق چ بۆ كوردستان چ بۆ
پاریزگاكان... جیگای خۆیه‌تی پاش 6-7 ساڵ جه‌ماوه‌ری به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان،
كرێكار‌و لاوی كوردستان، له‌خۆیان بپرسن سودی ئه‌و ده‌نگدان‌و هه‌ڵبژاردنانه
چی‌بوو؟! نه‌ك سودی نه‌بوه به‌ڵكو بۆته بناغه‌و هه‌وێنی كۆسپ‌و مه‌ئساتی گه‌وره،
له‌قوڵكردنه‌وه‌ی كه‌راهیه‌ت‌و بوغز‌و ململانێ‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بگره تا
ده‌گاته، دابه‌شكردنی خه‌ڵكی نێو كوردستان له‌سایه‌ی حوكمرانی ئاغایانی
ناسیونالست‌و سوارچاكانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا... پێش ساڵی 2003 هیچ كه‌سی
نه‌ته‌وه‌ی شه‌به‌ك‌و هه‌ورامان‌و یه‌زیدی بیستبوو؟! بڕواناكه‌م.. ئه‌مه به‌جیا
له‌وه‌ی، كه ئه‌وه‌ی پاره گیرفانی پێنه‌بوو له به‌رپرسانی گه‌وره‌و بچوكی نێو
ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدارو ئۆپۆزیسیۆنی ئێستایان ئه‌مرۆ گالته به ملیۆن دۆلار
ده‌كه‌ن. پاشان پاش ئه‌وهه‌موو هه‌روایه‌ی كه كردیان سه‌باره‌ت بۆ ده‌نكدان
به‌ده‌ستورو هاندنی خه‌لك بۆی له ژیر ناوی ئه‌وه‌ی "ئه‌مه مه‌نفه‌عه‌تی كوردی
تێدایه ئه‌وه‌ی نه‌چی زۆله كورده" و له ژێر ئه‌م ناوه‌دا خه‌ڵكیان ڕاپیچ كردن
بۆ كۆنه‌په‌رسترین ده‌ستوری دنیا به‌لام جیگای خۆیه‌تی بپرسین: كوا مادده‌ی 140
كه‌یان" به‌جیا له‌وه‌ی كه من به مادده‌و خواستیكی زۆر كۆنه‌په‌رستانه ده‌زانم‌و
دژ به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی كه‌ركوك‌و كوردستان‌و عێراقیشه" به‌لام مادده‌كه‌یان
چی لیهات؟! بودجه‌ی پیشمه‌رگه‌و چاله نه‌وته‌كانیان چی به‌سه‌ر هات؟!
بۆیه جیگای خۆیه‌تی خه‌لكی كوردستان
بپرسێت، تاكه‌ی وه‌ره‌قه‌ی پوچ بخه‌مه نیو ئه‌م صندوقانه‌وه؟! تا كه‌ی به
پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدارو تازه ئۆپۆزیسیۆنیشان(كه‌خۆیان لایه‌نی
سه‌ره‌كی بووون له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقدا) هه‌لپه‌رین؟ تاكه‌ی له
چوارچێوه‌ی سیاسی‌و فكری ئه‌واندا ببین‌و به فیكه‌ی ئه‌وان بجولێینه‌وه؟!
ئه‌مانه‌و كۆمه‌لیك پرسیاری دیكه‌ی تر پێویسته خه‌لكی كوردستان له‌خۆیانی بكه‌ن‌و
به جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهینانی ده‌وله‌تیك وه‌لامێكی گونجاویان
بده‌نه‌وه... ئه‌مجاره سه‌رانی ئه‌حزابی كوردایه‌تی ده‌زان، كه خه‌لك
به‌فیكه‌یان هه‌ڵناپه‌ریت هه‌ر بۆیه "ئۆباما" یان هیناوه‌ته ناوه‌و گوایا به‌لێنی
پێداون كه مادده‌ی 140 ده‌ستورییه‌و قسه‌ی له‌مبابه‌ته. به‌لام ئۆباما سه‌رۆكی
فه‌شه‌لی ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكایه، سه‌رۆكی كێشانه‌وه‌ی هیزه‌كانیه‌تی له عێراق،
سه‌رۆكی هه‌لومه‌رجی شكستی ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكایه‌و هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت. "
ئۆباما" ته‌نها ناویكه بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی كوردستان و هیچی دیكه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره وه‌لام نه‌درێنه‌وه‌و بایكۆتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌كرێتن
ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت، كه ساڵ به‌سه‌ر ساڵ ئه‌م حزبانه قه‌له‌وتر ده‌بن
فه‌ساد بره‌و ده‌سنێت‌و خه‌ڵكیش هه‌ژارترو برسیتر ده‌بێ. شه‌ری قه‌ومی ده‌خولقێت‌و
رۆله‌كانمان ئه‌مجاره‌یان له ژیر ناوی كه‌ركوك‌و مادده‌ی 140و خاكی كوردستان ئه‌م
قسه پوچانه‌دا ده‌ده‌نه‌وه به‌كوشت... بۆیه جێگای خۆیه‌تی هه‌ر له‌ئێستاوه
خه‌لكی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان به‌رنه سه‌ر‌و رۆژی هه‌لبژاردن بكه‌نه رۆژی
ناره‌زایه‌تی‌و ده‌نگێكی گه‌وره به سیاسه‌ت‌و پراتیكی ئه‌حزابی حاكم‌و
سیاسه‌ته‌كانیان‌و سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ی به‌هێز له پێناو
جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكدا. كه‌بتوانیت مافه سیاسی‌و
مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌موو دانیشتوانی كوردستان دابین بكات‌و كێشه‌ی كه‌ركوكیش له
چوارچیوه‌و سایه‌ی سیاسه‌تیكی ئینسانی‌دا چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌مكاره پێویستی به‌وه
هه‌یه كه هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق‌و كوردستان له هاوئاهه‌نگی‌و
پراتیكێكی سیاسی هاوبه‌شدا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌لكی
كوردستاندا حه‌ره‌كه‌ت بكه‌ن.
11.12.2009 |